١٩\٥\٢٠١٦
لە ژێر شمشێرەکەی خەلافەتی ئیسلامی.
شوان
سديق
پەرتووکەکە (١٢٠) لاپەرەیە. کاری ساڵیکی رۆژنامەوانیمە لەبەرەکانی جەنگ.
لە رەبیعەوە. بۆ شنگال تادەگەریتەوە بۆ ھەولیر و مەخموورو کەرکووک،
رووداوەکانی ساڵيك تۆمارکراون.
وينەو زانياريه رۆژنامەوانیيەكان. لە چەند دەزگايەكي ميدياى كوردى.
عيراقى. عەرەبی. توركى. بيانى بهزمانى جيا هاتووەتە بڵاوكردن.
کەسانی سیاسی - ئايينى. بەرپرسى سەربازی و هەروەها له ئەنجوومەنی
ئاسایشى ههرێمى كوردستان. لە پلەی بەرزدا. بۆچوونیان لەسەر داعش و ئەم
جەنگه خستووتەروو.
قسە لەسەر راگەیاندنی كوردى و جیاكاری له رووماڵى ميدياكان لەم جەنگه
كراوه.
ژیانی كەمپ و ئۆردوگاكانيش وةك بەشيك له هۆكار و ئاكامى شهر بهوردى
خراوهتەڕوو.
سهرهرايى ماندوبوونی زۆز له بهرهكانى شهڕ و چوار جار مهترسی بۆ
سەر ژیانم, دروست بوو رهخنهى زۆريان له ئاستی سياسى- ئيسلامى لێ
گرتم گوایه من داعش و ئيسلامم هاوتا كردوه. دياره وەڵامی منيش ئەوە
بووه. داعش وةك هيزيكى كۆنەپەرستى
خۆيان يەكلايكردوەتەوە. دهلێن"نوينەرايةتى ئيسلام دهکهين", ئيدى
لايەنى تر هەر قسەیەكیان هةيه پەيوەندى به خۆيان ههيه دهتوانن ئەم
پرسە لەگەڵ داعش يەكلاى بكەنەوە. ئەم كتيبه لە چوارچێوەی كارى ميدياى
زياتر دهرنهچووه.
ئەم بەرهەمه گەلیک بەدواداچوون و وردەکاری تیدایە سەبارەت بە شنگال و
ناوچەکانی تر و چۆنیەتی راکردنیان. بۆ ھەریمی کوردستان.
ھەروەھا زیانی مادی و گیانی پیشمەرگەو داعشیش خراوەتەڕوو لەگەڵ ئەوەى
چەندین شەو و رۆژ لەگەڵ پیشمەرگەو ئەو ناوچانەى چەكدارانی "پ.ك.ك" يان
چەكدارى حزبەكانی ترى تيدابووه هەوڵم داوه. بەشیك له نھێنیەکانیان.
بپاريزم بۆ بەرهەميكى تر و كاتيكى تر.
ماڵپهڕی شوان سدیق
|