لە
کۆنفرانسى ۆرکەر لیبریتىدا
پشتیوانى بۆ
سەربەخۆیى کوردستان ڕادەکێشێ.
لە ووتەکەیدا پاش سوپاس بۆ بانگێشتەکە و
هیواى سەرکەوتنى کۆنفرانسەکە، ئاسۆ کمال باسى لە گرنگى هاوپشتى
کریکاران وریکخراوە چەپەکانى جیهان کرد وحزبى کۆمۆنیستى کریکارى
کوردستانى وەک حزبێکى ئەنتەرناسیونالیست ناساند. پاشان لە سەر
هەلومەرجى سیاسى کوردستان و دەورى ئەمریکا لەیارى کردن بەچارەنوسى
کوردستان وە بەشێک لە ستراتیژى ئەمریکا بۆ مانەوە لە عێراقدا وەسفکرد .
هاوکات باسى وەزعیەتى کریکاران وخەلکى کوردستانى لەسایەى ئیدارەى
گەندەڵى ئەحزابى ناسیونالیستى کورددا کرد کە سەرەتایترین پیویستیەکانى
خەلکى کوردستانیان دابین نەکردوە و بەردەوام خەریکى سەرکوتى
نارەزایەتیەکانى خەلکى کوردستانن . ئەم هەلومەرجە ناجیگیرەى کوردستانى
لە عیراقدا بە زەمینەى مانەوەى دەسەلاتى میلیشیایى حزبە دەسەلاتدارەکان
زانى و ڕێگەچارەى جیابونەوە لە عیراق و پیکهینانى دەولەتى سەربەخۆى وەک
تەنها ڕێگاچارەى ممکن بۆ دەرچوون لەم هەلومەرجە ناساند. پیکهینانى حزبى
کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان وەک بەدیلێک بەرامبەر بە دەسەلاتى ئەحزابى
ناسیونالیستى کورد و دامەزاراندنى دەسەڵاتیکى سوسیالیستى کە ئازادى
ویەکسانى لە کوردستاندا بەدی دێنێت وەسفکرد.
|