په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٧\٢٠١٢

لە سایەى دەسەڵاتى کوڕ و باوک و مام و برازادا، کاتى شۆڕشێکى چەکدارییە.


گەرمیانى حەمەى پوور 


دەمێکە هەنگاو بە هەنگاو مەترسییەکانى دروست بوونى دیکاتۆریەتێکى داپڵۆسێنەر لە کوردستان کارى پێ دەکرێت، شەقامیش هەستى بەم مەترسییانە کردووەو ڕووداوەکانى حەڤدەى شوبات و دوو مانگى دواتر نیشانەى دەرهاویشتنى ئەو ترسەبوو کە لە دڵى خەڵکدا چەکەرەى کردبوو، سەرکوتکارییەکانى هەرێمى زەردو چەکدارە شەبیحە ئاسانى خێڵى بارزان و دواتریش هێرش کردنە سەر خۆپیشاندەرانى سلێمانى و دەورووبەرى نیشاندەرى دڕندەیى و بێ باکى دەسەڵاتى بنەماڵەو هێزەکانى پاراستنى مافیاو بنەماڵەکانى خاوەن دەسەڵاتى هەرێمیان لە رشتنى خوێنى منداڵانى کوردستان سەلماند.


بەڵام هەنگاوەکانى سەپاندنى دەسەڵاتێکى دیکتاتۆری بێ هاوتا بە حوکمى پارەو هێز لەوە بەدوا زیاتر دەرکەوت لە نمونەى بە یاسایى کردنى درێژەدان بە سیستەمى بەکارهێنانى هێزە ئەمنییەکان وەک میلیشیاى حزب ئەویش لە ڕێگەى تێپەڕاندنى یاساى ئەنجومەنى ئاسایش.


ئەگەرچى وا چاوەڕوان دەکرا ڕووداوەکانى حەڤدەى شوبات و ڕۆژانى دواتر وریاکەرەوەیەک بێت بۆ دەسەڵات لە خاوکردنەوەى هەنگاوەکانى بۆ سەپاندنى دیکتاتۆریەت و دروستکردنى دەوڵەتێکى پۆلیسی، بە پێچەوانەوە هەنگاوەکان خێرا تر کران و سەپاندنى دەسەڵاتەکانیش بەیاسایی کران، ئەویش بە هاوکاریى نوێنەرانى حزبەکانى دەسەڵات لە پارلەمان بە پشتکردن لە خەڵک و پاراستنى دەسەڵات.


پارلەمان زۆر کارى کرد کە دەبوو خەڵکى کوردستان بەردبارانیان بکردنایە، بەڵام ئەوان هەر بەردەوام بوون و خەڵکیش بێدەنگییان هەڵبژارد.


زۆر کارى تاک ڕەوانەو هەنگاوى دیکتاتۆریانە لە کوردستان بۆ پاراستنى دەسەڵاتى دیکتاۆریەتى یەکێتى و پارتى هەڵگیرا، بەڵام ئێستا دیکتاتۆریەت لە کوردستان گەشتووەتە لوتکە.


ئێستا چارەنووسى پێنج ملیۆن هاوڵاتى کورد، لە دەسەلاتى چەند کەسێکى خێڵى بارزاندایە، کوڕى مەلا مستەفا سەرۆکى هەرێم و خاوەن دەسەڵاتى ڕەها بە پێى ڕەشنووسى دەستوور و کوڕەزاى مستەفا بارزانى سەرۆکى حکومەت و کوڕى مەسعودیش سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایش کە دەسەلاتى لە سەرووى ئەنجومەنى وەزیران و دادوەریشەوە، واتە چارەنووسى پێنج ملیۆن کەس لە دەسەڵاتى کوڕو باوک و مام و برازایەکدایە.


باشە دەکرێت لە کوردستان لە پێنج ملیۆن کەس، لە سەدان سیاسەت مەدار، لە دنیایەک خاوەن بڕوا نامە، کورە لە دنیایەک خاوەن خەباتى شاخ ئەگەر ئەوان ئەوە زۆر بە پیرۆ دەزانن، کەسێکى تر شیاوى ئەوە نەبێت یەکێک لەو پۆستانە وەربگرێت؟


من نازانم کەسێک هەیە گومانى لەوە بێت کە ئەمە جگەلە قایمتر کردنى پێگەى دەسەڵاتى خێڵى بارزان و درێژەدان بە حکومى دیکتاتۆریەتى لە کوردستان و زەمان کردنى ئەو حوکمە دیکتاتۆریەتە، ئامانجێکى تر بە دى ناکرێت؟


هەندێک کەس ئەم حوکم کردنە بە حوکمى دیکتاتۆرەکانى وەک قەزافى و ئەسەد و موبارەک و کێ و کێ دەچوێنن، بەڵام من پێم وایە ئەوە غەدرێکى ئەونە گەورەیە دەگاتە ئاستى کوفر کردن، ئەگەر قەزافى هەموو دەسەڵاـەکانى لە چنگى خۆى و بنەماڵەکەیدا کۆکردبێتەوە، ئەوە هەموو مافێکى ژیان و خۆش گوزەرانى بۆ گەلەکەى دابین کردبوو، بەڵام دەسەڵاتى قۆرخ کردبوو، سەددام حسینیش هەمان شێوە تەواوى مافەکانى ژییانى بۆ گەلى عێراق دابین کردبوو، تەنها کارت بە سیاسەتەوە نەبوایەت، تەنانەت ئەگەر سیاسەتت نەکردایە کوردێک و عەرەبێک وەک یەک مافیان هەبوو، من ئەزانم ئەم بڕگەیەم وا لەیەک دەدرێتەوە کە خیانەتێکى گەورەم کردووە باسى سەدام و خێڵى بارزانم کردووە، چونکە ئەوان هەمیشە خوێنى ئەوانە حەڵال دەکەن کە لە خزمەتى بنەماڵەدا نین یان قسەیان لەسەردەکەن، یان زۆر جار باسى دەسەڵاتى کوردى و بەعسم کردووە، پێم وتراوە ئەگەر ئێستا ئەم دەسەڵاتە نەبووایە ئەبوایە تۆ سەربازیت بکردایە بە زۆر، بەڵام لە سایەى ئەم دەسەڵاتەدا وایان لەگەل کردووە کە نەک ئەوان بە زۆر بمان کەن بە سەرباز، بەڵکو ئەبێ هەزاران واستەش بکەین بۆ ئەوەى بەسەر باز بگیرێین.


ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆریانەى کە هەندێ برادەر بە دەسەڵاتى دیکتاۆرەکانى ناوچەکەى دەچوێنن، لە یەک شتدا لەیەک دەچن، ئەویش قۆرخکارى دەسەڵات و کۆکردنەوەیەتى لە دەستى یەک بنەماڵەدا، بەڵام ئەوان وڵاتیان ئاوەدانەو زۆر کارى باشیان بۆ گەلەکەیان کردووە، کەچى دەسەڵاتدارانى خێڵى بارزان و هاوپەیمانەکەیان کە تەنها بۆ پاراستنى کورسییەکەى تاڵەبانى ملیان بۆ شۆڕ کردوون، هەموو بوارەکانى سیاسى و ئەمنى و ئابوورى و تەنانەت هەناسەدانیشان قۆرخ کردووە، بە جۆرێک تەنانەت کۆمپانیایەکى نیشتەجێ بوونیش ناتوانێ دوو خانوو دروست بکات ئەگەر پشکێکى ئەوانى تێدا نەبێت.


ئێستا ئەگەر دەسەڵاتەکانى ئەو دیکتاتۆرانەى باسمان کردن بە هێز لادرابن، من پێم وایە هیچ ڕێگایەکیش بۆ ئێمە نەماوەتەوە جگە لە شۆڕشێکى چەکدارى، چونکە تەواوى ڕێگاکانمان تاقى کردووەتەوە، لە ڕەخنەگرتن، خۆپیشاندان، هتد... کەچى دەسەڵاتى خێڵەکان هەنگاوەکانیان بۆ حوکمى دیکتاتۆریەتێکى ڕەها خێراتر کردووەتەوە.


لە دواى پێکهێنانى ئەنجومەنى ئاسایشەوە ئیتر من پێم وایە ژیانمان هیچ زەمانەتێکى نییە، من ترسم لە هیچ کەس نییە زیانى مێشوولەیەکم پێ بگەیەنن، بەڵام ئیتر هەمیشە چاوەڕوانى ئەوەم کە لە برى هەر ناڕەزایەتییەک یان هەر نووسینێک پیاوەکانى دەسەڵات و پارێزەرانى دەسەڵاتى خێڵەکانى کوردستان لە هەر ئان و ساتێک بێت، کۆتایى بە ژیانمان بێنن و دواتریش لە سیناریۆیەکدا بڵێن تیرۆریست بوو، وەک چۆن بە سەردەشتیان وت.


من پێم وایە ئیتر تەنها دوو ڕێگامان هەیە، یان سەرشۆِر کردن بۆ دەسەڵاتى دیکتاتۆریەتى خێڵەکان، یان شۆڕێکى چەکدارى بۆ لەناوبردنیان.
 

ماڵپه‌ڕی گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک