


لە شالاوی
شەرمئامێزی
ئەنفالەکان
ئەو نامەردانە*
دەرگاکانی دۆزەخیان بۆ کردینەوە
دۆزەخ
....................
کەچی
ئەمڕۆ
ئەم نا مرۆڤە
ئەو
ئەنفالچییە
کەتنکەرە
هەرچی و پەرچیانە
لەبەهەشتی
مال و
لەبەهەشتی
نووسینگەکانی
سەرکردە و
سەرۆکە
بەڕێزەکان
میوانداری گەرم
دەکرێن
وەک
کەس و
کارێک
وەک
هاوڕێ و
هەڤالێک
وەک بەڕێزێک
لەهامێزی
میرەبانی و
مرۆدۆستی
دەگیرێن
ئای کە ئەم
سەرکردە و
سەرۆکە
بەڕێزانە
مرۆ دۆستن
هیومانیستن
.................
ئەوان
ئەو بێ ویژدانە،
هەست و
نەست تۆپیوانە
لە شالاوی
شەرمئامێزی
ئەنفالەکان
دەرگاکانی دۆزەخیان بۆ کردینەوە
دۆزەخ
ئەوان
دوڕندە بوون
دوڕندە
گەلە گورگی
دڕوهار
تینووی خوێن و
برسی
گۆشتی مەردم
ئەو گورگە هارانە
لە ژمارە نەدەهاتن
لە ئاسمان
دادەبارین و
لە سەر زەویش
هەلدەقولان
ئەو تەرەسانە
لە هێز و
دەسەلات
پێوانە نەدەکران
لە دوڕندەیش
هەروا
لە بێ ڕەوشتیش
هەر مەپرسە
داوێن تەڕ
سۆزانی
ئەوان
ڕەشەبای
ڕەشی
بۆگەنیوی
بیابان بوون و
گەرداوی
مەرگ و
ڕشانەوەی
ڕەشی
مردنیان
لە هەگبەو
کۆلنا بوو
ئەو
قەشمەرانە
پەلاماریان
دەداین
وەک ئەنفالی بەرێ
ئەو دەست و
داوێن پیسە،
بەقڕێژە
چلکنانە
ئەو دل و
دەروون نەخۆشە
ڤیروساویانە
دەستیان لە هیچ نەدەپاراست
لەهیچ نەدەپرینگانەوە
شەرم و
شورەیی
لە فەرهەنگی
زمان و
کلتوریان نەبوو
کات و
سات و
حەوانەوە
بۆوان
مانای نەبوو
پشوویان
نەبوو
چاوترووکانێک
بۆ گرتن و
ڕوانان و
کوشتنمان
ئەوان
ڕەش بگیر و
ڕەشەکوژیان
دەکرد
ڕەش و
سپی
تەڕ و
وشکیان
پێکڕا دەسوتان
ئەوان
لە چوار لاوە
پەتا
ئاسا
دەردەکەوتن
بۆ دروینەی
بوونی ئێمە
ئەوان
ئەوان ڕۆژان
لەشکرێکی
تێکشکاو بوون
سوپایەکی بەزیوی
گۆڕەپانەکانی
جەنگ
هێزێکی ماندوو و
شەکەت و
دۆڕاوی
شەڕی هەشت سالە
ئەو
فاشیستانە
تۆلەیان
لە ئێمەی
بێ پشت و پەنا
بێ خودان و
خوا
دەکردەوە
ئەوان
ئەوان ڕۆژان
دوژمنی ڕاستەقینەی
ئێمە بوون
ئێمەیان
بە هۆکاری
شکست و
ملشکان و
دۆڕان و
داڕووخانی
خۆ
دەزانی
ئەوان
وەک ئەنفالچییەکانی بەرێ
تالان و بڕۆ
ئەتککردون،
وێرانکردنی
ئێمەیان
پێ ڕەوا بوو
ئەوان
وەک ئەنفالچییەکانی بەرێ
گۆشتاو گۆشت
سەر بڕین و
سەرپەڕڕاندنی
ئێمەیان
پێ ویست و
فرمانی
خودای
تەعالا بوو
...................
کەچی
ئەمڕۆ
ئەم
جڕو جانەوەرە
مرۆخۆرانە
ئەو
ئەنفالچییە
تاوانبارە
کەتنکەرە
هەرچی و پەرچیانە
ئەو
گەوادە
شەرەف نەناسانە
لەبەهەشتی
مال و
لەبەهەشتی
نووسینگەکانی
سەرکردە و
سەرۆکە
بەڕێزەکان
میوانداری گەرم
دەکرێن
وەک
کەس و
کارێک
وەک
هاوڕێ و
هەڤالێک
وەک بەڕێزێک
لەهامێزی
میرەبانی و
مرۆدۆستی
دەگیرێن
ئای کە ئەم
سەرکردە و
سەرۆکە
بەڕێزانە
مرۆ دۆستن
هیومانیستن
بەلام
بەرامبەر
دوژمنەکانی ئێمە
لە سەر خوێن و
کاسە سەر و
ڕەنج و
خەباتی
ئێمە
بەڕاستی
مرۆ دۆستن
هیومانیستن.
.........................................
* مەبەست
سەرانی ڕژێمە بە سامەڕایی و خەزرەجی موستەشار و جاشە کوردەکانیشەوە
، کە وەک بەرزەکی بانان بۆی
دەرچوون ،
ئەمڕۆ لەسایەی پۆلۆتیکی هەلەی سەرانی کورد
و ئامریکا جرت و فرتیانە وەک نەبایان
دیبێ نە باران.
ئوپسالا
a_sarkash@hotmail.com
|