٢٥\٦\٢٠١٧
لە کوێی؟

سمکۆ ئەحمەد
دیسانەوە من و
شەوین
سەرمان لەسەر شانی
یەكتر ناوە
دیسانەوە من و ئەوین
دەستمان لە نێو دڵی
یەک جێماوە
نیوسەدەیە بۆت دەگەڕێم
پێنج کیشوەرم
بۆ تەی کردی
بۆ کوێ رۆشتی؟
تۆزی کام جەنگە بوو
وەك ریشۆڵە لە هاوینا
بەرەو بیابان پەلی گرتی!
تاکە دیارییت
تاڵێ پرچە کە لام ماوە
نیوسەدەیە لە نێو قەدی
پەڕاوەکەم
وا دامناوە!
٢٠١٧
- لەندەن
ماڵپهڕی سمکۆ ئهحمهد
|