١٥\١\٢٠١٦
لە ناو هەگبەی
شاعیرێکی ماندوو!!!

خالید شه‌یدا
١-
دڵم كیشوه‌ری خه‌مانه.
وڵاتێكه بێ سنوره
هه‌ر كێ بیه‌وێ وه‌كو قه‌ڵ و ده‌لاشه‌كان
چڕنووكی لێ گیر ده‌كا
هه‌ر چیه‌كی چه‌نگ كه‌وێ فتی ده‌كا
ده‌فته‌رێكه پڕی شیعر و په‌خشانه
دڵم ئاوێنه‌ی ڕۆژگاره
دڵم نه‌رمه وه‌ك ئاوریشمه و فیستانه
دڵم باغ و بێستانه
دڵم كانی ناو مێرگانه
دڵم به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گریت
زۆر گه‌وره‌یه و فراوانه
هه‌ر وه‌كو رووباری سیروانه
هه‌ندێ جاریش یاخی ده‌بێت
سه‌ر شێتانه به هیچ كه‌سێ داناكه‌سێ
ركه ده‌گرێت و ده‌غه‌زریت
وه‌كو منداڵێكی چه‌توون وایه
ژیر نابێته‌وه به سانایی
هه‌تا تێر نه‌گرێی و
فرمیسك له چاوی هه‌ڵنه‌رێژێ
جا هیدی هیدی ده‌بێته‌وه
مرۆڤه ئاسیایه‌كه‌ی جاران و
پر به ده‌نگی پێده‌كه‌نێ
خه‌ڵكیش واده‌زانن شێته
منداڵیش له كۆڵانان به پلوكه به‌رد دوای ده‌كه‌ون
كاتێ كه قسه‌ش ده‌كات
كه‌س نیه شان له شانی بدا له زیره‌كی
هه‌موو كه‌س ئیره‌ی پێ ده‌با
بیر و هزری هه‌ر له فه‌یله‌سوف ده‌چی
هه‌گبه‌كانی له جیاتی پاره
پڕن له خه‌می میلله‌تی.
٢-
بۆ پێشمەرگە.
لە هەر کوێ بن
دیارە جێگای پەنجەتان
ئێوەن سیمبۆڵی نیشتمان
بۆنی هەناسەتان لە دوورا دێ
هەست دەکەم کە ئێوە پێشمەرگەن
لە سەنگەرن دەجەنگێن و لە شەرین
بەهێزترین
لە ڕەشەبای پایز
هەڵکەن وەکو تۆرنادۆ
بەرەو ڕووی دوژمنی
خوێن ڕێژ.....
بۆن نیە لە بۆنی نیشتمان
خۆشتر.....
نیشتمانت خۆش بوێ
وەک گوڵی نێرگز
ئێوە ڕۆڵەی ئەم خاکەن
ترستان نیە هیچ
لە هێرش و پەلاماری
داعشی خوێن ڕێژ
ئیوە ورەتان پۆلاینە
هەرگیزا و هەرگیز
ناترسین گەر شەهیدیش بن
مەچەکتان قورسترە لە ئاسن
ڕایوەشێنە بیشکێنە
زنجیر و کۆتی دوژمن
ئێوە پێشمەرگەی
ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەن
باکت نیە هەرگیزا و هەرگیز
نەترساوی لە مردن.
٣-
بمنووسەوە.
بە پوخت و جوانی
لەسەر گەلایەک
با هەر لەبەر چاوان بم
با ون نەبم
با نەوەی نوێش با بمناسن
کە من لە پێناوی
خاک و نیشتمان
خوێنم ڕێشت
ئەو نیشتمانەی
هەموو جەستەی پڕی سۆیە
بمنووسەوە بە خوێنی
پێشمەرگەیەکی شەهید
تاکو ببم بە پالەوانی چیرۆکێک
کە چۆن جەنگاوم لە پێناوی نیشتمان و نەتەوەکەم
ئێستاش هیچ نیمە و
کەس قەدرم نازانێ و ناگرێ
فیرعەونەکان هەموو خاوەنی بالەخانەی بەرزن
کەچی من تاکو ئێستا
کڕێچیمە و یەک بەستە زەویم نیە
بمنووسەوە بە فرمێسکی ڕژاوی
دایکی ئەنفالکراوەکان
وەرە برۆنێ بزانە
چ ئازارێکیان
لە ناو جەستە و هۆش و بیردایە
ئەم ڕۆژانەیان هەرگیز لە بیر ناچێتەوە
بمنووسەوە بە لیکاوی
منداڵە هەژارێکی پێروکە
کە بە بێ سۆز و نازی
دایک و باوکی گەورە دەبێ
ڕۆژانی ئەنفالی
تا هەتایی لە بیر ناچێ
بمنووسەوە بە عارەقەی
پێشمەرگەیەک لە سەنگەرا
خەبات دەکات
لە پێناوی شەرف و خاک و نیشتمان دەجەنگێ
کەچی مافی پێشیلکراوە
هەر وەکو کۆیلە سەیر دەکرێ.
١٥\٤\٢٠١٥
ماڵپه‌ڕی خاڵید شه‌یدا
|