١\٩\٢٠١٨
لە رۆژی
بێسەروشوێنکراواندا؛ چارەنوسیان ئاشکرا بکەن.
ئەمرۆ ٣٠ ی ئاب رۆژی بێسەروشوێنکراوانی جیھانە، کوردستانیش ھەرێمێکە لە
وڵاتێک چ خۆی و چ عێراق، یەکێکە لەو ٣٠ وڵاتەی جیھان کە ھاووڵاتیانی
تێدایە بێسەروشوێنکراون بەھۆکاری سیاسی، لە ئاستی جیھان ژمارەیان بە
٤٦٠٠٠ کەس دیاریکراوە، ئەوانەی تۆمارکراون لە ناوەندە جیھانیەکان بە
تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوری جیھانی و ھاوپەیمانی جیھانی دژ
بە بێسەرو شوێنکردن و .... لە کاتێکدا تەنھا ژمارەی بێسەرو شوێنکراوانی
ئەنفال و بارزانی و فەیلی چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە.
بَسەروشوێنکردن تاوانێکی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و
جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە، ھیچ دەسەڵات و گروپێک مافی
بێسەروشوێنکردنی ھاووڵاتیانیان نییە، تاوانکار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی
نابێت لە سزا رزگاری بێت.
بە بێسەروشوێنکردنی مرۆڤ، پێشێلی مافی ژیان، مافی داکۆکی لە خۆ، مافی
ئەشکەنجە نەکردن، مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، مافی ناسنامە، مافی
وتنی راستیەکان، مافی قەرەبووکردنەوەو داوای لێبوردنکردن ..... ی
قوربانی پێشێلکراوە، ھاوکات بێسەروشوێنکردن پێشێلی مافی
بنەماڵەکانیشیانە لە دابین نەکردنی ئاسایش ، مافی ئابووری بۆ ژیان،
مافی خوێندن، چارەسەری تەندروستی.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەکردنی بونسەروشوێنکردن بەسۆی بیروباوەڕی جیای
سیاسییەوە لە کوردستان داواکارین:
١- الحکومەەتی ھەرێمی کوردستان لیستی ناوی بێسەروشوێنکراوان، ھۆکاری
بێسەروشوێنکردن و ھۆکاری مردن، شوێنی مردنیان بڵاو بکاتەوە، ئەوانەشی
ماون ئازادیان بکات.
٢- شوێنی کۆکردنەوەی بێسەروشوێنکراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو
شوێنکراوان و دروست کردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.
٣- بە یاسا بێسەروشوێنکردن لە کوردستان قەدەغە بکرێت.
٤- داوای لێبوردن لە بنەماڵەکانیان بکرێت و پەیمانی دوبارە نەکردنەوەی
بدرێت.
٥- روفاتی قوربانییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ کەسوکاریان.
٦- قەرەبووی ئابووری کەسوکاریان بکرێتەوە بۆ ماوەی رابردوو، ژیانێکی
شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بکرێت لە روی دارایی و خوێندن و چارەسەری
تەندروستییەوە.
٧- بە یاسا پارێز بەندی بۆ کەسوکاری قوربانیان، پارێزەرەکانیان،
رێکخراوەکانیان دیاریبکرێت بۆ التنیی راستییەکان و داکۆکیکردن لە
مافەکانیان.
٨- پێویستە زیندانەکانی کوردستان سجلی ھاتووان و دەرچوانی ھەبێت، ھیچ
کەسێک لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەکان زیندانی نەکرێن.
٩- بێسەرو شوێنکردن وەک تاوان سەیر بکرێت و بکەرانی سزا بدرێن،
بڕیاردەران، ئەنجامدەران، ھاندەران لە سزا نابێتت رزگاریان بێت.
ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٣٠\٨\٢٠١٨
kw_genocide@yahoo.com
|