٢٥\٩\٢٠١٠
لێکولینەوە
سەبارەت بە (سکاڵا
یاسایی)هکهی دەشتی جەمال،
دژ بەلێدان و
تووندوتیژیی بەرامبەر بە پەنابەرە کوردە
دیپۆرتکراوەکان دەستیپێکرد.
لەندەن - 24\9\2010
سکرتێری فیدراسیۆن ئهمرۆ
ڕایگەیاند"بەرامبەر بەلێدان و تووندوتیژیی و
مامەڵەیەکی نا ئینسانی کە پەنابەران لە کاتی دیپۆرتکردنەوەدا ڕوو
بەڕووی دەبنەوە بە تایبەتی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە ڕۆژی 6-9 دیپۆرتی
بەغدا کرانەوە ،ئێمە سکاڵایەی یاسایمان لەسەر کۆمپانیای G4S و
کارمەندەکانی ئاژانسی سنورەکانی حکومەتی بەریتانیا ئاڕستەی هۆم ئۆفیس
(UK Border Agency ) کرد ئەوانیش لە وەڵامی فورمی شکایەتەکەی ئێمەدا
وەڵامیان داوەتەوە ماوەی 12 هەفتەیان دیاری کردوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاکامی
لیجنەی لێکولینەوەی سەربەخۆ لەو شکایەتەی ئێمە".
مارک فلێپس لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە(هۆم ئۆفیس) لە
نامەکەیدا کە ئاڕاستەی سکرتێری فیدراسیۆنیان کردوە هاتووە "ئێمە ئێستا
چاوپێکەوتنو لێکولینەوەمان لەگەڵ کارمەندەکانمان دەستپێکردوە .داواکارین
هەر زانیاریی و بەڵگەیەکی زیاترتان لایە تا
1-10 بەدەستمان بگەیەنن".
سکرتێری فیدراسیۆن پێ ڕاگەیاندین"داوا لەسەرجەم ئەو پەنابەرانە دەکەم
کە لەماوەی ڕابردوودا دیپۆرتی بەغدا یان هەولێرو سلیمانیو کراونەتەوە
وە تووتدو تیژی وەیان لێیاندراوە و زەرەریان هێناوە بە تایبەتی ئەو
پەنابەرانەی کە ڕۆژی 6-9 دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کرانەوە لە زووترین
کاتدا وێنە یان هەر بەڵگەیەکیان لایە کە نیشانی بدات لێدراون، ڕەوانەی
سکرتارێتی فیدراسیۆنی بکەن لە لەندەن".
دەشتی جەمال ئەوەشی ووت " لە سکاڵا یاساییهکەی
تۆمار کراوە داوامانکردوە1- لێژنهیەکی
سەربەخۆ پێک بێت بۆ لێکولینەوە لەو کارمەندو کۆماندۆیانەی کۆمپانیای
G4S کە هەستاون بەلێدانو توندووتیژی وئیهانەتو سوکایەتی بە پەنابەران،
کە پێچەوانەی بڕیارنامەو یاسا جیهانیەکانە لە بارەی مافی
پەنابەرانەوە2- قەرەبووی ئەو پەنابەرانە بکرێت کە زیانییان
پێگەیشتوە3-هۆم ئۆفیس (وەزارەتی ناوخۆ)بەڕەسمی داوای لیبوردن لە
پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وکەسوکاریان بکات ".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن داوا لەتەواوی ئەو پەنابەرانە دەکات کە
لەچەند ساڵی رابردوودا دیپۆرتی کوردستانو وەیان بەغدا کراونەتەوە
لەکاتی ناردنەوەیاندا لەلایەن کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیاوە
لییاندراوە وە زەرەری گیانیان پێگەیشتووە بە تایبەتی ئەو وەجبە
پەنابەرانەی 6-9-2010 دیپۆرتی بەغدا کرانەوە بە پەلە هەر بەڵگەیەکیان
لە بەردەستایە بەناو وموالیدو شۆینی لەدایک بوونەوە ئاڕاستەی ئەم
ئیمیلەی خوارەوە بکەن وەیان پەیوەندی بکەن بەو ژمارە تەلەفوونانەی
خوارەوە:
ifir@hotmail.co.uk
00447856032991 یان ئاسۆ گۆران بە ژمارەی:00447895636633
شایەنی باسە لە فۆرمی سکاڵای یاسای نامەکەدا کە وێنەی ئاڕاستەی ناوەندی
هەواڵگری فیدراسیۆن کراوە، سکرتێری فیدراسیۆن ئاماژە بە بوونی شاهێد
حال و بەڵگەو وێنەی 2 پەنابەری ئەو رووداوە
نامرۆڤانەیە دەکات کە لە کاتی بەزۆر گەڕانەوەیاندا پەنابەران لەلایەن
کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا و وپۆلیسی
عێراقیەوە ڕووبەروویان کراوەتەوە"
فیدراسیۆنی سهراسهریی پهنابهرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|