له ناوانی نه‌بارینی تو و به‌هه‌رمبوونی من .
دارا ئه‌حمه‌د له‌بن سێبه‌ری خودی رۆژ هه‌مێزت له کێنده‌ری جه‌سته‌ته.. سێ نیگا دوورتر له خوازیار نێزیکترم؛ - له ئاوه‌ک ده‌دوێم دری ئاگری جۆشدایه - له باغه‌ک داده‌بڕێم رێیانی له خینم داکوتیه - به‌دیار برێسه‌ی سوتانم دابه‌سته گه‌رمترین هه‌رپه‌ڕکێ، شه‌قاوه‌ک له ته‌مه‌ن به ترس و پرس تێپه‌ڕی ته‌مه‌نه‌ک له ئاوه‌دانیی به یاسای تراویلکه و چۆله‌وانیی.. هێشتا له کێنده‌ری لێواره پڕ ئه‌سته‌مه‌کانی دوورگه‌ی ماچانین تازه‌به‌تازه ده‌گه‌ینه دووڕیانی بێ‌چاوه‌ڕوویی و به‌سه‌رخۆداشکانه‌وه.. که‌نگێ به‌به‌ر شه‌پۆله لاساره‌کانی سینگ‌و‌مه‌مکه به‌خورشتهاتییه‌کان ده‌که‌وین! ده‌ی ده‌با له حه‌ژمه‌تی حه‌زه سوورتکه‌کانمان خۆ فجوڕی سرووتی سوتان له سه‌رمان و ئه‌فسوونی گه‌شته مێخۆشه‌کان بکه‌ین.. ده‌ی ده‌با به حه‌سره‌تی بۆنی گورکردنی رامووسانه‌ک ئاوه‌کی تیرتر به‌بن ته‌شکودامه‌نی کوڕه سۆزانییه‌کان و کیژه خڕ داێخرایه‌کان وه‌رکه‌ین.. ده‌ی ده‌با له پیاسه‌ی نیوه‌شه‌وه سپیواژه‌کان سه‌رمه‌ستانه‌تر هه‌مێزه‌کان له دوڕ جه‌سته‌کان ببینینه‌وه... هه‌رهیج‌نه‌بی په‌نجه‌ره‌ک له ده‌روازه داێخرایه‌کان ده‌یێخینه سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت و ده‌روونه تاریکڕێژه‌کان داده‌گیرسێنین. له ناوانی ده‌نگی دابارینی به‌فر و یاده‌کانی گه‌رمبوونه‌وه‌ی شاخ هه‌مێزت له کێنده‌ری جه‌سته‌ته.. خه‌ریکه به بیلبیله‌ی ئه‌خته‌بووته سێکسبازه‌کانت بچووێنم.. چێتره ره‌هێره تۆزه‌کی سپی وه‌کی ته‌م ، شه‌رمن..شه‌رمن یان به‌رگی نیوه‌شه‌وه‌کی سپیپات و تارایه‌کی قورمزیی ره‌نگ کێهان ده‌خوازی .. بپۆشی.. ئه‌ها ئه‌وه‌ته .. ئه‌من له‌ناوانی ده‌نگی کرانه‌وه‌ی گوره نیلۆفه‌ره‌کان و رووتبوونه‌وه‌ی سینگ‌وبه‌رۆکی تو به‌خۆم سه‌رپشکم، به رووخۆشیی و ته‌ڕپیریی خۆت مه‌نازه ئه‌من له‌ودیوی ئاهه‌نگه پڕ داورێنه‌ره‌کانی قه‌ده‌غه‌ڕا لۆ ئێروکانه‌ی پڕ حه‌سره‌ت هاتیمه.. چما هێشتا ئه‌تو په‌یوه‌ستی تیاترۆخانه هورژایه‌کانی ده‌روونتی!؟ ده‌نه ئه‌من به ته‌نێ له‌دوو یه‌ک جوداییم له ناوانی ده‌نگی دابارینی به‌فر و ده‌نگی پێی هاتنت لۆ ژووان، به‌رکه هه‌مێزت له جه‌سته‌ت جواێزکه‌مه‌وه هه‌رهیچ‌نه‌بی پێکه مه‌یه‌ک له قوڕگی بلوورییت ببینم.. له باتی دوو کووزه لیمۆش چه‌ند چرکه‌کی به‌دیار لێوه مزره‌کانت سرووتی مه‌رگ دابه‌ستم.. ده‌پێم‌برێ له‌بن سێبه‌ری خودی رۆژ یان له ناوانی ده‌نگی دابارینی به‌فر و یاده‌کانی گه‌رمبوونه‌وه‌ی شاخ هه‌مێزت له کێنده‌رێی جه‌سته‌ته...
کانوونی دووه‌می ١٩٩٨ هه‌ولێر dara@emrro.com
|