٢٨\١١\٢٠٢٠
لە نیشتیمانی مندا.

مەحمود دهروێش |

و: جەلال
دهباغ |
لە نیشتیمانەکەی
مندا
گوڵفرۆشان شەهید دەکرێن،
سەوزەفرۆش دەستگیر دەکرێن..
بەقاڵفرۆش زامداردەبن..
لە نیشتیمانەکەمدا فرۆشیاران،
هەرهەموویان،
کراونەتە نیشان..
جگە لە نیشتیمانفرۆشان..
کە ئەوان لە ئاسایش و ڕابواردن
بەرخوردارن..
لە نیشتیمانەکەی مندا ئەوانە دەمرن
کە شایانی مردن نەبن
بە دەستی ئەوانە دەکوژرێن
کە شایانی ژیان نەبن..
ئەی نەمرانی ژێر خاك
بگەڕێنەوە بۆ ژیان بێباک
هەر ئێوە نەمرو زیندوون
خەڵکانی سەرزەوی مردوون.
ماڵپهڕی جهلال دهباغ
|