٢٨\٢\٢٠١٢
له‌سه‌ر چییه
مەلا کرێکار دادگایی دەکرێ؟

عومه‌ری خه‌تات
''هۆشمەندی تاکەکان لە دوو
شوێندا ئەشێوێنرێت:
بینینی تاوان و
نەبینینی سزا، بینینی سزا و نەبینینی تاوان.''.
(مارکس، هەژدەی برۆمیر، لویس بونابارت).
ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر داواکاری گشتی له وڵاتی نه‌رویج
بڕیاری دا مه‌لا کرێکار له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکانێک که باوه‌ڕیان
به ئاینی ئیسلام نییه و له‌سه‌ر هاندانی خه‌ڵک بۆ ئه‌نجامدانی
توندوتیژیی، بداته دادگا. ئێستا نزیک هەفتەیەکە و بەدیاریکراویش لە
رۆژی چوارشەممە ١٥/۲/۲۰۱۲ دادگایی‌کردنی مەلا کرێکار بە هێمنی و لە
دادگای دەوڵەت لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە دەچێت.
ئه‌م دادگاییکردنه مانا و ده‌لالاتی سیاسیی و قه‌زایی گه‌وره‌ی بۆ
کۆمه‌ڵگای ئێمه و بۆ دۆزی ئیسلامیزم و ئازادی بیروڕا هەیە، که گرنگه
هه‌روا لێ نه‌گه‌ڕێین ئه‌و ته‌بلیغه فریوده‌رانه‌یه‌ی لایه‌نگرانی
توندڕه‌ویی مەلا کرێکار لای خه‌ڵکی ئێمه جێ بگرێت که گوایه مه‌سه‌له‌که
سیاسییه و بۆ سزادانی مەلا کرێکاره.
دادگای نه‌رویجی دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه و له چه‌ندین ئه‌زمووندا ده‌ریخستووه
که به ئه‌ندازه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیه که زۆرجار تا ئاستی ئیحراجکردنی
گه‌وره بۆ ده‌زگای پۆلیس، شکاتی پۆلیسی له‌ئاست خه‌ڵکی توندڕه‌وی
ئیسلامییدا پشتگوێ خستووه. بۆیه له که‌یسی ئه‌مجاره‌ی مەلا کرێکاردا
به‌بێ زه‌مینه‌ی سزابارانه نییه ئه‌م کابرایه تۆمەتی پێدا کراوه و
ئه‌گه‌ریش دادگا سزای بدات، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که لە ڕاستیدا
تاوانێکی کردووه. بۆیه گرنگه خه‌ڵکی کوردستان بزانن ئه‌و تاوانه
چییه. چونکه ڕه‌نگه زۆرێک بەو نامۆبوونه‌دا بچن که مارکس باسی ده‌کات
به‌وه‌ی که سزاکه ببینن به‌ڵام نه‌زانن تاواناکه چییه، له به‌رامبه‌ریشدا
زۆرمان تاوانی ئه‌م پیاوه‌مان دیوه به‌ڵام تا ئێستا نه‌ماندیوه به
ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی تاوانه‌که سزای خۆی وه‌رگرتبێت. له‌مه‌دا درێغیی
گه‌وره‌ی میدیای کوردی تیایه چونکه ئه‌گه‌رچی بابه‌ته‌که گرنگه بۆ
کۆمه‌ڵگای ئێمه، به‌ڵام که‌سیان ئاماده نین هه‌ر هه‌واڵه‌که‌شی بڵاو
بکه‌نه‌وه. بۆیه من لێره‌دا هه‌وڵئه‌ده‌م چه‌ند ڕوویه‌کی ئه‌م
دادگاییکردنه باس بکه‌م.
گرنگی ئەم دادگاییکردنە له‌وه‌دایه که ئه‌و پرسه یه‌کلایی ده‌کاته‌وه
که ئایا که‌س مافی هه‌یه به‌ناوی موقه‌ده‌س و پیرۆزیی ئاینه‌وه بڵێت
فڵانه که‌س شایان به کوشتنه یان نا. پارێزەرەکەی مەلا کرێکار ئه‌مه
به ئازادی بیروڕای مەلا کرێکار له قه‌ڵه‌م ده‌دات. له به‌رامبه‌ردا
داواکاری گشتی سوتاندنی قورئان و کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان به ئازادیی
بیروڕا ده‌زانێت و قسه‌کانی مەلا کرێکار به هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و
ئازادییه و بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی ئه‌و که‌سانه و بۆ هاندان به
تیرۆر داده‌نێت. ئه‌مه‌یه کرۆکی ئه‌و ناکۆکیه‌ی دووته‌ره‌فی دادگاییه‌که
پێک دینێت و گرنگییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له کۆتایی مانگی داهاتوودا
دادگای نه‌رویجی قسه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌کات.
چاودێران پێیانوایه که بۆی هه‌یه مەلا کرێکار له‌سه‌ر ئه‌و
هاندانانه بۆ تیرۆر نزیک به شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ ببڕدرێته‌وه و له
زیندانیش‌دا وه‌ک ئه‌بوقه‌تاده‌ی تیرۆریستی ئوردنی له بەریتانیا، هه‌موو
په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی و ئه‌نته‌رنێتی لێ قه‌ده‌غه بکرێت نه‌با
ژیانی خه‌ڵکی نه‌رویجی و کوردانی ئه‌م وڵاته بخاتە خەتەرەوە.
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا له‌سه‌ره‌تاوه کورتەیەک لەسەر ئەو ماده
یاساییانه بکه‌م کە له‌سه‌ر پێشێلکردنیان مه‌لا کرێکار براوه‌ته به‌ر
دادگا و پاشان قسەیه‌کی زیاتر له‌سه‌ر مانا و ده‌لالاته‌کانی ئه‌و
دادگاییکردنه بۆ دۆخی سیاسی کوردستان و سیاسه‌تی ئیسلامییه‌کانی ئه‌وێ
بکه‌م.
ئەو داوایانەی کەلەسەر مەلا کرێکار هەیە:
داواکاری گشتی له نه‌رویج مەلا کرێکار به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که په‌ڕه‌گرافه‌کانی
۱٤۰و ٩٩ و ۲۲٧ یاسای سزادانی نه‌رویجی و په‌ڕه‌گرافی ۱٤٧ی یاسای تیرۆری
نه‌رویجی پێشێل کردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی کردووه و هانی خه‌ڵکی
داوه بۆ ده‌ستبردن بۆ تیرۆر و بۆ نواندنی توندوتیژیی
دادگای ئۆسلۆ به ڕۆژنامه‌کانی ڕاگه‌یاندووه که مەلا کرێکار له‌سه‌ر
سێ مه‌سه‌له‌ی جیاواز ده‌درێته دادگا:
یه‌که‌م:
له ساڵی ۲۰۰٩ و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ بڵاوکراوه
عه‌ره‌بییه‌کاندا هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه و وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر وڵاتی نه‌رویج
بمنێرێته‌وه بۆ کوردستان، ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌زیری شاره‌وانی
پێشوو، ئارنه سولبێرگ، ده‌کوژرێت. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه به‌پێی
یاسای سزادانی نه‌رویجیی په‌ڕه‌گرافی ٩٩، دادگا ده‌توانێت حوکمی تا ۱٥ساڵ
زیندانی بدات به‌سه‌ر مەلا کرێکاردا.
دووه‌م:
دووه‌م سکاڵا به‌رامبه‌ر مەلا کرێکار ئه‌وه‌یه که هه‌ر ساڵی ۲۰۰٩ له
به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنێکی ئه‌مریکیدا به ناوی (داواکراوه‌که)،
به ئوسامه بن لادنیدا هه‌ڵداوه و ده‌ستخۆشیشی له‌و تیرۆریستانه
کردووه که له عێراق خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه.
پۆلیسی نه‌رویجی ده‌ڵێت ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌یکات
هاندانه بۆ کارهایەک که به‌پێی یاسا سزای له‌سه‌ره. بۆیه پۆلیس
داوا ده‌کات مەلا کرێکار به‌پێی په‌ڕه‌گرافی ۱٤٧ی یاسای تیرۆر، سزا
بدرێت. به‌پێی ئه‌و په‌ڕه‌گرافه که‌سێک مومکینه ۸ ساڵ زیندانی بۆ
ببڕدرێته‌وه.
سێیه‌م:
سێیه‌م سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که مەلا کرێکار له ساڵه‌کانی ۲۰۰۸ و
۲۰۰٩ و۲۰۱۰، له‌سه‌ر پێگه‌ی پاڵتۆڵک له ئه‌نته‌رنێت هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی
له سێ کوردی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج کردووه و هانی خه‌ڵکی داوه هه‌ر
کاتێک توانیان ده‌ستیان لێبوه‌شێن. ئه‌مه هه‌م به هاندانی خه‌ڵک بۆ
نواندنی توندوتیژیی و هه‌میش به هه‌ڕه‌شه و چاوترساندنی نه‌یارانی
سیاسی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. بۆیه به پێشێلکردنی هه‌ردوو په‌ڕه‌گرافی
۱٤۰ و ۲۲٧ ی یاسای سزادان تۆمه‌تبارکراوه. له‌سه‌ر یه‌که‌م په‌ڕه‌گراف
بۆی هه‌یه که‌سێک ۸ ساڵ زیندانی بۆ ببڕێته‌وه و له‌سه‌ر دووەم په‌ڕه‌گراف
٣ ساڵ زیندانی ده‌بڕدرێته‌وە.
شایانی باسه مە لاکرێکار یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی ناوی له لیستی
تیرۆری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندایه و به ڕه‌سمی بە کەسێکی تیرۆریست
له قه‌ڵه‌م دراوه. هه‌روه‌ها دادگای باڵای نه‌رویج چه‌ندین ساڵه وه‌ک
که‌سێکی نامه‌رغوب له وڵاته‌که ناساندوویه‌تی و بڕیاری ده‌رکردنی له
وڵات ده‌رکردووه به‌ڵام له‌به‌ر خاتری گرنگی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ
و عه‌لمانییه‌ت که کرێکار خۆی به‌رده‌وام خه‌بات له دژی ده‌کات، تا
ئێستا نه‌رویج نه‌یویستووه له وڵات ده‌ریبکاته ده‌ره‌وه و بینێرێته‌وه
بۆ عێراق.
شەڕی شەریعەت و مافی مرۆڤ و یاسای مه‌ده‌نی لەسەر بەردی دادگا.
بۆ کەسێک کە مەلا کرێکار لە نزیکەوە بناسێت و شەخسیەتی ئەم کەسە لە
میژووە جۆراوجۆرەکاندا تاقیب بکات، دەبینێت کە ئەم کەسە چ لەناوخۆی
کوردستان و چ لە وڵاتی نەرویج وەک فیگورێکی تووندڕەو لە بیروبۆچوون و
ڕەفتاردا، فەتوادەرێکی چالاک و داواکاری دەوڵەتی خەلافەت لە کورستان‌دا
دەناسێنێت. بەڵام خودی ئەم کەسە له‌به‌رده‌م میدیای نه‌رویجییدا و
لەناو هۆڵی دادگا و لەبەردەم دادوەر ته‌واو ده‌بێته که‌سێکی تر.
جەنگاوەرەکەی سوپای خودا لە کوردستان و فەتوادەرەکەی ژورەکانی پالتۆڵک
و کەناڵە ناوخۆییەکان، لەناو هۆڵی دادگادا خۆی وه‌ک کەسێکی ته‌واو لایه‌نگری
مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نییه‌ت و ناتوندوتیژیی ده‌نوێنێت. ئه‌مه وایکرد
داواکاری گشتی هه‌فته‌ی پێشوو به که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی ووت که مەلا
کرێکار هه‌رجاره‌و قسه‌یه‌ک ده‌کات.
ئەو بۆ مه‌سه‌له‌ی هەڕەشەکەی لە Erna Solberg ئارنا سولبرگی سەرۆکی
حزبی ڕاست و وەزیری شارەوانیی کۆن، ئێستا لە بەردەم دادوەردا دەڵێ ''من
جگه له ڕێز خۆشه‌ویستیی زۆر هیچ شتێکی ترم له‌به‌رامبه‌ر سولبێرگ و
کۆمەڵگەی نەرویجییدا نییە و کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی له دانی مافی مرۆڤ و
ڕیزگرتن له ئایندا له‌وانه ئیسلام نموونه‌یه‌که که له وڵاته
ئیسلامه‌کان خۆیاندا نییه.''
مەلا کرێکار که سه‌رسه‌ختانه دژی ئه‌وه‌یه ئازادی بیروڕا بۆ
که‌سانێک هه‌بێت که باوه‌ڕیان به ئاینی ئیسلام نه‌ماوه و به
مورته‌د و شایان به کوشتنیان ده‌زانێت، بۆ مه‌سه‌له‌ی خۆی بۆته
لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی ئازادی بیروڕا و هه‌وڵده‌دات
فه‌تواده‌رکردنه‌کانی خۆی وه‌ک ئازادی بیروڕا به دادگا بفرۆشێت.
ئەوەتا نەک خۆی، بەڵکو پارێزەرەکانیشی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە
فەتواکانی مەلا کرێکار، ئەوەندەی تەرجومە کردنی شەریعەت و قسەی خودایە،
ئەوەندە قسەی خۆی نیە، بەم پێیە هەڕەشەکانی ئەو لە ئارنە سولبرگ،
هەروەها فەتواکانی لەدژی هەڵمەت گۆران و مەریوان هەڵه‌بجەیی و بەختیار
بلوریی کە دوانیان سوره‌تی ئه‌نفالیان سوتاندووە و یەکێکیشیان
ڕاستیەکانی مێژووی ئیسلامی نوسیوەتەوە، وەک هەڕەشەو فەتوای کوشتن و
هاندان بۆ تووندوتیژی حساب ناکرێت، بەڵکو ئەوە تەرجومەکردنی قسەی خودا‌و
شەریعەتەو ئەمەش ناچێتە خانەی تاوانکاریەوە!! ئەمە پوختەی
ئەرگومێنتەکانی مەلا کرێکارە بۆ پیشاندانی بێتاوانی خۆی.
سوود وەرگرتن لەم ئەرگومێنتانە بۆ قەناعەتپێکردنی دادگا، لەپاڵ
پشتیوانی "ترس"ێکی دادگا لەوەی کە " ئەگەر بنێردرێتەوە بۆ عێراق، ڕەنگە
لە سێدارە بدرێت یان بکوژرێت"، مەلا کرێکار دەیەوێت فشار بهێنێت بۆ
دادگای نەرویج تا "فەتواکانی" وەک دەربڕینێک وتەرجومەکردنی شەریعەتی
خودا لێکبدرێتەوە، نەک هاندان بۆ تووندوتیژی، بەمەش ئەو دەیەوێت
"بەرائەت" بۆ خۆی وەربگرێت.
ئه‌گه‌ر دادگا ئه‌م بیانووه له مەلا کرێکار قبوڵ نه‌کات ئه‌وا نه‌ک
هه‌ر مەلا کرێکار له کۆتایی ئه‌مساڵدا بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌که‌وێته
زیندان، به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌ش ده‌بێت که فه‌تواده‌رکردن و هاندان بۆ
هێرشکردنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕای دژی خۆیان
له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامدا ده‌رده‌بڕن یان هه‌ڕه‌شه‌لێکردنیان کارێکی
سزاداره و ده‌بێت ئیتر هه‌ر پیاوێکی ئاینیی په‌نای برده به‌ر ئه‌م
سیاسه‌تی خۆفه‌رزکردنه به‌ناوی ئاینه‌وه، ده‌بێت ڕاکێشی به‌رده‌م
دادگا بکرێت. ئه‌مه گرنگی بۆ وڵاتی ئێمه هه‌یه چونکه ئیتر ته‌وقێکی
کوشنده له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئازادی بیروڕا له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات‌دا لاده‌بات. به‌تاوانبارده‌رچوونی مەلا کرێکار له دادگای
نه‌رویجدا ڕاستەوخۆ مانای ئه‌وه‌یه که بۆ نموونه عه‌لی باپیریش خۆی
شایان به سزای یاسایی کردووه چونکه ئه‌و به‌ر له مەلا کرێکار هانی
خه‌ڵکی دا مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی سزا بده‌ن. بڕیاری دادگای نه‌رویجی
ده‌بێت ببێته مه‌حه‌کێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی هه‌ریمی که‌ردستان و
ئیتر به سزادان ده‌ستی عه‌لی باپیر و چه‌ندین مه‌لا و فه‌تواده‌ری تر
ببه‌ستێته‌وه له‌و هێرش و زیاده‌ڕۆییانه‌یاندا که ڕۆژانه ده‌یکه‌نه
سه‌ر ئازادی بیروڕای گه‌نجانی کوردستان. ئه‌گه‌ر ده‌زگای قه‌زایی
ئه‌مه ناکات به‌شدار ده‌بێت له زه‌مینه‌سازییدا بۆ تیرۆر. ئه‌گه‌ر
ئه‌وان ئه‌مه ناکه‌ن، من ته‌شجیعی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌که‌م وه‌ک
هاوڵاتییه‌کی نه‌رویجی داوا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر عه‌لی باپیر
تۆمار بکات تا هه‌رکاتێک هاته ئه‌وروپا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپۆلی
نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بگیردرێت و ڕاده‌ستی نه‌رویج بکرێت. به‌کورتی
ئه‌گه‌ر دادگا حوکمی دا که ئه‌وه‌ی کرێکار ئازادی بیروڕا نییه که
داوا ده‌کات ئه‌و که‌سانه سزا بدرێن، مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و
فه‌توایانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لایانه‌وه بۆ ته‌کفیرکردنی
له‌ئاینده‌رچووان ده‌درێن تاوانن و مافی مرۆڤیان پێشێل کردووه و لە
هه‌ر وڵاتێک‌دا که ئیمزای جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کردووه (که
عێراقیش یه‌کێکه له‌وانه) مولزه‌مه که‌سی فه‌تواده‌ر به تاوانی
هاندان بۆ تیرۆر و دژایه‌تی ئازادی بیروڕاوه بداته دادگا.
ئیسلامیەکان چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتانەی کە موبتەلای ئاینی
ئیسلام بوون، یان لە ئەوروپا، بۆ جێخستنی ئاکار‌و یاسا‌و سوننەت و
شەریعەتی ئیسلام، پەنا دەبەنە بەر بەخشینەوەی فەتواو حەڵاڵ و حەرام
کردنی بچوکترین شت کە پەیوەندی بە ژیانی تاکەکانەوە هەیە. هەر ڕەخنەیەک
بەرامبەر بە ئیسلام بکرێت لەبەرامبەریدا دەیانی وەک مەلا کرێکار پەیدا
دەبن و بۆ دەمکوت کردنی ئازادیەکان و لە قاڵبدانی کۆمەڵگە بە ئایدیا‌و
ئاکار‌و ڕەوشتی سەیروسەمەرەیان لە هەزاران مینبەرەوە، هەزاران فەتوای
مەرگ دەردەکەن و بەداخەوە دەسەڵاتە سەرکوتگەرەکانی لای خۆمان، نەک هیچ
کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم تاوانانە نیە، بەڵکو لە ئیسلامیەکان
زۆرتر خەریکی بە ئیسلامکردنی کۆمەڵگەن و قوربانیەکانی ئەم فەتوادەرانە
لای دەسەڵاتیش راوەدوو دەنرێن و بە تابوشکێن ناو دەبرێن.
وەک وتم ئەگەر دادگای نەرویج کە دادگایەکی پتەوو سەربەخۆیە مەلا
کرێکاریی بە تۆمەتی فەتواو هاندان بۆ تووندوتیژی خستە زیندانەوە، ئەو
کات دادگای نەرویج شەرەفی ئەوەی پێ دەدرێت کە فەتوا بە تاوان و
فەتوادەر بە تاوانبار لەبەرامبەر یاسای خۆیدا بناسێنێت. ئەمە بۆ خۆی
لێدانێکی کوشندە دەبێت لە "فەتوا" وەک وەسیلەیەکی کارای ئیسلامیەکان بۆ
خۆفه‌رزکردن و فشارهێنان بۆ سەر ئازادیەکانی خەڵک.
نا بۆ موقەدەسات، بەڵێ بۆ ئازادی ڕادەربڕین.
لەکەیسی مەلا کرێکاردا، سێ هاووڵاتی کورد بوونیان هەیە، ئەم سێ کەسە
دووانیان قورئانی سوواندووەو یەکێکیشیان نوسەرەو لەسەر میژووی ئیسلام
قسەیەکی دی کردووە کە پێچەوانەی ڕوایەتی ڕەسمی ئیسلامە. ئەم سێ کەسە بە
سێ فەتوای جیاواز لەلایەن مەلا کرێکارەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.
بەڵام لەبەرئەوەی لە وڵاتی نەرویج هەموو کەس لەبەردەم یاسادا یەکسانەو
پێوەر تەنها "مافی هاووڵاتیبوون"ه، ئەم سێ کەسە داوای یاساییان لە سەر
مەلا کرێکار تۆمار کردووەو ئێستا لە دادگا کرێکار وه‌ک تاوانبار و
ئه‌وان وه‌ک "مدعی" حزوریان هەیە، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له دارولئیسلامێکدا
بووایه ئێستا سه‌رباری ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی مەلا کرێکار بۆ سه‌ر
ژیانی ئه‌و سێ که‌سه، ئه‌وان له قه‌فه‌سی تاوانبارییدا ده‌بوون و
مەلا کرێکار خۆی به مه‌غدور ده‌زانی. ئه‌مه‌یه پیشانی ده‌دات که
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ڕێزه بۆ مرۆڤ، ئه‌وا پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی
مرۆڤ و ئازادی بیروڕا چه‌نده له پره‌نسیپه‌کانی ئاین پیرۆزتر و
گرنگترن. ئەم پرەنسیبانە ئه‌وه‌نده حه‌قانیین که مه‌لا کرێکارێکیش
هه‌وڵ ده‌دات بیانکاته قه‌ڵغان و خۆی پێ بپارێزێت.
ئەگەر مەشهەدی ئەم حاڵەتانەو ئەم فەتوایانە بگوێزینەوە بۆ کوردستان،
ئێستا ڕەنگ بوو ئەم سیانە لەلایەن مجاهدێکەوە لەناوببرانایە یان لە
زیندانەکانی حکومەتی سەوزوزەرددا بە تۆمەتی " شکاندنی مقدسات" زیندانی
بکرانایە.
بەڵام بە ڕاست ئایا سوتاندنی قورئان، یان نووسینه‌وه‌ی میژوویەکی
جیاواز لە ڕوایەتی ڕەسمیی مێژووی ئیسلام، یان سوکایەتی کردن بە
سەرکردەیەک یان سوتاندنی ئاڵای خۆ، بۆ دەبێت بکرێنه "موقەدەسات"و
شکاندنی ئەم موقەدەساتانە تا سزای مەرگی لەسەر بێت؟ ئایا خودی ئەم
بەموقەدەسکردنە مانای پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین نییە؟
من پێموایە هیچ موقەدەسێک ناتوانێت ڕێگر بێت لەبەردەم کەسێکدا کە
دەیەوێت قسە بکات و ڕاو بۆچوونی خۆی بە کۆمەڵگە بگەیەنێت. جا تەنانەت
ئەو قسەیەی کە دەیکات یان ئەو ڕاوو بۆچونەی کە دەیدات پێچەوانەی هەموو
عورف و عادەتی کۆمەڵگە بێت.
ئازادی ڕادەربڕین تەنها داواکاریەکی سیاسی نیەو ناشتوانرێت تەنها لەم
نێوەدا قەتیس بکرێتەوە. ئازادی ڕادەربڕین بە مانا چڕیەکەی یانی ئازادی
بەیانکردنی خۆ. یانی من وەک تاکێکی کۆمەڵگە مافم هەیە کە بەهەر زمانێک
کە دەمەوێت، بە هەر شێوەیەک کە هەڵدەبژێرم، لەسەر هەر مەسەلەیەک کە
بیروڕای منی تاکی لەسەرە بێمە قسەو ڕای خۆم بڵێم. دەبێت ئەم ئازادیە لە
دەستورو یاسای وڵات‌دا بناسرێت ئەگینا کۆمەڵگە تووشی وەستان دەبێت و
بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە.
ئازادی ڕادەربڕین یانی ئەوەی کە تۆ ڕێز لە هەڵبژاردنی ئازادانەی
ئینسانەکان دەگریت و هەوڵی پاراستنیشی دەدەیت. من ناتوانم ڕێز لە هیچ
دینێک بگرم وەپێشـموایە کە دین سەرەتانەو کۆمەڵگە تووشی نەخۆشی کوشندە
دەکات، بەڵام ڕێز لە کەسێک دەگرم کە بە هەڵبژاردنی ئازادانەی خۆی
دینێکی هەڵبژاردووە.
ئازادی ڕادەربڕین زەمانەتی چین و توێژە کۆمەڵایەتیەکانی ژێرەوە دەکات
کە مافەکانیان پارێزراو بێت، خواست و ڕاووبۆچونیان بە ئازادانە بڵێن و
کۆمەڵگەش گوێی لێیان بێت. سەرکوتکردنی ئەم دەنگانە لەژێر ناوی
موقەدەساتی خەڵک قسەیەکی پوچەو سەرکوتی ئازادیەکانی ئینسانە.
با چاوه‌ڕوان بین بزانین ده‌رئه‌نجامی ئه‌م دادگاییکردنه‌ی مه‌لا
کرێکار له‌سه‌ر هاندانی لاوانی کورد بۆ نواندنی توندوتیژیی ده‌گاته
کوێ. کۆتایی مانگی سێ ده‌رده‌که‌وێت که ئایا ئه‌و مه‌لایانه‌ی که له
مزگه‌وته‌کان و مه‌کته‌ب سیاسیی حیزبه ئیسلامییه‌کان و ژووره‌کانی
پاڵتۆڵکدا شه‌و و ڕۆژیان خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی که دژ به
ئازادییه‌کانی ئێمه بوه‌ستنه‌وه، ئایا سنووربڕی و کاری سزاداریان
کردووه یان نا. ئه‌گه‌ر مەلا کرێکار حوکم درا، ده‌رگایه‌ک ده‌بێت بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێرشبه‌رانه له‌پشت ده‌رگای زیندانه‌وه ڕیز
بکرێن و بەمەش ئازادی بیروڕا چەندین هەنگاو دەچێتە پێشەوە.
______________________________________
کورتەیەک لەسەر مەلا کرێکار‌و کەیسی دادگاییکردنەکەی.
- مەلاکرێکار. ناوی نەجمەدین ئەحمەد فەرەجە،
کوردی کوردستانی عێراقە. لە ٧ی تەمموزی ۱٩٥٦ لەدایک بووە.
- ساڵی ۱٩٩۱ هاتۆتە وڵاتی نەرویج، هاوسەرەکەی و چوار منداڵەکەی ئێستا
نەرویجین.
- ساڵی ۲۰۰۲، گروپی ئەنسارولئیسلام پێکدەهێنێت.
- چەندین چار بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ ئەسامە بن لادن و تەقینەوەکانی
قاعیدە لە عێراقدا دەربڕیوە.
- ساڵی ۲۰۰٣ بڕیاری دوورخستنەوەی لە وڵاتی نەرویج دەردەکرێت.
- دادگای دەوڵەت لە نەرویج لە ساڵی ۲۰۰٥ بڕیارەکەی خۆی دووپات
دەکاتەوە. ساڵی ۲۰۰٧ بەهەمان شێوە قانوونیەتی بڕیارەکە لەلایەن دادگای
باڵای نەرویجەوە جەختی لەسەر دەکرێتەوە، بەڵام بڕیارەکە نەچوە قاڵبی
جێبەجێبوونەوە چونکە دەوڵەتی عێراق نەیدەتوانی گەرەنتی ئەوە بدات کە
مەلاکرێکار لەسێدارە نادرێت.
- لە ۸ دیسامبەری ۲۰۰٦ ەوە مەلاکرێکار لە لیستی تیرۆریستانی نەتەوە
یەکگرتووەکاندا ناوی تۆمارکراوە.
- لەساڵی ۲۰١۰ ولە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانێکی دەرەوەدا،
مەلاکرێکار جەختی لەسەر ئەوە کرد کەلە حاڵەتی دەرکردنی لە نەرویج و
لەناوبردنی، ئەوا ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە دەرکردنی ئەو، هەمان
چارەنووس چاوەڕوانیان دەکات. وەک نمونە ناوی Erna Solberg ئارنا
سولبرگ، وەزیری شارەوانی ئەو کات و سەرۆکی حزبی ڕاست دەهێنێت.
omerxatat@yahoo.com
|