له‌ناو لێدوانه‌کانی مام جه‌لالدا به‌عس‌و سه‌ددام ده‌بینم(1)، له‌ناو مانشێتی رۆژنامه‌یه‌کدا سوڵتان هاشم، خه‌زره‌جی‌و تیرۆریستان ده‌بینم!
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
مام جه‌لال، سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێراق، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌روا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست‌و ره‌فتاره‌نادروست‌و نابه‌جێیانه‌ی که‌دژ به‌کوردو کوردستانن، هه‌روه‌ها نه‌و لێدوانه‌دڵخۆشکه‌رانه‌ی بۆ دوژمنانی کورد‌و بێزارکه‌رانه‌ی بۆ کورد‌و، ئه‌و پشتیوانه‌بێمانایانه‌ی که‌له‌تاوانبارانی کیمیابارانی کوردستان‌و ئه‌نفالکردنی کورددا ده‌یکات، ته‌واوی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی‌و تاڕاده‌یه‌کیش خه‌بات‌و تێکۆشان‌و قوربانیدانه‌کانی (ی.ن.ک)، وه‌کو هه‌ولێری ده‌ڵێن پشته‌وشار (2) ده‌کاته‌وه!. ئاخر هه‌ر مام جه‌لال داهێنه‌ری مۆدیلی (برۆکسل) بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاری که‌رکوک‌و، دابه‌شکردنی هه‌موو پۆسته‌کانی ئه‌و شاره‌به‌ڕێژه‌ی (32%) بۆ کورد، عاره‌ب‌و تورکمان، هه‌روه‌ها (2%)یش بۆ هه‌ریه‌ک له‌کلدۆئاشووری‌و ئه‌رمه‌نییه‌کان!
تائێستا، نه‌ک له‌کوردستان به‌ڵکو له‌هه‌موو جیهاندا سه‌رکرده‌یه‌کم نه‌دیوه، به‌قه‌د مام جه‌لال لێدوانی دژ به‌یه‌ک‌و پێچه‌وانه‌ی دابێت، یاخود بۆ رازیکردن‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی دڵی دوژمنانی کورد‌و کوردستان، هه‌رچی بێته‌سه‌رزاری نه‌یگێڕێته‌وه! خۆ هه‌ر له‌وه‌گه‌ڕێ که‌چه‌ند شه‌یدای رزگارکردنی تاوانبارانی دژ به‌کوردو کوردستانه! سه‌رده‌مێک، داکۆکی له‌نزار خه‌زره‌جی تاوانبار‌و نه‌خشه‌دانه‌رو جێبه‌جێکه‌ری ئه‌نفال‌و کیمیاباران ده‌کردو نامه‌ی پاکانه‌کردنی بۆ ئه‌و تاوانباره‌بۆ دادگای دانمارک ده‌نارد، حه‌یا‌مێک بوو پشتیوانی له‌وه‌فیق سامه‌ڕائی ئه‌نفالچی‌تاوانبارو خامۆشکه‌ری راپه‌ڕینی کوردستانی ساڵی (1991)ی شاری که‌رکوک ده‌کردو، له‌په‌نای خۆی ده‌یشارده‌وه‌و باسی بێتاوانی‌و دڵسۆزی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌وی ده‌کرد، رۆژگارێک بوو ساجیده‌ی ژنی دیکتاتۆرو منداڵه‌هه‌تیوه‌کانی سه‌ددامی کوردکوژی به‌چه‌وساوه‌ی ده‌ستی سه‌ددام ناوده‌بردو بانگی ده‌کردن بۆ کوردستان به‌مه‌به‌ستی داڵده‌دان‌و پاراستنیان، ماوه‌یه‌ک بوو ده‌رگای کوردستانی بۆ فرۆکه‌وانه‌به‌عسیه‌مه‌رگ هێنه‌رو ژه‌هر رژێنه‌کانی (هه‌ڵه‌بجه، سه‌رگه‌ڵوو، به‌رگه‌ڵوو، شاناخسێ، گۆپته‌په، عه‌سکه‌ر، سێوسێنان، ته‌کیه، تازه‌شار، چیمه‌ن، بالیسان، خه‌تێ، شێخ وه‌سانان، ده‌راش، سماقولی، گه‌ره‌وان له‌بادینانیش دۆڵی ئاڤۆکی، گورچیک، درگه‌ل، زێوه، برجینی، زینافا، گویزێ‌و گلناسکی)، کردبووه‌وه‌بۆئه‌وه‌ی کوردستان ببێته‌شوێنێ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌دڕندانه‌ی که‌له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ده‌ترسان، چه‌ند مانگێکیشه‌داکۆکییه‌کی ناڕه‌واو بێوێنه‌له‌سه‌رکرده‌کی به‌رزی تاوانبار‌و جێبه‌جێکه‌ری چوار ئه‌نفال ده‌کات، که‌ئه‌ویش (تاوانبار فه‌ریقی روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د جبوری) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کان‌و، دواتریش جێگری سه‌رۆکی سوپای ساڵانی (1993-1995)و سه‌رۆکی سوپای ساڵی (1995)و وه‌زیری به‌رگری‌له‌ساڵانی(1995-2003)، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی به‌عسه‌بۆ سه‌ر کاره‌کانیان‌و دوو سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش چه‌ندین رۆڵه‌ی کوردی له‌پاسه‌وانه‌کانی خۆی ناردووه‌بۆ پاراستنی شۆڤینی‌و دوژمنی هه‌ره‌گه‌وره‌ی کورد (تیرۆریست عه‌دنان دلێمی) که‌تاسه‌ر ئێسقان دژی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی (140)و گه‌ڕانه‌وه‌ی شار‌و شارۆچکه‌دابڕاوه‌کانه‌بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان‌و، دژی ده‌نگدانه‌بۆ یاسای گاز‌و نه‌وت‌و ته‌رخانکردنی بودجه‌ی (17%) بۆ هه‌رێمی کوردستان.
ئاخر مام جه‌لال، پاشنیوه‌رِۆی رۆژی پێنجشه‌ممه(7.4.2005)، مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌یاساییه‌که‌ی له‌شاری به‌غدا به‌رِێوه‌چوو كه‌بریتی بوو له: (سوێند ده‌خۆم به‌خوای گه‌وره‌كه به‌وپه‌رِی دڵسۆزییه‌وه‌ئه‌رك‌و لێپرسراوێتییه‌یاساییه‌كانم جێبه‌جێ بكه‌م‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و سه‌روه‌ری ئێراق بپارێزم‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل‌و ئاسمان‌و ئاو‌و سامان‌و سیسته‌مه‌دیموكراتییه‌فیدڕاڵییه‌كه‌ی ره‌چاوبكه‌م‌و كار بۆ پاراستنی ئازادییه‌گشتی‌و تایبه‌تییه‌كان‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگا بكه‌م‌و به‌ئه‌مانه‌ت‌و بێلایه‌نگیریی پابه‌ندی جێبه‌جێکردنی یاساكان بم، خوا شایه‌تی وته‌كانمه).
له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌وه، که‌ئایا مام جه‌لال تاچه‌ند پابه‌ندی ئه‌م سوێند خواردنه‌ی سه‌ره‌وه‌بووه؟ هه‌روه‌ها تاچ راده‌یه‌ک ئه‌و ده‌ستی خستۆته‌ناو کاروباری دادگا‌و دادپه‌روه‌ری! ئایا راسته‌مام جه‌لال سه‌ربه‌خۆیی دادگای پاراستووه‌و لایه‌نگیری جێبه‌جێکردنی یاساکان بووه؟ دڵنیام خۆیشی ده‌یزانێ ئه‌و کارانه‌ی که‌ئه‌و ده‌یکات پێشێلکردنی یاسا‌و ده‌ست وه‌ردانه‌له‌کاروباری دادگا هه‌روه‌کو هه‌موو سه‌رکرده‌کانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ده‌یکه‌ن! ئایا راگرتن‌و کۆسپ خستنه‌به‌رده‌م له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشم‌و ئۆتۆماتیکیش تاوانبارانی تری ئه‌نفال عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (عه‌لی کیمیاوی)و حوسێن ره‌شید تکریتی، ده‌ست خستنه‌ناو کاروباری دادگا‌و لادان نییه‌له‌و سوێنده‌ی که‌ئه‌و خواردوویه‌تی؟ ئایا ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانانه‌ی تاڵه‌بانی له‌دادگا ده‌یکات، سه‌ربه‌خۆیی دادگا‌و دادپه‌روه‌ری ناشێوێنێ؟
فه‌رموون بابزانین له‌و کۆنگره‌رۆژنامه‌نووسییه‌ی مام جه‌لال که‌له‌ڕۆژی هه‌ینی (7.9.2007)دا، له‌سلێمانی - دوکان به‌ستی، ئه‌و چی ده‌ڵێت: (په‌یامنێر رۆژی هه‌ینی (7.9.2007)، نووسیوێتی: تاڵه‌بانی: رازی نیم سوڵتان هاشم له‌سێداره‌بدرێت - جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری ئێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه‌رازی نیه‌سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری له‌حكومه‌تی سه‌دام حوسێن له‌سێداره‌بدرێت چونكه‌په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌هه‌بووه، روونیشیكرده‌وه: له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆردا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ سوڵتان هاشم هه‌بووه‌و هانم داوه‌كه‌دژی سه‌دام حوسێن بجه‌نگێت). هه‌روه‌ها په‌یامنێر له‌درێژه‌دا ده‌نووسێت: (جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری ئێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری سلێمانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی یاریده‌ده‌رانی سه‌دام حوسێن گوتی: ئه‌گه‌ر دادگای باڵای تاوان بڕیاره‌كانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جێبه‌جێ بكات ئه‌وا بابه‌تێكی دیكه‌یه، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری دا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ئه‌و كاته‌ئێمه‌تێبینیمان له‌به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌رانی سوپای پێشووی ئێراق ده‌بێت. له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و بۆچوونه‌شه‌وه‌گوتی: زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی سوپای پێشووی ئێراق له‌ژێر ترس‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن فه‌رمانه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ئه‌وه‌نابێته‌پاساوێك بۆ تاوانه‌كانیان كه‌دژ به‌گه‌لی ئێراق ئه‌نجامیانداوه‌به‌ڵام پێویسته‌ئه‌و خاڵه‌له‌به‌رچاو بگیرێت. له‌درێژه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتی: بۆ نموونه‌كه‌سێكی وه‌كو سوڵتان هاشم كه‌من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی هه‌بوو و چه‌ندین جار هانم داوه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری دژی رژێمی سه‌دام حوسێن بكات، بۆیه‌چۆن ئه‌مڕۆ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی ئه‌و واژوو ده‌كه‌م، هه‌رگیز ئه‌و كاره‌ناكه‌م). گومانم له‌وه‌دا نییه‌که‌زۆربه‌ی کورد‌و به‌تاڵه‌بانیشه‌وه‌گوێمان له‌کاسێته‌که‌ی عه‌لی کیمیاوی بووه، که‌باسی (طالع خلیل الدوري) ده‌کات که‌سه‌رده‌مێک فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج بووه‌له‌هه‌ولێرو، فه‌رمانی سه‌ددامی جێبه‌جێ نه‌کردووه‌له‌کاتی ئه‌نفاله‌به‌د ناوه‌کاندا، که‌چی له‌سێداره‌ش نه‌درا! دواتر ئه‌گه‌ر مام جه‌لال که‌سێکی مافناس بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌بزانێت که‌له‌دادگادا، دادگا سه‌یری به‌شداری‌و ئاستی به‌شداری تۆمه‌تبار له‌تاوان ده‌کات‌و به‌و پێیه‌ئه‌و که‌سه‌سزا ده‌درێت، هیچ گوێ نادرێته‌ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و که‌سه‌فه‌رمانی سه‌رووی خۆی جێبه‌جێکردووه‌یا نا، ئه‌وه‌له‌دادگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی که‌بۆ تاوانی ژینۆساید، تاوانی دژ به‌جه‌نگ‌و تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی به‌وجۆره‌یه. تا ئێستا هیچ دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ی یا پرۆفیشیۆنال به‌و بیانووه‌له‌که‌س خۆش نه‌بووه.
پوک ئۆنلاین، هه‌ر هه‌مان رۆژ نووسیوێتی: (جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراق سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7.9.2007)، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد که‌سبه‌ینێ رۆژی شه‌ممه‌عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌سێداره‌نادرێت، که‌له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئێراقی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سزای له‌سێداره‌دانه‌که‌ی چه‌سپاو بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه‌جێبه‌جێ بکرێت. به‌بڕوای سه‌رۆک کۆماری ئێراق هه‌موو له‌سێداره‌دان ده‌بێت به‌نووسراوی کۆماری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بڕیاری کۆتایی لێ بدرێت‌و تائێستاش هیچ شتێکی له‌و شێوه‌یه‌ی پێنه‌گه‌یشتووه. تاڵه‌بانی له‌و کۆنگره‌رۆژنامه‌نووسیه‌دا که‌له‌شاری سلێمانی سازیکردبوو رایگه‌یاند که‌وه‌کو باوه‌ڕو پرانسیپی خۆی له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌داندا نییه، چونکه‌ئه‌ندامی سۆشیال دیموکراتی جیهانییه‌و په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له‌سێداره‌دانی واژۆکردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه‌که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشمی وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئێراقدا نیه. سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌سوڵتان هاشم له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددام حوسێن‌دا په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌پێیانه‌وه‌و چه‌ندینجار داوای لێکراوه‌که‌دژی رژێم بوه‌ستێته‌وه، سه‌رۆک کۆمار وتیشی: ئێستا چۆن که‌سێک پێشتر په‌یوه‌ندی پێمانه‌وه‌هه‌بووه، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ربکه‌ین). ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی که‌تاڵه‌بانی باسی ده‌کات له‌ساڵی (1995) بووه، تاوانی ئه‌نفال ساڵی (1988) ئه‌نجام دراوه، واته‌په‌یوه‌ندی سوڵتان به‌تاڵه‌بانییه‌وه‌ئه‌گه‌ر راست بێت‌و هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی نزار خه‌زره‌جی(3) نه‌بێت، ئه‌وه‌به‌لای که‌مه‌وه‌شه‌ش تا حه‌وت ساڵ دوا‌ی جێبه‌جێکردنی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال بووه، بۆیه‌ئه‌وه‌هه‌رگیز نابێته‌پاساوێک بۆ له‌سێداره‌دا نه‌دانی ئه‌و تاوانباره‌یه! ماڵپه‌ڕی سبه‌ی – فه‌رمان عه‌بدولڕه‌حمان‌و رێژین ئیبراهیم له(7.9.2007)دا نووسیویانه: (تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراق له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا که‌کاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئرمڕۆ له‌ته‌لاری مه‌کته‌بی سیاسی سازیکرد تاڵه‌بانی وتی: (ده‌رباره‌ی له‌سێداره‌دانی عه‌لی کیمیاوی‌و سوڵتان هاشم‌و حوسێن ره‌شید، سه‌ره‌تا به‌یانی له‌سێداره‌نادرێن، ئێستا کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌له‌م بواره‌دا، شورای ئێراق بڕیاری داوه‌که‌له‌سێداره‌دان ده‌بێت به‌مه‌رسومی کۆماری بێت‌و هه‌رسێ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانه‌که). تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی سوڵتان هاشم وتی: (ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ئێراق هه‌ڵوێستێکی ترمان هه‌بێت، چونکه‌ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌دامی جێبه‌جێکردووه، ئه‌گه‌ر نه‌یکردایه‌تیاده‌چوو، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی سوڵتان هاشم له‌په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ ئێمه‌داو هانمان ده‌دا دژی سه‌دام بجولێت، ئێستا چۆن له‌سێداره‌ی بده‌ین). هه‌ر به‌گوێره‌ی ماده‌ی (27)ی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق که(کۆپیه‌کم هه‌یه)، یاساکه‌به‌بڕیاری ژماره(10)ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له(9.10.2005)دا به‌واژۆی مام جه‌لال، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌و غازی یاوه‌ر په‌سه‌ندکراوه‌و بڕیاری کارکردن به‌و یاسایه‌ده‌رچووه، یاساکه‌بریتییه‌له(40) ماده‌و، له‌خاڵی دووه‌می ماده‌ی (27)دا هاتووه: (بۆ هیچ لایه‌نێک نییه‌به‌سه‌رۆک کۆماریشه‌وه‌ئه‌و سزایانه‌ی که‌له‌و دادگایه‌دا ده‌رده‌چێت سزاکان سووک بکات یان سزادراو ببه‌خشێت. دوا‌ی ئه‌وه‌ی که‌سزاکه‌یان بڕیاره‌که‌پله‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت، ده‌بێت له‌ماوه‌ی (30) رۆژدا سزاکه‌جێبه‌جێ بکرێت). تاڵه‌بانی که‌خۆی واژۆی له‌سه‌ر یاسای دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق کردووه‌و، ده‌نگی بۆ ده‌ستوورێک داوه‌که‌له‌سێداره‌دانی تیایه‌و، سوێندی خواردووه‌که‌ده‌ستکاری کاروباره‌کانی دادگا نه‌کات، که‌چی به‌ئاشکرا ده‌ستوورو یاسا پێشێل ده‌کات‌و به‌ڵێنی سوێند خواردنه‌که‌ی ده‌شکێنێ، ئه‌مه‌ش وه‌کو هه‌ولێری گووته‌نی: (گۆشتاوی ده‌خوات‌و گۆشته‌که‌ی ناخوات) وایه، له‌هه‌مان کاتدا که‌سانی وا هه‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن، پاساو بۆ پێشێلکارییه‌کان‌و ده‌ست خستنه‌ناو کاروباری دادگا له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه‌به‌کارێکی حه‌کیمانه‌ی ئه‌و ده‌زانن! خۆ خاڵی دووی ماده‌ی (27)ی یاساکه‌رێگه‌به‌سه‌رۆک کۆمار نادات ده‌ستکاری هه‌ر سزایه‌ک که‌له‌و دادگایه‌دا ده‌ربچێت بکات، که‌چی تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار رێز له‌هیچ شتێک ناگرێت‌و به‌ئاره‌زووی خۆی جێبه‌جێکردنی سزای تاوانبارانی ئه‌نفالی دواخستووه، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته‌هه‌ستی چه‌ند ملیۆن کوردێک. پێم وایه له‌کاتی سزادان‌و جێبه‌جێکردنی سزای داهاتووی تاوانبارانی دۆسیه‌ی راپه‌ڕینی باشووری ئێراق، تاڵه‌بانی ناتوانێت له‌ئاست عاره‌بی شیعه‌ته‌نانه‌ت یه‌ک رۆژ سزاکان‌دوا بخات، یان قسه‌یه‌کی وای لێبکات که‌بۆنی سووککردنی سزاکان یان به‌خشینی تاوانبارانی لێبێت! به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال، که‌بریتییه‌له(9312) لاپه‌ڕه‌و خراوه‌ته‌سه‌ر (سێ دی)یه‌ک‌و کۆپییه‌کم ده‌ستکه‌وتووه، لێکۆڵینه‌وه‌له‌گه‌ڵ سوڵتان هاشم له‌لاپه‌ڕه‌کانی(8140-8184)دایه‌و، هه‌رگیز باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، که‌په‌یوه‌ندی به‌تاڵه‌بانی یان ئه‌مه‌ریکاوه‌هه‌بووبێت! هه‌روه‌ها ته‌واوی دانیشتنه‌کانی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی (ئه‌نفال)م تۆمارکردووه، نه‌ک سوڵتان هاشم باسی ئه‌وه‌ی نه‌کرد که‌په‌یوه‌ندی به‌مام جه‌لال یان ئه‌مریکاوه‌هه‌بووبێ، به‌ڵکو هه‌م له‌لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌م له‌دانیشتنی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال زۆر شانازی به‌وه‌وه‌کردووه‌و ده‌کرد که‌سه‌رکردایه‌تی چوار ئه‌نفالی کردووه‌و ئه‌رکێکی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێکردووه، ئه‌گه‌ر نه‌یکردبایه‌ئێرانییه‌کان به‌قسه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ (تێکده‌ره‌کان – موخه‌ڕبین) هاتبوون‌و به‌نداوه‌کانی ده‌ربه‌ندیخان‌و دوکانیان ده‌ته‌قانده‌وه‌و ناوه‌ڕاست‌و باشووری ئێراق ئاو ده‌یبردن! هه‌روه‌ها سوڵتان هاشم له‌کاتی دانیشتنه‌کانی دادگادا باسی ئه‌وه‌ی کرد، ئه‌گه‌ر جارێکی تریش هه‌مان بارودۆخی بێته‌وه‌پێش، ئه‌وکاته‌به‌دڵنیاییه‌وه‌فه‌رمانه‌کان جێبه‌جێده‌کات‌و ئه‌نفالێکی تری کورد ده‌کاته‌وه! باشه‌تاڵه‌بانی باسی ئه‌وه‌ده‌کات که‌سوڵتان ئه‌فسه‌ر بووه‌و فه‌رمانی جێبه‌جێکردووه، ئه‌ی باشه‌حوسێن ره‌شید چی بووه؟ ئایا ئه‌ویش هه‌ر ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رزی سه‌ددام نه‌بووه وه‌کو سوڵتان هاشم؟ یان بانێکه‌و دوو هه‌وا، هه‌روه‌ها ئه‌و ماسته‌نه‌ک موویه‌ک به‌ڵکو گوریسێکی تیایه! کوردستانی نوێ، له‌ژماره(4401)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه(21.10.2007)دا له‌لاپه‌ڕه‌کانی (2+3)دا دیمانه‌یه‌کی مام جه‌لالی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (العربیة)دا که‌جیزیل خوری ئه‌نجامی داوه‌و له‌ژێرناوی: (له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی العربیة – سه‌رۆک تاڵه‌بانی: کێشه‌ی په‌که‌که‌به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نابێت‌و پێویسته‌کورد پشتیوانی ئه‌ردۆگان بکات)دا بڵاوکردۆته‌وه، تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: (من له‌روی پرانسیبه‌وه‌دژی سزای له‌سێداره‌دانم، چونكه‌واژۆم له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان. سه‌باره‌ت به‌فه‌ریق روكن (سوڵتان هاشم)یش ، پێم وایه‌كه‌شیاوی ئه‌وه‌نییه‌له‌سێداره‌بدرێت هه‌روه‌ها پێش هه‌موو كه‌سێك به‌ئاشكرا داوام كرد كه‌حوكم نه‌درێت به‌ڵام وه‌ك خۆت ده‌زانیت دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و دواتر داوای جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌م كردوه‌تا سزاكه‌ی سوك بكرێت چونكه‌ئه‌و پیاوه ئه‌فسه‌رێكی به‌تواناو باش بووه‌و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی جێبه‌جێ كردوه‌كه‌له سه‌دام حوسێنه‌وه‌ده‌رچووه، ئه‌ویش وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربازی نه‌یتوانیوه‌سه‌رپێچی بڕیار‌و فه‌رمانه‌كان بكات، چونكه‌سه‌دام حوسێن هه‌ر كه‌سێكی ده‌كوشت كه‌سه‌رپێچی بریاره‌كان بكات ، به‌ڵێ من دژی له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشمم‌و داوام كردوه‌و داواش ده‌كه‌مه‌وه‌كه‌له‌سێداره‌نه‌درێت‌و ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ئیمزای من بێت ئه‌وا من هه‌رگیز ئیمزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی ناكه‌م. ئه‌گه‌ر جێبه‌جیێ كردنه‌كه‌پێویستی به‌مه‌رسوم بێت ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه‌ئێمه‌له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌رسێكمان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی وه‌زیری پێشوتری به‌رگری ئیمزا ناكه‌ین). ئه‌و لێدوانانه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ریده‌خات که‌ئه‌و پێشتریش هه‌وڵی داوه‌ده‌ست بخاته‌ناو کاروباری دادگا، به‌ڵام دادگا رێگه‌ی پێنه‌داوه! ئه‌ی باشه‌مام جه‌لال، له(7.4.2005) سوێندی نه‌خواردبوو که(كار بۆ پاراستنی ئازادییه‌گشتی‌و تایبه‌تییه‌كان‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگا بكات‌و به‌ئه‌مانه‌ت‌و بێلایه‌نگیریی پابه‌ندی جێبه‌جێکردنی یاساكان بێ)؟ ئایا که‌سێکی مافناس ده‌بێت وه‌کو مام جه‌لال بێت؟ ئایا دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق له‌دادگاییکردنی تاوانبارانی‌دوجه‌یل‌و ئه‌نفال، به‌پێی ده‌ستووری ئێراق‌و یاسای دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراقی سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ تاوانباره‌کان ده‌رنه‌کردووه، که‌تاڵه‌بانی خۆی یه‌کێک بووه‌له‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌نگی بۆ ئه‌و ده‌ستووره‌داوه‌و واژۆی یاساکه‌ی (د.ب.ت.ئ)ی کردووه؟ ئایا دواخستنی جێبه‌جێکردنی سزاکه، لادان نییه‌له‌ده‌ستوور، یاساکه‌و سوێند خواردنه‌که؟ له‌پرسیارێکی (جیزیل خوری)دا سه‌باره‌ت به‌عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، تاڵه‌بانی به‌مشێوه‌یه‌وه‌ڵام ده‌داته‌وه: (من به‌رپرسیارێـتی كه‌س له‌ئه‌ستۆ ناگرم له‌م قۆناغه‌دا جگه‌له‌سوڵتان هاشم ، من مه‌بده‌ئم بۆ ئه‌فسه‌ران ئه‌وه‌یه كه‌پێم خۆش نییه‌ئه‌فسه‌ران له‌سێداره‌بدرێن، چونكه‌ده‌توانین ئه‌گه‌ر تاوانیشی كرد به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزای بده‌ین، به‌ڵام له‌سێداره‌دان له‌گه‌ڵیدا نیم‌و دژی له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌رانی سوپام. عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌فسه‌ر نه‌بووه، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید تاوانی زۆر قێزه‌ونی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام من ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌م نی یه‌كه‌بڕیار له‌چاره‌نوسی بده‌م هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نی یه‌كه‌حوكمی دادگا تایبه‌ته‌كان سوك بكات). ئه‌ی که‌سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه‌که‌حوکمی دادگا تایبه‌ته‌کان سوک بکه‌ن، بۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوڵتان هاشم که‌له‌لایه‌ن هه‌مان دادگای تایبه‌ته‌وه‌سزای له‌سێداره‌دانی دراوه، سزاکه‌ی بۆ سووککه‌ن یان رزگاری بکه‌ن؟ ئایه‌ئه‌وکاره‌ی تاڵه‌بانی پێشێلکردنی یاسا‌و ده‌ست خستنه‌ناو کاروباره‌کانی دادگا نییه، که‌ئه‌و سوێندی خواردووه‌خۆی له‌کاری وا بپارێزێت؟ باشه‌ده‌بێت مه‌سه‌له‌چی بێت، مام جه‌لال ئه‌و هه‌موو داکۆکیکردن، شیوه‌ن‌و واوه‌یلایه‌تی بۆ ئه‌فسه‌رێکی وه‌کو (سوڵتان هاشم)ی سوپا شۆڤینی‌و فاشییه‌که‌ی سه‌ددام؟ سه‌یری ئه‌و لێدوانه‌ی تاڵه‌بانی بکه‌ن له‌خواره‌وه‌دا، له‌لایه‌ک ده‌یسه‌لمێنێت که‌به‌نده‌مافی خۆیه‌تی بڵێت: (مام جه‌لال لێدوانی دژ به‌یه‌ک‌و پێچه‌وانه‌ده‌دات)، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که‌مام جه‌لال ده‌نگێکی ناشازه‌و داوای رزگارکردنی ئه‌فسه‌رێکی به‌رزی سه‌ددام‌و تاوانبارێکی گه‌وره‌ی له‌شکری گۆڕبه‌گۆڕی ئه‌نفالی به‌دناو، کیمیاباران‌و کاولکه‌ری کوردستان ده‌کات! مام جه‌لال، له‌ژماره(3417)ی کوردستانی نوێ، دووشه‌ممه(12.7.2004)دا له‌وتارێکدا له‌ژێرناوی (مام جه‌لال، له‌مه‌راسیمی چله‌ی کاک دارۆدا)، که‌له‌لاپه‌ڕه‌کانی (2+3)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌باسی له‌شکری سه‌ددام‌و به‌عس ده‌کات: (جگه‌له‌نه‌مانی دیکتاتۆریه‌ت‌و نه‌مانی مه‌ترسی له‌ناوبردنی خه‌ڵکی کوردستان، داموده‌زگاکانی داپڵۆسینیش، هه‌ڵته‌کانه‌وه، ئه‌و له‌شکره‌ی که‌پێی ده‌وترا له‌شکری ئێراق، له‌ڕاستیدا له‌شکری سه‌ددام حوسێن بوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌گه‌لی ئێراقه‌وه‌نه‌بوو هه‌ڵته‌کایه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ئه‌وه‌ئامێری داپڵۆسین‌و دامرکاندنه‌وه‌ی خه‌بات‌و شۆڕشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوو. یه‌که‌مین فه‌وجی ئه‌م سوپایه‌که‌به‌ناوی "مو‌سا کازمه‌وه" دامه‌زراوه‌ئا له‌م سلێمانیه‌هاتووه‌شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کانی شێخ مه‌حمودی نه‌مری کردووه. بۆمبارانکردنی کوردستان، کمیابارانکردنی کوردستان، ئه‌نفالی به‌دناو له‌کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له‌شکره‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ئه‌و له‌شکره‌گۆڕبه‌گۆڕ بێت، بڕوات‌و هه‌تا هه‌تایه‌جارێکیتر سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه. ئێمه‌په‌رۆشی ئه‌و دوژمنانه‌و ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ی خۆمانمان نیه. هه‌ندێ ده‌نگی ناشاز پێی وایه‌ژیانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌له‌شکره‌ده‌بێته‌هۆی ئارامی‌و ئاسایش، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ژیانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌له‌شکره‌ده‌بێته‌هۆی شه‌ڕێکی ناوخۆیی سه‌خت که‌نه‌کوردو نه‌شیعه‌و نه‌تێکۆشه‌رانی دیموکراتی ئێراقی په‌سندی ده‌که‌ن). ئه‌ی خێره‌ئێستا تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده‌به‌په‌رۆشی ئه‌و دوژمنانه‌ی خۆمانه؟ ئایا خۆی به‌ده‌نگێکی ناشاز نازانێت به‌داکۆکی کردنی له‌تاوانبار (أبو أنفال)(4)؟ ئه‌گه‌ر مام ئه‌وه‌نده‌رێز له‌واژۆکه‌ی خۆی ده‌گرێت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌ندامی‌سۆشیال دیموكراتی‌جیهانی‌و په‌یماننامه‌ی‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌سزای‌له‌سێداره‌دانی ئیمزاكردووه، ئه‌ی بۆ بڕیاری سزای گه‌ل‌و شۆڕش واژۆ ده‌کات بۆ کوردستانیه‌کان(5)؟ یان خوێنی کوردان به‌لایه‌وه‌گرنگ نییه، ئه‌گه‌ر به‌لایه‌وه‌گرنگ بوایه‌به‌مشێوه‌یه‌سووکایه‌تی به‌خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی (182) هه‌زار قوربانی ئه‌نفال نه‌ده‌کرد؟ چونکه‌هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بۆ رزگارکردنی ئه‌فالچییه‌کی وه‌کو سوڵتان هاشم، گه‌وره‌ترین سووکایه‌تیکردنه‌به ئه‌نفالکراوه‌کان‌و بنه‌ماڵه‌کانیان‌و ته‌واوی کورد!
ئه‌وه‌تائێره‌سه‌باره‌ت به‌تاوانبار (سوڵتان هاشم) بوو، بابزانین مام جه‌لال سه‌باره‌ت به‌تاوانبار (نزار خه‌زره‌جی) چۆن پاکانه‌ی بۆ کردووه؟ کوردستانی نوێ، له‌ژماره(4401)ی یه‌کشه‌ممه(21.10.2007)، لاپه‌ڕه‌کانی (2+3)دا دیمانه‌یه‌کی مام جه‌لالی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (العربیة)، به‌رنامه‌ی (بالعربي) که‌له‌ڕۆژی (18.10.2007)دا، جیزیل خوری ئه‌م دیمانه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه‌و، کوردستانی نوێ له‌ژێرناوی: (له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی العربیة – سه‌رۆک تاڵه‌بانی: کێشه‌ی په‌که‌که‌به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نابێت‌و پێویسته‌کورد پشتیوانی ئه‌ردۆگان بکات)دا بڵاوکردۆته‌وه، تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌خه‌زره‌جی ده‌ڵێت: (من‌و برام مه‌سعود بارزانی نامه‌یه‌کمان بۆ دادگایه‌کی دانیمارک نووسی کاتێک‌نزار خه‌زره‌جی ده‌ستگیرکرا که‌فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی کوردستان بوو له‌کاتی شه‌ڕه‌کاندا، ئێمه‌وتمان ئه‌و که‌سه‌که‌سێکی سه‌ربازی بووه‌و فه‌رمانی جێبه‌جێکردووه، به‌هه‌مان شێوه‌ئێستا من پێموایه‌ئیدی به‌سه‌له‌سێداره‌دان، چونکه‌خوێن خوێنی تر به‌دوای دێنێت‌و ئێمه‌ئێستا له‌به‌رده‌م ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی داین‌له‌وێدا نامه‌وێت په‌تی له‌سێداره‌دان ببینم). سه‌ره‌تا مام جه‌لال به‌ته‌نیا نامه‌ی ناردووه‌و ئاماده‌یی خۆی به‌ته‌نیا نیشانداوه‌بۆ شایه‌تیدان، با مه‌سعود بارزانی تێکه‌ڵ نه‌کات(6)! دواتر باهه‌رچی سه‌حاف‌و داود قه‌یسی‌و ره‌باب‌و مه‌ی ئه‌کره‌م‌و سه‌عد به‌زازی مام جه‌لال هه‌یه‌سه‌یری ئه‌و نامه‌یه‌ی تاڵه‌بانی بکه‌ن که‌له‌به‌رواری (28.11.2002)دا بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی به‌زمانی ئینگلیزی ناردوویه‌تی‌و ده‌قه‌که‌ی له‌کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا بڵاوده‌که‌مه‌وه، بابزانن رسته‌ی (ئێمه‌وتمان ئه‌و که‌سه(مه‌به‌ست نزار خه‌زره‌جییه) که‌سێکی سه‌ربازی بووه‌و فه‌رمانی جێبه‌جێکردووه)، له‌نامه‌که‌ی ناوبراودا ده‌دۆزنه‌وه؟ یان نامه‌که‌ته‌واو به‌شێوه‌یه‌کی تر نووسراوه‌و، سه‌رتاپای نامه‌که‌راستییه‌کی تیا به‌دی ناکه‌یت؟ نامه‌که‌ش خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامێکه‌بۆ ئه‌و ناڕاستییانه‌ی که‌مام جه‌لال بۆ که‌ناڵی (العربیة) باسی کردووه‌و(کوردستانی نوێ)، له‌ژماره‌ی (4401)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه(21.10.2007)دا ده‌قی دیمانه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌شێکی ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی تاڵه‌بانییه‌که بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی‌نووسیوێتی: (به‌پێویستی ده‌زانم وه‌کو شایه‌تێک له‌دۆزی نزار خه‌زره‌جی، سه‌رۆکی سوپای پێشووی ئێراق، بێمه‌پێش. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانم ژه‌نه‌ڕال خه‌زره‌جی خۆی، نه‌به‌شداری ئه‌نفالی کردووه‌وه‌نه‌فه‌رمانیشی ده‌رکردووه‌بۆ ده‌ستپێکردنی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال، یان به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی. فه‌رمانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی ده‌رده‌چوو، فه‌رمانی به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره‌چه‌کانه‌له‌لایه‌ن تاوانباری ناسراوی جه‌نگ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیده‌وه‌ده‌رچووه. خه‌زره‌جی، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا خۆبه‌ختکارێکی ئێراقی بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ که‌له‌دڵه‌وه‌لایه‌نگیری رژێمه‌دیکتاتۆره‌که‌یه. کاتێ خه‌زره‌جی خۆی گه‌یانده‌ریزه‌کانی پارتی به‌عس‌و سوپا، خۆی خسته‌پاڵ چه‌په‌کانه‌وه‌که‌دژ به‌گرووپی سه‌ددام‌و عه‌فله‌قیه‌کان بوو. دوا‌ی ئه‌وه‌ی خه‌زره‌جی پله‌ی به‌رزبووه‌وه‌بۆ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک په‌یوه‌نیێیه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ (ی.ن.ک) به‌ست. به‌زانیاری ته‌واوی به‌نده، خه‌زره‌جی خودی خۆی به‌شداری ئه‌نفال یان به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی نه‌کردووه. وه‌کو خۆم هه‌ستده‌که‌م ڕژێمی ئێراقی هانی (پ.ک.ک)و هه‌ندێک کوردی ئێراقی داوه‌که‌مه‌سه‌له‌تراژیدیه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌کاری تێکردبوون، بو دانانی پلانێک له‌دژی خه‌زره‌جی). ئه‌و پیاهه‌ڵدانه‌ی تاڵه‌بانی به‌نزار خه‌زره‌جی زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌یزانێت که‌هیچ راستییه‌کی تیا نییه، دواتریش به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که‌له‌دادگاییکردنی تاوانبارانی ئه‌نفال خرانه‌ڕوو، خه‌زره‌جی نه‌خشه‌دانه‌رو جێبه‌جێکه‌ری شاڵاوه‌دڕنده‌کانی ئه‌نفاله‌به‌دناوه‌کان‌و فه‌رمانده‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی بوو له‌دژی کورد(7)! سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که‌تاڵه‌بانی نووسیوێتی: (وه‌کو خۆم هه‌ستده‌که‌م ڕژێمی ئێراقی هانی (پ.ک.ک)و هه‌ندێک کوردی ئێراقی داوه‌که‌مه‌سه‌له‌تراژیدیا‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌کاری تێکردبوون، بۆ دانانی پلانێک له‌دژی خه‌زره‌جی). سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر مام جه‌لال داکۆکی له‌ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی (ی.ن.ک)یش بکردایه، به‌مشێوه‌یه‌ی که‌داکۆکی له‌خه‌زره‌جی کردووه‌له‌و ئه‌ندامه‌سه‌رکردایه‌تییه‌ی خۆیانی نه‌ده‌کرد! هه‌روه‌ها دوا‌ی روخانی رژێمی سه‌ددام هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کان‌و دۆسێکانی ئه‌من‌و ئیستیخبارات‌و موخابه‌راتی سه‌ر به‌ڕژێم گیران، له‌نێویاندا چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی، کادیری به‌رزو وورده‌به‌رپرسی حزبی‌و حکومی فایلیان هه‌بوو لای رژێم، ئه‌گه‌ر که‌سێکی سه‌ر به‌کۆمیته‌که‌ی ئێمه‌یان هاوڕێیانی (رێکخراوی چاك) که‌تاسه‌ر یارمه‌تیده‌ور پشتیوانی ئێمه‌بوون، فایلی هه‌بووبێت بازۆر بێمنه‌تانه‌بڵاوی که‌نه‌وه! دواتر نه‌ک ته‌نیا خه‌زره‌جی، به‌ڵکو به‌عس‌و چه‌پێتی کوجا مه‌رحه‌با.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و نامه‌یه‌ی تاڵه‌بانی بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی، له‌دانیشتنه‌کانی رۆژانی (هه‌ینی 17.1.2003)و (هه‌ینی 21.2.2003)ی دادگایی‌کردنی خه‌زره‌جی له‌شاری (سوغو)ی دانمارک، خه‌زره‌جی‌و پارێزه‌ره‌که‌ی (ئه‌نه‌س یوسفسن) باسی ئه‌وه‌یانکرد که‌هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی کورد مام جه‌لال‌و مه‌سعود بارزانی ئاماده‌ن بۆ داکۆکی کردن‌و هاتن بۆ دانمارک له‌پێناوی شایه‌تیدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌زره‌جی‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تاوانه‌کانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و شاڵاوه‌دڕندانه‌کانی ئه‌نفال که‌رووبه‌ڕووی تاوانبار خه‌زره‌جی کرابووه‌وه! باشه‌ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی هه‌ر وه‌کو بۆ که‌ناڵی (العربیة) باسی کردووه‌که‌گوایه‌گوتویه‌تی: (ئێمه‌وتمان ئه‌و که‌سه(مه‌به‌ست نزار خه‌زره‌جی)یه‌که‌سێکی سه‌ربازی بووه‌و فه‌رمانی جێبه‌جێکردووه)، چی پێویست ده‌کات بێت بۆ دانمارک‌و شایه‌تی بۆ ئه‌و تاوانباره بدات؟ یان تاڵه‌بانی له‌که‌ناڵی (العربیة)دا شتێک به‌خه‌ڵکه‌که‌ده‌ڵێت، که‌چی له‌نامه‌که‌دا شتێکی تری نووسیوه‌و بۆ شایه‌تیدان له‌نا‌وه‌ڕۆکی نامه‌که‌دێت؟ دواتر مام جه‌لال که‌خۆی به‌که‌سێکی مافناس ناوده‌بات، ئایا که‌سێکی مافناس ده‌کرێت پاساو بۆ تاوانباران بهێنێته‌وه‌به‌وه‌ی که‌گوایه‌فه‌رمانی (سه‌ددام)یان جێبه‌جێکردووه‌و تاوانه‌که‌هی (سه‌ددام)ه‌و، جێبه‌جێکه‌رانی تاوانه‌که‌له‌شێوه‌ی نزار خه‌زره‌جی، وه‌فیق سامه‌ڕائی‌و سوڵتان هاشم نابێت سزا بدرێن؟ ئایا که‌سێکی مافناس ده‌بێت بێ‌ئاگا بێت له‌وه‌ی که‌به‌گوێره‌ی یاساکانی دادگای دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، هه‌رکه‌سێک که‌فه‌رمان جێبه‌جێبکات‌و تاوان ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌جێبه‌جێکردنی فه‌رمان نابێته‌پاساو بۆ بێتاوانی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌که؟ نموونه‌ش دادگایی‌کردنی ئه‌فسه‌رانی نازی ئه‌لمانی (دادگای نۆرمبێرگ) له‌دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م‌و ئه‌فسه‌ران‌و به‌رپرسانی یۆگۆسلاڤیاو که‌مبۆدیایه‌که‌تاوانه‌کان به‌ته‌نیا نه‌بوونه‌هی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر (20.4.1889-30.4.1945)، سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ(1941-18.3.2006)و پۆل پۆت (19.5.1928-15.4.1998)!
بۆیه‌به‌مافی ره‌وای خۆمی ده‌زانم ئه‌گه‌ر بڵێم، له‌ناو لێدوان‌و بۆچوونه‌کانی (مام جه‌لال)دا به‌عس‌و سه‌ددام، ئه‌تاتورک‌و تۆرانییه‌کان، خومه‌ینی‌و ئایه‌توڵڵاکان‌و عروبه‌ی سوریا‌و ئێراق ده‌بینم! له‌ناو وته‌کانی (مام جه‌لال)دا، ئه‌نفال، کیمیاباران، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، میشیل عه‌فله‌ق، ئوسامه‌بن لادن، عزه‌ت دوری، عه‌دنان دلێمی، ساڵح موتله‌گ، حارس زاڕی، عه‌بدولجه‌بار کوبه‌یسی، سیستانی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ئه‌یاد عه‌لاوی‌و موقته‌دا سه‌در ده‌بینم! له‌ناو مانشێتی چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کی ناوه‌وه‌ی کوردستان‌و که‌لله‌سه‌ری به‌ناو چه‌ند رۆشنبیرێکی کورددا به‌داخه‌وه‌له‌تیف نسه‌یف جاسم، داود قه‌یسی، مه‌ی ئه‌کره‌م، وه‌حید، محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف، سه‌عد به‌زاز، شه‌فیق ئه‌لکه‌مالی، ره‌باب، سه‌ڵاح عه‌بدولغه‌فورو عه‌بدولئه‌میر موعه‌له‌و ده‌یان رۆمانی (الا‌یام الطویلة) ده‌بینم.
سه‌رچاوه‌کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان: (1)- ناونیشانی وتاره‌که‌له‌کۆپله‌یه‌کی هۆنراوه‌ی هۆنه‌ری به‌رزی کورد (عبدوڵڵا په‌شێو) وه‌رگیراوه‌که‌ده‌ڵێت: له‌ناو مانشێتی رۆژنامه‌کاندا به‌عس ده‌بێنم له‌ناو مه‌وکبی سه‌رکرده‌کاندا به‌عس ده‌بێنم له‌فیفتی فیفتی ناو په‌رله‌ماندا به‌عس ده‌بێنم له‌دیل کوشتن‌و به‌رائه‌ت پێدان به‌عس ده‌بێنم له‌زه‌نگ لێدان‌و ده‌رگه‌لێدانی نیوه‌شه‌واندا به‌عس ده‌بێنم
(2)- پشته‌وشار کردن له‌یاری هه‌لوکانێ به‌کار ده‌هێنرێت، واته‌له‌ده‌ستدانی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی که‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌یبوو.
(3)- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ناکه‌م که‌سوڵتان هاشم په‌یوه‌ندی به‌تاڵه‌بانییه‌وه‌هه‌بووبێت، کاتی خۆیشی له‌ساڵی (2002)دا له‌سه‌ر بانگێشه‌ی په‌یوه‌ندی نزار خه‌زره‌جی به‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی (مه‌کته‌بی سیاسی) قسه‌م کرد، له‌وه‌ڵامدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی گوتی: (ئه‌و شته‌هیچ بنه‌ماو بنچینه‌یه‌کی راستی نیه‌و چیڕۆکێکی دروستکراوه).
(4)- ئه‌بو ئه‌نفال، سوڵتان هاشم خۆیه‌تی که‌کچێکی به‌ناوی (أنفال) ناوناوه، دوا‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌نفاله‌به‌دناوه‌کان له‌کوردستاندا (سه‌یری میدیای ژماره(314)ی سێشه‌ممه(13.11.2007) بکه.
(5)- (سه‌یری نامه‌ی تاڵه‌بانی بکه‌ن بۆ مه‌ڵبه‌ندی (8)ی راپه‌ڕین، به‌رواری (11.8.1996)، ئارام مه‌ڵکه‌ندی، پێویسته‌تاڵه‌بانی دادگایی بکرێت، چوارشه‌ممه، (5.12.2007)، ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست.
(6)- بارزانی خۆی نامه‌ی بۆ دادگای دانمارک نه‌ناردووه، به‌ڵام له‌ڕۆژی (10.10.2001)دا، دڵشاد میرانی، به‌رپرسی بیرۆی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، نامه‌یه‌کی بۆ (فرانک یه‌نسن)ی وه‌زیری دادی ئه‌وکاتی دانمارک ناردووه، ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی ئه‌ویش تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌روه‌کو نامه‌که‌ی تاڵه‌بانییه. کاتی خۆی دوا‌ی ئه‌وه‌ی نزار خه‌زره‌جی‌و پارێزه‌ره‌که‌ی له‌دادگادا باسی ئه‌وه‌یانکرد که‌تاڵه‌بانی‌و بارزانی نامه‌ی پشتیوانی‌یان ناردووه‌و، به‌ڵێنیان پێداوه‌بۆ شایه‌تیدان بێن بۆ دانمارک، هه‌روه‌ها مام جه‌لال له‌کوێت، رۆژی سێشه‌ممه(3.12.2002)، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا که‌ته‌له‌فزیۆنی کوه‌یتی نیشاندرا، باسی ئه‌وه‌یکرد که‌نامه‌یه‌کی بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی ناردووه‌و، رۆژنامه‌کانی (الرأي العام)و (القبس)ی کوێتی له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه(4.12.2002)دا کۆنگره‌رۆژنامه‌وانییه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه، هه‌روه‌ها (الحیاة)ی سعودی چاپی له‌نده‌ن (ژماره-14504- پێنجشه‌ممه5.12.2002)، باسی ئه‌و نامه‌یه‌ی کرد که‌بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی نێردراوه، توانیم کۆپییه‌ک له‌نامه‌که‌ی تاڵه‌بانی وه‌رگرم! سه‌باره‌ت به‌بارزانی پێیان راگه‌یاندم که‌هیچ نامه‌یه‌کی ئه‌و به‌دادگاو حکومه‌تی دانمارکی نه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام خودی خه‌زره‌جی، مه‌سعود بارزانی به‌نزیکترین‌و دڵسۆزترین هه‌ڤاڵی خۆی ده‌زانێت، بۆ نموونه: خه‌زره‌جی دوا‌ی راکردنی له‌دانمارک له‌ڕێگای وته‌بێژه‌که‌ی خۆیه‌وه‌له‌دانمارک که‌ناوی (محه‌مه‌د فاعور عه‌بدولمه‌جید ئه‌لعانی)یه‌سه‌ر به(حرکة ضباط الاحرار / بزووتنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌ئازاده‌کان)ه‌دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌کی دانمارکی سازدابوو، رۆژنامه‌که‌ده‌قی دیمانه‌که‌ی ناوبراوی بڵاوکردبووه‌وه‌سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵاتنه‌که‌ی‌و، نزار خه‌زره‌جی چۆنیه‌تی راکردنه‌که‌ی روونکردبووه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌دۆستایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ بارزانیدا ده‌ڵێت: (سه‌رکرده‌ی کورد مه‌سعود بارزانی، نزیکترین‌و باشترین هه‌ڤاڵی منه. کاتێک له‌دانمارک هه‌ڵاتم‌و له‌سویده‌وه‌به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به‌سێ چوار وڵاتی عاره‌بییه‌وه‌کرد، به‌ڵام ئه‌وان رازینه‌بوون بچمه‌وڵاته‌کانی ئه‌وان، که‌چی دوا‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم به‌مه‌سعود بارزانی کرد، رێگه‌ی پێدام‌و یه‌کسه‌ر به‌ره‌و سوریا سه‌فه‌رم کرد‌و له‌وێشه‌وه‌بۆ کوردستان). بێگومان ئه‌و بۆچوونه‌ی خه‌زره‌جی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ئه‌و مه‌سعود بارزانی به‌نزیکرتین هه‌ڤاڵی خۆی ده‌زانێ، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌دێت که‌پێشمه‌رگه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی له(14.3.1996)دا توانیان ئه‌نفالچی نزار خه‌زره‌جی له‌موسڵ ده‌رباز بکه‌ن‌و بیگه‌یه‌ننه ناوچه‌ئازادکراوه‌کانی کوردستان، هه‌روه‌ها دوا‌ی ئه‌وه‌ی له‌نێوان رۆژی هه‌ینی‌و دووشه‌ممه(14 تا 17.3.2003) له‌دانمارک رای‌کرد دیسان چووه‌لای بارزانی‌له‌کوردستان‌و ماوه‌یه‌ک له(سه‌ریڕه‌ش) مایه‌وه.
(7)- بۆ زیاتر ناسینی خه‌زره‌جی‌و رۆڵی ئه‌و له‌به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌دژی کورد‌و ئه‌نفالدا سه‌یری هه‌رسی به‌شی وتاره‌کانی (نزار خه‌زره‌جی حه‌وت رۆڵه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت‌و قوربانی گو‌لله‌باران ده‌کات – به‌شی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه(8)ی میدیا، ژماره(283)ی سێشه‌ممه(3.4.2007)، (نزار خه‌زره‌جی بڕیاری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی داوه‌له‌کوردستان – به‌شی دووه‌م، لاپه‌ڕه(6)ی میدیا، ژماره(284)ی سێشه‌ممه(10.4.2007)و (نزار خه‌زره‌جی: دێهاته‌کان کاول بکه‌ن، ئازوقه‌ی جاشه‌کان سنووردارکه‌ن‌و ئۆتۆمبێله‌کانیان بپشکنن – به‌شی سێیه‌م – لاپه‌ڕه(8)ی میدیا، ژماره(285)ی سێشه‌ممه(17.4.2007) بکه.
تێبینی: هه‌موو ماڵپه‌ڕو رۆژنامه کوردییه‌کان ئازادن له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆشیانم نه‌ناردبێت. به‌ڵام هیچ ماڵپه‌ڕ، رۆژنامه، لایه‌ن‌و که‌سێک به‌بێ ئاماژره‌کردن به‌سه‌رچاوه‌که‌بۆی نییه‌به‌ته‌نیا نامه‌که‌بڵاوکاته‌وه.
His Excellency the Minister of Justice Copenhagen, Denmark 28 November 2002
Your Excellency,
With respect, I feel it necessary to present myself as a witness in case of General Nizar Al-Khazraji, the former military Chief of the Republic of Iraq.
I would like to testify as to the following: .1 From his youth, General Al-khazraji has been an Iraqi patriot. This does not mean that he was an ardent supporter of the dictatorial regime. .2 When he joined the Baath party (as was demanded by all military officers) he allied himself with the left wing, which opposed Saddam Hussien s group (the Aflaq faction). .3 When he was promoted to Commander of the First Corps, he and the patriotic Union of Kurdistan (PUK) had established Contact Covertly. We would meet and exchange intelligence regarding the activities of the Baath leadership, including Saddam Hussien. .4 In one of my visits to the headquarters of the First Corps. I asked General Al-khazraji to facilitate my meeting of a patriot officer who was opposing the regime. He organized a reception in the military club and prepared our meeting, which was intended to coordinate our actions against, the dictatorship. .5 General Al-khazraji had not personally participated nor, to the best of my knowledge, issued orders for the commencement of the Anfal operation or the deployment of chemical weapons. These orders came directly from the General Commander – The responsibility of the order and usage of such weapons came from the recognised war criminal Ali Hassan Al-Majeed. .6 My personal belief is that the Iraqi regime have encouraged the (PKK) and other Iraqi Kurds affected by the tragedy at Halabja who were unaware of the relationship which existed between General Al-khazraji and the (PUK) to plan a Campaign against him. These allegations, which became especially apparent after the identification of General Al-khazraji as a future leader of Iraq, have been made up with no evidence or basis.
Your Sincerely
Jalal Talabani Secretary General Patriotic Union of Kurdistan
14.12. 2007هه‌ینی
|