له‌نێو
هه‌راوهۆریای ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردندا!

که‌ریم سه‌رکه‌ش
( ئه‌گه‌ر مێدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کان ته‌نیا تاپۆی ده‌سه‌ڵات بن، ته‌نیا
ڕێکلام بۆ جوانی و بێ وێنه‌یی، بێ خه‌وشی دهسهڵاتبکهن!
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پاوانی ته‌واوی دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی
کردبێ به دارایی و بانکه‌کان، دادگاکان، زیندانه‌کانه‌وه!
ئه‌گه‌ر سه‌رخان و ژێرخانی ووڵات ئاڵقه‌ی په‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵات بێ!
ده‌بێ چ بوارێک بۆ ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆ
ئۆپۆزیسیۆن، ئۆپۆزیسیۆنێکی قه‌تیسکراوی ئابلۆقه‌دراو بمێنێته‌وه تا له‌ململانێکاندا
براوه‌بن؟
ده‌بێ چ یه‌کسانی و به‌رابه‌ری و ئازادیه‌ک له‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ههڵبژاردنهبهناو
دیموکراسییهفهراههم ببێ؟!!)
له‌ڕۆژگارێکدا ئاشتی‌و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن، ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی
سیاسی، بۆ دۆزی سیاسی کورد، داخوازییه‌کی جه‌ماوه‌ره‌ی بوو له‌ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌دۆست خه‌مخۆرانی
کێشهڕهواکهمانهوه تکاکار، دڵ پڕ تووڕه‌یی و ده‌م به‌هاوار بوون
بۆ کۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی خۆ تڕێنی ناوخۆ، که‌چی ئێوهلهکهلی شه‌یتان
نهدههاتنهخوارهوه و شه‌ڕی ئه‌ستێره‌کانتان لهگهڕهکهههژار
نشینه‌کانی ئێمهئهنجام ده‌دا! مالتانانم بهقوڕگرت خۆ خه‌ریک بوو له‌سه‌ر
که‌پکی حه‌مه‌دئاغا تۆوی یه‌کتر ببڕنه‌وه!
ئێوه‌ی که‌ئه‌مڕۆ به‌یه‌ک لیست و یه‌ک کاندید ده‌تانه‌وێ گرهوکهبۆ
جارێکی تر ببهنهوهلهم شانۆگهرییهتراژیدیه گهپجارانهیهگۆلێکی
تر تۆمار بکه‌ن، ئه‌وسا ئهوهندهدوژمن به‌یه‌ک و ههندهتێنوو به‌خوێنی
یه‌ک بوون، له‌دژی یه‌کتر له‌هیچ شتێک نه‌ده‌پرینگانه‌وه، تا گه‌یاندتان
به‌وه‌ی ببنهکهواسووری به‌ر له‌شکری داگیرکه‌ران. سوپای به‌زیو و
دۆڕاوی به‌عس بێننهوهسهرمان.
ئه‌و سوپا دۆڕا و سه‌رشۆڕ و داوهشاوهی ژن و منداڵی ڕاپه‌ڕیو، به‌چه‌پڵه‌ی
ده‌ستان دهریانپهڕاندبوون، بۆ گه‌واهی ڕاستی ئه‌م قسانه، تا ئه‌مڕۆش
شوێنه‌واری تۆپهدوور هاوێژه‌کانی دیکتاتۆری گۆڕکراو به‌سه‌ر هه‌نیه‌ی
ساختمانی په‌رله‌مان و که‌لاوه‌کانی قه‌ڵا سه‌ر بڵنده‌که‌ی پێرهههولێرهوهوه
دیارهئهگهر پینه‌و په‌ڕۆش کرابن!
ده‌زانم خۆشیتان به‌م قسانه‌و به‌م ڕابووردووهپڕ له‌شه‌رم و نهنگییهی
خۆتاننایه، چونکهڕاستی تاڵه، به‌ڵام ئهمهگوناهی ئێمه نیه، ئهمهبهشێکهلهمێژووی
ئێوه، ئێ خۆ دیرۆک یه‌ک ڕوو و یه‌ک لایهننیه و نابێ، ناکرێ خۆ سهرپشککهن،
به‌جوانییه‌کانی ئه‌م مێژووهخۆ بابده‌ن و دیوهپڕ لهنهنگییهکانیشی
زیندهبهچاڵکهن! ئێ زیندهبهچاڵناکرێ، بینه‌ری ڕووداو و کاره‌ساته‌کان
هێشتا لهژێن دا ماون.
ئێوهبهبهدوو ئیمریاتۆریای زل و زهبهلاحهوهبهخۆتان و زوڕناژه‌ن
و دۆڵهنگێو و جاڕچییهچهرچیهکانتانهوهکهههر خه‌ریکی پێشاندانی
رووهگهشاوهکانی ئه‌م مێژووهبن ده‌بێ ئێمه‌ش به‌ختی ئه‌وه‌مان به‌ر
بکه‌وێ دیوه‌که‌ی تری ئه‌م مێژووه‌تان بۆ زهپ و زیندووکه‌ینه‌وه، تهتلهی
که‌ین و نه‌هێڵین تهرازووهکهلاپرهسهنگ بووه‌ستێ! ده‌زانم ده‌خوازن
و ده‌تانه‌وێ ئێمه‌ش چاوپۆشی له‌م باس و بابهتانهبکهین و دهستگیرۆتان
بین له‌م کات و ساتهناسکهمێژووییه! به‌ڵام نه‌یخۆن تاڵه!
ئێوه‌ی ئه‌شقی کلتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ته‌وافق، ئه‌و کلتورهشهرم
ئامێزه‌ی چاوپۆشی به‌رامبه‌ر و ڕێپێدانی به‌رامبه‌ر، به‌هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کان
و به‌هه‌موو کاره ناڕه‌واکان، به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م دێنێ، بهتهوهوافق
وه‌ک دوو زلهێزی گۆڕه‌پانه‌که، له‌جیات ئه‌وه‌ی به‌عسیزم له‌ڕه‌گ و
ڕیشهههڵکێشن ڕۆحی نه‌فره‌تلێکراوی به‌عستان ژیانده‌وه، په‌ره‌تان به
کلتوری به‌عسیزم دا له‌جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌رده‌می
به‌ره‌و هه‌ر سێ کابینهکانتان.
ئێوه‌ی ئاشقی کلتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ته‌وافق، به‌ته‌وافق به‌ره‌ی
کوردستانیتان دامه‌زراند و هه‌ر بهتهوافقیش فاتحاتان له‌سه‌ر گۆڕی
خوێند.
به‌ر له‌ته‌مه‌نی هه‌رسێ کابینه‌ی ته‌وافوقی فیفتی فیفتیان به‌درێژایی
مێژووی ئه‌م دهساڵاتدارییهتان پێشبڕکێتان ده‌کرد له‌وه‌ی تا بکرێ
ژماره‌ی ئه‌ندام لایه‌نگرانی خۆتان زیادکه‌ن لهکۆنهجاش، به‌عسی،
ڕیفاق و موسته‌شاره‌کانی ئه‌نفال (ئه‌دی چۆن! بابم ئێوه به‌ته‌وافق
هه‌ر لهئهجهلهوهلێبوورده بوون).
هاوکات کلتوری ژه‌نگنی خزمایه‌تی و حزبایه‌تی، ته‌زکیه‌ی دامه‌زراندن و
نان و کار پێدان بووه، لههۆردوو مێرنشینه خوداوهندییهکانتان،
که‌هه‌ر ته‌نێ خۆتان به‌نموونه‌ی دیموکراسی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناڤین
دهیدهنهقهڵهم ( که‌س به‌دۆی خۆی نایێژێ ترشه).
له‌کاتێکدا ئێوهبهدوو ئیمریاتۆریای زل و زهبهلاحهوهبهیهک لیست
و یه‌ک پالێوراو هاتوونهتهکۆڕی ململانێیه‌کی نابه‌رامبه‌ر و ناڕه‌وا،
که‌چی هێشتا ترس و دڵه‌ڕاوکه به‌رتان نادا!
یه‌ک لیست و یه‌ک پالێوراو یه‌کگرتنێکی ئاوا سه‌یر و
سهمهرهکهبۆتهمهیل و مه‌ته‌ڵێک بۆ ئه‌ندام و لاینگرانی خۆشتان
هه‌ڵنایه.
ئاخر ئه‌م یه‌ک لیست و یه‌ک پالێوراوییهلێکدانهوهی زۆر هه‌ڵده‌گرێ
خوێندنه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێ! به‌گران له‌سه‌رتان ده‌که‌وێ ئه‌مڕۆ
دونیایه‌و سبه‌ی مه‌رگ!!
سه‌ره‌تا و ده‌ستپیک وا پێدهچێبهخۆتان شک دێ ههندهتان
نهچاندووهئهمڕۆ دروێنه‌ی بکه‌ن! ده‌نا ئاوا وه‌ک قیڕ و بنێشت
پێکهوهنهدهنووسان که‌که‌س ئاسه‌وارێک له‌ڕه‌نگ و ده‌نگ بۆنی
جوداتان نادۆزێتهوهوهک ئه‌وه‌ی هه‌روا لهبنهڕهتهوهدوانهو جمک
بووبن.
به‌ڵێ تێده‌گه‌م زه‌نده‌قتان له‌دۆڕان چووه، دۆڕان و له‌ده‌ستدانی
کورسی ده‌سه‌ڵات، جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی، سه‌روه‌ری ئیمپریاتۆریا
فیلهتهنهکانتان، دڵنیام له‌و ڕۆژهڕهشانه ده‌ترسن بکه‌ونه
په‌راوێز، سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆن ببێتهماڵی هه‌میشه‌ییتان، (ماڵی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌و خانه‌ی ئه‌م شه‌قی زه‌مانه‌م به‌قوڕ گرت!!!).
به‌ڵێ ده‌ترسن لهچارهنووسێکی نادیار، بزر، ترسناک، که‌تیایدا گه‌جه‌ر
و گوجه‌ر دهسهڵاتبگرنهدهست، بتانهێننهپای لێپرسینه‌وه‌و دادگا و
شتی تری له‌م بابه‌تانه! هه‌ر وه‌ک ئه‌م بهدبهختییهڕووی نه‌گبه‌تی
له‌ڕژێمی گۆڕکراوی به‌عس کرد و سه‌رۆکی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی سوارچاکی
عه‌ره‌بی ئیسلامی خستبووهچاڵیک، هه‌ر لهدێو و درنج و مرۆڤی چاخی
به‌ردینی ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه بڕیاری مێژووه‌و که‌س نا بووێرێ!
چ خۆشهبڵێم ئاغا چ کاره‌ی
بڵێی ئه‌مڕۆ له‌بازاڕا حهماڵم (قانیع)
ترسی ناوێ ئهمهسهردهمێکی تر و دونیایه‌کی تره، ئه‌مه‌هه‌ر
لهئێوهنهقهوماوه، له‌م سهردهمهجهنجاڵ و پڕ لهئاڵۆزییهی
ئینته‌رنێت، موبایل، په‌یوه‌ندی خێرادا! مه‌لا کۆنه‌په‌رسته‌کانی
ئێرانێش عه‌رشی ناڕهوایهتیان هاتهههژان، خه‌ریک بوو سه‌روو ماڵیانی
تیا بچێ! ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن بومه‌له‌رزه‌یه‌ک بوو تا ئێستاش دڵی
ژهنگاویانی ئارام نه‌کردۆته‌وه، ژیله‌مۆی ههڕهشهکردنیلهسیستێمی
پاشڤه‌ڕۆی ئیسلامی ئاخونده‌کان دانه‌مرکاوه‌ته‌وه!
به‌ڵێ ئه‌مڕۆ ڕۆژگاری یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن و یه‌که‌م ده‌نگدان نیه
کهبهههزار و یه‌ک فڕ و فێل و پێشێلکاری له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر
ڕاده‌وه‌ستان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکتان تێ په‌ڕاند که‌پڕ بوو له
شه‌ڕه‌په‌ڕۆ و شه‌ڕی ڕه‌نگ و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن، شه‌ڕی بوختان
هه‌ڵبه‌ستان، ئه‌وسا بڕیارێک بوو دابووتان، دهبووههر ته‌نیا خۆتان
براوه‌بن و هه‌ر واش ده‌رچوو!
به‌ڵێ ئه‌وسا ترس و چاو سوورکردنه‌وه‌و ده‌م شیرینکردن واده‌و به‌ڵێن
ده‌یخوارد!
دونیاش هێشتا نه‌ببوو به‌م گوندهبچووکهی ئه‌مڕۆ که‌ده‌م و ده‌ست
وێنه‌و دیمه‌نی سه‌ر سووڕ هێنه‌ری دۆزینه‌وه‌ی سه‌ددام لهکولانهکهی،
دیمه‌نی له‌سێداره‌دانی، دیمه‌نه‌کانی گرتووخانه‌ی ئه‌بووغرێب، دیمه‌نی
ئه‌و جووته پێڵاوه‌ی بۆ ده‌م و چاوی بۆش و مالکی هاوێشتران،
بگهیهنێتهههموو کون و قوژبنێک.
له‌بیرمان نه‌چێ ئێوهخۆ بوارتان به‌هیچ که‌سی تر و هیچ لایه‌نێکی تر
نه‌ده‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بتوانێ خۆی ده‌رخا و دهرکهوهێ، چ جای
بردنه‌وه و سه‌رکه‌وتوو بوون!
هه‌ر بۆ بیرهاتنه‌وه، بۆ زانیاری نه‌وه‌ی نوێ، هه‌روا بۆ ئه‌وه‌ی
مێژووهپڕ لهسهروهریهکهتان ته‌نیا ڕووهجوان و گه‌ش و
پڕشهنگدارهکانی به کچ و کوڕانی دوای یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن ئاشنا
نه‌کرێ و له‌نگی و که‌م کورتی زه‌ق زه‌قی پێیهوهدیار نه‌بێ، مێژووێکی
عه‌یار بیست و چواری توکمه‌و ته‌واوی لێ ده‌رچێ، دیوه‌که‌ی تری ئه‌م
مێژووهکهپڕه له‌دزێوی و ناشرینی بخرێته‌ڕوو، فه‌رامۆش نه‌کرێ!
لهبیرمانهو له‌بیرمان نه‌چووگه، که‌به‌لێشاو دۆست و لایه‌نگرانی
خۆتان بهکۆستهر و پاسی گهورهگهورهدهگهیاندهبنکهی ده‌نگدان،
هه‌ر له‌وێش بهفاست و ده‌رمانی کیمیاوی ڕه‌نگ لابه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌ندام
و لایه‌نگرانی خۆتانتان لا ده‌برد، تا چه‌ندان جار ده‌نگتان پێ
بده‌نه‌وه، هاوکات سندوقی ده‌نگدانتان له‌بنکه‌کانی ده‌نگدان
به‌به‌تاڵی ده‌فڕاند و پڕتان ده‌کرد له‌ده‌نگی لایه‌نگرانی خۆتان، ئیتر
ڕۆژێک بوو و جارێک بوو هه‌وڵ و کۆششی فهرهادیتان دا، بۆ هه‌رچی زیاتر
کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر، گرنگ نه‌بوو ده‌نگه‌کان به‌چ شێوه‌و
ئاوایه‌ک فه‌راهه‌م ده‌کران، ژمارهگرنگ بوو ژماره، ئێ خۆ به‌درۆ
نه‌گوتراوه(ئه‌گه‌ر دز و خودان ماڵ یه‌ک بن گاش لهکولانکهئاوا
ده‌کرێ)، ماڵم قهبرهئێوهئهوساش حهمهدکۆ بوون، خودانی تفه‌نگی خۆ
بوون.
له‌سه‌ر و به‌ندی ئه‌ژماردن و خستنه‌ڕووی ده‌نگه‌کان هه‌ردوو لاتان
وه‌ک یه‌ک به‌بێ جوداوازی، یه‌کترتان تاوانبار ده‌کرد به‌فڕوفێڵ، دزینی
ده‌نگ، پێشێلکاری و په‌یڕه‌و نه‌کردنی یاساکانی هه‌ڵبژاردن. هه‌ر
دوولاتان وه‌ک و یه‌ک خۆتان به‌غه‌در لێکراو، خۆتان به به‌ده‌ست
هێنه‌ری زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان و خۆتان به‌براوه ده‌زانی.
خۆ ئه‌گه‌ر موعجیزه‌ی ئه‌فسوناوی و ته‌لیسم ئامێزی تهوافووووووق
نه‌بوایه، له‌کوردستانی ئه‌وێ ڕۆژێ کاره‌ساتێکی تری مرۆیی وێنه‌ی
ڕواندا و سه‌رایڤۆ ڕووی ده‌دا!
به‌ختتان یار بوو، تهوافقققققققققق له‌سه‌ر ففتی فییییییفتی ئێوه‌ی
کردهخودانی ڕسه‌ن و هه‌تا هه‌تایه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم!
هه‌ر باش بوو شه‌ڕه‌کانتان بۆ ماویه‌ک دواخست، به‌ڵام هه‌ر خۆتان وه‌ک
سه‌لمێنه‌ری ئه‌و گوته‌یه(دوو سه‌ر لهمهنجهڵێکا ناکوڵێ) به‌شه‌ڕی
ساردی ناو په‌رله‌مان و حکومهتیساوا و بهبۆکهتان ده‌ست پێ کرد تا
گهیاندتانهکارهساتی داگێرکردنی په‌رله‌مان و حکومه‌ت له‌یه‌کتر،
دواتر دڵتان هه‌ر بهوهندهئاوی نهخواردهوهدوو په‌رله‌مان و دوو
حکومه‌تتان له‌هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوولاش په‌رله‌مان و
حکومه‌تی خۆی پێ ڕه‌وا، ڕه‌سه‌ن، بێ غه‌ل و غه‌ش ده‌زانی و
له‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مان و حکومه‌تی ئه‌و به‌ری بهقهڵپ و ده‌ستکرد
و ناڕه‌وا دهدایهقهڵهم.
خۆ ئه‌گه‌ر شه‌قی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن بۆشی کوڕی بۆش نهبوایهکه
سه‌ددامی گهیاندهپای سێداره‌و ئێوه‌شی گهیاندهپۆستی سه‌ره‌ک کۆمار
و سه‌ره‌ک هه‌رێم و سه‌ره‌ک ....هتدکانی تر!
ئێوهههر له‌سه‌ر تێڕ و دۆیه‌که‌ی خۆتان ده‌مان و ئه‌مڕۆش ئاوا
دیموکرات و دڵاوا و لیبووردهو زانا و دانا نه‌ده‌بوون!
ئێوه‌وه‌ک پرسی ژن به‌ژن و گهورهبهبچووک له‌گه‌ڵ یه‌کتر ته‌وافوقتان
کردووهکهدهخوازن تا ڕۆژی حه‌شر پارێزگاری له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی
عێراق و سه‌رۆکایه‌تی باکوری عێراق بکه‌ن!
ئێوهکهلهئهلف تا بای عێراق و عێراقی بوون و عێراقچێتیتان
قبووڵهدهبوو لیستهکهتانیش ناو بنایهلیستی هه‌رێمی شیمالی عێراق.
ئێوهلهژێر سێبه‌ری ئاڵای ئه‌نفال که‌ته‌نیا سێ ئهستێرهشومهکهی
له‌سه‌ر نه‌ماوه چ کوردستانییه‌کی سه‌یر و سهمهرهدیارن! ده‌ڵێن
کابرا گۆشت ناخوا به‌ڵام گۆشتاوهکهههڵدهقوڕێنێ! ده‌ک ئه‌م ئاڵا
شه‌رم ئامێزه‌ی ئه‌نفالتان پیرۆز بێ کهبهدهستهکانی سه‌ددام ئه‌ڵاهو
ئه‌کبه‌ری له‌سه‌ر نووسرا، ئاخر ئه‌م ئه‌ڵاهو ئهکبهرهزیاتر یادگاری
دیکتاتۆرهکهیهنهک سێ ئه‌ستێره‌که که‌تا دوا هه‌ناسه‌ی ژێر په‌تی
سێداره‌ش دهیگووتوهوه! ئا ئهمهیهبووژاندنهوهی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی
به‌عسیزم نه‌ک له‌بێخ هه‌ڵکێشانی به‌عس وه‌ک بانگه‌شه‌تان بۆ ده‌کرد!
ئوپسالای سوید
2009.7.22
a_sarkash@hotmail.com
|