له‌ماوه‌ی
بیستویه‌ک ساڵدا
زیاتر له
دووسه‌د هه‌زار هاووڵاتی عه‌ره‌ب
هێنراونه‌ته شاری كه‌ركوك.

عارف
قوربانی
به‌درێژایی مێژووی كورد گله‌ییه‌ك
هه‌یه له‌سه‌ركرده‌و رابه‌ره‌كانی كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر
هه‌ق بووین و نه‌مانتوانیووه داكۆكییه‌كی واقیعیانه
له‌هه‌قه‌كه‌مان بكه‌ین و ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ق بوونه‌مان
بۆ دونیا بسه‌لمێنین.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ كۆیی مێژوویی كورد هه‌ڵه‌بێت،
به‌ڵام بۆ حاڵه‌تی كه‌ركوك راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره،
چونكه سه‌رباری بوونی سه‌دان به‌ڵگه‌ی مێژویی و
واقیعی جوگرافیای ناوچه‌كه، نه‌مانتوانی قه‌ناعه‌ت
به‌به‌رانبه‌ره‌كانمان و جیهان بهێنین كه كه‌ركوك
به‌به‌شێك له‌هه‌رێمی كوردستان بناسێنن.
له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م نه‌سه‌لماندنه رێووشوێنی تری وه‌ك
ماده‌ی ده‌ستوری دروستبوو كه وه‌ك نه‌خشه‌ی رێگایه‌ك
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه پێشنیازكرا.
ئێستا له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌و رێوشوێنه یاسایی و ده‌ستوریانه‌ش
جێبه‌جێ نه‌كراون، كه‌چی دونیایان له‌دژی كورد داوه
به‌یه‌كدا كه كورد واقیعی دیمۆگرافیای كه‌ركوك ده‌گۆڕێت،
له كاتێكدا ته‌نها كاركردن له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی
به‌عس به‌سه بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی دونیا به‌لای ره‌وایه‌تی
كێشه‌كه‌ی ئێمه‌دا راكێشین.
ده‌یان هه‌زار كورد له‌شاره‌كه ده‌ركراوه‌و ده‌یان هه‌زار
خێزانی عه‌ره‌بیان هێناوه‌ته كه‌ركوك، كه‌چی ئێستا له‌به‌رانبه‌ر
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شی كه‌می كورده ده‌ركراوه‌كاندا بۆ
شاره‌كه‌ی خۆیان، خه‌ریكه هه‌ڵوێستی رای گشتی دونیا
له‌به‌رانبه‌ر كورد و كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌گۆڕن كه كورد
شاره‌كه‌ی داگیركردووه.
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كورد ئه‌وه‌بووه نه‌یتوانیووه وه‌ك
خاوه‌ن هه‌قێك به‌شێوه‌یه‌ك داكۆكی له‌خۆی بكات كه‌پشت
به به‌ڵگه‌و ژماره و راستیه‌كان ببه‌ستێت بۆ خستنه‌ڕووی
داواكه‌ی، ئه‌م ئاماره‌ی لێره‌دا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه
له‌به‌ڵگه‌نامه‌و تۆمارگه‌ی ره‌سمی ده‌زگاكانی
به‌عسه‌وه وه‌رگیراوه كه ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی
1981تا ساڵی 2002 ژماره‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێنراونه‌ته
كه‌ركوك 40512 خێزانن كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان
ده‌كاته 208750 كه‌س، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی چه‌ند نه‌وه‌یان
لێكه‌وتۆته‌وه‌و له‌ماوه‌ی 35 ساڵی حوكمی به‌عسدا چه‌ند
ئه‌وه‌نده هێنراونه‌ته كه‌ركوك.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه به‌پێی ساڵ و رێژه‌ی ژماره‌ی
خێزان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان دیاریكراوه، كه ده‌كرێت
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كانی كه‌ركوك
بخرێته پێشچاوی رای گشتی دونیا كه كورد چی زوڵمێكی
لێكراوه.

2008-08-12