په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٦\٢٠١١

لەپێناو خۆمان و نەوەی داهاتوو: نامانەوێ ژەهرمان ده‌رخوارد بدەن!

 

 


ئاسایشی خۆمان و منداڵەکانمان لە مەترسیە!


سەرەتا پرسیار دەکەین:


بۆچی وڵاتانی نەمسا، ئەڵمانیا، لوکسمبۆرگ، هەنگاریا و یونان رێگری دەکەن لە روواندنی گەنمە شامی جین دەستکاریکراو لە جۆری(MON 810)؟


بۆچی داسیان سیولۆس(نوێنەری کشتوکاڵی یەکێتی ئۆروپا) لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەل رۆژنامەی (Adevarul، )بە توندی رەخنە لە کشتوکاڵی تۆوی سرووشت دەستکارکراو دەگرێ و پشتیوانی خۆی بۆ کشتوکاڵی سرووشتی دەکات کە جۆری خۆراک دەکات؟


بۆچی چالاکوانەکانی رێکخراوی ژینگەپارێزی جیهانی(گرین پیس)لە سوید دژ بە رواندنی پەتاتەی(Amflora)لە 27/5/2001چالاکی دەکەن؟ بۆچی چاندنی ئەم جۆرە پەتاتەیە لە وڵاتانی لوکسمبۆرگ، نەمسا و هەنگاریا قەدەغەیە!


بۆچی تۆری(چالاکی سکاڵای جین)لە ئەڵمانیا ماوەی چەند رۆژێک تا 11/5/2011 نزیکەی 100هەزار کەس ئیمزا دژ بە روواندنی جینتەکنەلۆژی دەکەن؟ بۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵامەکەیاندا دووپاتی مەترسی ئەو جۆرە بەرهەمانە لەسەر تەندرووستی مرۆڤ؟


بۆچی لە کەنەدا و یەکێتی ئۆروپا هۆرمۆنی(posilac)کە لەلایەن کۆمپانیای بانناسیونال(Monsantos)بۆ زیادکردنی بڕی شیر مانگا بەرهەمدەهێنرێ، قەدەغە کراوە؟


ئەم پرسیارانە تەنها یەک وڵام هەڵدەگرن: زیانیان هەیە بۆ مرۆڤ و ژینگە.

زیانەکانی چییە؟


شانبەشانی زیانەکانی بۆ توانای بەرگری مرۆڤ(ئیمۆن سیستێم)لە نەخۆشی، هیلاکردنی زەمین و زیادکردنی دیاردەی بە بیابانبوونی زەمین، ئەگەری گواستنەوەی جیناتەکان بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ، گواستنەوەی جیناتەکان بۆ لە رووەگە چێنراوەکان بۆ هەمان جۆری رووەگ، ئەگەری زیادبوونی بەرگری ئافاتەکان بۆ ژەهرە بەرهەمهێنراوەکان لە رووەگە جین گۆڕاوەکان و ئەگەری درووستکردنی پێست خورین.


ئەوەی گومان زیاتر دەخاتە سەر ئەو جۆرە بەرهەمانە ئەم پرسیارەیە: بۆچی ناوی کۆمپانیاکانی و ناوەڕۆکی بەرهەمەکانیان بەشێوەی مافیایی دەیانفرۆشن و ناوکانیان ئاشگرا ناکەن! ئایا حکومەتی هەرێم و عیراق پشکنین بۆ ساخلەمەیی ناوەڕۆکی ئەم جۆرە کاڵانە دەکەن؟ کۆمپانیاکان لەسەر کاڵاکانیان دەنووسن: جیناتی ئەم تۆوە دەستکاری کراوە؟!


ئەنجومەنی کشتوکاڵی جیهانی(IAASTD)داوا لە جووتیارەکان دەکات: (دوبارە بگەڕێنەوە بۆ میتۆدی کشتوکاڵی سرووشتی تا توانای زەوییەکانیان بەرزبکەن-SZ 2008-)
لە 2006 پەیمانگەی =(لیبنس)لە (کاتەرسلیبن)توێژینەوە لەسەر گەنمی سرووشتگۆڕاوی کرد. ئەمە بووە هۆی ناڕەزایەتی، چونکە لەلایەکەوە پەیوەندی بە گرنگترین خۆراکمانەوە هەیەو لەلایەکی ترەوە توێژینەوەکە رێک لە تەنیشت کێڵگەیەکی گەنمی سرووشتی ئەنجامدرا. سەرەتا هەوڵ دەدرێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئەو توێژینەوە رابگیرێت، بەڵام پاشان 5خوێندکار لەگەل خانمێک بەناوی مریەم(خوێندکار لە زانکۆی ڤیتسن هاوزن)لە 2008چالاکییەکی ناتوندوتیژی بەناوی(ئازادکردنی کێڵگە لە پیسی جینی)ئەنجامدا و کێڵگەکەیان تێکدا، بۆیە لەلایەن دادگاوە بە بڕی 250هەزار ئۆیڕۆ سزادران. شایانی باسە فیلمەکەی(ماری- مۆنیکیو رۆبنس) بەناوی(Monsanto- mit gift und Genen) نیشانی دەدات چۆن سەرئەنجامی توێژینەکانی مۆنسانتۆ دەستکاری دەکرێن و توانای کارتێکردنی کۆمپانیای ناوبراو لەسەر سیاسەتمەدارەکان و کارمەندەکانی پشکنین ئاشکرا دەکات. خانم رۆبنس دەڵێ: کارتێکردنی خاوەن کۆمپانیای بانناسیونالەکان لەسەر دەوڵەتێکی دیموکراسی تووشی شۆکی کردم. لەکاتی توێژینەوەکەم لەبارەی(مۆنسانتۆ)بۆم روون بووەوە توانامان چەندە کەمە لەبەرامبەر ئەو جۆرە دەسەڵاتانە....موختەبەرەکانی توێژینەوەش بەستراوی خاوەن کۆمپانییەکانن. ئەمە سەرئەنجامی گۆڕینی زانکۆکان بۆ کەرتی تایبەت، ئەمەش هۆی ئەوەیە ئیمڕۆ زاناکانیش بەدەگمەن دەتوانن هەڵویستێکی سەربەخۆیان هەبێت. بەڵام خەڵکێکی زۆریشم بینیوە کە بڕیاریانداوە لەبەردەم ئەم جۆرە پێشێلکارییە نادیموکراسیانە، خەبات بکەن، بەداخەوە سیاسەتمەدارو میدیاکاران بەدەگمەن لەریزیان بەچاودەکەوێت)، زۆرن ئەم جۆرە گەنجە خەباتگێرە کە ژیان و حاڵیان تەرخان کردووە لەپیناو رزگارکردنی مرۆڤ لە چاوچنۆکی سەرمایە و کۆمپانیا بانناسیونالەکانی بەرهەمی(گینتەشنیک)!

هەر لە حزبە دەسەڵاتدارەکان و برا بچووکەکانیان تا گۆڕان و ئیسلامییەکان هەوڵ بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت دەدەن و شانبەشانی زانکۆی ئەهلی، نەخۆشخانەی ئەهلی، پزیشکی ئەهلی، بیناسازی ئەهلی، بانقی ئەهلی، سیکورتی ئەهلی...هتد، ئێستا نزیکەی 5400خانووی پلاستیکی ئەهلی هەیە. بەم شێوەیە ئاسایشی خۆراکی خۆمان و نەوەی داهاتوومان لە مەترسییە، بۆیە هاواردەکەین و دەڵێین:


- کشتوکاڵی کوردستان نەکەن بە بازاڕ بۆ کۆمپانیا بانناسیونالەکان وتۆوە ژەهراوەکانیان!
- راگرتنی ریکلامکردن بۆ خانووی پلاستیکی و تۆوە زیانبەخشەکەی و قەرەبووی خاوەنەکانیان.
- بوژاندنی لادێکان و پشتیوانی جووتیارەکان بە هەموو شێوەیەک لە پێناو کشتوکاڵی سرووشتی.
- پشکنینی هەر بەرووبومێکی هاوردە و ئەرکی حکومەتیش ئەوەیە رێگری لە هەر خۆراکێک بکات جیناتەکەی گۆڕاوە.


لەم بارەیەوە دەبی پەرلەمانی کوردستان هەڵویستی هەبێت...!


1\6\2011
کەمپەین بۆ هەڵوەشاندنی فەرمانی (٨١)
بۆ پەیوەندی کردن: 07700595583

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک