١٥\٦\٢٠١٢
له
نێوان شه‌ڕ و هه‌رای با‌رزانی و
مالیکیدا،
نه‌وشیروان مسته‌فا
و بزووتنەوەکه‌ی له کوێدا
راوه‌ستاوه!

خه‌سره‌و سایه
هه‌ڵکشانی با‌رزانی ومالیکی وه‌ک دوو جه‌مسه‌ره‌ی سه‌ره‌کی کێشمه
کێشه‌کان، له‌قه‌یرانی سیاسی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵات له‌عێراقدا، به‌پێویست
ڕاوه‌ستان وڕیز به‌ستنێکی تازه‌ی به‌سه‌ر لیست‌و قه‌واره سیاسه‌یه‌کانی
نێو"پڕۆسه‌ی سیاسی"دا، داسه‌پاندووه. جگه‌له لایه‌نگری و ڕاوستانی یه‌کیه‌تی
و تاڵه‌بانی له‌جه‌مسه‌ری به‌رزانیدا.
ساڵح موتڵه‌گ و ئایاد عه‌لاوی ولیسته‌که‌ی موقته‌دا سه‌در، هێز گه‌لێکی
به‌رچاون که‌له‌ژێر چه‌تری سه‌ندنه‌وه‌ی "موتمانه له‌مالیک"دا کۆبونه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، پشتیوانی حزبی ده‌عوه و فه‌زیله‌ی ئیسلامی و لاینه‌گرانی
خه‌تی جمهوری ئیسلامی، له‌جه‌مسه‌ری مالیکیدا، که‌ئاڵای کورت کردنه‌وه‌ی
ده‌ستی سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی با‌رزانی و ناچار کردنی به‌ملدان به‌هه‌وڵه‌کانی
مالیکی بۆ ناوه‌ندی کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌عیراقدا، هه‌ڵبڕیوه، خۆی
نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕیز به‌ستنه تازه‌یه‌یه.
به‌ڵام له‌نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌ی شه‌ڕو هه‌رای نێوان مالیکی
وبارزانیدا، دیارده‌ی که‌نار که‌وتون ولاکه‌وتنی ڕیزێک له ڕه‌وت ولایه‌نیش
ده‌بینرێ، که گیرۆده‌ی سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانین. بزووتنەوەی گۆڕان له‌نمونه‌ی
ئه‌م ڕه‌وتانه‌یه. ده‌بڕینه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا،
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕانه‌وه له‌مه‌ڕ قه‌یرانی سیاسی
ئێستای عێراق، به‌ڕۆشنی ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستیه‌یه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ئاوا هه‌ڵوێستی بزووتنەوەکه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێ:
"بزوتنەوەی گۆڕان لەئێستادا بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکات وگوێ بۆ دیدی
جیاوازی لایەنەکانی ململانێ دەگرێ لەسەر ئاستی کوردستان وعێراق
وناوچەکە، بەڵام هیچ ئیلتزامێک، بەدەر لەبەرژوەندی گەلی کوردستان،
بزوتنەوەی گۆڕان نابەستێتەوە بەهیچ لایەن ومیحوەرێکی ململانێی ناوەکی
ودەرەکییەوە".
ئه‌مه سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی کردنه و به‌ڕواڵه‌تیش بزووتنەوەی گۆڕان
ناخاته خانه‌ی هێچ کام له میحوه‌ره‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌وه، که
مالیکی وبه‌رزانی له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕاوه‌ستاوه. هیچ شتێکییش له‌مه ساده
تر نییه. چونکه نه‌وشیروان وبزووتنەوەکه‌ی، وه‌ک باڵێکی ناڕازی
بۆرژوا ناسیونالیستی کورد، سیاسه‌تی جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان وده‌رکێشانی
له‌م کێشه‌و هه‌رایه‌ی باڵه پێکهێنه‌راکانی "پڕۆسه‌ی سیاسی عیراقی" به‌ده‌سه‌ته‌وه
نییه‌و قاچی له‌هه‌مان بازنه‌ی سیاسیدایه که‌پارتیو یه‌کیه‌تی
کێشاویانه. بزووتنەوەی گۆڕان که له‌نێو قه‌یرانی سیاسی و کێشمه کێشی
لایه‌نه‌کانی ئێستای عێراقدا، نوێنه‌ری هیچ پێشڕه‌ویه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
نییه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌کانی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان، بۆ ئازادی‌و
خۆش گوزه‌رانی وباشکردنی ژیانی هاوڵاتیان وهێنانه سه‌رکاری حکومه‌تێکی
سکولار‌و پشت به‌ستوو به‌مافی یه‌کسانی هاوڵاتیان، له‌م قه‌یرانه‌دا
ڕاوه‌ستاوه، به‌پێویست ناتوانێ سیاسه‌تو هه‌ڵوێستێکی له‌ناوه‌ڕۆکدا
جیاواز له‌وه‌ی که‌بۆرژوازی کورد‌و بزووتنەوەی ناسیونالیستی له‌به‌غدا،
به‌دواوه‌یه‌تی، بگرێته‌به‌ر. دوباره کردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
گه‌لی کوردستان"، وه‌ک پره‌نسیپێکی وه‌همی که‌که‌س نازانێ چ جیاوازیه‌کی
له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتداری ئیستای کوردستان وحزبه‌کانیدا
هه‌یه، ته‌نها بۆ ته‌بریر کردنی ئه‌م سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانیه‌یه که‌بزووتنەوەی
گۆڕانی تێکه‌وتوه.
له‌مه‌ش زیاتر باسی ئه‌وه‌ی که‌بزووتنەوەی گۆڕان خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی
خۆیه‌تی، هه‌روه‌ک له‌قسه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فادا، جێگای ئاماژه‌یه،
هیچ له‌و ڕاسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه ناگۆڕێت، به‌تایبه‌تی که‌خاک په‌رستی و
ناسنامه‌ی کوردبوون وڕاوه‌ستان له‌سه‌ر کوردایه‌تی وپشتکردن له‌ئینسانیه‌ت
وخواستی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆهه‌ڵویست
گرتنی بزووتنەوەی گۆڕان، له‌هه‌ردوو لای کێشمه‌کێشه‌کانی ئیستای قه‌یرانی
سیاسی عێراق، ڕێگه له‌وه ده‌گرێ که‌ئه‌م بزووتنەوەیه، بخاته خانه‌ی
دژایه‌تیه‌کی ئاشکرای به‌رزانیه‌وه. به‌دیوێکی تریشدا مادام کورد
ڕێگای به‌غدای گرتۆته‌به‌ر وبزووتنەوەی گۆڕان به‌م ڕێگایه‌وه چه‌سپاوه،
دیسانه‌وه ناشتوانێ هه‌ڵویستێکی ڕۆشن له‌مالیکی بگرێ. به‌م جۆره‌ش ئه‌وه‌ی
به‌هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌م قه‌یرانه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌و گله‌یی وڕه‌خنانه‌یه
که‌له‌ڕۆڵی"نوینه‌رانی کورد له‌به‌غدا" وده‌وری هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری
کوردستان ده‌یگرێ. له‌مباره‌وه قسه‌کانی نه‌وشیوراون شاهیدن:
"هەرچەندە نوێنەرایەتی کوردستان لە هەرێم و نوێنەرایەتی کوردستان لە
بەغدا پێویستە بۆ یەک ئامانجی هاوبەش کاربکەن کە بەرگریکردنە
لەبەرژەوندیەکانی گەلی کوردستان، بەڵام پێویستە ئەرک و سروشتی کاری ئەو
دو نوێنەرایەتییە لەیەک جیابکرێنەوە، چونکە دەبێ شوێنی راستەقیەنی
ململانێی هەرێم لەگەڵ لایەنەکانی تری عێراق دامودەزگا دەستوریەکانی
حکومەتی ئیتحادی بێت، وەک ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نوێنەران،
سەرۆکایەتی کۆمار، هەیئەی ئەرکان، وەزارەتەکان، دامەزراوە و هەیئە
ئیتحادیەکان کە هەمویان نوێنەری گەلی کوردساتانیان تێدایە و بە
ئیستحقاقی نیشتمانی گەلی کوردستان لەو شوێنانەدان نەک بە نوێنەرایەتی
خۆیان و حیزبەکانیان".
ئێستا ئیتر به‌ڕۆشنی ده‌رده‌که‌وێت که‌نه‌وشیروان مسته‌فا و
بزووتنەوەکه‌ی، به‌هه‌مان شێوه‌ی پارتی ویه‌کیه‌تی به‌شداربوونی کورد
له‌به‌غدا به‌پێویست ده‌زانێ بۆ ئامانجی سه‌ندنه‌وه‌ی خاک‌و ئاوی کورد!!
وفراون کردنه‌وه‌ی قه‌له‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورد‌و بزووتنەوەکه‌ی
وهه‌ر ئه‌مه‌ش به"به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌کانی گه‌لی کوردستان" ده‌ناسرێ.
ڕه‌خنه‌و گله‌ییه‌کیش که‌لێره‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه که‌حزب شوێنی "نوینه‌رانی
نیشتمانی" له‌دام وده‌زگاکانی ئیتحادی داگرتۆته‌وه وده‌وریان له‌ململانێکاندا
دیار نییه!. له‌کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا،
وله‌وه‌ته‌ی سێ شاری سه‌ره‌کی به‌ئه‌مری دوفاکتۆ، سه‌ربه‌خۆ که‌وتۆته
ده‌ستی حزبه بۆرژوازیه‌کانی کوردوه، کێشه‌ی ژیان‌و ئازادی‌و خزمه‌تگوزه‌رانیان
هه‌یه‌و له‌سه‌ر قه‌ڵشتێکی چینایه‌تی وهه‌ستکردن به‌جیاوازیه‌کانی
خۆیان له‌گه‌ڵ چینی ده‌سه‌ڵاتداردا، که‌وتونه‌ته ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌وه.
نه‌وشیراوان مسته‌فاو بزووتنەوەکه‌ی که‌له‌به‌ری خه‌ڵکه‌وه دژایه‌تیه‌کی
بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێسای یه‌کیه‌تیو پارتیدا نییه، ناتوانێ
به‌رامبه‌ر به‌هردوو سه‌ری شه‌ڕی نیوان مالیکی‌و به‌رزانیش، هه‌ڵویستی
دژایه‌تی وڕاشکاوانه وه‌ر بگرێ‌و مه‌حکومیان بکات. هه‌ربۆیه ته‌واوی
پێشنیاره‌کان وڕه‌خنه‌یه‌ک که‌له‌بارزانی هه‌یه‌تی جگه‌له نه‌سیحه‌تێکی
گوێپێنه‌دراو هیچی لێ نامێنێته‌وه.
به‌ڵام به‌م هه‌موو سه‌رنجانه‌وه بزووتنەوەی گۆڕان له‌گشت کێشه‌کانی
ئێستای نیوان با‌رزانی و مالیکی له‌کوێدا وه‌ستاوه؟
هه‌ڵکشانی مالیکی‌و با‌رزانی وه‌ک دوو هێزی کۆنه‌په‌رستو سه‌روخه‌ڵکی، له‌سه‌ر
شانۆی سیاسی ئێسای عێراق وقه‌یرانێک که‌له‌ئارادایه. به‌رهه‌می شکستی
ستراتیژی ئه‌مریکا له‌عیراق وچونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانیه‌تی، که‌له
سه‌رێکیه‌وه ڕێگای کردۆته‌وه بۆ مالیکی ولیسته‌کی تا به نوێنه‌رایه‌تی
چینی بۆرژوازی ده‌سه‌ڵات یه‌کسه‌ره بکاته‌وه و زه‌مینه‌کانی سازدانه‌وه‌ی
بازاڕ و سه‌رمایه به‌پشتیوانی وڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی سیاسی
و ئابووری ئیران له‌ناوچه‌که‌دا، یه‌کسه‌ره کاته‌وه. که‌بێگومان کورت
کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وئیختیاراتێک که‌به‌رزانی و حکومه‌ته‌که‌ی هه‌یه‌تی،
یه‌کێک له ئه‌نجامه‌کانیه‌تی.
له‌سه‌رێکی تریشه‌وه، با‌رزانی به‌نوینه‌رایه‌تی بۆرژوازی کورد‌و حکومه‌ته‌که‌ی،
فرسه‌تی وه‌رگرتووه، تا‌له شکست پێدانی مالیکیدا، ده‌سه‌لاته‌کانی هه‌رێمی
کوردستان له‌بواره‌کانی ئازادی ده‌رهێنان وئاودیوکردنی نه‌وت و بردنه
سه‌ره‌وه‌ی بودجه وفراوان کردنه‌وه‌ی قه‌له‌مڕه‌وی بازاڕ‌و ده‌سه‌ڵاتی
خۆی، له‌ڕیگای گێرانه‌وه‌ی که‌رکوکو ناوچه دابڕاوه‌کان و.. به‌پشتیوانی
وڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ستراتیژی سیاسی‌و وئابووری ئه‌مریکاو تورکیا‌و
وڵاتانی خه‌لیج، له‌ئاست ناوچه‌که‌دا به‌ده‌ست بهێنێ. ئامانج وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
پشتی شه‌ڕو هه‌رای هه‌ردوو ئه‌م جه‌مسه‌ره، نه‌ک هه‌ر په‌یوه‌ندیان به‌ژیانی
ئیستا‌و داهاتووی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌ت کێشه‌وه، چ له‌عیراق وچ له‌کوردستانه‌وه
نییه، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ بۆ ڕاکێشانی ئه‌وانه بۆ نێو بازنه‌ی شه‌ڕێکی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی وئاینی. بزووتنەوەی گۆڕان که‌هه‌ڵوێستی له‌م
کێشمه‌کێشه کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی بارزانی‌و مالیکی نییه وهیچ لایه‌ک مه‌حکوم
ناکات، ناتوانێ به‌سیاسه‌تی چاوه‌روانی کردنه‌وه، له‌به‌ره‌ی با‌رزانی
وده‌سه‌لاتی ئیستای پارتی‌و یه‌کیه‌تیدا نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ناتوانی له‌به‌ر
پرسیاریه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، وه‌ک به‌رگریکارێک، به‌دژی
ڕاکێشانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ نێو گێژاوێک، که‌له‌م قه‌یرانه‌دا
ئیحتمالی هه‌یه، ڕۆڵ بگێڕێ
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|