خودایه وا دیسانه‌وه ته‌پ و نمی ماچه و هه‌ڵکردننه‌وه‌ی بای جووانییه و خوڕه‌ی ڕه‌نگه و خوڕه‌ی گوڵه و من هه‌ر ده‌مم وه‌ک سێوه‌ری لا چه‌مێکی ئه‌وێ وه گژو گیا و وه پوونگه‌ی بێده‌نگییه‌کی ته‌ڕ خنراوه ! خودایه وا دیسانه‌وه ، ته‌پ و نمی ماچه و هه‌ڵکردننه‌وه‌ی (با)ی جووانییه و خوڕه‌ی ڕه‌نگه و خوڕه‌ی مه‌مه و من هه‌ر ده‌مم وه بێ ده‌نگی قوفڵه و وه پوونگه‌ی سه‌وزه پوونگه‌ی فیرقه‌ت خنراوه ئه‌وه‌تانێ ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی خوا ، وه‌ی یارانی ئه‌خته‌ر نشین و زوهره و زوحه‌لی خودا ئه‌و ده‌روێشه‌ی سه‌رده‌مانێ نوێژی تاقه شیعرێکی لێ نه‌ڕۆشتوووه و نه‌فه‌وتاوه ڕۆژێ ته‌زبیحه‌که‌ی له خه‌تمی دوولبه‌ر په‌رستان نه‌وه‌ستاوه و ڕۆژێ له‌سه‌ر ئه‌سپی زکر هه‌ڵنه‌گلاوه و ده‌می پڕ نه‌بوووه له به‌یبوون و حاجیله‌ی کوفر ئه‌لعانی خواش ئه‌وێک به‌و هه‌موو جه‌سووره‌تی عه‌شقه‌وه ئه‌وێک به‌و هوموو فڕینی نیشتیمانی سازان ه‌وه ئه‌لعانی خوا وه‌ک به‌له‌مێکی کوون که‌وتووی که‌نار که‌وتوو ئاوی شیعر ، وه‌لای ناوه و نوتقێ به دوولێوییا نایه و وه‌ک په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌کی لانه ڕماوی پاسار ڕماو دێڕێکی لێ هه‌ڵنافڕێ و وه‌ک ڕۆژانی ته‌ڵا کۆڕی ئێوارانی ناو شار ئه‌و ئێوارانه‌ی ته‌نها گوێمان له بانگی عه‌شق ده‌بوو ته‌نها له‌به‌رده‌م گوفتی سه‌ندراکاندا ده‌خه‌نین و ده‌نووشتاینه‌وه ته‌نها وه لیمۆی که‌نیشکه‌کانی ئه‌وێ ، ئه‌و که‌نیشکانه‌ی له چڵ و شه‌تڵی ئاگر ده‌چوون ئاو ده‌ڕژایه سه‌رمان ئاو ده‌زایه ده‌ممان به هه‌مسی وان ده‌بووین به‌ژێر مه‌وجی ختووکه‌وه ئێسته‌ش وه‌ک بێژی ، پرسه‌ی کۆڕی جوانییه‌و خه‌زه‌ڵوه‌ری حه‌شاماته وا به‌م هه‌مکه شیعری هیجره‌ته‌وه ئێواره‌یه‌ک له‌ناو هه‌وری ئاپووره‌وه هه‌تاوی ڕوانیینی شه‌مێ چاوێ ، مه‌مێ نایدزێ و دوای فیرقه‌تی ئه‌و هه‌موو ساڵه به ژه‌نگه زه‌رده‌په‌ڕی مێه‌ک نایه و مه‌خلووقێ له هاوچڵانی سازان نایه و وه‌نه‌وشه‌یه‌ک به‌ویساڵی شیعری نادا و هه‌ر نه‌بێ نا ، بایه‌ک ، بایه‌کی خوایی ده‌سڕی نهێنی ئه‌و هه‌موو بێ ده‌نگییه‌ی نابا و ده‌ستێ ، به‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی ئه‌و هه‌موو جنوون و متبوونه‌وه ، ده‌س ناکێشێ و ده‌سناکێشێ و نه‌یی و نه‌یجه‌ی ، نه‌یسانێکی گوڵعوومه‌ری پێناوه‌خشێ و هه‌ر نه‌وێ و نه‌وێ و نه‌وێ نا ، به‌و نه‌یه‌ی به‌ر پشتوێنی لای خۆیه‌وه سۆزێ ، له‌ئاهی خۆی پڕکا و مه‌یلێ وه پایزی خورماڵ به‌خشێ مه‌یلێ وه ووڵاتی عه‌شق به‌خشێ ساڵگارێکه ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی خوا ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی گوڵ چامه و قه‌ڵه‌م هه‌ر ڕۆژی (عه‌شقه) دێ و هه‌ر ڕه‌شبه‌ڵه‌کی هه‌نار و په‌نجه‌یه دێ و هه‌ر شیعره و ده‌بێ به خێوه‌تی گۆرانی و لێ ئه‌و ، مه‌رگ به خۆی هه‌ر هه‌ر ده‌می قوفڵه و گازه‌ن هه‌ر ده‌ستی وا به به‌رۆکی قه‌ڵه‌مه‌وه و هه‌نار له‌چاوی کوڕوکاڵی ڕۆژنامه ده‌دزێته‌وه و گوێزی ته‌ڕ و به‌یتی ته‌ڕی ، له سێوه‌ری کۆڕ و گۆواران ده‌دزێته‌وه و مێ نییه و شه‌م نییه و به‌ڵام به‌ڵام نازی شیعری به شه‌رابی کۆنه گۆزه‌ی کۆنه ساڵان ده‌فرۆشێ و مێ نییه و شه‌م نییه و شه‌راب نییه و به‌ڵام سه‌ری شه‌ربه‌ی کۆنه خه‌می ، به‌سه‌ری خۆی چنگ ناکه‌وێ و لاسکه هه‌واڵێکی ، له گوێ سه‌کۆی هیچ لایه‌ک شین ناوێ یاران .. ئه‌و هێن بێ ده‌نگ و خامۆشه‌ن خامۆش خامۆش هه‌تا به گۆڕ غه‌ریبێکیش ناوزه‌ن ناوێ ! مه‌رگ وه خۆم جوداییتان یاران (سێوه‌ر)سانی (قه‌ور)سانه و (عه‌زاو)سانی قه‌ورسانه ئامانتان بم ، وه‌ی گوڵخه‌نه‌رانی ووڵات ، بموه‌خشن سا گه‌ر عه‌یامێکی سیا عه‌یام و تاڵه ئاونگی شیعرم نه‌دابێته چیمه‌نی خوێندنه‌وه‌تان ، یان وورده ماسی ختووکه‌ی حه‌رف و سیمی کراسی چامه و قاوه‌ی گه‌رمی وێنه‌ی جوانم پێ نه‌دابن و له‌ته‌ک سوبحی خوێندننه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کدا من چایه‌کی به هاڵاوی سه‌ر مقه‌ڵی چایخانه ده‌سگێڕه‌کانم له‌به‌رده‌مدا دانه‌نابن و یانه یاران ئێواره‌یه‌ک به که‌بابی ، ئێواره‌یه‌کی به‌همه‌ن و پڕ له پرووشه‌وه نانی چه‌ور و ترشی به‌یت و جامێ ترشیاتی خۆمانه‌م له به‌رده‌م دا دانه‌نابن ده‌مبوورن یار و یاوه‌ری شیعر زه‌مانێکه وه‌کوو جاران کۆلاره‌ی شیعر هه‌وای ئاسمان ناده‌م و وه‌کوو با به دووی مه‌له‌کی ده‌غڵا هه‌ڕا ناکام چیبکه‌م یاران لێره مێیه‌ک به‌ویساڵی شیعرم نادا و لێره مێیه‌ک وه بورکانی عیشقم نادا خودا خۆم ڕۆ خۆم له گوڵخانه‌ی مه‌کر و فڕین نایه‌ده‌ر خۆم له چاوی سییا چاوان کێشایه ده‌ر خودا خۆم ڕۆ چۆن گڕم له خه‌رمانی هه‌نارستان نا و مه‌قه‌ستم له باڵی فڕینی قه‌ڵه‌م نا و ڕێی ته‌واشای شارم وه به‌ردی دۆزه‌خ که‌ڵه‌ک کرد و وه کوفری ئه‌م هیجره‌ته من چۆن تێکه‌وتم و توانیم پشت له‌ئایه‌ی ژووان و پشت له‌ژووانی نازۆڵانی شاره‌که‌م که‌م خودا هاوار ڕه‌ش بوومه‌وه له هیجری شار ڕه‌ش بوومه‌وه به ته‌نیایی ڕه‌ش بوومه‌وه وه بێ ده‌نگی خودا خۆم ڕۆ ئێره بۆ من عه‌یشی چ بیابانێکه
ئه‌ڵمانیا 2006 xurmaly@yahoo.de
|