په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٩\٢٠١٦

لێکچوون و جیاوازیی لە دوو دەق.
- کەژاڵ ئیبراھیم خدر، ئەبو مەھدی ساڵح  -

 

 د. سوھاج ئەلسەیداوی

وەرگێڕانی: شێرکۆ محەمەد کەمال

ئەمڕۆ ئەم دوو شاعیرەم ھەڵبژاردووە کە لە ژیاندا لێک دەچن و، لە جێندەردا جیاوازن .دوو دەق ھەڵدەبژێرین و تەماشای رەنگدانەوەی ژیانیان لە بونیادی زمانەوانی و بەرھەمھێنانی شیعریاندا دەکەین بەرلەوەی بچینە ناو باسەکەوە دەبێ ئەوە بڵێین کە ئەم لێکۆڵنەوەیە تایبەتە بە کەسایەتی شاعیر "ئەبو مەهدی ساڵح" رەواندنەوەی تەموومژە لەسەر گۆڕانی ناوەکەی، لە سەر ھەموو بەرھەمەکانی چ شیعر بێ، چ رەخنە، چ مێژوو، ھۆکاری دوورکەوتنەوەی لە شۆرەت و ناوبانگ و دوورە پەرێزی، لە ھەر وابەستەیەک لە ھەر ناوەندێکی ئەدەبی و رێکخراو و یەکیەتیەکانەوە "یان ھەر دۆستایەتیەکی ئەدەبی یان فیکریەوە"پێشتر باسی ژیانیمان کردووە بەڵام ئەمرۆ لەگەڵ ژیانی شاعیرێکی عێراقیدا "کەژاڵ ئیبراھیم خدر"کەخەڵکی ئەوپەڕی باکورە واتە خەڵکی کوردستانە کە ئەمە یەکەم جیاوازییە لە نێوان دەشتی پان و بەرین و چیا و دۆڵەکاندا، جیاوازیی لە جێندەردا "نێر، مێ، جیاوازیی لە نەژادو زماندا، عەرەبی، کوردی، جیاوازیی لە ئامادەگییدا". ئەوەتا ئەبو مەھدی شاعیر لە دیوانی "تۆم و جیری" دەڵێ:


مێژوو خوێنمان بە وشە دەنوسێتەوە
لەشەڕگەکاندا خۆبەختکردن پێناسەیەی ھەیە
فریشتەکان پەڕاوی کفن دەبژێرن
ئەوانەی ھەژارن گۆڕستانیان نیە؟
کێلی سەرکردەکان خۆشەویستن و پڕن لە تابلۆ
ئای نیشتمانەکەم تۆ رەنگت لەھیچ ناچێ؟


کەژاڵی شاعیر لە کۆڕ و فێستیفاڵەکاندا زیاتر بەدەردەکەوێ، بەڵام "مەهدی" تەنیا لە دوو فێستیڤاڵدا کە یەکەمیان شانۆی پێیە لە قۆناغی چواری ئامادەیی دایە دووەمیان شیعریە".


کەژاڵ لە رۆژنامە و بڵاوکراوەکاندا ئامادەیی ھەیە بەڵام "مەهدی لە ھیچ بڵاوکراوەیەکدا حزوری نیە، ھەندێ لە دۆستە نزیکەکانی بەرھەمیان بۆ بڵاوکردۆتەوە..


لێکچوونەکانیان لەم شتانەدایە ھەردوکیان لە منداڵییەوە ھەتیو کەوتوون تەمەنیان لێک بدەیتەوە نزیکە ھیچیان عێراقیان جێ نەھێشتووە ھەردووکیان گۆرانیان بۆ نیشتمان وتووە دەقەکانیان سەر رێژە لەھاواری زادەی زوڵم و زۆرداری "رژێمی جارانیان خۆش نەویستووە".


دەقەکەمان "مێژوو" ھەڵبژارد ئیدی لەسەرمانە لە مۆسیقا شیعریەکەیدا دەنگە شاراوەکەی پشت ژیانیان بدۆزینەوە "عەدنان بن زریل "گۆتەنی لەزمان و شێوازدا (مۆسیقا یان سازان یان ھۆرمۆنیا وشەیەک کۆکەرەوەی وەسفن "پێویستە لە وشەدا ھەبێ بۆئەوەی وشەو ئاخاوتن لەسەر زمان سووک بێ و بەگوڵێ خۆش بێ ،لەگەڵ تەبیعەتی بیرۆکەدا یان وێنەدا یان ئەو سۆزەی کەنووسەر یان شاعیر گوزارشتی پێدەکات یەک بگرێتەوە؟


ھەردوو شاعیر وشەی مێژوویان ھەڵبژاردووە چونکە ئاوێتە بە ژیانیان بووە. ئەو واقیعە تاڵەی لەخۆگرتووە کە پێدا رەت بوون ھەرلەوێوە ھەستیان بە واقیعە مۆسیقیەکە کردووە کە شیعرەکەی لەسەر رۆنراوە".


کەژاڵی شاعیر پەنای وەبەر راناوی کۆ بردووە بەو ھۆیەوە گوزارشتی لە کورد کردووە لە دۆزێک کە پشتاو پشت ھاتووە ،لە گرێیەک کە لەدەرونی منداڵێکدا پەراگەندەیی و یەکیەتی گەل و خاکێک کەبەسەر گەلانی دیدا دابەش بووە، ئەم خۆی حوکمڕانی خۆی نەکردووە، بۆیە خەون بەوەوە دەبینێ ئەگەر بەخوێنیش بووە تاکو رەوتی مێژوو بگۆرێت.


کەژاڵ لە "دیوانی با دڵم ھێشووی تۆ بگرێت" راستگۆیانە دەڵێێ:


خوێن مێژوومان دەنوسێتەوە
خۆشەویستی دەکاتە نائومێدی
درەخت دەکاتە گوڵی سوور
برین پرشنگ دەدات
روخساری زەوی دەگۆڕێ
ھەتاو سڵاوی لێ ناکات
خوێن دەبێتە ژاڵەی تاڵ
ئاسۆی شعر
دەبێتە چیمەنی ووشک و
بێ ئومێدی سۆزی شمشاڵ


بەڵام لەلای شاعیر "ئەبو مەهدی ساڵح "ھەر "شیعە و شۆرشی شیعیەکان "ناگێڕیتەوە بەڵکوو ھەموو دنیا بە ھەموو نەتەوەو ئاینەکان دەگێڕێتەوە .


کەژاڵ بە ھەموو سپیەکەیەوە، زەوی ،ژاڵە،سەوازیی،سروشتی کوردستانی بەکار بردووە "سەوزە گیای جوان و ژیانی خۆش لەناو مێژوویەکی خوێناویدا وشک دەبێ و دەبێ بەپووش "بەڵام لای ئەبو مەهدی رەنگ بریتیە لە رەنگدانەوەی برسیەتی و ھەژاری و مێژووی ھەموو ھەژاران و بێنەوایان دروستی دەکەن "ئەوانەی کە دەمرن بۆئەوەی تاجە گوڵینە لەسەر سەرکردەدابنرێت و ھەموو ئاھوو ناڵەی ھەتیوان و نەوەکان بە بێدەنگی و بێ ھیچ ناونیشانێک لەبیربچنەوە تاقە ناوو ناوبانگ ھەر بۆسەرکردە بێ ،ئەو سەرکردەیەی کە رەنگە ھەرگیز شمشێری لە کێلان دەرنەھێنابێ بەڵام چەوساوەکان کە خوێنیان بووە بە مەرەکەبدانی قەڵەمی مێژوو، کە س ھیچیان دەربارە نازانێ؟


بۆیە دەپرسێت ئایا دنیا دەزانێ چەند ئاھوو ناڵە لەژێر ھەر بەردێکی ھەرەمێکدایە ،چەند کەس مردوون چەند ھەتیوو بوون چەند بێوەژن لەژێر ئەم بەردەدایە .بێ ئەوەی چ کەسێک جگە لە کەس و کارەکەی خۆی ھەستی پێ بکات جیلی نەوەکان گۆڕستانێکی وونە، تەنانەت لە بیرو ھەستیشدا تەنانەت چەوساوەو پێشێل کراوەئەگەر ھیچ شتێک دەربارەی چینەکەی خۆی نەزانێت و ھەست بەو ھاوارەی نەکات کەلە ژێر ئەو بەردەدا تاساوە دڵبەندوو سەرسامی فیرعەون دەبێ.


ئەبو مەهدی" ھەردوو سیماتیک و سیمولوجیا ،زانستی دەلالەت و زانستی نیشانە پێکەوەگرێ دەدات تەنیا بە ھاونیشتمانیانی خۆیەوە گرێی نادات بەووڵاتی ھەتیوان و ئابڵوقەو گەمارۆی نادات ئەوە نیە بەتەنیا بەیەک تایفەوە گرێی بدەن بۆئەوەی رەنگی زەردو تەماوی دەلالەت لەھەموو ھەتیوان بکات.


بەڵام لای کەژاڵ رستەی فەرمانی بەکار بردووەو خۆی لەرستەی ناوی دوورخستۆتەوە نیشانەی لادانی مێژووەنیشانەی ئەوەیە کە مێژوو قابیلی گۆڕانە بۆیە چاوەڕوانی ئەوەیە رۆژێک لەرۆژان تاڵی ژاڵە بگۆڕێت بەشیرینی ،بەڵام ھەتیووی و شپرزەیی پەرۆشی شاعیر وایلێکردووە ھەست بە ون بوون بکات باوەڕی وایە کە چڕەویی مێژوو کۆتایی نایەت بۆیە رستەیەکی ناوی ھێناوە کە نیشانەی جێگیریە ،چیا بەئاشکرا دەرکەتووە.


شاعیر باسی نائومێدی بە دوو شێواز و رێگا کردووە یەکەمیان خۆشەویستەو مێژووی خوێناوی خۆشەویستی لەبیردەباتەوە دووەمیان ناخی مێینەیە، بەڵام ئەبو مەهدی باسی بیابان و شۆرەکات دەکات چونکە لە خاڵێکدا (رۆژاوای رووباری غەڕاف - شەترە))کە تووشی تینویەتی و فەرامۆشکردنی دەوڵەت بووە تەنانەت ئەو تینویەتیە لە دیوانەکەشیدا رەنگی داوەتەوە ھەموو ئەو وشەو زاراوانە ھەڵقوڵاویی مێژووی ژیانی باشووریی شاعیر خۆیەتی وەکو چۆن لە مێژووی ژیانی باکووریانەی کەژاڵدا".


مێیایەتی ھەردەو لەگەڵ باران و سەوزی گیادا باردەکات و بەدەم مێژووی خوێناوییەوە دەمرێت بەڵام لەمێژووی ئەبو مەهدی ساڵح دا تەنیا فریشتە دەمێنێ و تۆماری رووداوەکان نانێژرێ.


ھەڵبەتە رەنگدانەوەی ژیانی ھەردوو شاعیر لە شیعرەکانیاندا ئاشکرایەو ئەم باسە ئاو زۆر دەکێشێت و لە کورتی دەیبڕمەوەو دەڵێم ھەردوو شاعیر سەرکەتوون لەلای کەژاڵ ئەوەی ویستویەتی دەربکەوێ دەرکەوتووە بەڵام لەلای ئەبو مەهدی شتێک ھەندێک پەنھان و نادیارە فریشتە رەمزە و نیشانەی پەنھانییە.

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک