په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٢\٢٠١٩

لە رەخنەی ئاسمانەوە بۆ رەخنەی زەوی! کارل مارکس.

 

       مارکس

وەرگێڕانی: سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه

لە پاش ئاشکرا بوونی نەبوونی دونیای ئەودیوی ڕاستی دەبێ ڕاستی ئەم دونیایە هەڵسەنگێنرێت ئەمە بە ئەرکی مێژوو دائەنرێت لە پێشدا ئەمە ئەرکی فەلسەفەیە کە دەبێ ئەم خزمەتە بە مێژوو بکات. بنچینەی رەخنەی نائاینی ئەوەیە؛ کە مرۆڤ ئایین دروست دەکات نەک ئایین مرۆڤ دروست ئەکات، لە ڕاستیدا ئایین هوشیاری وپێشبینی خودیە لە لایەن مرۆڤەوە لەو کاتەدا کە هێشتا خودی خۆی نەدۆزیوەتەوە یا خۆی وون دەکاتەوە جارێکی تر، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە مرۆڤەکان دابڕاو نین و لە جێگایەکدا نین لە دەرەوەی ئەم دونیایەدا بن. مرۆڤ دونیای مرۆڤە، دەوڵەتە، کۆمەڵگایە و ئەم دەوڵەت و کۆمەڵگایەش ئایین بەرهەم دێنن؛ هوشیاریەکی پێچەوانە (لنگەوقوچ) دەدەن سەبارەت بەم دونیایە چونکە خۆیان دونیایەکی پێچەوانەن. ئایین تیۆری گشتی ئەم جۆرە دونیا یە، بە کورتیەکەی ئاین دەتوانێ پێگەی خۆی لە ناو خەڵک بکاتەوە بەوەی کە گیانێکی شەرافەت مەندانەیە، هاندەرێکی باشە بۆ خەڵک، پاداشی بۆ ڕەوشتی خەڵک داناوە، ترس دەخاتە دڵی خەڵکەوە، مەراسیم و پرسەی مردووانی خەڵک دائەنێ ئەمانەن جێگای ئایین دەکەنەوە لە ناو خەڵکدا. ئایین جێبەجێ کاری خەیاڵاتی جۆرە مرۆڤێکە کە بوونی نیە لە واقیعدا، ئەنجا دەتوانین بەوە بگەین وەستانەوە لە بەرانبەر ئاییندا بەوە دەبێت کە لە بەرانبەر ئەو دونیایەدا بوەستیتەوە کە ئایین لە هەناویدا دروست دەبێت. ئەو خۆشیەی ئایین وەک مژدە دەیدا هەر لەم واقێعەوە و لەم دونیایەوە وەریگرتووە کەچی خۆی ناڕازیە لەم دونیایەدا بەدەست بێت لە بەرانبەریدا دژایەتی دەکات. ئایین بە کار دێت بۆ فریودانی خەڵکی ستەملێکراو، ئایین دڵی جیهانێکی بێ دڵە، ئایین گیانی هەلومەرجێکی بێ گیانە، ئایین تلیاکی (بێ هۆشکەری) خەڵکە. کاتێ ئایین نامێنێ واتە بەهەشتی خەیاڵی نامێنێ و بە هەشتی واقیعی دێتە بوون واتە مرۆڤ واز لەو بیرانە دێنێ کە ناواقعین لە سەر بارودۆخی خۆی، لە هەمان کاتدا واز لەو باردۆخە دێنێ کە بیری ناواقعی بەرهەم دێنیت، هەر بۆیە رەخنە لە ئایین رەخنەیە لە دۆڵی (شیوی) ئەو فرمێسک و ناخۆشیانەی کە ئایینی تیدا لە دایک بووە. رەخنە لە ئایین بۆ ئەوەیە ئەو کلێشە وەهمیانە لاببات کە گوڵەکانیان داپشیوە لەبەرئەوە نیە کە دیمەنی گوڵەکانی ناشرین کردووە بەڵکو لەبەرئەوەیە هەر کلێشکان نەهیڵێت و لە جیاتی گوڵی دروستکراو مرۆڤ گوڵی زیندوو بەرهەم بێنێت، رەخنە لە ئایین، ئەفسانەکانی مرۆڤ تێک دەشکێنێت تا بیر بکاتەوە، تا چالاک بێت، تا واقعی مرۆڤ بوونی خۆی دروستبکات بەو سیفەتەی مرۆڤێک بێت بە بێ بیری ئەفسوناویانە بژی و بگاتە حالەتی ژیری و کامڵ بوون، وە بۆ ئەوەی بە دەوری خۆیدا بسوڕێتەوە واتە سوڕانەوە بە دەوری خۆری ڕاستەقیەنەی خۆیدا، چونکە وای لی کراوە لە لایەن ئایینەوە بە دەوری خۆرێکی نادیاردا بسوڕێتەوە.

لە پاش ئاشکرا بوونی نەبوونی دونیای ئەودیوی ڕاستی دەبێ ڕاست ئەم دونیایە هەڵسەنگێنرێت ئەمە بە ئەرکی مێژوو دائەنرێت لەپێشدا ئەمە ئەرکی فەلسەفەیە کە دەبێ ئەم خزمەتە بە مێژوو بکات، ئەمەش بەوە دەبێت ئەو ڕواڵەتە پیرۆزەی کە بە مرۆڤ دراوە وەک کۆیلەیە ک سەیری خۆی بکا و خۆی تێدا بینێتەوە، ڕیسوا بکرێت، هەروا ئەو ماسکەی بە مرۆڤەوە کراوە بۆ ئەوەی خۆی بە خۆی نامۆ بێت، لێ کرێتەوە بە پیرۆزی نەزانێت، بەو شێوەیە دەکرێت رەخنەکان لە ئاسمانەوە داگیرین بۆ سەر زەوی، رەخنە کان لە ئایینەوە دەبن بە رەخنە لە مافەکان، رەخنەکان لە خوا ناسی و خواپەرستیەوە دەبن بە رەخنە لە سیاسەت.
_________________________________________________________

سەرچاوە:
بەشێک لە لەپێشەکی ''رەخنە لە فەلسەفەی مافەکان لە لایەن هیگڵەوە''.
وەرگێڕانی بۆ عەرەبی گۆڤاری ''النقطة''، چاپی باریس ١٩٨٣.


٢٩\١\٢٠١٩

ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عهبدوڵا حهمه

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک