٢١\٧\٢٠١٠
له
''مه‌لای خه‌تێ''وه
تا عه‌لی قه‌ره‌داغی.

هه‌ورامان عه‌لی
رۆلی ئاینی ئیسلام له ژێرده‌سته‌یی میلله‌تی کوردا گه‌لێک فراوانه من
له‌م چه‌ند دێره‌دا نامه‌وێت بچمه سه‌ری، مێژووی کۆن و نوێی ئێمه پره
له کاره‌ساتی جۆراوجۆر که ئاین رۆلی سه‌رکی له خولقاندنیدا هه‌بووه
و هه‌یه.
یه‌که‌مین ئه‌نفال و له‌خوێن هه‌لکێشانی خه‌لکی کوردستان له‌سه‌رده‌ستی
سوپای ئیسلام و له فتوحاتی ئیسلامیه‌وه ده‌ستی پایکرد، یه‌که‌مین ئه‌نفال
له جه‌له‌ولاوه ده‌ستی پێ‌کرد ، سالی 15ی کۆچی سوپایی داگیرکه‌ری
ئیسلام ته‌نیا له پێده‌شته‌کانی جه‌له‌ولادا ده‌ییان هه‌زار کوردیان
ره‌شه‌کوژی کرد‌و وه‌ک پیشه‌یی هه‌میشه‌ییان مال‌و حالیان تالان کردن و
ژن منداله‌کانیان وه‌ک که‌نیزه و کۆیله و غه‌نیمه‌ی جه‌نگ له نێو
خۆیاندا دابه‌شکرد. له‌و مێژووه به‌دواوه هه‌میشه ئاین به گشتی و
ئاینی ئیسلام به تایبه‌تی رۆلی سه‌ره‌کیان له هێشتنه‌وه‌ی کورد به
ژێرده‌ستی بینیووه.
کاتێک میر محمدی میری سۆران له‌دژی ده‌سه‌لاتی عوسمانیه
داگیرکه‌ره‌کان سه‌نگه‌ری به‌رخودان و روبه‌روبونه‌وه‌ی گرت، ئه‌وه مه‌لای
خه‌تێ و فتوا به‌ناوبانگه‌که‌ی بو ده‌ست و قاچی جه‌نگاوه‌ره‌کانی
میرنشینی سورانیان به‌ست به‌وه‌ی (ئه‌وه‌ی له دژی سوپای ئیسلام و ده‌سه‌لاتی
عوسمانیه‌کان به‌و سیفه‌ته‌ی عسمانیهکان
نوێنه‌رایه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن بجه‌نگێت کافر ده‌بێت و به
"مرتد" لای خوا حسابی له‌گه‌ل ده‌کرێت) که سه‌ره‌نجام سوپایی داگیرکه‌ری
تورک که خۆی له‌ژێر ئالای ئیسلامدا حه‌شاردابوو، توانی سوپای میر محمد
تێک بشکێنێت و ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان داگیر بکاته‌وه‌و بیخاته‌وه ژێر
قه‌له‌م ره‌وی ده‌سه‌لاتی خۆیی.
کاتێک گه‌لانی ئێران راپه‌رین و شان به‌شانی ئه‌وانیش خه‌لکی خۆرهه‌لاتی
کوردستانیش توانیان داموده‌زگاکانی ساواک و رژێمی گۆربه‌گۆری شا رامالن
، دواتر خومه‌ینی به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌و له‌ژێر دروشمی ( ما بکفر
میجنگیم نه به کورد) فتوای داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستانی دا و سه‌ره‌نجام
کوردستان داگیرکرایه‌وه‌و ده‌یان هه‌زارکه‌س خه‌لتانی خوێنکران و شار‌و
دێهاتی کوردستان که‌وته به‌ر شالاوی چه‌کداره‌کانی خوا و پاسه‌وانانی
امامی زه‌مان. کاتێک رژێمی فاشستی به‌عس هه‌له‌بجه‌ی به گازی قه‌ده‌غه‌کراوی
کیمیاوی خنکاند ، ئه‌وه خه‌تیبی مزگه‌وتی گه‌وری سلێمانی بو له‌به‌رده‌م
رۆژنامه‌نوسه بیانیه‌کاندا به قورعانه‌که‌ی به‌رده‌ستی سوێندی ده‌خوارد
که ئێران ئه‌و تاوانه‌ی خولقاندووه.
کاتێک رژێمی درنده‌ی به‌عس سالی 1988 بریاری دا دێهات له کوردستاندا
نه‌هێڵێت و خه‌لکه‌که‌ی قه‌تلوعام بکات ، ناوی ئه‌م تاوانهگهورهیهی
نا ئه‌نفال ، ئاخر ئه‌نفال ئایه‌تی قورعانه و لای موسولمانان پیرۆزی
خۆی هه‌یه....ئێسته‌ش ئیسلامیه‌کانی کوردستان به‌و پرۆسه درندانه‌یه
ده‌لێن ( به‌ناو ئه‌نفال) وه‌ک بلێی ئه‌نفال خۆی کارێکی زۆر جوامێرانه
و مرۆڤدۆستانهبێت و به‌عس غه‌دری له وشه‌ی ئه‌نفال کردبێت.
ده‌وله‌تی تورکیا چ ئێستا و چ له رابردودا رۆلی سه‌ره‌کی له
داگیرکاری و ژێرده‌ستی خه‌لکی کوردستاندا بینیوه، درندایه‌تی سوپای
تورکیا له دژی خه‌لکی کوردستان له مێژووی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستدا
بێوێنه‌یه، له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ، له‌وکاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی
رزگاری خوازی کوردستان به رابه‌رایه‌تی پ.ک.ک سه‌ری هه‌لداوه ، سوپای
درنده و فاشستی تورکیا سلی له هیچ تاوانێک نه‌کردوه‌ته‌وه ،
هه‌زاران دیهاتی کوردستانی سوتاندوهوه و خه‌لکه‌که‌ی ئاواره‌ی شاره
گه‌وره‌کان کردووه و ده‌یان هه‌زار رۆله‌ی کوردی قه‌تلوعام کردووه ،
تاوانه‌کانی ئه‌م ده‌وله‌ته له دژی خه‌لکی کوردستان و بزوتنه‌وه
ئازادی خوازه‌که‌یان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ته‌نیا له نێو ئه‌و
جوگرافیا سیاسیه‌دا قه‌تیس نه ماوه که پێی ده‌لێن تورکیا، به‌لکه
له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی گۆی زه‌ویدا ناوی کورد بهێنرێت ئه‌وان توشی
هێستریا ده‌بن و کوێرانه ده‌که‌ونه دژایه‌تی کردنی. تاوانه‌کانی ئه‌م
ده‌وله‌ته هێنده گه‌وره‌ن له ئاستی جیهاندا که‌وتونه‌ته به‌ر رق‌و
ناره‌زایه‌تی به‌ره‌ی ئازادی خوازی دنیا. ئه‌وه له خۆرانهبوو کاتێک
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ولاته خه‌لاتی ئه‌تاتورکیان به‌خشیه نێنسۆن
ماندیلا ، ئه‌و پیاوه تێکۆشه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر
خه‌لکی کوردستان ئه‌نجامیان داوه خه‌لاته‌که‌ی ره‌د کرده‌وه.
له هه‌فته‌ی کۆتایی مانگی رابردودا له‌شاری ئه‌سته‌مبولی تورکیا یه‌کێتی
جیهانی (زانایانی) ئیسلامی کۆنگره‌ی خۆیان به‌ست. دیاره ئه‌م کۆنگره‌یه
له روی سیاسیه‌وه بۆ پشتیوانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سیاسه‌ته‌کانی
ئه‌م پارته‌وه و هه‌لوێستی سه‌رکرده دیاره‌کانی له‌وانه ئۆدۆگان بوو.
جێی ئاماژه‌یه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخراوه‌یه سه‌ربه ره‌وتی
" اخوان المسلمین". پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش سه‌ره‌تا فکریه‌کانی له‌م
ره‌وته‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن. هه‌لوێستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر
کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان له بنه‌ره‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به‌و کوشتاره‌وه
نیه که له‌لایه‌ن ئیسرائیلیه‌کانه‌وه سه‌پاوه به‌سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کاندا
، به‌لکه شیوه‌نی ئۆدوگان و حکومه‌ته‌که ، شیوه‌نه بۆ داروده‌سته‌که‌ی
حه‌ماس که هه‌ردوکیان سه‌ربه یه‌ک روتی فکرین که به "اخوانه‌کان"
ناسراون.
یوسف ئه‌لقه‌ره‌زاوی سه‌رۆکی ئه‌م یه‌کێتیه له کۆتایی کۆنگره‌که‌یاندا
راگه‌یاندنێکی بلاوکرده‌وه ، که تێیدا رووی
عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدی سپی کرده‌وه ،
ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانی خه‌لکی کوردستانی باکوری له پێناو ئازادی و
خۆشگوزه‌رانیدا به ترۆر و پیلانی زایۆنیزمی جیهانی ناوبرد و فتوای ئه‌وه‌یدا
که له‌سه‌ر مسولمانای جیهان پێویسته له‌م جه‌نگه‌دا پشتیوانی گه‌ل
وحکومه‌تی تورکیا بکه‌ن !. کورد ده‌مێکه وتویه‌تی " تا خاوهنمال دزی
گرت دز ئازابو خاوهنمالی گرت!" قه‌رزاوی و هاوشێوه‌کانی داهێنه‌ری
ترۆرن له‌سه‌ر ئاستی دنیادا ، ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له هه‌ر
شوێنێک کارێکی تێگدهرانهو ترۆرستی ئه‌نجام ده‌درێت پێش لێکۆلینه‌وه
یه‌که‌مین گومان‌لێکراو ئیسلامیه‌کانن ، که‌چی تازه به تازه جه‌نابی
قه‌رزاوی تێکۆشانی کوردی باکور به ترۆر له‌قه‌له‌م ده‌دات. دیاره بۆ
من و هه‌ر ئازادی خوازێکی تر له‌م دنیایه‌دا ئه‌م هه‌لوێسته‌ی قه‌ره‌زاوی
جێگه‌ی سه‌رسورمان نه‌بوو ، ئاخر هاوشێوه‌کانی ئه‌و سالی 1991 به‌ناوی
" اخوان المسلمین" جیهانه‌وه پرۆتستۆی راپه‌رینی خواروی کوردستانیان
کرد‌و پشتیوانی رژێمه فاشسته‌که‌ی ێدامیان کرد و ئه‌و راپهرینهیان به
ده‌سکردی ئه‌مه‌ریکاو زایۆنیزم وه‌سفکرد. قه‌رزاوی له کاتێکدا له
باوه‌شی ئۆردۆگانی ده‌ست و په‌نجه خوێناوی به خوێنی لاوه‌کانی
کوردستان و له‌سه‌نگه‌ری جه‌نه‌راله فاشسته‌کانی تورکیاوه پ.ک.ک و
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی باکوری کوردستان به ترۆرو ده‌سکردی زایۆنی
تۆمه‌ت بارده‌کات له من و تۆ باشتر ده‌زانێت که کێشه‌ی کورد له
تورکیادا گه‌لێک له ته‌مه‌نی نه‌ک هه‌ر ده‌له‌تی ئیسرائیل به‌لکه له
سه‌رهه‌لدانی زایۆنیزیش وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی کۆنتره . به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی و ئابوری قه‌رزاوی و ئه‌و ره‌وته سیاسیه‌ی نوێنه‌راتی ده‌کات له‌وه‌دایه
به‌م شێوه نزمه کێشه‌و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئینکار بکات و زۆر
بێ باکانه خۆی بکاته شه‌ریکه‌به‌شی ئه‌و هه‌موو تاوانه مێژوویانه‌ی
ده‌وله‌تی تورکیا له دژی خه‌لکی کوردستان له رابردودا ئه‌نجامیان دا‌و
له داهاتوشدا ده‌یده‌ن.
له کۆنگره‌ی ناو براودا د.عه‌لی قه‌ره‌داغی که هاوکات سه‌رۆکی رابته‌ی
ئیسلامی کورده و وه‌ک ئه‌مینداری گشتی ئه‌و یه‌کێتیه هه‌لبژێردرا ،
به‌هه‌موو پێوه‌رێک عه‌لی قه‌ره‌داغیش بهرپرسیاریهتتی هه‌لوێسته‌که‌ی
قه‌رزاوی له‌ئه‌ستۆیه. هه‌لوێست و فتواکه‌ی قه‌رزاوی که تا کۆنگره‌ی
ئه‌سته‌مبول ئه‌مینداری گشتی ئه‌و رێکخراوه بووه ته‌عبیر له رای
گشتی ئه‌و رێکخراوه ده‌کات که عه‌لی قه‌ره‌داغی یه‌کێک له ئه‌ندامه
بالاکانیهتی و به ئه‌مینداری گشتیشی هه‌لبژێردراوه.عه‌لی قه‌ره‌داغی
ده‌توانێت له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمی رێکخراوه‌که‌یانه‌وه
هه‌م داوای لێبوردن له خه‌لکی کوردستان به‌گشتی و باکور به‌تایبه‌تی
بکات و ئیدانه‌ی ههوێستی قه‌رزاوی بکات، ته‌نیا به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت
نه‌بێته مه‌قاشی ده‌ستی داگیرکه‌ران و هه‌لوێستێکی مۆرالیش بۆ خۆی
تۆمار بکات، به پێچه‌وانه‌وه هه‌لوێستی خۆی و رێکخراوه‌که‌ی ئاو
کردنه به ئاشی دکتاتۆرو فاشسته‌کانی تورکیا و بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت ده‌بێته
مه‌لای خه‌تێی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک و مێژووش دلی وه‌ک به‌رد وایه ره‌حم
به که‌س ناکات.
پرسیاری سه‌ره‌کی من له‌سه‌ر ئه‌م روداوه له خه‌لکی ئازادیخوازی
کوردستان ئه‌وه‌یه که تاکه‌ی رێگه به عه‌لی قه‌ره‌داغی و هاو شێوه‌کانی
ده‌درێت به ناوی خێرخوازی و ئاینه‌وه رۆلی تابوری پێنج و مه‌لای خه‌تی
ببینن؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئێمه‌ش وه‌ک باقی دانیشتوانی گۆی
زه‌وی دۆست و دوژمنی راسته‌قینه‌ی خواست و ئاواته مێژوییه‌کانی خۆمان
بناسین!؟
________________________________________
بۆ بینینی راگه‌یاندنه‌که‌ی قه‌رزاوی سه‌یرێکی
ئه‌م لینکه بکه:
http://islamtoday.net/albasheer/artshow-12-135230.htm
20\7\2010
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
|