٢٢\١\٢٠١١
لە سێدارەدان مێژووەکەى رەشە.

عومهر حوسێن قادر
لەسێدارەدان ڕوخێنەرترین، کوشندەترین و شەرمەزارترین وقورسترین بڕگەى
یاساى سزادانە کە لەو پەڕى بێ وڵامى و نا بەرپرسیارێتى سیستمى
دەسەڵاتدارە بەرانبەر بە شۆرشگیرانو ئازادى خوازان و چالاک وانانى
سیاسى و نەتەوەژێردەستەکانى ناو جیهانى مرۆڤایەتیدادەکێت .. ئایا هیچ
سزایەکى یاسایی هەیە توند تروو قێزەونتربآ لە سزاى لەسێدارەدان بێگومان
نەخێر، ئەو ساتانە چەند قوورسە کە دادوەر ئەو بڕیارە تیا دەدات تەنانەت
ئەگەر بەسەر تاوانبارێکیشدا بسەپێنرێت کە شایستەى سزاکە بێت... سزاى
لەسێدارەدان بەرپاکردنى تاوانە نەک نەهێشتنى تاوان وەکو ئەوەى ئێستا لە
کۆمارى ئسلامى ئیران یان(کۆمارى سێدار) دژى چالەکوانانى سیاسی و
ریکخراوەىمەدنیى و رۆژنامەوانانى سەربەخۆو هەوادارانى لایەنە سیاسیەکان
روودەدات سزاکە جآبەجآ دەکەن... لەوە قیزەونتر ئەبیت چیى بێ ئەو سزایە
بکرێتە کارتێکى فشاری سیاسی بۆبیدەنگ کردنى کۆمەلگا لەسێدارەدانى
شۆرشگیران و ئازادى خوازان چارەسەرنیە بەلکو کێِشەکان قوڵتر دەکاتەوەو
وژدانى مرڤایەتى لێى بێدەنگ نابێت ئەبێت ئەم سزایە هەلبگیریت و نەمێنیت
ئێستاش سەرەراى ئەو هەموو فشارەى کە ڕێکخراوەکانى مافی مرۆڤى نێو
دەوڵەتى و مەدەنیەکان ئەنجامى دەدان، بەڵام زۆرێک لە ولاتان سزاى لە
سیدارەدان بە باشترین تۆڵە دادەنێن بۆ ئەو تاوانبارانەى شایستەى سزاکەن،
لە کاتى ئێستاشدا سزاى لە سێدارەدان لە زۆر ولاتانى گەشەسەند و وە
پێشکەوتوو وە دیکتاتۆرى و سەربازى جآبەجآ دەکرێت، کە ئەمەش ئاماژەیە کە
بۆ ئەوەى کە ئەو سزایە نیشتمانى بۆ نییە و داهێنانێکیش نییە کە لەسەر
رووى پارچەیەکى دیاریکراوى ئەم گۆى زەویە بەرهەمهێنرابآ، هەروەها
جآبەجآکردنیشى کورت نەکراوەتەوە بۆ کۆمەڵێک دەوڵەتى دیاری کراو، بەڵام
ئەوەى جآى سەرنجە ڕێکخراوە نێودەوڵەتى و مەدەنیەکان کە گرنگى بە مافی
مرۆڤ دەدەن وەک یەک پەنجە راناکێشن بۆ ئەو وڵاتانەى جآبەجآ دەکەن...
دەبینى هێرش دەکەنە سەر وڵاتێک بە جیاواز لە یەکێکى تر... دەبینین کە
هێرش دەکرێتە سەر وڵاتێک و تاوانبار دەکرێت بەوەى مافی مرۆڤى تیادا
پێشێل دەکرێت و داواى لێ دەکەن کە ئەو سزایە لە فەرهەنگى قەزائی
وڵاتەکەیاندا بسرنەوە، بۆ نمونە ولاتانى ئەورپا کەزۆربەیان ئەم
سزایەیان لەژیر فیشارى ریک خراوى مافى مرڤو ریکراوە مەدە نیەکانى تردا
لە فەرهەنگى قەزایى خۆیانداسریوەتەوە وەیان ئەولاتانەى کەدیموکراسیى و
ئازادى تیدایە ئەم سزایەیان لابردوە ئێستاش فشارێکى زۆر لە سەر هەندێک
لە وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامى دەکرێت کە ئەو سزایە جآبەجآ نەکەن بەلام
بەداخەوە فشارەکە زۆرلاوازەو نەیتوانیى وە بەتەواوى رێى لیبگرن ئەوەتە
بەبەرچاوە هەمودونیا رۆژانە لەولاتە داگیرکەرەکانى کوردوستان شۆرش
گیرانو چالەکوانانى سیاسى و هەلسوراوانى ئازادیخواز دەگیرێن وحکمى
لەسیدارەدانیان بەسەردادەدەن.....
بەشێوەیەکى گشتى سزاى لەسێدارەدان بە کۆنترین ئەو سزایانە دەژمێردرێت
کە کۆمەڵگاکانى مرۆڤایەتى لە مێژووى دورودرێژیدا ئاشناى بووە، سەرەراى
ئەوەى کە مێژووى سزاى لە سێدارەدان بە روونى ئەوەى تیادا دیارى نەکراوە
کە سورشتى ئەو تاوانانە چین کە ئەنجامدەرانى شایستەى سێدارەدان بێت،
بەڵام ژمارەیەک لە بەڵگەنامە مێژوویەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو سزایە
ڕێگایەکى باوبووە لە کۆنەوە بەهەمان شێوە داهێنانى وڵاتێکى دیاریکراو
نیە و گرێدراویش نییە بە ئاینێکى دیاریکراوەوە، نوسراوە کۆنەکانى
سەردەمى بابلى و رۆمانیەکان وێناى ئەو رێگاباوانە دەکەن کەلەو کاتە
باوبوونە بۆ ئەنجامدان و جآبەجآکردن سزاى لەسێدارەدان، ئەو کات
تاوانبار لە خاچ دەدراو جەستەى بەهۆى بزمارەوە دەچەسپێنرابە پەیکەرێکى
دارەوە کەلە شێوەى خاچ دایە و بە خاچەکەوە بەجآ دەهێڵرا تا دەمرد بەپآى
مێژوو زۆر شێوە و جۆرى قێزەون و ناشیرینى لە سێدارەدان بەسەر مرۆڤایەتى
دا گوزەرى کردووە دەبآ لە سەرەتاشدا ئەوە بزانین کە لە کۆندا ئامانج لە
جآبەجآکردنى ئەو سزایە کوشتنى ئەنجامدەرانى تاوانەکان نەبووە، بەڵکو
ترساندنو تۆقاندنى کۆمەلگابووە لەم رێگایەشەوە تاوان بارکراو توندترین
جۆرەکانى ئازار بچێژێت لە پێش مردنى دا. ئەو سزایە ناوێکى ترى هەبوو
ئەویش بریتیە لە (چاوەڕوانى ئازارى مردن) ئەمەش واتاى تاوانبار سزا
دەدرێت بە ئەشکەنجەدان تالە زۆرى ئازاردا گیان لە دەست دەدات لە
راستیدا پێش سەردەمى رۆشنگەرى (عێر النهچە) جآبەجآ کردنى ئەو سزایە لە
کۆمەڵێک شێوازى ئەشکەنجەدان پێکهاتبوو کە نەدەبووە هۆى گیان لە
دەستدانى سزادراو لە ماوەیەکى کورت دا وەک ئەوەى ئەمرۆ دەبینرێت، وە لە
ماوەى سەردەمى رۆشنگەرى دا کە ئەوروپاى گرتەوە لە کۆتایی سەدەى
حەڤدەهەمدا، زۆر لە رۆشنبیران رەخنەیان گرت لە پەنابردنە بەر
لەسێدارەدان بە شێوەیەکى گشتى و بەتایبەتى گرتنەبەرى رێگاى ئازاردان (
ئەشکەنجەدا) هەتا مردن لەلایەن قازیەکانەوە، دواتر لە سەدەى هەژدەهەمدا
وردە وردە دیدوبۆچونەکان بۆ سزاى لە سێدارەدان دەستى بە گۆڕان کرد و
وازهێنرا لە مەبدەئی ئەشکەنجەدان و پەنابردنە بەر هۆکارى ترى نوآ بۆ
کاتیی هێنان بە ژیانى تاوانبران بە زووترین کات.
لە دواى داواکارى بۆ گرتنەبەرى ریگاى نوآ بۆ لەسێدارەدان بەشێوەیەک کە
بەزووترین کات تاوانبار گیان لەدەست بدات، بەریتانیا ڕێگاى خنکاندنى
هەڵبژاردوو بووە شێوازى سەرەکى لە سێدارەدان لە ووڵاتە، بەڵام لە کۆندا
هەڵدەستان بە سوتاندن یاخود ئەشکەنجەدان هەتا مردن، لەسەدەى دەیەمى
میلاد دا (72) هەزار کەس لە سێدارە دران لە کاتى فەرمانڕەوایی شاهنرى
هەشتەمدا بە هۆى ئەوەى کە ژمارەیەکى زۆرزۆر لە تاوانەکان سزاى لە
سێدارەدان دیگرتنەوە ( لە بڕینەوىە درەختێکەوە بۆ خیانەتى گەورە) بۆ
چەندین سەدەى دورودرێژ هاوڵاتیانى بەریتانى و بە تایبەتى لە لەندەن
ئامادەى بینینى دیمەنى لەسێدارەدان دەبوون لە گۆڕەپانێکى بەناوبانگ
بەناوى ( تایبرن) لەو جێگایەدا تاوانبارکراو دەکوژرا، یاخود ناوسکى
دەردەهێنرا، یاخود چوارپەلى لێدەکرایەوە، دواتر کردارى خنکاندن لەو
گۆرەپانە ( تایبرن) وەستێنراو گوازرایەوە بۆ (نیوگیت) و جآبەجآ کردنەکە
کرا بە بەکارهێنانى شێوازى کەوتنە خوارەوەى درێژ کە دەبێتە هۆى شکاندنى
ملى سزادراو و بەزوویی گیانى لە دەست دەدات، پاش ساڵانێک لە رخنەگرتن
کچە دۆق ( تۆسکانا) لە باکورى ئیتالیا یەکەمین کەس بوو کە بەر فەرمى
بڕیارى لابردنى سزاى لە سێدارەدانى دات لە ساڵى 1786، دواى ئەوە لە
بەریتانیا و وڵاتانى ژێر دەستى دا یاساکانى کەتن گۆرانکاریان
بەسەرداهات، ئەویش لە ئەنجامى پێشکەوتنى پیشەسازى و گۆران و ووشیارى
خەڵک و زیاتربوونى نارەزایی و دەنگى بیزارى هاوڵاتیان لە بەرامبەر ئەو
سزایە
بەڵام لە فەرەنسا کەسى سزادراو دەبەسترایەوە بە تایەکانى عەرەبانەیەکى
گەورەوە، وبە چەکوشێکى گەورە یاخود بۆریەکى ئاسن بەکاردهێنرا بۆ
شکاندنى ئێسکەکانى، و لە ئیسپانیا دادگاکانى پشکنین بڕیاریان دەدا کە
بۆریەکى درێژى تەلاوى یاخود بزماراوى بکرێت بەدەمى یاخود بە کۆى
سزادراودا بەو شێوەیە خوێنى لەبەر بڕوات هەتا مردن.
لە سەردەمى شۆڕشى فەرەنسى دا لەسێدارەدان بە بەکارهێنانى مەقسەڵە
ئەنجام دەدرا کە بەڕێگایەکى باوى جآبەجێکردنى ئەو سزایە بوو، بەڵام لە
چین هەڵدەستان بە پارچەپارچە کردنى لەشى سزادراوە کە بۆ چەندین پارچە،
بەم شێوەیەى خوارەوە، دەرهێنانى چاو، گوێچکەکان، لوت، زمان، پەنجەکانى
هەردوو دەست پاشان پەنجەکانى هەردوو قاچ، ئینجا بەشەکانى ترى جەستە بۆ
بەشى تر.
بەلام لەئەلمانیا لەگەڵ دەرکەوتنى (رایخ) ى ئەڵمانیا ساڵى 1871 جیاوازى
دروست بوو لە دیدو بۆچوونى نوێنەرانى هەرێمەکانى ئەڵەمانیادا لەوەدا کە
پەیوەندى هەبوو بە سزاى لە سێدارەدانەوە، نێونەرانى ( بریمەن و
ئوڵدنبۆرگ و سکسونیا) لە پاش شۆڕشى مارسى 1849 ئەو سزایەیان هەڵگرت،
دواتریش پاشماوەى هەرێمەکانى ئەوکاتە ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنى مادەیەکى
تایبەت لەو مەسەلەیە لە یاسای سزاداندا بۆ هەموو ناوچەکانى
ئیمبراتۆریەت، بەپآى ئەو یاسایە سزاى لە سێدارەدان لە بارەکانى (وچع)
کوشتنى بە ئەنقەست یاخود هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنى ئیمبراتۆر یاخود حاکمى
هەرێمەکانى جآبەجآ دەکرا.... لەو کاتەشدا سزاکە لە ریگاى مەقسەلەوە
ئەنجام دەدرا... بە تەنها هەرێمى باڤاریا نەبێت کە گوللەباران کردنى
هەڵبژارد وەک سزایەک بۆ لە سێدارەدان، بەڵام ئەو سزایە زۆر بە زویی
ئیستغلال کرا بۆ تەسفیەکردنى نەیارانى سیاسی، کە ئەمەش بووە هۆى
هاندانى نوخبەى رۆشنبیرانى ئەڵمانى بۆ ئاراستەکردنى زۆرێک لە رەخنە بۆ
ئەو سزایە...
لەسێدارەدانى بە کۆمەڵ:
پاش ئەوەى کە نازیەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست لە ئەڵمانیا ساڵى 1933
بڕیارێک لەلایەن رایخ- ى سێهەمەوە دەرکرا کە جەختى کردەوە لەسەر
جآبەجێکردنى ئەو سزایە بەسەر ئەوانە و کە لە یاسا دەردەچن، یاخود
هەرەشەن بۆ سەر یاسا، ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە ماوەى
1933-1945 دا ئەوانەى بە ناوى یاساوە لە سێدارەدران گەیشتبووە نزیکەى
17 هەزار کەس، ئەو کاتە بڕیارەکانى لە سێدارەدان بەسەر مەدەنیەکاندا
یان لە دادگاى گەل یاخود لە دادگاى سەربازیەوە دەرچوون، شایانى
ئاماژەیە کە سزاکانى لە سێدارەدان بە خنکاندن ئەنجام دەدرا بە تایبەتى
لە بارى خیانەتى گەورەدا (الخیانە العڤمی) هەروەها لەسێدارەدانى بە
کۆمەڵدا، بەڵگەنامەى مێژوویی یەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەوڵى
سەرنەکەوتووى تیرۆرکردنى هتلەر لە ساڵى 1944دا هەڵمەتێکى لەسێدارەدانى
فراوان و درندانەى بەدوادا هات،کە پێکهاتبوو لە خنکاندن و پارچە
پارچەکردنى بەژێکانى پیانۆ، ئەوەش بەپآى بڕیارەکانى خودى هتلەر، کە
لەهەمان کاتدا داواشى کرد کە ئەو کردارى لە سێدارە دانانە وێنە بگیرێت،
لە دواى جەنگى جیهانى دووەم سزاى لە سێدارەدان لە کۆمارى ئەڵمانیای
یەکگرتوودا هەڵگیرا لە ساڵى 1949، بەڵام ئەڵمانیاى رۆژهەڵات هەتا ساڵى
1987 بەردەوام بوو....
دواى ئەوە یەکێتى ئەوروپا مەرج دادەنیت بۆلابردنى سزاى لەسێدارەدان لە
ئێستادا یاساکانى وڵاتانى ئەوروپا سزاى لە سێدارەدانى تیادا نییە،
ئەمەش بەرهەمى کۆششێکى دورودرێژە، ئەوروپییەکان ئەمرۆ واى دەبینن کە
سزایەک لەگەڵ مرۆڤایەتى دا ناگونجێت، ئەمەش واى لێکردوون کە
هەڵوەشانەوەى سزاى لە سێدارەدان بکەنە مەرج بۆ چونە ناو یەکێتى
ئەوروپاوە... وەک ئەوەى لە پەیماننامەى بنەرەتى یەکێتى یەکەدا هاتووە،
لە (مایۆ)ى (2002) دا ئەنجومەنى ئەوروپى هەستا بە دەرکردنى (پرۆتکۆلى
سیانزەهەم) ئەو پرۆتکۆلەش ساڵى (2003) چووە بوارى جآبەجآکردنەوە ئەویش
ئەوەیە کە بەشێوەیەکى ئاشکرا سزاى لەسێدارەدان هەڵبگیرێت تەنانەت لە
بارى جەنگیشدا، بەو پێیەى کە کردەوەیەکى کەرامەت روشێنەرە بۆ ژیانى
مرۆڤ لەسەر ئەو بنەمایە ئەوا ئەمڕۆ یاساکنى دەوڵەتانى ئەوروپى هیچ
ئاماژەیەکى تیادا نییە بۆ سزاى لە سێدارەدان تەنها روسیاى سپی نەبێت کە
تا ئێستا ئەو سزایە جآبەجآ دەکات... بەڵام لە روسیاى یەکگرتووەدا تا
ئێستا یاساکان لە هەندێک باردا ئاماژە بە لەسێدارەدان دەکەن بەڵام
جآبەجآ کردىن چەند ساڵێکە راگیراوە، دوایین ئەنجامدانى ئەو سزایە لە
یەکێک لە کۆمارە فیدراڵیەکانیدا 1999 جآبەجآ کرا.....
ولایەتى یەکگرتووەکانى ەئمریکا لەسەروى ئەو وڵاتانەوە دێن کە ئەو
سزرایەى تیادا جآبەجآ دەکرێت بە شێوازێکى زۆر سەیر و سەر سوڕهێنەر،
ئەویش هەندێک ولایەتى پآى هەڵدەستن و هەندێکى تریان جآبەجآى ناکەن،
لەماوەى سى (30)ساڵى رابردوودا (1100) کەس لەو وڵاتەدا لە سێدارەدراون...
وە مەسەلەى جآبەجآ کردنى ئەم سزایە لە هەندێک ولایەت جآبەجآ نەکردنى لە
هەندێک تردا جێگاى سەرسورمانە و رەنگدانەوەى ئیزدیواجیەتى (دورویی)
پێوەرەکانى ولایەتە یەکگرتووەکانە لەو شێوازەى کارى پێدەکان لەگەڵ
پرنسیپەکانى مافەکانى مرۆڤدا ئەمە ناچێتە عەقڵەوە کە ئەو سزایە بەسەر
یەکێکدا بسەپێنرێت و بەسەر یەکێکى تردا جآبەجآ نەکرێت کە هەمان تاوانى
ئەنجام داوە، لە کاتێکدا هەردوو کەسەکە خەڵکى یەک وڵاتن و هەڵگرى هەمان
رەگەزنامەن بەڵام هەریەکەیان لە ولایەتێکى جیاوازن، ولایەتە
یەکگرتووەکانیش بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین و
جۆراوجۆرترین داهێنانیان کردووە لە تازەگەرى ئەو ڕێگاو شێوازە نوێیانەى
کە بەکارى دەهێنن لە ئەنجامدانى لە سێدارەدانى ئەو کەسانەى کە
بەلەسێدارەدان حوکم دراون، لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش، لە سێدارەدان بە
کورسى کارەبایی، هەروەها شێوازى بەکارهێنانى دەرزى کیمیاوی ژەهراویش
بەکارهێنراوە.... لەلایەن ڕێکخراوە مرۆڤدۆستە جۆراوجۆرەکانەوە چەندین
راپۆرت دەرکراوە کە تیایدا رەخنەى توندیان گرتووە لە ولایەتە
یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەکارهێنانى دەرزى ژەهراوى لە جێبەجێکردنى
سزاى لە سێدارەدان دا لەو راپۆتانەش، راپۆرتێک کە لەم دواییانەدا
لەلایەن رێکخراوى (هیومان رایتس ووتش) وە نوسراوە، تیایدا جەخت لە
وەکراوە کە شێوازى لە سێدارەدان لە ڕێگاى دەرزى ژەهراویەوە رێگایەکى
باش و نموونەیی نییە یاخود باشترین و مرۆڤانە ترین و بەبەزەیی ترین
شێوازى لەناوبردن نییە وەک ئەوەى ئەمریکا پرۆپاگەندى بۆ دەکات، بەڵکو
تەواو بە پێچەوانەوە، ئەو شێوازە دەبێت هۆکارى بەخشینى ئازارێکى زۆر
زۆر بەو کەسانەى سزاکەیان بەسەردا جآبەجآ دەکرێت، چونکە سەرەتا
زیندانیەکە لە ڕێگاى دەرزیەوە بڕێکى زۆر لە مادەى سۆدیۆم سیوبینتال –
سڕکەرى دەدرێتى دواتر بڕێکى تر لە مادەى بانکورونیۆم برۆمایدى دەدرێتى
کە دەبێتە هۆى ئیفلیج کردنى جوڵەکانى ماسولکەکان، بەڵام زیندانى یەکە
بە تەواوى ئاگاى لە خۆى دەبێت و بە تەواوى تواناى هەست کردن بە ئازارى
دەبێت، بە کۆتایی دا دەرزیەکى ترى لێ دەدرێت کە بریتیە لە بڕێک
کلۆرایدى پۆتاسیۆم کە ئەوەش دەبێتە هۆکارى جەلدەى دڵ و دواتر دەمرێت....بەشێوەکى
گشتى ئەم سازیە پاشەکشەیەکى بەخۆیەوە بینیوە لە روى جآبەجآ کردنەوە
ئەویش لەسەر ئاستى جیهان و لە حەفتاکانى سەدەى رابردوەوە.
بەهەمان شێواز ئەوە ماوەیەى سەرەوە ( حەفتاکانى سەدەى رابردوو) بە
سەرتاى راستەقینەى سرینەوەى ئەو سزایە دادەنرێت لە کتێبە یاساییەکاندا،
لە ساڵى 1977 دا ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەت لە پایتەختى سوید (
ستۆلهۆڵم) کۆنگرەیەکى نێودەوڵەتى گرآدا دەربارەى هەڵگرتن و لابردنى ئەو
سزایەى کە زۆرکات ڕێکخراوەکانى تایبەت بە مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستەکان
رەخنەیان لێدەگرت پێش ئەو کۆنگرەیە تەنها (16) دەوڵەت ئەو سزایەیان
لەسەر هەموو تاوانەکان لابردبوو لە هەمان کاتدا سزاى لە سێدارەدان بۆتە
جێگاى نارەزایی رێکخراوەکانى تایبەت بە مافی مرۆڤ لە هەموو جیهاندا و ،
واى دەبینن کە ئەو سزایە زۆر بە توندى ناکۆکە لەگەڵ بنەما و
پرنسیپەکانى مافی مرۆڤ و کەرامەت و هەستى مرۆڤ بریندار دەکات و لەهەمان
کاتیشدا بەڵگەیە بۆ وەحشیگەرى و توندو تیژى و دڵرەفی مرۆڤ چونکە بەمە
مرۆڤ سزادراو دادەماڵێت لە بەنرخترین مافی خۆى کە مرۆڤایەتیەکەیەتى،
لەبەر ئەوەى کە ئەو جآبەجآ کردنى سزایە بە ڕێگاى گڵاو ئەنجام دەدرێت کە
لە هەندێک کاتدا دەگاتە رادەى نواندن و یارى کردن بە سزادراوەکە وەکو
سزادان لە گۆرەپانێکى گشتى دا.
رۆژى جیهانى بۆ رووبەرووبونەوەى لە سیدارەدان.
سەرژمێریەکانى هەردوو ڕێکخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى و مافی مرۆڤ
ئاماژە دەکەن بەسەرکەوتنى هەڵمەتەکانى دژایەتى کردنى سزاى لەسێدارەدان
و زیاد بوونى ژمارەى ئەو وڵاتانەى ئەو سزایەیان لە یاساکانیاندا
لابردوە، ئەویش بە تێکراى (3) سآ دەوڵەت ساڵانە، هەروەها رۆژێکى جیهانى
دانرا بۆ بەرەنگار بوونەوەى سزاى لە سێدارەدان، کە بریتیە لە رۆژى (10)
ئۆکتۆبەرى هەموو ساڵێک، ئامانجیش لەو ئاهەنگ گێرانە ئەوەیە کە بە بیرى
جیخانى بهێننەوە کە سزاى لە سێدارەدان لە رێوشوێن و کار و کردەوەکانى
رابردووبووە وەک ئەشکەنجەدان و کڕین و فرۆشتنى کۆیلەکان، هەروەها
ئامانجێکى ترى ئەوەیە کە هانى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى بدەن لە
هەموو وڵاتانى جیهاندا بۆ گرتنە بەرى رآ و شوێنى گونجا و ڕێکخستنى کۆڕو
کۆبونەوە و ڕێپێوان بۆ وەستاندنى ئەو سزایە، دانانى ئەو رۆژەش چاکەکەى
دەگرێتەوە بۆ کوتلەکانى جیهان لە دژایەتى کردنى سزاى لە سێدارەدان..
بەناوبانگترین رێگاکان و
ئامرازەکانى جێبەجێکردنى لەسێدارەدان:
لەخاچدان:
یەکەم جار کە ئەم رێگیەى تیادا بەکارهێنرا 3 هەزار ساڵ پێش میلاد بوو
ئەویش لە میسر بوو،ژمارەى ئەو کەسانەش پێ ى لە سێدارە دران لەو کاتەدا
بریتى بوو لە ( 50 ) هەزار کەس،ئەو ماوەیەى ئەم جۆرە لە سێدارە دانە
پێویستێتى بریتى یە لە یەک رۆژ هەتا حوکمدراوەکە گیانى لە دەست دەدات..
دوو رێگا هەیە بۆ لە سێدارە دان بە شێوازى لە خاچ دان کەبریتین لەوەى
حوکمدراو بە عە موودێک یاخود دارێکەوە دەبەسترێتەوە بە پەتێک لە
ناوەراستى یەوە،بەمەش بۆریەکانى هەناسە دانى تەسک دەبێتەوە و ناتوانێت
هەناسە بدات هەتا واى لێدێت دەمرێت،یاخود بە بزمار لەسەر پەیکەرێکى
دارینە لەشى حوکمدراو دادەکوترێت و بەجێ دەهێڵرێت هەتاکو بە هۆى
ووشکبوونەوە یاخود بەهۆى شکاندنى قاچەکانیەوە دەمرێت..
بەردبارانکردن (رەجمکردن تامردن):
ئەم رێگیە لەماوەى پێش مێژوودا بەکارهاتووە ئەو ناوچەیەش کەئەم کارەى
یەکەم جار تیادا بەکارهێنراوە نەزانراوە کوێ یە،واش مەزەندە دەکرێت
ژمارەى ئەو کەسانەى بەو رێگایە لە سێدارە دراوون خۆى بدات لە یەک ملیۆن
کەس،ئەمەش تەنها پێوویستى بە 15 خولەک هەیە هەتا حوکمدراوەکە گیان
لەدەست دەدات ودەمرێت.
شێوازى جێبەجێکردن:
نیوەى یەکەمى لەشى حوکمدراو دەخرێتە زەویەوە ( چاڵێک ) و نیوەى سەرەوەى
لەشى مرۆڤەکەش کەبەدەرەوەیە دەبێتە نیشانەى کۆمەڵێک پیاوى بە هێز و
ناسراو بەدەستراستیان،ودەست دەکرێت بەبەردباران کردنی بەبەردێک کە
بەقەدەر لەپى دەستى مرۆڤ دەبێت و بەردەکانیش ئاراستەى سەرى دەکرێن،
بەمەش حوکمدراو لەماوەى 10 بۆ 20 خولەک گیان لەدەست دەدات بەهۆى ئەو
شکاندنانەى لە جومجومەکانى سەرى دا روو دەدات.
خنکاندن:
یەکەم جار کەئەم رێگایەى تیادا بەکارهێنرا 4 هەزار ساڵ پێش میلاد
بوو،سەرچاوەى داهیچنانەکە ى نەزانراوە،وە ژمارەى ئەوکەسانەى ئەو کات
بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە نیو ملیۆن کەس دەبوون،حوکمدراو بەم سزایە
لەماوەى چوار خولەک دوایین هەناسەکانى دەدات ..
شێوازى جێبەجێکردن:
ئەم رێگایە خەڵک پێ ى ئاشنایە و لەهەندێک لە وڵاتان لە کاتى ئێستادا
بەکاردەهێنرێت ..بەم دواییانە سەدام حسێن و بەرزان تکریتى بەم رێگایە
لە سێدارە دران.
پەتێک هەڵدەخرێت لەسەقفى ژوورێکدا و بەشێوەى ئەڵقەیەک گرێیەکى
پێوەیە،لەشوێنێک دادەنرێت لە ژوورەکەدا کە بتوانرێت لەژێرەوە
بکرێتەوە،حوکمدراو لەسەرى رادەوەستێت و پەتەکە دەخرێتە ملى و پاشان ئەو
جێگایەى لەسەرى وەستاوە دەکرێتەوە،ئەوکات حوکمدراو بەردەبێتەوەو لەشى
بەملى هەڵدەواسرێت هەتا گیان لەدەست دەدات.
سەربڕین (سەرپەراندن):
یەکەم بەکارهێنانى و داهێنانى لەلایەن بەریتانیەکانەوە بوو وە لەکاتى
خۆى دا ژمارەى ئەوانەى بەو رێگایە لەسێدارە دران 45 هەزار کەس بوون
،حوکمراو بەم رێگایە لە ماوەى 30 چرکەدا گیان لەدەست دەدات..
شێوازى جێبەجێکردن :
سەرەتا هەردوو دەستى حوکمدراو لە دواوە دەبەسترێتەوە دواتر قاچەکانى و
لەسەر هەردوو ئەژنۆى دادەنیشێنرێت و سنگى دەهێنرێتە پێشەوە بۆسەر مێزێک
و ملى دەخرێتە نێوان دوو عەموود بۆئەوەى جوڵە نەکات،پاشتر شمشێر
بەدەستەکە هەڵدەستێت بە لێکردنەوەى ملى بەیەک لێدان و بە تەواوەتى ملى
لەجەستەى دەکرێتەوە.
کورسی
کارهبایی:
لەساڵى 1890 دا بۆ یەکەم جار ئەم رێگایە لە شێوازى لە سێدارەدان
داهێنرا سەرچاوەکەشى لە ئەمەریکاوە دەستى پێکرد،ژمارەى ئەو کەسانەى بەو
رێگایە لە سێدارە دران 4 هەزار کەس بوون،حوکمدراویش بەم رێگایە لەماوەى
یەک خولەکدا گیان لەدەست دەدات..
وزەیەکى کارەبایى بەرز دەگەیەنرێتە ناو لەشى مرۆڤەکە ،حوکمدراو لەسەر
کورسیەکى ئەلەکترۆنى گەیەنراو بە وایەرى کارەبایى دادەنیشێت ..ئەم
رێگایە پاش چەندین ساڵ لەهەوڵ و کۆشش داهێنرا وەک رێگایەکى ئاسانترو
خێرا تر بۆ مردن،ئەوەش لەجیاتى خنکاندن بەپەت یاخود لە خاچ دان و
بەردبارانکردن..
داهێنەرانى پێیان وایە کە ئەمە رێگایەکى مرۆڤانەترە
لەچاو رێگاکانى پێشووتر.
گوللهبارانکردن:
ئەم رێگایە لەلایەن بەریتانیەکانەوە داهێنرا لە
ساڵى 1608 دا،وە ژمارەى ئەوانەى بەو رێگایە لە سێدارە دران 100 هەزار
کەس بوون و کەسەکەش
لەماوەى 3 خولەک دا گیان لەدەست دەدات.
شێوازى جێبەجێکردن :
حوکمدراو لە شوێنێکى پەناگەى فراواندا رادەوەستێنرێت پاش چاو بەستنەوەى،
کە ئەویش لەبەر ئەوەیە کەساتى گوللە بارانکردنەکەى بەچاوى خۆى
نەبینێ،پاشان لولەى تفەنگەکان ئاراستەى سنگى و بەدروستیش لاى دڵى
دەکرێت،وە ژمارەى گوللەکان کە ئاراستەى دەکرێت سێ بۆ شەش گوللەیە..
دەرزى لێدانى ژەهراوى:
ئەم رێگایە لەلایەن ئەڵەمانیەکانەوە ساڵى 1939داهێنرا و ژمارەى ئەوانەى
بەو رێگایە لەسێدارە دران 250 هەزار کەس بوون،و کەسەکە لەماوەى
7خولەک دا دەمرێت.
شێوازى جێبەجێکردن :
حوکمدراو لەسەر جێگایەک رادەکێشرێت دەست و قاچەکانى دەبەسترێتەوە،پاشان
دەرزیەکى پڕ لە ( کۆکتێل ) ى ژاراوى لەیەکێک لەدەمارەکانى دەدرێت.ئەم
رێگایە پێوویستى بە لێهاتوویى ئەنجامدەرەکە هەیە ئەویش لە هەڵبژاردنى
ئەو دەمارەى هەڵیدەبژێرێت،بە شیًَوەیەک کەباشترین و خێراترین دەماربێت
لە بڵاوکردنەوەى خوێن بەلەشى دا تاوەکو کەسەکە زۆر ئازار نەچێژێت و زوو
گیان لەدەست بدات،لەم دواییانەدا و لەکاتى جێ بە جێکردنى حوکمى لە
سێدارە دان بەسەر ( ئەنجیل نیفس دایاز ) ى ئەمەریکى دا دەرزیەکە لە
جێگایەکى هەڵە درا بەرادەیەک ( ئەنجیل ) بۆ ماوەى زیاتر لە نیو کاتژمێر
دواى دەرزى لێدانەکەى لەژیاندا مابوو،بۆیە ناچاربوون کە بۆجارى دووەم
دەرزى لێبدەنەوە کەئەمەش بووە هۆى ئازاردانێکى زۆر پێى تا گیانى لە
دەستدا..
بۆیە لەکۆتایدا دەلێم سێدارە مێژوێکى رەشە بە
نێو چاوانى هەمو ئەو
دەسەلاتدارانەى کە ئەم سزایە جێبەجێدەکەن چونکە سێدارە کوشتنى ئەنقەستە
شێوازێکى قەتڵى و بەربەریەتە و یاسایەکی دژی ئینسانییە و بەشەێکە لە
سیاسەتى تۆقاندن
و لەناوبردنى مرۆڤەکان بۆیە لەسەر
ئێمەى دیموکراسیخواز
و
ئازادیخواز
و ریخراوەى مافى مرۆڤ و هەمو ئینسانێکى خاوەن ویژدانە دژیى
ئەم یاسایە تۆقینەر
و نامرۆڤانەیە بوەستین
و بەریى پێبگرین و نەهێلین
هیچ کەسێک
و تاقمێک و دەوڵەتێک ئەم یاسا قێزەونە بەسەر کۆمەڵگاى
مرۆڤایەتیدا بسەپێنی.
ماڵپهڕی عومهر
حوسێن قادر
|