په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٢\٢٠١٠

     لە نێوان دوو خەسڵەتدا.

باکۆ جەلال

کچێک هات دڵی فڕاندم
کچێک هات و خەمی بردم
کچێک هات و فێری شەیدابوونی کردم
کچێک هات و لە تەنیایی دەری هێنام .. لە غوربەت رزگاری کردم
کچێک هات و تاوەکو لوتکەی ئارەزوو بردمی
کچێک هات و پێی چەشتم هەنگوینی دەمی
کچێک هات و وای لێکردم شەوم لە ڕۆژ خۆشتر بوێ
کچێک هات و ناچاری کردم ئەوم لە جێی گشت کەس بوێ
کچێک هات و لە گریان ژیری کردمەوە
کچێک هات و بەرەو منداڵیی بردمەوە
کچێک هات و لە خۆی نزیک لە پیری دووری خستمەوە
ژنێک هات خەونی زڕاندم
ژنێک هات و گرەوی لاوی پێ دۆڕاندم
ژنێک هات و ئەو تاڵیەی نەمچەشتبوو، بە فڕێک پێی هەڵقوڕاندم
ژنێک هات و هەرچی خەمە پشانیدام .. چ ئازارە پێی ناساندم
جارێک سکاڵام لێی نەکرد
جارێک بە زارمدا نەهات بڵێم ئازیز بۆ کردت شوو؟
ئێستاش لە خۆمم خۆشتره‌وێ ئەم ژنەی کە ئەوکات کچ بوو.

 

٧\١١\٢٠١٠ - ئەمریکا
ماڵپه‌ڕی باکۆ جه‌لال