په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٨\٢٠١٩

  لێرە مەرگ ئاوڕشێن دەکەن.

ئەرسەلان مەحمود

خۆرهەڵات،
وەك غوبارێك لەخورافیات،
وەك روبارێك لەسەرچاوەی لیخن،
وەك دەشتێك خوڕەی كانیاوی تیادا خنكابێت،
بێتام، پڕیەتی لەكاوێژو عەلەفی دڵنەوایی!
لەژێر بەشنەترین كەپری خەیاڵدا،
بەباڵی شەماڵەوە ڕێبكەی،
ناگەیتە باخ!!

خۆرهەڵات،
لەوپەڕی بێخەیاڵی خۆیەوە،
خەون بەوێناكردنەوەی تاڵی خۆیەوە دەبینێت.
خونچەی هیوااااای منداڵێكی تیادا ناپشكوێت!
گەڵای تەڕی درەختێك نادۆزیتەوە، هەڵوەرینی
لەچااارە نەنوسرابێت، كچە گوڵێك شك نابەی،
عاااادەتی بەژاكانەوە نەگرتبێت، كوڕە كانییەك
بەدینااااااااااااااااكەی، وشك
نەبووبێت!

لەنێوچەوانی
خۆرررررررررررررهەڵات،
بەخەتێێێێێێێێێێێێێێێكی بەردین،
نووسراوە: گوزەری فەنابوونی فانۆسێك
لەڕۆشنایی. بازاڕی هەڕاجكردنی شتە كۆنەكانی
شەیتان، هیچ بێكلكێك بۆی نییە
داخڵی مەیدانی ئاژەڵان
بێێێێێێێت!!

قیامەتە
ئەم خۆرهەڵاتە،
ئێمە لێرە مەرگ ئاوڕشێن دەكەین،
خودااااااااااااااااا
بااااقی!

خورهەڵات
لەمێژووووووی نوێدا،
دەكەوێتە پەڕەگرااااااااااااااافی
ژمارە هیچی پەرتوكی
پوچییەوە!

لەجوگرافیادا،
هێڵی هەڵوەرینی پەپولە پاییزە بگرەو
بەری مەدە، تا بەپای تەنگانە دەگەیتە
هیچستااااان!

هیچستان
شوێنێكە ساڵ تیایدا
هەر یەك سااااااااااڵە، باااااااااڵای تەم
بەچوار هەزارو حەوسەد جار دەگاتەوە
ئەبەدییەت!

كۆترەكانی
تەقڵە بەفیل لێدەدەن،
پەروەردەی فەلسەفەی تڕە كەڵەكن،
میرااااتگری ئەفسانەو،
جنۆكەن!

لەخۆرهەڵات
دەرگەی ماڵەكەت بكەیتەوە، پڕ دەبێت‌
لەتاااااریكی!

چااااوت
بكەیتەوە، گیرفانەكانت پڕ دەبن
لەنەرێت!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک