٦\٣\٢٠١٠
له نێوان کشه‌که‌ی
بارزانی و پاشه‌کشه‌که‌ی گۆڕاندا.

شه‌ماڵ عه‌لی
ده‌رکه‌وتنی "گۆڕان" به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی سه‌رکرده دیماگۆگه‌کان‌و
ئومێد‌و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێک له خۆشخه‌یاڵان‌و فریوخواردووانی، گه‌وره‌ترین
گورز بوو که له پاش سه‌رکوتی خه‌ڵک‌و داپڵۆسینی خۆپیشاندانه‌کانی
2005 و 2006 به‌ر جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک که‌وت. ته‌نها
ئه‌وه نییه که "گۆڕان" جه‌ماوه‌ری توڕه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارانی
کوردستانی ده‌سته‌مۆده‌کات‌و به شینپۆشی‌و له میهره‌جانی په‌نجه
شینکردندا، ده‌یانباته‌وه به‌ر باره‌گای نه‌فره‌تلێکراوی جووڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تی، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نییه که خواست‌و ئه‌نگیزه‌ی
مافخوازانه‌و ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی بێبه‌ش‌و چه‌پێنراو ده‌کاته په‌روانه‌ی
باڵ هه‌ڵکڕوزاوی ده‌وری مۆمێکی بێ ڕووناکی‌و دوکه‌ڵاوی، "گۆڕان" له‌وه‌ش
زیاتر که هێزێکه به به‌رنامه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و
به ئه‌جێندایه‌ک که بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌داریی‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
سه‌رمایه‌دارانی کوردستان ناوکۆکه‌یه‌تی هاتۆته مه‌یدان، پرۆژه‌یه‌که
بۆ به گورگانخواردوو دان‌و ئه‌ستۆشکاندنی ناڕه‌زایه‌تی‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ر
بۆ ئازادی‌و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، په‌رله‌مانتارێکی "گۆڕان" له ده‌می ده‌رچوو
ناوی ڕاسته‌قینه‌ی هێزی چه‌کداری حزبه‌کانی برد‌و وه‌سفێکی عامه‌په‌سه‌ندی
هێزی پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دوو تاقم سه‌رمایه‌دار‌و بازرگانی
خۆسه‌پین، یه‌کێتی‌و پارتی کرد، خێرا له به‌رامبه‌ردا که‌مپینی ته‌خوینکردن‌و
هه‌ڕه‌شه ده‌ستی پێ‌کرد تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی "سه‌رۆکی هه‌رێم" خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی
ته‌مبێ کردن‌و شاربه‌ده‌رکردن، نه‌ک ته‌نها لەو کەسەی "گۆڕان" به‌ڵکو
له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که پرسیار ده‌خه‌نه سه‌ر شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
هێزه چه‌کداره‌کانی، بکات. له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌دا "گۆڕان"
به‌رگری له مافی ڕه‌خنه‌گرتنی ئازادانه نه‌کرد، کە هیچ، به‌ڵکو به
ئاشکرا چۆته کونه‌وه؛ نامه‌ی کراوه‌و ئیلتیماس ده‌نووسن که مه‌بستیان
شێوێندراوه، ڕوونکردنه‌وه بڵاوده‌که‌نه‌وه که قسه‌یان به ده‌مه‌وه
کراوه‌و له توندترین کاردانه‌وه‌شدا ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان نه‌بووه
کە سەرۆکی هەرێم بەو زمانە لەگەڵیان بدوێت‌و به‌و جۆره بێ لوتفییان پێ
بکرێت!!
هه‌ر ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ئاشکرا بوو، که ئه‌م "پاڵه‌وانانه‌ی گۆڕان" نه‌ک
له ئازادی خه‌ڵک به‌ڵکو له خودی هه‌ڵوێسته‌کانی خۆشیان داکۆکیه‌کی ئه‌وتۆیان
پێ ناکرێت‌و له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین کشی جیددی، شه‌رمهێنه‌رترین پاشه‌کشه
ده‌که‌ن. له‌وه‌ش شه‌رمهێنه‌رتر‌و خه‌ته‌رناک تر ئه‌وه‌یه که خه‌ریکن
به هه‌مان تاکتیکی به‌رامبه‌ره‌کانیان که‌مپینی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
پارێزگاری له -گوایه- موقه‌ده‌ساته ئیسلامیه‌کان به‌ڕێده‌خه‌ن‌و
هاوده‌می ڕاگه‌یاندنه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران "تۆمه‌تی" بڵاوکردنه‌وه‌ی
کتێبی ئایاتی شه‌یتانی‌و سوکایه‌تی به موقه‌ده‌ساتی ئیسلامی ده‌خه‌نه
پاڵ یه‌کێتی.
پاشەکشەی "گۆڕان"و تەرزی ئەو وەڵامە زەلیلەی کە تا ئێستا بە
هەڕەشەکانی بارزانی داوەتەوە، زۆرتر لەوەی ڕەنگدانەوەی کارەکتەری شەخسی
سەرانی گۆڕان‌و مۆڕالیان بێت، ڕەنگدانەوەی ماهیەتی سیاسی
جووڵانەوەکەیانە. "گۆڕان" لە کوردستان لە ڕووی جێگاوشوێن‌و شێوازی
دەرکەوتنی لە جووڵانەوەی سەوزی ئێران دەچێت (دیارە نەک وەک بەرنامە‌و
پەیامەکەی کە زۆرتر هاوشێوەی ئەحمەدی نەژادە)، ئەم جۆرە جووڵانەوانە بۆ
دەرکەوتن‌و هاتنە مەیدان سوود لە شەریکایەتی‌و مێژوویەکی هاوبەش
وەردەگرن کە لەگەڵ دەسەڵاتی ڕەسمیدا هەیانە، بەڵام هەر ئەم شەریکایەتیە
دواتر سنوورداریان دەکات‌و سەرەڕای هەر ملبادان‌و هەوڵێک بۆ تەسلیم
نەبوون (ئەگەر ببێت) سەرەنجام دەیانباتەوە هەمان مەداری دەسەڵات‌و
بیانەوێت یان نەیانەوێت ناتوانن خوانێک هەڵگێڕنەوە کە پێشتر خۆشیان
نانیان لەسەر خواردووە. "گۆڕان" بۆیە وا لە بەرامبەر هەڕەشەی بارزانیدا
ملباریک‌و بێ دیفاعە، چونکە هاوبەشی مێژوو و موقەدەساتەکانی کوردایەتیە‌و
ناتوانێت ملکەچیان نەبێت. لە دوایین شیکردنەوەدا "گۆڕان" زۆرتر لەوەی
ئۆپۆزیسیۆن بێت بەشێکە لە دەسەڵاتی کوردایەتی، خۆشی هەر ڤێرژنێکی
دوهەزارو نۆیی پارتی‌و بە ڕادەیەکی زۆرتر یەکێتیەو هیچ کات ناتوانێت
شەڕی سەروماڵ‌و هەتا سەر لەگەڵ حزبە ئەسڵیەکانی کوردایەتیدا بکات.
گۆڕان گه‌ر شانسی سه‌رکه‌وتنی هه‌بووایه له سلێمانی له جیاتی گۆچان
ته‌وری به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکه‌وه ڕاده‌گرت، که شانسی سه‌رکه‌وتنیشی نه‌ماوه‌و
به‌ره‌و دۆڕان ده‌چێت خه‌ریکه باقیماوه‌ی ئازادی‌و مافه‌کانی خه‌ڵک ده‌کاته
قه‌زاوه‌گێڕی خۆی. گۆڕان بیبردایه‌ته‌وه موسیبه‌ت بوو که ده‌شدۆڕێت
خه‌ریکه ده‌بێته مایه‌ی مه‌ینه‌تی بۆ خه‌ڵک. خەتەری ئەم جۆرە
جووڵانەوانە چەندە لە سەرکەوتنیانە، هێندەش لە شکستیان. چونکە
دەسەڵاتێک کە ئۆپۆزیسیۆنێکی لەخۆ-چووی تێکدەشکێنێ، هاوکات پەلامار بۆ
سەر هەموو چەشنە ناڕەزایەتی‌و توڕەییەکی جەماوەر دەبات‌و هەوڵ دەدات
یەک بینە هەمووی بخنکێنێ. لە لایەکی ترەوە ململانێی دوو هێز کە لە
کۆنەپەرستیدا وەک یەکن قوربانی یەکەمی هەر ئازادی‌و خواستە ڕەواکانی
خەڵک دەبێت. ئەوەی لەم ململانێیە سەرکەوتوو دێتە دەر، موقەدەساتی قەومی‌و
ئاینیە‌و ئەوەی گەورەترین گورزیش دەخوات پرسیارێکە کە هەمیشە لە
کۆمەڵگادا ئەم موقەدەساتانەی دەخرێتە ژێر.
دەمێک ساڵە چارەنووس‌و ئایندەی ڕۆشنی کرێکاران‌و زەحمەتکێشانی کوردستان،
بگرە هەموو کۆمەڵگا بە هاتنەمەیدانی هێزێکی جیاواز‌و جووڵانەوەیەکی
تەواودابڕاو لە نەریتەکان‌و موقەدەساتەکانی کوردایەتیەوە، گرێی
خواردووە. هاتنە مەیدانی "گۆڕان"و لێکەوتەوەی ململانێی ئەو لەگەڵ
دەسەڵات، کە پڕیشکی ئاگرەکەی ئازادی‌و مافەکانی خەڵک دەسووتێنێت،
بانگەوازێکی گەورەترە بۆ هاتنەمەیدانی ئازادیخوازان، بۆ ئەوەی لە
بەرانبەر ملکەچیەک کە بەسەر خەڵکدا دەسەپێنرێت، ئاڵای یاخیبوونێکی
ڕیشەیی تر لەدژی هەموو کۆن‌و داڕزیوێک هەڵگرن. ئەمڕۆکە بە تایبەت
لەبەرامبەر ئەم تەقەدوسەی کە دەسەڵات دەیەوێت بیکاتە بەر هێزە چەکدار‌ەکانی‌و
سەرەنجام خۆشی، دەبێت یەک دەست‌و یەک دەنگ ڕاوەستین‌و دەنگی ڕەخنە لە
موقەدەساتە پڕوپووچەکانی دەسەڵات فەزا پڕ بکات؛ لە هەر جێگایەک دەستمان
دەگات لە نێو کۆڕ‌و کۆمەڵەکانمان، لەسەر ڕووی ڕۆژنامەکان‌و سایتەکان،
شەپۆلی ڕادیۆو تەلەفیزیۆنەکان، تەنانەت دیواری کوچەو کۆڵانەکان، بڵێین‌و
بنووسین کە پیرۆزیەکانی دەسەڵات‌و مافیاکانی کوردستان پیرۆزیی ئێمە نین.
ئەمە هەنگاوی یەکەممانە بۆ ئەوەی لە نێوان کشی دەسەڵات‌و پاشەکشەی "ئۆپۆزیسیۆن"دا
ئازادیمان نەهاڕدرێت.
03.03.2010
shemalali@yahoo.com
|