١١\٥\٢٠١٣
له په‌راوێزدا
ژنێک دێته گۆ.*
هۆگر
له ئان و ساتی
بوونمدا
هه‌نگوینی ژه‌هراوییان نۆشییە خۆشبه‌خشیی
قۆتڕه
بێ سۆزه‌کانی دیلی داب
ته‌مه‌نی ئاگاییم ده‌نێژن
رووه و که‌ناری نامۆیی
گه‌شه‌ی گۆ مه‌مکانی سه‌ر سینه‌م..
ته‌لخی کۆیله‌ییمی کرده ناسنامه‌م
هێڵی پاکیزه‌ییمی خسته باوه‌شی خامۆشیی
نهێنیی ناواخنم..
ئه‌ز و پاکیه‌تیم
پڕ به دنیا هاوار ده‌که‌م..
ئازادیی.. سه‌ربه‌ستیی.. فریای ژنایه‌تیم که‌ون.
که من ژنم...
تۆزی په‌پووله و په‌ریی ده‌بڕم!
هاوپیشه‌ی ژنێکی ده‌ردخواردی رۆژگار
ئاوێته‌ی خڕۆکه‌ی خه‌م، له پاڵ سپی و سور
گوزه‌ری چورچی ده‌گرمه ئامێز
نه‌خشه‌ی ژنانه‌م مه‌ستبوون به کۆیله‌یی
قردێله‌ی کۆتوبه‌ندی شه‌وی ره‌ش
میوان ئاسا پنته‌ی هه‌ر کات و سات.
که من ژنم..
به نهێنی دێمه گۆ..
له بری هه‌ر ژنێکی به‌ند
له کونج ژۆرێکی کپ، هه‌ر خۆم
به هه‌نسکی گریان و ئاکار شه‌که‌تییم
زوخاوی ناخم هه‌ڵده‌ڕێژم
پڕ وه خۆ هاوار ده‌که‌م...
ئه‌ز سۆزدارم
ئه‌ز پیرۆزم
ئه‌ز پاکیزەم
لۆ تێم ناگه‌ن؟
لۆ؟
لۆ؟
_________________________
*
کۆمه‌ڵگەی کورده‌واریی مێژووه‌کی ره‌شی دژه‌مرۆیی و کۆنه‌خوازیی
تۆمارکردوه له زیندانکردنی ژنان و لێدان له شکۆی ژنان.. هه‌رده‌م به‌ربه‌ستی
سه‌ره‌کیی بوو لە بەردەم کرانەوەی ژنان به رووی جیهانبینیی ئه‌وڕۆ و
گەشەکردنیان، پیاوانی دژه ئازادیی دیوارێکی کۆنکرێتییان داڕشتییە و
هاوشێوه‌ی چین و توێژە دەرەبەگییەکان کۆنەپەرست و بیر وشکن و هه‌رگیز
سڵیان له کوشتن و ئازاردانی ژنان نەکردیتەوە.. بە کورتییەکەی ژنان بە
شێوەیەکی گشتیی لە ژێر شاڵاوی ستەمگەرانەی پیاوسالاریی تەفروتوونا
بوونە.
hogrmohssin@gmail.com
|