٦\١\٢٠١٠ له په‌راوێزی بابه‌تی (ده‌سته‌که‌ی کوردستانپۆستیش به ته‌واویی ئاشکرا بوو).
دارا ئه‌حمه‌د
له دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌مان په‌یوه‌ندییه‌کی زۆرمان پێوه‌کرا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ده‌ستخۆشیان کرد و هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی نێو نووسینه‌که، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان وا دیاره به هووردیی بابه‌ته‌که‌یان نه‌خوێندۆته‌وه و وا تێگه‌یشتوون که ئێمه لایه‌نگر یان له‌گه‌ڵ راو بۆچوونه‌کانی (پۆڵا سه‌عید)ین.
ئێمه له کۆتایی بابه‌ته‌که ئاماژه‌مان به‌وه کردووه که (...له ئه‌نجامی ناکۆکیی و ململانێیه ناڕه‌واکانی (یه‌کێتی و گۆڕان) ده‌سته‌که‌ی کوردستانپۆست به ته‌واویی ئاشکرا بوو،...) واته ئێمه ململانێکه‌ی (پۆڵا سه‌عید) به ناڕه‌وا ده‌زانین و هیچ نرخێکمان بۆ قسه‌کانی نه‌هێشتۆته‌وه هه‌ر ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ که له‌ئه‌نجامی ململانێکانی ئه‌وان رووه راستییه‌که‌ی کوردستان پۆست وه‌ک میدیایه‌کی چه‌واشه‌کار و بووقی ئه‌و ململانێیه ناڕه‌وا و سووک و چرووکه ده‌رکه‌وت.
ئێستاش ده‌کرێ ئه‌وه زیاد بکه‌ین و بڵێین: کوردستانپۆستێک که (پۆڵا سه‌عید) و چه‌ند که‌سێکی له ئاستی ئه‌و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی و هه‌ڵسووڕێنه‌ری بووبن ده‌بێ چ ئاستێکی رۆشنبیریی و ره‌وشتێکی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌بێ!!! وه‌ک کاک (قادر نادر)یش له بابه‌تێکی که گوایه ستایشیان ده‌کا ده‌ڵێ: (... ، ئه‌م ماڵپه‌ره پڕ به‌پێستی ره‌فتاری زۆرینه‌ی به‌رپرسانی کورده چونکه به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی له‌ئاستی زمانی گول نین و تێناگه‌ن.) ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که کوردستانپۆست ناتوانێ زمانی گوڵ به‌کاربهێنێ و ته‌نیا زمانی (...) به‌کارده‌هێنێ و له هه‌مان ئاستی زمانی قێزه‌ون و ناشارستانیی و دژه ئازادیی ده‌سه‌ڵاتدارانه!
لینکی بابه‌ته‌که: http://www.emrro.com/kurdistanposts.htm
٦\١\٢٠١٠
|