له‌په‌راوێزی واژۆ کۆکردنه‌وه‌که‌دا ــ ٤ ــ .
کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست ، مرۆڤی ته‌ندروست به‌رهه‌م دێنێ.
یاریه‌کانی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه، ڕه‌نگی پرته‌قاڵی دیارترین ڕه‌نگی ناو شاره‌کانی سویسرایه، ته‌نها هۆڵندیه‌کان نین که خۆیان له ره‌نگی پرته‌قاڵی هه‌ڵکێشاوه به‌ڵکو بۆ هاوپشتی و هاندانی تیمی هۆڵندا ده‌یان نه‌ته‌وه و وولاتیی جۆراوجۆری تریش هه‌مان ڕه‌نگیان پۆشیوه، ئه‌م هاوپشتیه له‌گه‌ڵ هۆڵندیه‌کان هه‌ر له خۆڕا نیه به‌ڵکو ئه‌نجامی ئه‌و مێژوه پڕ سه‌روه‌رییه که تیمی هۆڵندا له ڕابوردودا تۆماریان کردوه.
به‌پێی میدیاکانی سویسرا تا ڕۆژی13/6/08 ژماره‌ی ئه‌و هۆڵندیانه‌ی بۆ هاندانی تیمه‌که‌یان هاتونه‌ته سویسراوه له نێوانی 70 ــ 80 هه‌زار هانده‌رن که ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش له زیاد بوندان ، ئه‌گه‌ر چی که‌شوهه‌وا، باراناویه و ئه‌م ووڵاته‌ش ته‌ڕوتوشه و سه‌رتاپای هۆتێله‌کان پڕبوونه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه هیچ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر هاتنی به‌ردوه‌وامی هانده‌ران نه‌کردوه و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه، زه‌وی داده‌خه‌ن و ئاسمان ئه‌ده‌ن به‌خۆیاندا و به‌یانیان به‌ده‌م سرودی نیشتمانی هۆڵنداوه، هه‌م هیوای ڕۆژێکی پڕ له‌سه‌رکه‌وتن به‌خۆیان ده‌به‌خشن و هه‌م دڵی ئه‌و که‌سانه‌ش خۆشده‌که‌ن که هاوپشتیان ده‌که‌ن .
ده‌ڵێت ئه‌وان به‌شێکن له‌نه‌ته‌وه‌ی کورد، وه‌ک خۆیان ده‌ڵین ته‌نها ئه‌و ووشه‌یه کوردستان به‌سه له ناوه‌ڕۆکی فۆرمه‌که بگه‌ین، ئه‌گه‌ر که‌سێکیشیان ڕوونکردنه‌وه‌ی بوێت، ده‌موده‌ست که‌سێکی تریان باسی کورد و کوردستانیان بۆ ده‌که‌ن و نه‌ک ته‌نها خۆی واژۆی هاوپشتیمان ده‌کات به‌ڵکو ڕووده‌کاته جلوبه‌رگ پرته‌قاڵیه‌کانی تر و داوای هاوپشتیان لێده‌که‌ن.
ئه‌ی کورده باشوریه‌کانی هانده‌ران ؟
له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن واژۆی پشتگیری بکه‌ن، هه‌تا ئه‌و کوردانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنه‌وه موفاره‌قه‌و جیاوازیه‌کی گه‌وره هه‌یه. ژماره‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی واژۆ کۆده‌که‌نه‌وه له ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست تێپه‌ڕناکات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به بێ پرسکردن ئاماده‌ن پشتگیری بکه‌ن وواژۆ بکه‌ن سه‌دان هه‌زار که‌سن! هه‌ر له میانه‌ی یاریه‌کانی ئه‌وروپادا ته‌نها جه‌ماوه‌رو هانده‌رانی تورکیا نه‌بێت هه‌موو خۆیان به جه‌ماوه‌رو هانده‌رانی گه‌لی کورد و کێشه ڕه‌واکه‌ی ده‌زانن، به‌ڵام کۆمه‌ڵی کورد له هه‌نده‌رانیش یان خامۆشه یان پارچه پارچه‌و دابڕاو له یه‌کتری، ئه‌وه‌ی خه‌می بۆ هه‌ڵنه‌گیرێت مه‌سه‌له گشتیه‌کان و بوونی چه‌وسانه‌وه‌ی هاوبه‌ش و هاوچاره‌نوسیه له‌گه‌ڵ یه‌کتری! به‌داخه‌وه کوردی باشور له ئێستادا به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت و ده‌ستی هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی تێدا بێت پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌چی ئه‌م سستی و ناله‌باری و ڕه‌وشه نه‌رێنیه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردن له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی داگیرکراو.
پاش ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی مێژو له نه‌ته‌وه‌ی کوردی کرد و سه‌دان ساڵه هه‌تاکو ئێستا بوون و چاره‌نوسی که‌وته ژێر چه‌کمه‌ی پۆستاڵی داگیرکه‌رانه‌وه، به‌ڵام ئێستا ته‌نها شاخه‌کان پشتیوانمان نین و هیچ نه‌بێت وه‌ک گه‌وره‌ترین قوربانی مێژو ناومان که‌وتوه‌ته ناوناوانه‌وه و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه‌وه کێشه ئاڵۆزه‌که‌مان ده‌ناسرێت. به‌ڵام مه‌خابن کورد که‌متر ئاماده‌یه له‌م ناساندنه‌ی، که‌ڵک وه‌رگرێت و هه‌وڵ بدات له گه‌لێکی قوربانیه‌وه ببێته گه‌لێکی خاوه‌ن ماف و یه‌کسان وه‌ک هه‌موو گه‌لانی جیهان.
زۆربه‌ی هۆڵندیه‌کان خیمی ئه‌لی ( عه‌لی کیمیاوی ) ده‌ناسن و وه‌ک تاوانبارێکی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌یده‌نه قه‌ڵه‌م و تاوانبارکردنی فرانس ڤان ئانراتیش به‌سه‌رکه‌وتنێک بۆ گه‌لانی ژێرده‌سته به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن.
هۆڵندیه‌ک به‌شانازیه‌وه سه‌رماو باران و خه‌وی ناوپارک و شه‌قامه‌کان قبوڵ ده‌که‌ن له پێناوی هاندانی تیمه‌که‌یاندا .
به‌ڵام کورده‌کانی باشور ده‌یان به‌هانه ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی چه‌ند کاتژمێرێک ته‌رخان نه‌که‌ن بۆ به‌شداری یادی کاره‌ساته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد .
ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوریا و تورکیا و ئێرانه‌وه ڕێگای سه‌رکانیانن، نایه‌وێت ناوی خۆیان پیس بکه‌ن و به‌شداری ڕێپێوانه‌کانی دژ به تۆپباران و سوتانی کورد و کوردستان به‌دژی داگیرکه‌ران بکه‌ن.
|