١٥\٩\٢٠١٠
لێژنەی
لێکۆڵینەوەی دۆسیەی (سەردەشت عوسمان حهسهن)
له راگهیاندنێکیدا
(ئهنسار و لئیسلام)
تاوانبار دهکا به تیرۆرکردنی رۆژنامهنووس
(سهردهشت عوسمان).
دهقی
بهیاننامهکه وهک خۆی:
راگەیاندنێک لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی
تایبهت به دۆسیهی قوتابی (سەردەشت عوسمان
حەسەن).
دوابەدوای راگەیاندنی سەرەتاییمان لەم دۆسیەیە لە رێکەوتی (
23/5/2010 ) بۆ هەموو لایەک رایدەگەیێنین کە دوای ئەوەی لە رێکەوتی
(4/5/2010) قوتابی کۆلێژی
زمان لە بەشی ئینگلیزی ( سەردەشت عوسمان حەسەن ) رفێندرا لەبەردەم
پەیمانگای هونەرە جوانەکان کە دەکەوێتە بەرامبەر کۆلێژی ئاداب ،
دواتر لە رێکەوتی ( (5/5/2010تەرمەکەی
دۆزرایەوە لە شاری ( موصل ) و دوای
وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی و ئەنجام دانی پشکنین لەسەر تەرمەکە
لەلایەن فەرمانگەی پزیشکی دادی ( موصل )
، تەرمەکەی رۆژی دواتر تەسلیم بە کەس وکاری کرا . لەسەر فەرمانی
بەرێز سەرۆکی هەرێم لێژنەیەکی تایبەت بە لێکۆلینەوە لەم دۆسیە
پێکهێنرا بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی تاوانلێکراو ، لێژنەکە دەست
بەکاربوو و سەرەتا هەڵسا بە وەرگرتنی ووتەی چەند شاهێدێکی نزیک لە
شوێنی رووداو کە بەچاوی خۆیان بینیویانە چۆن ناوبراو بە ئۆتۆمبێلێکی
جۆری هۆندا ( مینی پاس ) رەنگی سپی ژمارە ( فحص
بغداد ) بردراوە . لە پاش کۆکردنەوەو تاوتوێکردن و شیکردنەوەی چەندین
زانیاری لەسەرچاوەی جیاجیا لەلایەن لێژنەی لێکۆلینەوە دەرکەوت کەسێکی
سەر بە گروپی ( انصار الاسلام ) بەناوی ( هشام محمود اسماعیل ) تەمەن
( 28 ) ساڵ بەرەگەز کوردە و دانیشتووی شاری( موصل
) پیشەی فیتەرە لە پیشەسازی شارۆچکەی ( بێجی ) دەستی هەبووە لە
شەهید کردنی ناوبراو . لەژێر چاودێری لێژنەکەوە لە رێگای دادگاوە
ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای ( بێجی )
توانرا ناوبراو دەستگیر بکرێت و رەوانەی لێژنەی لێکۆلینەوە کرا . پاش
لێکۆلینەوە لەگەڵ تۆمەتباری دەستگیرکراو دانی نا بەتاوانەکەی کە لە
رێکەوتی ( 4/5/2010 ) لەلایەن بەرپرســـی ئەم باندە بەناوی (
ا . ا ) ئاگادار
کراوەتەوە بچێتە شارۆچکەی ( شەرگات ) سەر بە پارێزگای ( سەلاحەددین )
لەوێ پەیوەندی بە ئەندامێکی تری ئەم باندە بکات بەناوی (
ا . م ) کە ئەمانەتێک هەیە وەری بگرێت و
بیگەێنێتە شاری ( موصل ) لەبەر ئەوەی
ناوبراو شارەزایی هەیە لەم سنوورە ، تۆمەتبار دەچێتە شوێنی دیاریکراو
لەوێ لە سێ تۆمەتباری تری ئەم باندە ئۆتۆمبێلەکە وەردەگرێت کە
تاوانلێکراوی تێدابووە بەدەست و قاچ و دەم بەستراوی و بەزیندویی ،
ئینجا تۆمەتبار خۆی ئۆتۆمبێلەکە لێدەخوڕێ و لەگەڵ تۆمەتبار (
ا . م ) دەچێتە شاری ( موصل
) لە گەرەکی ( انتصار ) ئۆتۆمبێلەکە و
تاوانلێکراو تەسلیم بە بەرپرسی باندەکە ( ا
. ا ) دەکات . پاش چەند رۆژێک لەلایەن
بەرپرسی باندەکە تۆمەتباری دەستگیرکراو دەزانێت کە تاوانلێکراویان
کوشتووە و بەپێی ووتەکانی ناوبراو هۆکاری کوشتنەکەی بۆ ئەوە
گەراندۆتەوە کە ( سەردەشت عوسمان حەسەن ) بەلێنی بەم گروپە دابوو کە
هەندێک کاریان بۆ بکات بەڵام کارەکانی بۆیان ئەنجام نەدابوو . ئەوەی
شایانی باسە ووتەی تۆمەتبار لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی
هەولێر دادگەریانە وەرگیراوە وە لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ
دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی تری ئەم باندە کە بە بریاری دادگا
فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و لە ووردەکاریەکانی تر و هەر
زانیاری و پێشوەچونێکی نوێ سەبارەت بەم دۆسیەیە ئاگاداری هەموو
لایەک دەکەینەوە.
لێژنەی لێکۆلینەوە
15\9\2010
|