په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 


       

                                           
                                                 بەرزان هەستیار

گەریلا ؛ ...
گەڵا لە سەوزییدا ،
گەواڵە هەور لە بەخشییندا و
گوڵ ئەستێرە ، لە شەوە بێ چراکاندا ،
" ئۆردوگان "یش ؛....
ئافات ، لە وەرزیی شین بوونا ،
ئاگر ، لە حەوشەی ماڵی ئاونگدا ،
ئفلیجیی ، لەبەر پێی هەنگاودا ؛
گەریلا ؛...
گەردانەیەکی بە ورشە ، لە ملی " قەندیل " ا و
گەرمایی ، بۆ ، هەناسەی کەسیرە بوو ،
گوندێکی ئاوەدان ، بۆ میوانداریی ڕۆشنایی ؛
" گول " یش ؛...
گوللەیەک بۆ شەهیدکردنی ئاوێنەکان و
گەماڵێک ، بۆ گەمارۆدانی هەتاو و
گەنجینەیەک ، پڕ لە کەڕوو


دیسەمبەری2007                                   
ئەڵمانیا /کۆلن                                  
bhastiar@yahoo.de