له‌ساڵیادی شه‌هید ''ره‌ئوف ئاکره‌یی''دا با تاوانه‌کانی تیرۆری ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌ڵده‌ینه‌وه.
قادر نادر
هه‌رله‌م روانگه‌وه له‌کاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته دا 15 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر شه‌هید بونی (ره‌ئوف ئاکره‌یی)دا که یه‌کێك له‌و که‌سایه‌تیه تێکۆشه‌رانه‌بوو، ته‌مه‌ن و خه‌ونی سیاسی خۆی له‌دروستکردنی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی بۆ گه‌له‌که‌ی ده‌بینیه‌وه ،که‌چی له بڕی رێز گرتن و له‌و پاشخانه سیاسی و ڕۆشنبیریه به‌رفراوانه‌ی هه‌یبوو ، سه‌ره‌تا خستیانه زیندانه‌وه ، دواتر به‌که‌متر له 6 مانگدا له‌بادیناندا تیرۆریان کرد . سالانه به‌شیوازی هه‌مه‌جۆر یادم کردۆته‌وه، به‌لام ئه‌م سال به‌پێویستی ده‌زانم له‌ته‌ک ئه‌م یاده‌دا خودی لاپه‌ره ی تیرۆری ژێرده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ڵبده‌مه‌وه ،که‌چه‌ندین که‌سایه‌تی تێکۆشه‌ر و ماندوونه‌ناسی ئه‌م گه‌له تیرۆر کراوه .
سه‌رباری چه‌ندین که‌سایه‌تی تر که‌له‌شاری هه‌ولێر تیرۆر کران وه‌ک د.نازدار . سلاح هه‌ورامی ،نوری نانه‌که‌لی ،نافیح ئاکره‌یی ،سه‌ربه‌ست مه‌حمود...وه‌ئه‌م سالیش عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف له‌شاری که‌رکوک تیرۆرکرا. که‌مرۆڤ نازانێت ئه‌م که‌سایه‌تیانه له‌سه‌ر کام لا ئه‌ژمار بکات ؟ پرسیاری به‌نده ئه‌وه‌یه کێ ئه‌وانه‌ی تیرۆرکرد؟ ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌كیتی له‌پشت ئه‌م تیرۆرکردنانه نین ، ئه‌ی هۆی چیه تاوانبارێک زیندانی یانه‌درا به دادگا ؟ ئه‌ی هۆی چیه ڕێکخراوی قاعیده ،به‌و توانایه به‌رفراوانه‌ی هه‌یه‌تی ،که‌تاوانێک له‌کوردستان ده‌کات ، له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ، وه‌ک تاک و تۆڕ، ئاشکراده‌کرێن ، که‌چی تیرۆری ئه‌مانه وونن ؟ ، کاتێک فرانسۆ حه‌ریری تیرۆر کرا به که‌متر له یه‌ک هه‌فته‌دا راستی و تاوانباران ئاشکرا بوون ،ئه‌ی یاسا ودادپه‌روه‌ری ، چ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌نێوان که‌سێک ناوی فرانسۆ حه‌ریریه یان ره‌ئوف کامیلدا؟ خۆ ئه‌گه‌ر رژێمی به‌عسیش ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی تیرۆر کردیه ،ئه‌وا به‌لگه‌کان که‌وته به‌رده‌ستان ، فه‌رمون بێ تاوانی خۆتان به‌دیار بخه‌ن ؟ . ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیلێم ده‌سه‌لاتی کوردی په‌ند له‌مێژوو وه‌رنا‌گرێت . که‌ده‌بوایه ، عه‌قلی تیرۆر له‌ژێرده‌سه‌لاته‌که‌ی ڕێگری به‌رامبه‌ری بکردایه نه‌وه‌ک تێکۆشه‌رانی دوێنی و هاوڕییانی خۆی تیرۆر بکات. ئه‌مه نه‌ک شه‌رمه‌زاریه ، به‌ڵکو ڕۆژگارێک دێت خۆیان له‌به‌رده‌م دادگا ده‌بینه‌وه . ئاخر کێ له‌و بروایه‌دا بوو، که ڕژێمی به‌عس به‌و هه‌موو ده‌سه‌لاته‌ی له کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردودا، هه‌یبوو ، نه‌ته‌وه‌ی کوردی جینۆساید ده‌کرد، که چی سه‌رۆکه‌که‌ی له‌ژێرزه‌مینێکی نزیک گونده‌که‌ی ده‌ربهێنن و له‌سه‌ر کۆمه‌لکوژی کوردیش بدڕینه دادگا . بۆیه داواکارم با هه‌مومان به‌ڵگه ودوکۆمێنت له‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌و تێکۆشه‌رانه کۆبکه‌ینه‌وه ، بۆ ئه‌و چرکه‌ساتانه‌ی که مێژوو تاوانباره‌کانیان ده‌باته به‌رده‌م دادگادا .
# شه‌هید ره‌ئوف ئاکره‌یی له ڕۆژی 25/26/ 05/1993 له‌شاری دهۆک به‌ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان شه‌هید کرا. # هه‌ردوو وێنه خۆپیشاندانی چه‌په‌کانی شاری هه‌ولێره، به‌بۆنه‌ی تیرۆرکردنی شه‌هید ره‌ئوف کامل.
|