په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٩\٢٠١٢

له کوشتوبڕی (جهلالیی و مهلایی ئهوساوه بۆ پێشبڕکێی بازاڕی میدیاکانی ئهمڕۆ.

 

نەبیل وەهاب


گۆڤاری (لڤین)ی ژماره ٢٠٧، له لاپه ڕه کانی (٨ - ١٣)، چوار به ڵگه نامه ی به تێکه ڵاوی هه ڵبژاردوه و به ناوی ( نامه کانی مهرگ ) بڵاوی کردونه ته وه ، به مه رجێک ئێمه له کۆتایی مانگی نیسان و سه ره تای ئایاری ساڵی ٢٠٠٩ له – ئه ڵمانیاوه – له ڕێی ئیمایل و ناوی خوزراو و ته له فونه وه - ٧ - حه وت به ڵگه نامه مان بۆناردون* که به پێ ی مێژوه کانیان ڕێکمانخستوون و ژماره مان خستوونه ته - سه ر ، له ١٩ لاپه ڕه شدا سکانمان کردوون و په راوێزمان بۆ نووسیون ، پیشه کی و سهرنجمان له - ٧ - حه وت لاپه ڕه دا له ژێر ناونیشانی ( نمونه یه ک له جه للادیه تی ناسیونالیستی کوردی...) بۆ نووسیووه، به ڵام هه رله ساڵی ٢٠٠٩ دا له دوو گفتووگۆی جیاواز له گه ڵ نه وشیروان مسته فا له ژماره ( ٩١) و سالار عزیز له ژماره ( ٩٣ ) دا بابه ته که یان پێ جه واشه کردو شاردیانه وه!! ئێستاش به پێی مه رام و مه به سته کانیان گوڵبژێریان کردووه و نه ک هه ر پێشه کی و په راوێزه کـانیـان له به رچاو نه گرتووه بگره به پێی ویستی دڵ هۆنیویانه ته وه و دایانرشتووه، بۆ نموونه نووسیویانه: (ووریا ته مه نی ٣٥ ساڵ بووه)..، له کاتێکدا ئێمه له پێشه کیه که دا به ڕوونی نووسیوومانه [..... ئهوهی گرنگه په نجه ی بخه ینه سه ر ئه وه یه که له و سه رده مه دا ووریا لێپرسراوی مه فره زه یه ک بووه و به ته مه نترین ئهندامی مه فره زه که بووه ته مه نی ٢٥ ساڵ بووه.] لڤین نووسیوویه تی: (له ساڵانی ١٩٨١ تا ١٩٨٣ به هۆی ئه م نامه تایبهتیانهوه زنجیره یه ک کاری ئیغتیالات له سله یمانی ئه نجامدراوه و به و هۆیه وه زیاتر له (٥٠ ) که س کوژراون)!! دیاره پێشبرکێی ده سه ڵات و بازاڕ به ته واوی به رچاوی تاریک کردون، بۆیه مێژوی کاره ڕێخراویه کانی ناوشاریان درێژ کردۆته وه تا ساڵی له ناو چوونه که ی، چونکه ووریا و چه ند هاوڕێیه کی له کۆتایی ساڵی ١٩٨١ دا چوونه ته شاخ و له و مێژوه وه به شداری هیچ ئغتیالاتێکی ناوشاریان نه کردوه، ئیتر ئه و ژماره ی (٥٠) که سه یان له کوێوه هێناوه؟ که ئێمه هیچ ژماره یه کمان دیاری نهکردووه!! هه روه ها لڤین ئه ڵێ: (له یه کێ له و نامانه دا، داوای کوشتنی ١١ که س کراوه، له و ناوانه ته نها دوو که سیان له ژیاندا ماون ) !! به ڵام ئه وه نده ی ئێمه ئاگاداربین دوو ئه وه نده ی ئه وژماره یه ی ئێوه باستان کردووه له ژیاندان و چهندانی تریش له شاردا نه کوژراون ، ئیتر ئه م زانیاریه هه ڵانه بۆ چ مه به ستێکه؟! لڤین نووسیویه تی: (هه ندێکی دیکه یان بریتین له شیوعیه کان)، به ڵام له نامه کاندا که سێکی تیانی یه که له سه ر ئه ندامێتی حیزبی شیوعی ئیغتیال بکرێت!! لڤین له دوایین جاردا ئه ڵێ : ( بۆ یه که م جار کۆمه ڵێ به ڵگه نامه ی گرنگ بڵاوده کاته وه ) . ئه گه ر لڤین ئاورێک له گۆڤاری - چرکه -ی ژماره (٤٧) که ٣ ئایاری ٢٠١١ بداته وه، ئه وا به دڵنیاییه وه بێ ئاگایی خۆیانی بۆ ده رده که وێت. ئه مه جگه لهوهی (کوردستانپۆست) ئهڵیت: (که دووان له و نامانه کاتی خۆی ٢٠٠٦ بڵاوکراونه ته وه)! هه رچه نده هه واڵ و ڕاگه یاندنه که ی ئهمانیش له نووسینه که ی (لڤین) وێرانتره، چونکه له هیچ یه کێ له و نامانه دا ناوه کانی (فایه قه ڕه ش و سدیق ئه فه ندی فوئادی مه جید میسری) به یه که وه ڕیزنه کراون وه ک کوردستانپۆست باسی ئه کات، واباشتر بوو له پاڵ کلینکی (نامه کانی مهرگ) دا، نامه کانی خۆشی که له ساڵی ٢٠٠٦ دا بڵاویکردۆته وه بیر بخستینایه ته وه!

 

ئهمهش ئهو نامه و ئیمایلانهیه که له نێوانماندا بووه:

 

١- نامەگۆڕینەوە لەگەڵ گۆڤاری لڤین. (لێرە کرتە بکە).

٢- نامەیەک بۆ (بەڕێوەبەرانی گۆڤاری لڤین). (لێرە کرتە بکە).

_________________________________________________________

بابەتی پەیوەستدار بە ناوی (هەڵوێستەیەک) کە پێشتر هەر لە (ماڵپەڕی ئەمڕۆ بڵاوبۆوە: www.emrro.com/helwesteyekn.htm

 

 

n.wahab@live.de

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک