٢٩\١٠\٢٠١٠ لە قەزاى خەبات عەشیرەتێک و بەرێوەوەبەرى پەروەردەى خەبات
هەڕەشە
لە دوو مامۆستاى وەزارەتى پەروەردە دەکەن.
ئەم هەرەشە کردنە لەدواى ئەوەدێت کە قوتابێکى سەربەعەشیرەتى هەرکى لەکاتى وانە وەتنەوە سوکایەتى بەمامۆستایى وانەبێژ هیمداد سەلیم دەکات، مامۆستایى ناوبراو قوتابیەکە بانگێِشتى ئیدارى قوتابخانەدەکات و داواى لێ دەکات جارێکى تر کارى لەم جۆرەدووبارە نەکاتەوە بەولێن نامەى پێ واژوبکات،بەڵام قوتابیەکە ئامادەنیە واژوى بکات و سوکایەتى بەئیدارى قوتابخانەو مامۆستا وبەرێوەبەرى قوتابخانەدەکات،هەرەشەى کوشتن و تۆلەکردنەوە دەکات لە مامۆستا کۆسەرەت و مامۆستا هیمداد، چونکە لەنیو قوتابیەکان بانگرى کردوە بۆئیدارەى قوتابخانە، تەنانەت عەشیرەتى هەرکى لەسنورى قەزاى خەبات هێرش دەکەنەسەر قوتابخانە بۆئەوەى لەهەردوو مامۆستابدەن،بەڵام لەلایەن پۆلیس ئەورۆژە رەوشەکە تۆزیک کۆنترۆل دەکریت َ.دواى دوو رۆژ دووبارە کەسوکارى قوتابیەکە هێرش دەکەنەوە سەر قوتابخانە بە مەبەستى لێدان لەمامۆستا هیمداد و مامۆستا کۆسرەت، دواى دوو رۆژ داخستنى دەوەامى فەرمى قوتابخانە ئاگادارکردنەوەى بەرنامەى (زوم ئین) حیزب و حکومەت و پارێزگاى هەولێر نەیان توانى رەوشەکە کۆنترۆل بکەن،ئێستا هەردوو مامۆستاى ناوبراو هەرەشەى کوشتنیان لەسەرە لەلایەن کەسوکارى قوتابى چەندجارێک هەولى هێرش کردن دراوە،گەیشتۆتە ئەوحالەتەى مامۆستاکان بۆماوەى دوومانگە دەوام ناکەن لە ترسى گیانى خۆیان چەک هەلدەگرن.. بەرێوەبەرى پەروەدەى خەبات مامۆستا بەکر لەبەرئەوەى دەست خۆشى لە دوو مامۆستاکە بکەن قوتابیەکە (فەسل)بکات هەرەشەى ئەوەى کردوە لەدوو مامۆستاکە کە بیان گوازێتەوە بۆشونێکى دورتر بۆئەوەى جارێکى تر کارى وانەکەن بەرنگارى عەشیرەت نەبنەوە.
|