له مه‌ته‌خانه‌وه تا ئه‌تاتورك . هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
تورك ونه‌ته‌وه تورك زمانه‌كان وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌شماڵ نشین وشوانكاره به‌تایبه‌تی تاتاره‌كانی قرم (قرم ته‌ته‌رله‌ری) تاتاره‌كان شاخاویه‌كان (دا‌غ ته‌ته‌رله‌ری) كه‌ئه‌مانه هه‌موو هه‌ر له‌تۆڕه‌مه‌ی توركن له دێڕزه‌مانه‌وه‌نیشته‌جێی زنجیره چیای (ئه‌ڵتای)ی ژێر ئاسمانێكی شین و مانگێكی داسولكه‌یین ! ( له‌مێتۆلۆژیای نه‌ته‌وه ڕچه‌ڵه‌ك توركه‌كانه‌وه)كه ئه‌مه وای كردووه ئاڵای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه به‌ڕچه‌ڵه‌ك توركه‌كان شین بێت به‌مانگێكی سپیه‌وه جگه له ئاڵای توركه‌عوسمانیه‌كان كه ره‌نگه سروشتیه‌كه‌ی ئالاكه‌یان گۆری به ره‌نگی ئاڵوسوری خوێن له سالی له‌لایه‌ن سولتان سه‌لیمی سێیه‌مه‌وه‌١٧٩٣،به‌پێی ئه‌وه‌ی مێژوو تۆماری كردووه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی هون(خون) ٢٠٩ی پێش زاین مه‌ته‌خانی سه‌ركرده‌ی تورك ( كوروڵتای ) كۆمیته -بنكه‌ی گه‌ل -سوپای هه‌بووه ، تورك ومه‌نگۆل وتۆنگوس هه‌میشه له حاله‌تی شه‌ردابوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌مانه یه‌ك تۆره‌مه‌ن تێكه‌له‌ن زمانه‌كه‌شیان سه‌ربه‌یه‌ك خانه‌واده‌ی زمانن ،تورك له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا ئایینی ئیسلامیان وه‌رگرتووه به‌ڵام سه‌ره‌تا توركمانه‌كان له‌سالی ٨٠٠ تێكه‌لی ئایینزای شیعه بوون چونكه له‌سه‌رده‌می سامانیه‌كانه‌وه‌هاتبوونه خۆراسان وئێران به‌ڵام پێشتر دوو جاران به‌نیازی داگیركاری له‌ساڵانی ٦٢٧ په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی قه‌وقازو ساسانیه‌كانیان ته‌فلیسیان داوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامی‌دا تورك ماوه‌یه‌ك خۆیان مه‌ڵاس دا واتا دوای ئه‌و دوو هێرشه‌ی ساڵانی ٦٢٧ مێژوو هه‌واڵی شه‌ڕی تریانی تۆمار نه‌كردووه، به‌لام له سه‌ده‌ی نۆیه‌م داهه‌موو نه‌ته‌وه‌هاوچه‌شنانه‌ی ئه‌ڵتای ژێر ئاسمانی شین به‌تابه‌تی توركمانه‌كان ( گوێك توركه‌كان)ئۆغوز ((öz كه‌وتنه‌به‌ر هێرشی مه‌نگۆله‌كان له زێدی خۆیان ده‌ركران به‌ته‌واوی به‌شێوه‌ی لێقه‌وماو قه‌ره‌ج ومهاجر به‌ره‌و خۆرئاوا كه‌وتنه‌رێ به‌ره‌و سه‌رووی ئێران و رووه‌وئاسیای بچوك،هه‌ندێكیان گه‌یشتنه‌عێراقی عباسی وه‌ك خزمه‌تكارو سه‌ربازی نانه‌زگ حه‌وێنرانه‌وه به‌گزاده‌و خانه‌دانه‌كانیشیان وه‌ك گۆك توركه‌كان_ئۆغوزه‌كان كه زۆربه‌ی توركه‌كان ره‌سه‌نی خۆیان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ( ئۆغوز)،وه‌ك عوسمانیه‌كان به‌توركمانه سه‌لجوقیه‌كانیشه‌وه،سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێ توركه سه‌لجوقیه‌كان ٩٨٥بونه ئیسلامی سوننه مه‌زهه‌ب به‌پێچه‌وانه‌ی توركمانه‌كان وتوركه ئازه‌ره‌كانه‌وه،ئه‌م توركمانه قه‌ره‌خانانه بۆ یه‌كه‌م جارساڵی ١٠٠٩ هاتنه باكوری ئێران و نزیك سنووری توركیای ئێستا وئیماره‌ت وفه‌ده‌ره‌یه‌كیان به‌ناوی به‌رخه‌ره‌ش دوایی به‌رخه‌سپی دامه‌زراند ،له ٩٧٧هاتنه سنووری ده‌وله‌تی گه‌زنه‌وی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی بوو سنوره‌كه‌ی له‌ئه‌فگانستان وباكوری هیندو خۆراسانی ده‌گرته‌وه كه‌وتنه ناوكۆڵكردنی تا له‌١٠٣٠ كه‌وتنه ئاژاوه‌نانه‌وه‌به تێكدانی سه‌رچاوه‌كانی ژیان و ژه‌هراویكردنی ئاو‌و ته‌نها له خۆراسان ونیشاپور ١٠ده‌هه‌زار كه‌سیان سه‌ربڕی ماوه‌ی ده‌ساڵ بێووچان كه‌وتنه كوشتن وبڕین (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه نیشتیمانی خۆیان له‌ده‌ست دابوو به‌شێوه‌ی قه‌ره‌ج ده‌ژیان پێویستیان به شوێنێ بوو كه‌ببێته نیشتیمانیان له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م شێوه كوشتنه سه‌ره‌تا به‌نهێنی پاشان به ئاشكرا له مه‌غۆله‌كانه‌وه فێری ببون وبه‌سه‌ر خۆیان هاتبوو سه‌لجوق خان دوای مردنی باوكی دوكاك خان سه‌ركردایه‌تی ئۆغۆزه‌كانی كردله ساڵی ٩٨٥سه‌لجوقیه‌كان بوونه ئیسلام(سوننه) ، ئه‌لپ تیگن كه پێشتر كۆیله عه‌بد بوو لای سامانیه‌كان سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌شكری توركی كرد دژی ده‌وله‌تی غه‌زنه‌ویه‌كان كه به ناوی شاری غه‌زنه‌ی ئه‌فگانستانه‌وه ناونرابوو له‌١٠٤٠ده‌وڵه‌تی گه‌زنه‌ویان روخاندوو سوڵتانه‌كه‌شیان له شه‌ری دانداقان/مه‌روێ به‌دیل گرت وبۆ عیبره‌ت وچاوترساندن هه‌لیانواسی ،خه‌لیفه‌ی عه‌باسیش له‌به‌غدا كه هه‌واڵی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی سه‌لجوقیه‌كانی بیسته‌وه له‌قه‌بی سوڵتانی به‌خشی به تۆغرۆڵ به‌گ كه باشووكه‌شه‌لیشیان پێده‌گوت. پاش روخاندنی ده‌وله‌تی گه‌زنه‌وی سه‌بوك تیگن بوه‌سه‌رله‌شكری سه‌لجوقیه‌كان .چاگرو توغروڵ دووبرابوون، سه‌ركرده‌ی سوپای تورك ئه‌لپ ئه‌رسلان هێزه‌كه‌ی توركی رێكخسته‌وه وتا ده‌هات كێشه‌و ناكۆكی شیعه‌و سوننه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورك ته‌واوده‌بو ئه‌وه بو له‌١٠٧١به‌هه‌مان میتۆدی شه‌ڕی گه‌زنه‌ویه‌كان به‌هه‌ندێ وورده‌كاریه‌وه‌ئه‌م سه‌لجوقیه سونی مه‌زهه‌بانه‌جگه له نه‌رێتی خۆیان مه‌زهه‌به‌كه‌شیان له چاو مه‌زهه‌بی شیعه‌دا خوێن ڕێژتر بوون به‌تایبه‌تی ئینسان سه‌ربرین لای سونه مێژووه‌كه‌ی كۆنه،سه‌ركرده‌ی سه‌لجوقیه‌كان ئه‌لپ ئه‌رسلان كه‌وته وێزه‌ی رۆمه بێزه‌نتیه‌كان بۆ ماوه‌ی ٣١ساڵ ناوكۆڵ و سه‌پۆتاژ كردن به‌هۆی خیانه‌تی ئه‌ندرۆنیكۆس دوكاس ناوێكه‌وه پروپاگه‌نده‌یه‌كی وای بلاوكرده‌وه كه بێزه‌تیه‌كان وه‌ك پێویست شه‌ریان بۆ نه‌كرێ به برینی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك پاشان له‌گه‌ڵ به‌ردانه‌وه‌یاندا ژه‌هریان تێكرا،هه‌ربۆیه هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی ئاوی قه‌لاكان نهێنی ده‌بوو، شه‌ڕه ده‌روونیه‌كه‌ی له‌شكری تورك گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی سوپای بێزانتیان به‌ته‌واوی له‌ناوبرد په‌رته‌وازه‌كرد له سالی ١٠٧١سوپای به‌زیوی بێزانزی دیلكراو هه‌مووی له‌ناو براو به‌شێكی زۆری سه‌ربڕدراو ته‌نانه‌ت قه‌یسه‌ر رۆمانۆسی چواره‌م خۆشی به‌دیل گیرا،هه‌ندێ دیلیان به‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه( شه‌ری فیزیكی) بگه‌یه‌نێته به‌شی خۆرئاوای ولاتی ئاسیای بچوكی ئه‌وكاته تا وه‌ك شایه‌دحاڵه‌كان ڕاستی روداوه‌كان بگێرنه‌وه تاكه‌س نه‌توانێ بیرله‌به‌رگری كردنی بكاته‌وه به‌رانبه‌ر به‌سوپای به‌تورك، ١٢٩٩ده‌وله‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن عوسمانی یه‌كه‌مه‌وه دامه‌زرا ،به‌ڵام عوسمانیه‌كان له‌ساڵی ١٢٣٤ و١٤٠٢ دوو جار كه‌وتنه‌وه به‌ر هێرشی مه‌غۆله‌كان له‌شه‌ڕێكدا له‌شوێنی ئه‌نقه‌ره‌ی ئێستا ده‌وله‌تی عوسمانی دابڕودۆبڕكراو واتا له‌سه‌رده‌می سولتان بایه‌زیدا كوره‌كانیدا بۆ ماوه‌ی ١٩ساڵ ده‌وله‌ته له‌په‌لوپۆ كه‌وت،ده‌وله‌تی عوسمانیدوای ئه‌و هێرشه‌ی مه‌نگۆله‌كان تاهاتنی سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م ساڵی ١٥١٧ خۆی نه‌گرته‌وه،سولتان سه‌لیم توانی خۆی بكاته خه‌لیفه‌ی ئیسلامیش،واتاله‌سه‌رجه‌می ٣٦سوڵتان ٢٦خه‌لیفه‌ی ئیسلامیش بوون، سالی١٣٣٠له‌شكری یه‌نیچه‌ری له‌لایه‌ن مورادی یه‌كه‌مه‌وه دامه‌زرێنرا تا سالی ١٨٢٦گۆڕدرا به‌له‌شكری( عه‌ساكیره‌ی مه‌نسوره‌ی محه‌مه‌دیه) ئه‌م له‌شكره دڕه به‌ره‌ڵایه‌٥٠٠سالێك له‌شكری ئه‌ركه‌گرانه‌كان بوو شه‌ره قورسه‌كان به‌یه‌نیچه‌ری ده‌كران ئه‌گه‌ر شوێنێ نه‌گیرایه یه‌نیچه‌ریان بۆ ئه‌ناردجگه له‌وه‌ی خۆیان زۆربه‌یان هه‌نگاری بۆسنا ئه‌لبانیا سربیا مكدۆنیایی بوون به‌ڵام قه‌تل وعامه‌كانی ئه‌وروپاو بالكان یه‌نیچه‌ریه‌كان پاله‌وانی بوون هه‌ڵواسینی سربه‌كانی له‌مه‌یدانی سه‌راییڤۆ ناو هه‌ڵكۆڵینیان گۆڕینی ڕه‌نگی ئاڵاكه‌شیان له‌شینی ئاسمانی شینی بان ئه‌ڵتایه‌وه بۆ ره‌نگی سوری خوێنی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌تل وعامه‌ی كۆسۆڤۆ له‌ساڵی ١٧٩٣پاش ئه‌وه‌ی سوڵتانێكی عوسمانی ته‌ماشای ناو ئه‌و گۆله ئاوه ده‌كات كه‌هه‌ندێ سه‌ربازی توركی تیا شه‌هید بووه ئاوه‌كه سورده‌بێ ومانگه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كدا شه‌وقی تیاده‌داته‌وه، سوری خوێناوه‌كه ده‌بێته هه‌وێنی گۆرینی ره‌نگی ئاڵاكه‌یان له‌ساڵی ١٨٤٤ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆزیادكرا گۆڕینی ڕ‌نگی ئاڵاكه به‌فه‌رمانی سوڵتان سه‌لیمی سێیه‌م بووله ٥/٦/١٩٣٦به‌ره‌سمی له‌یاسای توركیادا جێگیركرا (گێڕانه‌وه‌یه‌كی تر ده‌ڵێ كه پاشای فه‌رمانده‌ی عوسمانی ته‌ماشای ئه‌و ئاوه ده‌كات كه سه‌ربازه‌كان دوای كوشتاره‌كه ده‌چنه سه‌ری بۆ خۆ خاوێن كردنه‌وه ئاوه‌كه ئه‌و ڕنگه سوره‌ی نواندووه به‌سه‌وقی مانگ وئه‌ستێره‌وه،تورك ئێستاش له‌شه‌ری فیزیكیدا به‌هێزن پێش ڕوودانی هه‌ر شه‌ڕێك هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر گه‌وره‌ده‌كه‌ن هه‌ره‌شه تێكه‌ڵی سروشتی تاكی تورك بووه‌له پرۆسیسی مێژووی شه‌ڕئه‌نگێزییاندا به دوای نیشتیمانێكدا، بێزه‌نتیه‌كان تا سه‌دی١٣ چه‌ند جارێ هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان دا ئه‌وه‌بوو له شه‌ری میدیكفالۆن به‌سه‌ركردایه‌تی قلیچ ئه‌سلان له نزیك ساری سمیرنا (ئیزمیر) به‌ته‌واوی قه‌تل وعامی پاشماوه‌ی بێزانتیه‌كانیان كرد! چه‌ند جارێ په‌لاماریان دایه‌وه،له راستیدا پاڵنه‌ری ئه‌م شه‌ڕانه جگه له‌وه‌ی ببوه شه‌ری نێوان دووئایین ئیسلام ومه‌سیحی بێ شوێنی وبێ نیشتیمانی تورك یه‌كێك بوو له هۆ هه‌ره‌گرنگه‌كانی،له‌ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان ئایینزاكانی ئیسلام شیعه‌و سوننه له لایه‌ك وكێبڕكێی ئایینه‌كانی ئیسلام ومه‌سیحی له لایه‌كی تره‌وه توركه‌كان بوونه خاوه‌نی نیشتیمانی نوێی خۆیان،توركمانه‌كانی لێده‌رچێ كه سه‌دسالێك پێشتر گه‌یشتنه ئێران وبوونه شیعه،به‌ڵام زۆربه‌ی تورك په‌راگه‌نده‌ببو هه‌ندێكیان له‌نزیكی ده‌وروبه‌ری ئاڵتای مانه‌وه وه‌م قه‌رقیزو ئۆزبه‌گ كازاخ وته‌ته‌رو كه ئێستا چه‌ند ده‌وله‌تێكیان لێ‌دروست بووه، تورك ئه‌گه‌رچی به‌ژماره‌یه‌كی زۆرهاتنه ئێران بوونه هاونیشتیمانی ئێرانی پاشكۆی كه‌لتوری ئێرانی ئایینزای شیعه یا‌ن وه‌رگرت،له ئاسیای بچوك زۆربه‌ی شوێنه‌كان كه داگیریان كرد هی كورد گورج ونه‌ستوریه‌كان بوون،جگه‌له‌وه‌ی كه‌ریم خانی زه‌ند له‌لایه‌ن توركمانه‌قاجاره‌كانه‌وه محمدئاغا‌١٧٩٤ ئیغتیال كرا ،هه‌موو سه‌رده‌می عوسمان كار بۆ ئه‌وه كراوه كه كورد شه‌ری خۆبه‌خۆبكه‌ن،شێخی ته‌ریقه‌ت وته‌كیه‌و خانه‌قای گه‌شه‌پێدا دژی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی میرو ده‌ره‌به‌گه‌كورده‌كان،سواره‌ی حه‌میدی وه‌ك سه‌گه‌هاره به‌ردایه گیانی كورد بێ لێپرسینه‌وه خه‌لكیان ده‌كوشت له‌كوردستاندا یه‌نیچه‌ری كوردبوون (به‌پێی ئارشیڤی تورك سواره‌ی حه‌میدی ژماره‌یان ١٠٠ یه‌كه مه‌فره‌زه بریتی بوون له بنه‌ماڵه‌ی كورده ده‌داشه‌كانی ئه‌رزرووم كه وه‌ك یه‌نیچه‌ریه‌كان ده‌روێشی حاجی به‌كتاش بوون .له‌سه‌رده‌می توركیای كه‌مالیدا ناكۆكیه‌كان تیژتر كرانه‌وه زیاگۆكئه‌ڵپ سۆسیۆلۆژو كۆمه‌ڵناسی هه‌ردوو سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و ڕژێمی كه‌مالی به بیانووی ئه‌وه‌ی كورد‌و تورك لێكجیاناكرێنه‌وه‌وه‌ك (گۆشت ونوخانی یه‌ك په‌نجه‌ن) كۆماری توركیای مۆدێرن:ئه‌م كۆماره مۆدێرنه‌ی پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌ك ناوه‌ڕۆك هیچ جیاوازیه‌كی نیه له ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی پێش خۆی ته‌نها ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه ده‌سه‌ڵاته‌كه هه‌ر لای كه‌مایه‌تیه‌كی خانه‌دانی ئالی كه‌ماله توركیا هه‌ر به‌ناوو ڕوكه‌ش عه‌لمانی ودیمۆكراتی وكۆماریه‌ئه‌گه‌یناله پراكتیك دا ده‌وله‌تێكی توتالیتێری نادیموكراتی وناعه‌لمانیه كۆمه‌ڵگای توركی به‌سه‌دان ساڵی تریش له‌ئاستی وه‌رگرتن وقه‌بوڵ كردنی سیسته‌می عه‌لمانیدا نابن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی ئاستی گه‌شه‌ی مێژوویشه‌وه زۆریان ماوه،كۆماری توركیا هه‌ر ده‌وڵه‌ته قه‌یراناویه‌كه‌ی ئالی عوسمانه له‌سه‌رده‌مێكی نوێتردا ته‌نها مسته‌فا كه‌ماڵ ئه‌تاتورك خورافات ومێتۆلۆژیای میراتی سه‌رده‌می مه‌ته‌خان وسه‌لجوقیه‌كان وعوسمانیه‌كانی گۆڕیوه به‌خورافاتی ڕه‌گه‌زپه‌رستی وتوركچێتی مۆدێڕن وكردنی خۆی به‌دواپاڵه‌وانی رزگاركه‌ری كه‌له‌پوری توركایه‌تی،شانازی باوكایه‌تیشی هاته‌سه‌ر. ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیك هه‌رگیز پێویستی به‌ده‌زگایه‌كی داپڵۆسێنه‌رو تۆقێنه‌ر نابێ به‌ڵا م ئه‌تاتورك هه‌ر دوای كۆنگره‌ی سیواس وئه‌رزرووم گه‌وره‌ترین ده‌زگای تۆقێنه‌ری دامه‌زراند بۆكپكردنی ده‌نگی كۆمه‌ڵگاو ته‌نانه‌ت خۆی به‌ناوێكی نهێنی (عاسم ئوز) هه‌موو سوپا‌و وه‌زاره‌ته‌كانی كۆماره‌نمونه‌ییه‌كه‌ی ونزیكترین كه‌سی له خۆیه‌وه تۆقاندبوو عاسم ئوز گیانی هه‌زاران كه‌سی ده‌كێشا ستالین ئاسا بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بوێرێ یا‌ن بزانن ئه‌م هێزه‌تراویلكه‌ییه كێیه!پاش ٨٤ساڵ له‌ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌وڵه‌ته عه‌لمانیه‌دا ته‌نها یه‌ك دانه سیمای دیموكراتی بوون وعه‌لمانی بوون به‌دی ناكرێ ڕه‌نگه سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان به‌مه‌سه‌له چاره‌نوسیه‌كانیان(قه‌زاوقه‌ده‌ر) یا‌ن گوتوبێ (تقدیری ئیلاهی وله‌سه‌رده‌می عه‌لمانی بوونه‌كه‌یاندا بڵێێین ئیلاهی تقدیر) ئه‌مه‌وه‌كو گۆڕانی جبه‌و عه‌مامه به‌پانتۆڵ و ئه‌وته‌پله (فێس) وایه كه‌ئه‌تاتورك بۆ هه‌تاهه‌تایی كردیه سه‌ریان ،به‌ڵام پاش ٨٤ ساڵ له عه‌لمانیه‌ته عاجباتیه‌ی ئه‌تاتورك كۆمه‌ڵگای توركی گوتیان نا بۆ دیمۆكراتیه‌ته‌كه‌ت نا بۆ عه‌لمانیه‌ته‌كه‌ت نا بۆ ئه‌و فامیله‌ناوه توركیه‌ی كه‌به‌زۆر به‌نه‌ته‌وه ناتوركه‌كانته‌وه لكاندووه و سه‌پاندووه.
(حسین فه‌یزولا ئه‌لپ ئه‌رسلان) دامه‌زرێنه‌ری میلیه‌ت هه‌ره‌كه‌ت پارتسی،كه‌به‌حیزبی گورگه‌بۆزه‌كان ناسراوون جگه له ئه‌ڵپ ئه‌رسلانه‌كه كه نازناوی حیزبایه‌تیه‌كه‌یه‌تی توركه‌شیش پێده‌ڵێن ئه‌میش داهێنان وفڕكه‌ڕۆیی كردووه له پیرۆزكردنی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك وبیروئایدۆلۆژیای تورك په‌رستیدا،حیزبه‌كه‌ی هه‌میشه سێبه‌ری ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌تاتورك‌و لایه‌نگری دروشمی یه‌ك ئاڵا، یه‌ك نیشتیمان،یه‌ك نه‌ته‌وه،یه‌ك زمان،ه به‌وه‌ی هاتن بۆ یاساكانی كۆماره مۆدێرنه‌كه‌ی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك نه‌ته‌وه‌یه‌كی نوێیان به‌پێی یاساكانی خۆیان داتاشی به‌ناوی تورك بۆ ده‌ستوره عه‌لمانیه‌كه‌یان، له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌وه بیستراوه‌و زانراوه هه‌میشه یاسا‌و ده‌ستور بۆ ڕێكخستنی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا دانراوه‌و داهێنراوه وبه‌ڵام له‌توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی یاساكانی هه‌موو دونیاوه‌بۆ ئه‌و كۆماره‌و ده‌ستوره عه‌لمانیه‌كه‌ی میله‌تێكیان به‌زۆره‌ملێ بۆ داهێناوه،ئێستا سیسته‌ماتیك هه‌ركه‌سێ له‌سنوری جوگرافی سیاسی توركیادا له‌دایك ببێ وه‌ك هاونیشتیمانیه‌كی تورك له دایك بووه ئه‌مه‌ش به‌شێكی سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (توركه‌ش) دكتۆر پرۆفیسۆرئیلهان قه‌ره‌بلوتیش ده‌ڵێ له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا سوڵتان یاوز سه‌لیمی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌كی زۆر توركمانی ره‌وانه‌ی ئه‌نه‌دۆڵی ناوه‌ڕاست كرد پاش چه‌ند ساڵێك ئه‌م توركمانانه زمانی خه‌ڵكه خۆجێیه‌كه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان وه‌رگرت واتا بوونه كرمانج هه‌روه‌ها ده‌ڵێ زمانی كوردی له‌هجه‌یه‌كی محه‌لیه هه‌ر شێوه‌یه‌كی زمانی توركیه ئه‌وه‌ی ئێستا قسه‌ی پێده‌كه‌ن زمان نیه چونكه نه‌ڕسته‌ی تیایه‌و نه‌كردار(فعل)٭ ، له‌هه‌شتاكاندا دوژمنایه‌تی كورد‌و تورك گه‌یشته ئه وپه‌ری له‌سه‌رده‌ستی عبدولا چاتڵی پیاوكوژه‌كه‌ی تراویلكه‌كه‌ی كوردستان به‌یارمه‌تی چه‌ند به‌كرێگیراوێكی كورد به‌هه‌زاران كوردیان شه‌هید كرد به‌ناوی قاتیلی نادیاره‌وه عبدولا چاتلی تیرۆری ده‌وله‌تی پیاده ده‌كرد به‌نهێنی و دامه‌زرێنه‌ری (كۆی قوروجی) مه‌فره‌زه‌ی جاشه‌كانی كوردستانی باكورو چه‌كداركردنی گوند نشینه‌كانی دژی په‌كه‌كه ،چاره‌سه‌ری نادیمۆكراسیانه‌و جه‌لادانه‌ی سوپای تورك بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی كێشه‌كه وهاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌زگاكانی میت و ژتیم ئه‌وه‌نده‌تر ناكۆكیه‌كانیان قولكرده‌وه،تورك تاچه‌ند سه‌د سالێكی تریش ناتوانن ببنه خاوه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروستیانه مرۆڤانه‌له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌دراوسێكانیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورك ئه‌و خاكانه‌ی داگیركردووه ئه‌سته‌مه كاتی ده‌وێ تاله‌بیرده‌چنه‌وه بروانه نه‌ته‌وه‌كانی بالكان ئه‌مساڵ كه‌لاوه‌و هێلانه كۆتره‌كانیشیان روخاند بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی تورك نه‌خاته‌وه بیریان، بۆ كۆرد مه‌سه‌له‌كه زیندووتره چونكه هیشتا ڕاسته‌وخۆ پێكه‌وه‌ده‌ژین هه‌موو خاكه‌كه‌مان به‌زۆر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌خاكی ئه‌وانه‌وه لكێنراوه ،له سالی ٩١یه‌كه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی تورك پلانه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی توركی ئاراسته‌ی كوردستانی باشوركراوه وهه‌وڵیان داوه كارێكی وا بكه‌ن كورد نه‌په‌رژێته سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگری شه‌ڕی ناخۆیان خۆشكردووه به كاری تێكده‌رانه درێژه‌ی به‌شه‌ڕی ناوخۆییدا ، شه‌ری هێزه‌كوردیه‌كان مه‌به‌ستی كه‌مالیسته‌كانی بۆ ماوه‌یه‌ك هێنایه‌دی، شه‌ری كورد دژی كورد گیانی سه‌دان لاوی كوردی هه‌ڵوشی كه‌ئه‌و شه‌ره نه‌ما ئینجا تابوره‌كانی كارا كرد له ساڵی ١٩٩٨خه‌ریكی ئاژاوه‌نانه‌وه‌و دروستكردنی شه‌رێكی ناوخۆیه له‌كه‌ركوك و شوێنه‌كان تر به‌ڵام كورد وه‌ڵامی پلانه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه،ئینجا هه‌ره‌شه‌و په‌لاماردان ده‌ستی پێكرد به‌بیانووی ڕاوه‌دونانی گریلاكان پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه،پلانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركی گه‌یشته‌قۆناغی فه‌شه‌ل هێنان بنبه‌ست ،مێشه‌هاره‌له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه،ئه‌مان تا كۆتایی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ره‌شه‌ی سوپایان به‌ره‌و كزی چوو فشاری ناو كه‌ركوكیان چڕده‌كه‌نه‌وه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به ئیغتیالات وئاژاوه نانه‌وه‌په‌یوه‌ندیه‌كی وزیندو هه‌یه له‌نێوان به‌عسیه‌كانی كه‌ركوك به‌تایبه‌تی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌ره‌بێكی تكریتی كه‌له ڕێگه‌ی ژنخوازیه‌وه له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان تێكه‌ڵیان هه‌یه له‌سوریاوه سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه‌كۆنه‌كانی به‌عس و لیژنه‌ی ئیغتیالات ده‌كات جگه له به‌عس ئیسلامه توندره‌وه‌كانیش كاران له‌په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و دو لایه‌نه‌ی تر به‌ره‌ی توركمانی خزمه‌تكاری عه‌ره‌بی قه‌بوڵه‌به‌ڵام هاوپه‌یمانی كوردی قه‌بوڵ نیه‌هۆكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی قه‌ومی توركی نه‌ك توركمانی چونكه توركیا دابه‌شبوونی خۆی له‌دابه‌شبونی عێراقدا ده‌بینێته‌وه ئه‌و په‌رۆشیه‌ی بۆ عێراق له به‌رخۆیه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه توركیا جگه له‌وه‌ی ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌ماوه بۆته بار به‌سه‌رهاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه مه‌سره‌فی سوپاكه‌ی زۆرگرانه به‌داهاتی خۆی ناتونێ ساڵێك به‌نانه‌زگیش سوپاكه‌ی به‌خێو بكات توركیا سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردیش هێشتا وه‌ك هه‌ڵكه‌وتنی بیچمی وڵاته‌كه له ڕووی (جیۆپۆلیتیك) یه‌وه جوگرافیای سیاسی بایه‌خی خۆی هه‌بوو به‌ڵام گڵۆبالیزه و گۆڕانی تای ته‌رازوی هێزه‌كان ئه‌و بایه‌خه‌ی توركیای كه‌مكرده‌وه‌و قه‌یرانه‌كانی به‌ره‌و زیاتر هه‌ڵاوسان برد جیۆپۆلیتیك وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناجێگیرو مه‌عنه‌وی ناتوانێ ببێته سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتیمانی وه‌ك بوونی كانزاكان سه‌رچاوه سروشتیه‌كان ،توركیا دوای هه‌ره‌شه‌كانی له‌رێگه‌ی په‌لاماردانی ڕاسته‌وخۆی سوپاكه‌یه‌وه‌كۆڵ نادات له‌هه‌رشه‌كردن ته‌نها شێوه‌كانی ده‌گۆڕێن بۆ ئه‌مباگۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی ئاسمانه‌كه‌ی بۆ فڕۆكه‌وانی وگرتنه‌وه‌ی ئاو گه‌ر بزانێ ده‌بێته فشارێك بۆ سه‌ر كورد، كورد ده‌بێ خۆی بۆ چه‌ندین بیانوو گێچه‌ڵی تری ساغنه‌كراوه‌ی تورك ئاماده بكات هۆكانیشی ڕوون وئاشكران كه‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورك نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ڵكو له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌مه‌ترسی بۆ دروست بووه‌كه توركیا به‌ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و جارێكی تر ڕێكخستنه‌وه ده‌بات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه نادیمۆكراسیه‌و فره‌نه‌ته‌وه‌ییه وه‌كو روسیا‌و یوگوسلاڤیا پێویستی به‌ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی تره، تۆرانیزم:ئه‌وتێزه‌یه‌كه هێشتا له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه هه‌وڵده‌درێ نه‌ته‌وه تورك زمانه‌كان و خزمه‌كانیان یه‌كبگرنه‌وه كه‌گوایه ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:قه‌رقیزستان،قازاخستان،ئازه‌ربایجان،ئۆزبه‌گستان،توركمانستان،توركیا،خزمه‌كانیان كه‌له‌یه‌ك تۆڕه‌مه‌بن به‌پێی بۆچونی تۆرانیانه ئه‌مانه‌ن:نه‌ته‌وه‌كانی فین وئپگریش واتا فنلندی وهه‌نگاری وقه‌قازه‌كان،سامۆی،ماندسۆ،تۆنگوس،ژاپۆن؛كۆریا.ئایدۆلۆژی تۆرانیزم ده‌ڵێ توران واتا ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی قه‌زوێن،لانكه‌ی هه‌موو شارستانیه‌كانی مرۆڤایه‌تیه به‌شارستانیه‌تی سۆمه‌ریه‌كانیشه‌وه چونكه زمانی سۆمه‌ری ئاڵتای به‌ڕچه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ریه‌ك زمان وچه‌ند هه‌زار ساڵێك له‌مه‌وپێش سۆمه‌ریه‌هاوره‌گه‌زه‌كانیان له دۆڵه‌كانی كارپات وچیاكانی ئاڵتایه‌وه هاتونه‌ته ئۆراڵ وسیبیریاو ئێران وهیندستان!!!!!!!؟
ڕه‌خنه‌له‌تۆرانیزم:s.n.kramer ,history begins at sumer تۆرانیزم به درۆ ده‌خاته‌وه،سۆمه‌ریه‌كان جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شارستانی كۆن وداهێنه‌ری زانستی ئه‌ستێره‌ناسی وكشتوكاڵ وبه‌كارهێنانی میتاڵه‌كان بوون،ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ئیتنی وزمانه‌وانی نیه‌له‌نێوان سومه‌ری وئاڵتای دا نیه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كترین ،به‌هه‌مان شێوه‌ش فینله‌ندی هه‌نگاریه‌كانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه‌وه سه‌ر ئاڵتای ونه‌ته‌وه تورك زمانه‌كان،هه‌روه‌ها ژاپۆن وكۆریاكانیش ته‌واو دابڕاون له‌تۆرانیزم،تێزی تۆرانیزم هه‌موو گه‌له‌ئۆراسیاو نه‌ستوریه‌كانیش ده‌باته‌وه سه‌ر توران،له ڕاستیدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك شانازی ده‌كات به‌ڕچه‌ڵه‌كی خۆیه‌وه پێویست ناكات به‌زۆر وبۆ مه‌به‌ست به‌خۆتیه‌وه بلكێنی،وشه‌ی توران بۆ یه‌كه‌م جار له‌قه‌سیده نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی شانامه‌ی فیرده‌وسیدا هاتووه.ئه‌گه‌ر به‌توركێ بڵێێ تۆرانی گه‌ر له‌مانا مێژوویی ومێتۆلۆژیه‌كه‌ی تێبگات توڕه ده‌بێ،به‌ڵام ئێستا توركێكی نه‌خوێنده‌واریش به‌و وشه‌یه توڕكه‌سه‌ر ده‌بێ!له شانامه‌ی فیرده‌وسیدا به‌م شێوه‌یه باس له توران ده‌كرێ :شه‌ڕ له‌نێوان( ئێران وتوران) واتا شه‌ڕ له‌نێوان ووڵاتی ڕوناكی ووڵاتی تاریكستان.به‌م شێوه‌یه توران وڵاتی تاریكستانه‌و تورك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ شارستانیه‌ته هه‌مه‌جی وكێویه،ئه‌م وو‌شه‌یه پاش به‌ئیسلامكردنی ئێرانیش هه‌ر به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه تورك زمانه‌كان به‌كارده‌هات،توران مانای خێرا‌و به‌په‌له وه‌ك ئه‌سپ،تورك ومه‌غۆل وته‌ته‌ر دوژمنی ڕه‌گه‌زی ئارین (MAX MÜLLER)
پان توركیزم=تۆرانیزم به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی ١٩ و٢٠ به‌دواوه‌گۆڕاوه ناسیۆنالیزم وشۆڤێنیزم،به‌هه‌مان شێوه‌ی تورانیزم ویست وئاره‌زوویه‌كی توركانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه تورك زمانه‌كانه بۆ پێكهێنانی هه‌ماهه‌نگی ویه‌كێتی تور‌كان. _____________________________________________ سه‌رچاوه‌كان: ٭سه‌رهه‌ڵدان ودارمانی زلهێزه‌كان(پاوڵ كێنه‌دی) وه‌رگێڕانی د.كوردۆ عه‌لی. ٭ساونمه‌له‌ر. ٭مێژووی مێتۆلۆژیای تورك. ٭رۆمه‌بێزه‌تیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات.
|