په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٩\٢٠١٧

لەسێدارەدانی کەسێک و

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەر

لە لایەن کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران!

 

 

لەسێدارەدانی هاوڵاتییەکی سەڵماسی لە پێش چاوی گشتیی خەڵک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانییەک بە ناونیشانی “داوودحاجی زادە”کەپێشتر بەتۆمەتی کوشتنی دایک وخوشکی سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو،لەگۆڕەپانی شارەوانی شاری سەڵماس لە پێش چاوی خەڵک پەتی بۆهەڵخراو لەسێدارە درا.

دەگوترێ؛ زیندانی لەسێدارەدراو، پاییزی ۱۳۹۳ لە کاتێکدا ماددەی هۆشبەری شیشەی کێشابوو بە هۆی کشێشەی ماڵی بە چوون بۆ ماڵەوە دایکی ٤۹ ساڵ تەمەنی خۆی بەزەبری چەقۆ لە بەشی گەردن و مەچەکەوە بریندار دەکات کە دەبێتە هۆکاری کوشتنی و هەروەها خوشکی ٨ ساڵەی خۆی دەکوژێ.

ناوبراو لە ماوەی دادگاییکردن لە شاری سەڵماس و خۆی سێدارەی بەسەردا بڕدراوە وگەورەکانی ناوبراو(دابەگەورە وبراکەی)ئامادە نەبوون لەتاوانەکەی ببوورن.

جێگەی باسە کە سیاسەتی سێدارە لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ کەنەتەنیا کاریگەرییەکی لەسەر کەم کردنەوەی تاوان نییە بەڵکوو بووە بەهۆکاری هەڵکشانی تواند وتیژی لەکۆمەڵگا وهەستی مرۆ بوون دادەبەزێنێ وئەمە لەکاتێکدایە کەئەم دیاردەیە هاوتەریبی گرێبەست وپەیماننامە نێودەوڵەتی ومافی مرۆییەکان نییە ولەڕوانگەی ئەخلاقییەوە ئەم هەڵسوکەوت وسیاسەتانە لەگەڵ بنەمای مرۆڤایەتیدا دژوازی هەیە.

 


کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەری کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

 


بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی، ئۆتۆمبێلێکی کوردێک لە لایەن هێزە ئنتزامییەکان دەستڕێژی لێکرا و کەسانی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا.

«فەرەج کەریمی» شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە بوە کە بە هۆی ئەوەی گۆمانی گواستنەو لێکراوه‌ لە ناوچەی «ماهیدەشت» سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئنتزامییەکانەوە دەستڕێژی لێ دەکرێت و گیانی لەدەست دەدات.

هه‌روه‌ها لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاسبکارێکیتر لە ناوچە «سنجابی» کرماشان تەقەی لێدەکرێت و گیانی لە دەست دەدات.

جێگای سەرنجە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد دەکوژرێن و بە پێی هەواڵەکان جگە لەکوژرارانی دوو کاسبکاری کرماشانی لە ڕێکەوتی ۲۰ی خەرمانانی ۹٦دا ۲ کۆڵبەری دیکە لە ناوچەی سنووری لە نێوان بورلان-یارمق سەر بە شاری ماکۆ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنوسیان لە بەر دەستا نیە.

شایانی باسە کە بە پێی ئامارەکانی ساڵی ۹٥ ی هەتاوی ۱۰۷ کۆڵبەر لە لایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون و ۱۰ کۆڵبەری دیکە بە هۆی ڕووداوی سروشتیەوە گیانیان گیانیان لە دەستداوە و لە سەرتای ساڵی ۹٦ هەتاوی تا ئێستا ٦۱ کۆڵبەر کوژراو و بریندار کراون و٤ کۆڵبەریش لە ڕووداوێکی هەرسی بەفردا گیانیان لە دەستداوە.

بە هەمان شێوە لە ٥۷ کارەساتی تەقینەوەی مین‌دا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، ۱۲ کەس کوژراو و٤٥ کەس بریندار بوون کە تەنها لە ساڵای ۲۰۱۷ میلادیدا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە ۷ کەس گیانیان لە دەستداوە و ۲۷ کەس بریندار بوون کە ۲ لەو بریندارانە ۲ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ۳ێی دیکەیان منداڵن و ئەمە لە کاتێکدایە کە مەترسی تەقینەوەی مین لە ۷۰٦۲٥۰ هەکتار لە زەویوزاری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە.

 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد
info@kmmk.info

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک