په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠٢٥

لە لاهای

كوردان چیڕۆكی جینۆسایدكردنی خۆیان گێڕایەوە.

 


لە چوارچێوەی كارەكانی كۆنگرەی ٢٤ی وڵاتانی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا، تۆریی KONCICC بە هاوكاری رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید و چەك سمینارێكی لە رۆژی چوارشەمە رێكەوتی ٣-١٢-٢٠٢٥ رێكخست، كە ژمارەیەك بەرچاو لە میوانانی بیانی لە باڵوێزی وڵاتان، بەرپرسی رێكخراوە جیهانییەكان و رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی جینۆسایدی بیانی ئامادە بوون، بە یەكێك لە سمینارە سەركەوتووەكانی كۆڕبەندەكە دیاریكرا، لە رووی ئامادەكارییەوە، هاوكات نمایشی فلیم و پیشانگای پەرتووک و بڵاوكراوە كرا.


لە تەوەری یەكەم: سێ قوربانی جینۆساید دارا محەمەد عەلی رزگاربووی زیندانەكانی دووبز و نگرە سەلمان، سۆنیا رزگاربووی جینۆسایدی شەنگال، لوقمان عەبدالقادر رزگاربووی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە قسەیان كرد و چیرۆكی تراژیدی خۆیان گێڕایەوە.

 

لە تەوەری دووەم: سالار مەحمود و خاتوو عەدالەت عومەر و هابیل حاجی ئەحمەد سەبارەت بە دۆسیەی ئەنفال، گۆڕی بە كۆمەڵی كورد لە عێراق، تێكشكاندنی داعش لە لایەن جەنگاوەرانی كورد و ئاوا كردنی مۆنمێنتی شەهیدانی پێشمەرگە لە مۆنمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ قسەیان كرد.

 

لە كۆتاییدا خواردن و شیرینی كوردی پێشكەش بە میوانەكان كرا.


هەموو ئەم چالاكیانە لە ١٥ ساڵی رابردوو لە سەر حیسابی خۆمان ئەنجاممان داوە، دوور لە هاوكاری دەرەكی بەڕێوەچووە.
 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک