له‌سێداره‌دانی گه‌نجێک
، نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌هه‌ژێنێ و داگیرکه‌رێک ئازارده‌دات.

قادر نادر
سی ساله کۆماری مه‌رگ و خوێن (ئیسلامی ئێران) له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
، به شێوازی جۆراوجۆر هاولاتیانی کورد سه‌رکوت ده‌کات ، یه‌کێک له
شێوازه‌کانی، له‌سێداره‌دانه. به‌لام ئه‌م جوولانه‌وه‌یه نه‌وه‌ک کپ
نه‌کرایه‌وه، به‌لکو ڕۆژ له‌دوای رۆژ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه ، به‌راده‌یه‌ک
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و هوشیارییه سیاسیه‌که‌ی ،ئه‌مڕۆ چه‌ند به‌رامبه‌ر
زیادی کردوه .
یازده‌ی ئه‌م مانگه بۆ جارێکی تر رۆڵه‌یه‌کی کورد (ئیحسانی فه‌تاحیان)
له‌پێناوی ئازادی گه‌له‌که‌ی له‌سێداره‌درا. ئه‌مه‌ش پێجه‌وانه‌ی هه‌موو
لێکدانه‌وه و هه‌لسه‌نگاندنه‌کانی ئێران، کاردانه‌وه‌ی توندی کوردانی
لێ هاته ئاراوه.
ئه‌گه‌رچی ئێران زۆر به‌په‌له و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا(48) کاتژمێر ،
بنه‌ماله‌ی ئیحسانی فه‌تاحیان وپارێزهرهکهی ئاگادرکرده‌وه کهلهسێدارهدهدرێت
، به‌لام هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ، ناره‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوانی
ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی گرته‌وه ، هه‌ر له‌مانگرتنی زیندانیانه‌وه تا ده‌گاته
ناره‌زایه‌تی خه‌لکی سنه و ده‌رکردنی چه‌ندین به‌یانامه‌و نامه بۆسهفارهتهکانی
ئێران له‌لایه‌ن رێکخراوی ئهمنستتی وهه‌ندێ پارتی سوێدی وهۆلهندیهوه.
دوای له‌سێداره‌دانیشی ناره‌زایه‌تیه‌کان گه‌لێک به‌رفراوان بوو ، به‌راده‌یه‌ک
وه‌ک رابونێکی نه‌ته‌وه‌یی لێ هاتۆته ئاراوه ، چونکه له‌ناو نیشتمان
( ڕۆژهه‌لات) ، له سنه‌و سه‌قز،وه تارانه‌وه به شیوازی جۆراو جۆر
ناره‌زایه‌تی سه‌ری هه‌لداوه . خۆپیشاندانیش له‌زۆرینه‌ی ولاتانی ئه‌وڕپا
، رۆژ له‌دوای رۆژ لهزۆربون دایه ، له‌ته‌ک ئه‌وه‌ی که‌ناله کوردیه‌کان
به‌تایبه‌تی نهورۆزتێڤێ و رۆژتێڤی وزۆرینه‌ی مالپه‌رو ڕۆژنامه و
گۆڤاره‌کان ژوره‌کانی پالتالک بۆته باسی سێداره‌ی ئیحسانی فه‌تاحیان ،
وه باشوری کوردستان له سلێمانی وخانه‌قین خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی
ده‌ستی پێ کردوه ، له‌کوردستانی ڕۆژ ئاوا سه‌رباری ئیدانه‌ی 7 حزبی
کوردی هاوکات ناره‌زایه‌تی پرۆتستۆ و واژوکردنی (9000) تاکی کورد و
گرنگی پێدانی لهمالپهره کوردیه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانیشی گرتۆته‌وه
، ڕۆژهه‌لاتی کوردستان خرۆشاوه ، سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن
که‌ئاستی هوشیاری تاکی کورد زۆر به‌رزبۆته‌وه ، به‌راده‌یه‌ک له‌سه‌ر
له‌سێداره‌دانی یه‌ک تاکی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه به‌رفراوانه‌ی گرتۆته‌وه
، له‌کاتێکدا له‌سالانی پێشوی ئه‌م ده‌سه‌لاته سه‌دانی تێکۆشه‌ری لهسێدارهدهدرا
، تاوانی کۆمه‌لکوژی دژی ئه‌نجام ده‌درا ، کاردانه‌وه‌کان ، یه‌کجار
لاواز و بچوک بوو .
ئه‌مه‌ش به‌شێکی گرنگی ئهوهوشیاریه نه‌ته‌وه‌یه بۆ بونی میدیای سه‌رده‌م
و ئازاد ده‌گه‌رێته‌وه که ده‌توانێت ئاوا له مالپه‌ره‌کانی هه‌ر
چوارپارچه‌ی کوردستانیان که‌مپین بکرێت ، لهنهورۆزتێڤی هه‌واله‌کانی
له‌سه‌ر چربکاتهوه ، ژوره‌کانی پالتالک نوێترین هه‌وال بلاو بکه‌نه‌وه
، رۆژنامه‌و مالپه‌ره ماندوه‌کانی تریش به‌رده‌وام هه‌وال و زانیاریه‌کان
بلاو بکه‌نه‌وه، به‌کورتی بونی ئه‌و ده‌روازه راگه‌یاندنانه، خه‌باتی
گه‌لانی ئاسان کردوه‌و ده‌شتوانیت ئاوا ده‌نگ ورهنگهکانی هه‌رچواربه‌شی
نیشتمان وئهورپاو ئه‌مه‌ریکا به‌یه‌کتر بگه‌یه‌نێت و ئازاری دیکتاتۆره‌کان
بدات .
ئه‌م ناره‌زایه‌تیه به‌رفراوانه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌که‌وه ئاستی
هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی تاکی کورد نیشان ده‌دا ت کهنهوهیهکی
نوێ هاتۆته ئاراوه ده‌توانێت دور له‌حزب و ڕێکخراوه‌کان خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌نجام بدات و ، داکۆکی له تاکه‌کانی ولاته‌که‌ی بکات و کێشه‌ی گه‌له‌که‌ی
به‌جیهان بناسێنێ ، هاوکات چه‌ند باره ئاسا ئه‌وه‌ی نیشان داوه
زۆرینه‌ی حزبه‌کانی رۆژهه‌لات له‌ئاست هوشیاری وسه‌رکردایه‌تی بونی ئه‌و
ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌لک نین و ناتوانن به‌ره‌و پێشی ببه‌ن ، له‌ته‌ک
ئه‌مه‌ش ماهیه‌تی زۆرینه‌ی حزبه‌کانی باشوری کوردستانی نیشان دا که‌تاچه‌ند
کۆیله‌ی رژێمی مه‌رگ و سێداره‌ن ( ئێران ) به‌تایبه‌تی حزبه
ئیسلامیه‌کان و سۆسیالست و یه‌کێتی نیشتمانی و زه‌حمه‌تکێشه‌که‌ی قادر
عه‌زیز که به یه‌ک هه‌والیش ئه‌م تاوان و رابونه نه‌ته‌وه‌یان لهمیدیاکانیان
بلاو نه‌کرده‌وه !؟ *.
بۆیه راسته کورد قاره‌مانێکی وه‌ک ئیحسانی
فه‌تاحیان له‌ده‌ست چوو ، به‌لام ئیحسان بوو به وانه‌یه‌ک له سیمبولی
و بهرخوادان بۆگه‌له‌که‌ی و تا ژیان و ناوی کوردستان ،بمێنێت وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی
پڕشنگدار له‌ته‌ک هه‌زاران ئه‌ستێره شه‌هیدی تردهدروهشیتهوه ، وهداگیرکهری
ئیڕانیش وانه‌یه‌کی نوێی به‌رگوێی که‌وت ، که‌ئه‌و سه‌رده‌م به‌سه‌رچوو
، کهبهلهسێدارهدانی تاکێکی کورد نه‌وه‌یه‌ک گڕده‌گرێت و لاپه‌ره‌یه‌کی
تری ڕسوابونی له‌ناوه‌نده جیهانیهکان پێ تۆمارده‌کات .
_________________________________
* ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر خه‌تی ئه‌نته‌رنێت له مالپه‌ره‌کان بینیوومانه ئه‌م حیزبانه
نمونه‌ی کۆیله‌ی رژێمی ئێرانن.
|