١٧\١\٢٠١١
خۆپیشاندانی له‌نده‌ن دژی
واژۆی سه‌رۆکی هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ
16/01/2011 له شاری له‌نده‌ن له داون ستریت به‌رامبه‌ر به ماڵی سه‌رۆک
وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕه‌وه‌ندی کوردی بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
خه‌ڵک له کوردستان دژ به واژۆی سه‌رۆکی هه‌رێم له یاسایی
خۆپیشاندانه‌کان . خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌یان سازدا که ڕێژه‌یه‌کی به‌ر
چاو له گروپ و حیزب و که‌سایه‌تی سه‌ربه خۆ به‌شداریان تێدا کرد بوو.
به په‌یامی جۆراو جۆر به‌شداریان کردبوو که‌سه‌رجه‌میان هاوپشتی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیه‌بون و دژ به واژۆکه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بون .
خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشمی جۆراو جۆر وه‌ک ( به ئیمزایه‌ک
ئازادی سه‌رکوت ناکرێت، ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی، ئازادی ڕاده‌ربڕین و
چاپه‌مه‌نی، ئازادی خۆپیشاندان .... چه‌ندینی تر )داون ستریتیان
خرۆشاندبوو. دابه‌شکردنی نامه‌ی تایبه‌تی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه به ناو
خه‌ڵکدا که بۆ خۆی ئه‌م شۆینه چه‌قی شاری له‌نده‌نه. ئه‌مه‌ش وای
کرد کاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌که به ئاڕاسته‌یه‌کی باش‌دا بروات و نه‌خشێکی
گرنگی هه‌بو له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ناڕه‌زایه‌تیه‌که ،وه هه‌روه‌ها په‌رۆشی
خه‌ڵک بۆ ئه‌م هاوپشتیه به گه‌رمو گوڕیه‌کی زۆره‌وه نیشانی دا که
خه‌ڵکی کوردستان ئازادیان بۆ گرنگه‌و له‌سه‌ر ئازادی ئاماده‌ی هه‌موو
قوربانی و به خشینێکن .
بێگومان کاری هاوبه‌ش و هه‌مه‌جۆر ده‌توانیێت کاریگه‌ری گرینگی هه‌بێت
له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان.
به‌و ئومێده‌ی هه‌میشه پێکه‌وه بۆ به‌رگری له ئازادی سیاسی هاوپشت و
هاوکاری یه‌ک بکه‌ین.
له ئایبده‌دا هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین تۆکمه‌ترو فراونتر بیین.
گروپی جه‌تری ئازادی/ له‌نده‌ن
16\1\2011
Chatre_azady@hotmail.com
|