٢٤\١١\٢٠١٨
لە ماوەی
مانگێکدا ٨ پەنابەر رەوانەی بەغدا کراونەتەوە.
ئەمرۆ
سی شەمە بەرھەم سدیق لە گرتوخانەی کۆلن برۆکەوە لە پەیوەندیەکی
تەلەفونیدا بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" لەماوەی ئەم مانگەدا ٨
پەنابەر کە ھەموویان ھاولاتی ھەرێمی کوردستانن دوایی سوکایەتی لەڕێگای
ھێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنیەوە رەوانەی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی بەغدا
کراونەتەوە..".
بەرھەم ئەوەشی ووت " زۆربەی ئەو کەسانەی نێراونەتەوە خیزان و منالێان
ھەیە وکەسانێک لەوانە ١٨سالە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەن".
بەرھەم وتیشی"ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بەھاوکاری حکومەتی عێراقی بووە
ئەویش دوای سەردان و چاوپیکەوتنی دووکارمەندی بالۆیزخانەی عێراقی کە
یەکێکیان کورد زمان بووە لەگەل پەنابەرەکاندا".
بەرھەم سەبارەت بە کەیسی پەنابەرێکەی ووتی"ماوەی ١٦ سالە لەوڵاتی
بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم یەک رۆژ کاری نایاسایم نەکردوە وتائێستا ٢جار
کاتژمیر ٤ی بەیانی لەخەوڕایان چڵەکاندوم بەمەبەستی بەزۆر ناردنەوە ..
ئێستاش ھەر کاتێک دەنگی کلیلی دەستی کارمەندی ئەم گرتوخانایە دەبیستم
خەبەرم دەبێتەوە وا دەزانم بۆ من ھاتوون دیپۆرتم بکەنەوە".
بەرھەم سەبارەت بە لیپرسینەوەیان ووتی"تا ئێستا فیدراسیۆن تەنھا
لایەنێک بووە بە خەمانەوە بێت، بەداخەوە دەسەڵاتدارانی ھەرێم ئەوەندەی
شەری پارەو پۆستی بەغدایانە بە فکری ھاولاتیانی خۆیانەوە نیین.".
لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ پەنابەر کە زۆربەیان ھاولاتی ھەرێمی کوردستان
لەگرتوخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا دەستبەسەرن و بەھانەکانی حکومەتی
بەریتانیا بەرامبەر بەشێکی ئەو پەنابەرانە ئەوەیە کە گوایە پێشتر کێشەی
یاساییان ھەبوە... لەکاتێکدا ئەوانە سزادراون و گە ڕاونەتەوە نیو ژیانی
ئاسایی خۆیان و زۆربەیان ژن و منالیان ھەیە، ئێستا دوایی سالانێکی زۆر
ژیان دامەزراندنیان لە بەریتانیا لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی نێوان
حکومەتی عێراقی وبەریتانیا بریارە دیپۆرتی بەغدایان بکەنەوە.
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٠\١١\٢٠١٨
- لەندەن - گرتوخانەی کۆلن برۆک
_______________________________________________________________________________________
IFIR:
00447856032991,
009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633
Fax:08715288651
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|