٢٢\٣\٢٠١٦
لە رۆژی جیهانیی
بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستییدا
لە ژێر دروشمی ''پەنابەران
بەخێربین'' گەورەترین مارشی نارەزایەتی رێکخرا.
رۆژی
شەممە، ١٩ی مارس دەیان رێکخراوی پەنابەری و مرۆیی بە بەشداری ژمارەیەکی
زۆر لە یەکیتیە کریکاریەکانی بەریتانیا وفیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی وحزب وریکخراوە چەپەکان بەبۆنەی رۆژی جیهانی
بەڕەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی کەلەلایەن گروپی "بەرانبەر بە راسیزم
هەستنە سەرپێ" رێکخراوبوو، نزیک بە ٢٠هەزار کەس بە مارشی ناڕەزایەتی
شەقامە سەرەکێکانی لەندەنیان بەدەنگی "پەنابەران بەخێربین" خروشان.
ئەم مارشە ناڕەزایەتیە سەرەتا لە شەقامی ئۆکسفورد پەیتا پەیتا
رێکخراوەکان بە خۆیان دروشمەکانیان لەژیر ناوی "پەنابەران
بەخیربین،سنورەکانتان بەڕووی پەنابەراندا بکەنەوە، نا بۆ راسیزم و
فاشیزم، بەرگری لەمافە مەدەنیەکان، ....بەرز ڕاگرتبوو، کۆبوونەوە،
پاشان ووتاری لایەن وکەسایەتیەکان دەستپیکرد لەم بەشەدا دەشتی جەمال
سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وەک لایەنێکی بەشدار
لەو مارشە نارەزایەتیەدا ووتەیەکی پیشکەشکرد ووتی"ئیمە ئەمرۆ بۆ
ناڕەزایەتی دژ بە راسیزم وهەموو شیوەکانی جیاکاری نیتوان مرۆڤەکان
کۆبووینەتەوە ...بەردەوامی ودریژی خەباتی ئیمەیە بۆ نەهیشتنی سیاسەتی
جیاکاری ودژ بەدیپۆرتو زیندانیکردنو داخستنی سنورەکان بەڕووی
پەنابەراندا..لەم دنییایی شەرو کوشتار وبرسیتی وسەرکوت بیمافیەدا ئەم
هەنگاوەی ئەمرۆ کارێکی گەورەیە ..سیستەمی سەرمایەداری مرۆڤەکانی لەسەر
بنەمای رەگەزونەتەوەوئایین وزمانو ڕەنگی پیست و و رۆژهەلات و رۆژئاوا و
سەر و خوار و دابەشکردوە... رەگەزپەرستیی و سیاسەتی جیاکاری مرۆیی لە
بناغەوە نە لە فەرهەنگو نەلەسیاسەتوە نە لەنە ئایدۆلۆژیایی مرۆڤەکانەوە
سەرچاوەی نەگرتوە بەڵکو ریشەی لە کۆمەڵگایە چینایەتی وسەرمایەداریدایە....بزووتنەوەی
دژی رەگەزپەرستی بەشێکە لە پەیامی چینی کریکار وخەباتەکەی بۆ هێنانەدی
کۆمەڵگایەکی مرۆیی دوور لە جیاکاریو بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەلایەتی...
لەبەشیکی تری ووتەکەیدا ئاماژەیکرد بە کۆبوونەوەی دۆینی لوتکی ئەوروپا
ووتی "شەرمەزاریە بۆ یەکیتی ئەوروپا کە بەگیانی پەنابەرانەوە بازرگانی
دەکەن خەریکن چارەنوسی پەنابەران تەسلیم بە حکومەتی تورکیا دەکەن کە
خۆی هیچ رێزێک بۆ مافەکانی مرۆڤ وهەڵسوراوانی سیاسی دانانێت ... با لە
ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستیدا ئەم هەنگاوەی ئەمرۆ بکەینە
سەرەتای خەباتێکی یەکگرتوو راوەستاولە ئاستی جیهاندا لەپیناو ئازادی
ویەکسانی و مافی هاولاتی یەکسان بۆ هەموان.. بە دروشمی نا بۆ ڕاسیزم ،
بژی مرۆڤایەتیی.. کۆتایی بە قسەکانی هێنا..
لە درێژی مارشە ناڕەزایەتیکەدا بە هەزاران کەس لەمبەر و ئەوبەری
شەقامەکانەوە دەستی پشتیوانیان بۆ دروشمەکانی مارشەکە بەرز دەکردەوە،
پاشان لەشەقامی پیکادلی گروپێکی نەژاد پەرستی ١٥ نەفەری لەژیر ناوی"Britain
First" بەدربرینی دروشمی نەتەوەیی وفاشیستیانە خۆپیشاندانی
پێچەوانەیانکرد و لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیسی بەریتانیا
گەمارودرابوون بەلام لەلایەن مارشی ناڕەزایەتی دنیای شارستانیەوە بە
دروشمی راسیزم بۆ دەرەوە ...فاشیزم بۆ دەرەوە ..وەڵامی دانشکێنیان
پێدرایەوە.
مارشی ناڕەزایەتی لە مەیدانی تاراڤلگارسکویر لەنگەریگرتوو جارێکی تر
ووتەی لایەن ورێکخراو ئەندام پەرلەمان ویەکیتی کریکاریەکان بۆ پشتیوانی
لەمافەکانی پەنابەران دژ بەسیاسەتی جیاکاری مرۆیی دریژەی کیشا پاش ٥کاتژمیر
لەنیو هوتافی بەرگری لە مرۆڤ ومافەکانی کۆتای بە مارشە ناڕەزایەتیەکە
هات.
فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٠\٣\٢٠١٦
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|