په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١٠\٢٠٢٢

کوردان و ئێرانییان لە لەندەنەوە گوتیان بڕووخێ رژێمی ئاخوندەکان.

 


ئەمڕۆ ٢٩\١٠\٢٠٢٢ کاتژمێر ٢-٥ی پاشنیوەڕۆ بە هەزاران کەس لە کوردان و بە تایبەتییش کوردانی رۆژهەڵات و گەلانی ئێران رژانە گۆڕەپانی ترافالگار لە لەندەن و هەموویان بە هەماهەنگیی و بە یەک دەنگ گوتیان بڕووخێ رژێمی کۆنەپەرستی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران.
هەڵبەتە کوردان دەزانن ئەوە راستییەکە کە پێویستە هەموو ئەو گەلانەی بەزۆر لە چوارچێوەی ئێران ئاخنراون لەگەڵ گەلی فارس یەکبگرن و هاوکار و هاوخەباتی یەک بن ئەگینا ئەو رژێمە ستەمگەرە داگیرکەرە دینییە ناڕووخێ، بەڵام هاوکاتی ئەوەش زۆر باش دەزانن دەسەڵاتی داهاتووی ئێران هەرچەندەی خۆی بە دیموکراسییخواز و مرڤدۆست بزانێ هێشتا دەست لە داگیرکردنی کوردستان هەڵناگرێ و لە باشترین باریدا - کە روونادا - هەر وەک دەسەڵاتدارانی بەریتانیا و ئیسپانیا و وڵاتە بە ناو پێشکەوتووە داگیرکەرەکانی دیکەی لێدەردەچێ کە تا ئێستا گەلانێک دەچەوسێننەوە، واتە هێشتا هەموو وڵاتانی جیهان لە قۆناغی ''دەوڵەتی نەتەوەی سەردەست''ن.. هەر بۆیە نابێ کوردان هیوایەکی ئەوتۆ لەسەر دەسەڵاتی داهاتووی ئێران هەڵبچنن کە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانیان پێشێل نەکا.. بەڵکە دەبێ لە ئێستاوە لە خەمی سەربەخۆیی کوردستاندا بن و چیدی فریوی بانگەشەی پێکەوەژیانی درۆیینەی گەلان نەخۆن و لە بۆشاییدا نەخولێنەوە!

 

 

 

 

    

 

  

 

  

 

 

ئامادەکردنی ''ماڵپەڕی ئەمڕۆ''
٢٩\١٠\٢٠٢٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک