١٣\١١\٢٠١٢
لەسەر دۆسیەی
ئەنفال پەرلەمانتار (ئیسماعل کامل) دەبێتە گوڵان
ئاڤچیی یان فەھمی مەحمود!؟

قادر نادر
لە پەرلەمانی سوێد لەبەرواری ٢٠١٢-٠٦-٠٧
کۆمیتەی سوێدی جاودیری کوردۆساید ، لەگەل چەند پەرلەمانتارێکی سویدی
کۆنفرانسێکمان لەسەر ژنانی ئەنفال سازدا ، یەکێک لەبریارەکانی
کۆنفرانسەکە , ئەوەبوو , دۆسیەی ئەنفال بەجینۆساید ناسین وەک پێشنیاز
بخرێتەوە بەردەم دەنگدانی پەڕلەمان ، بەخۆشحالیەوە پارتی ژینگەی سویدی
لەمانگی ٩ ی ئەمسال داواکەیان ئاراستەی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان کرد ،
کەدەبێ لەو لیژنەیە بریاری لەسەر بدرێ ئەوکات دەچیتە دەنگدانی ھەموو
پەرلەمانتاران . لەم بارەوە دوو ھەول ھەیە.
ھەولی یەکەم کە٥ پەرلەمانتاری سویدی پێشوتر پەێشکەشیان کرد و لە
٢٠٠٨-٠٦-١٣ لەکاتی گفتوگۆکردن لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتی سیاسەتی دەرەوە
ی پەرلەمان رەت کرایەوە.
ھەولی دووەم لەسالی ٢٠٠٩ درا بەلام ئەمجارە لەلیژنەی دەرەوەی پەڕلەمان
تێپەری و لە ٢٠١٢-٠٣-١١ خرایە دەنگدانەوە بەلام دەنگی نەھێنا.
بۆیە ئەو ھەولەی پارتی ژینگە , ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە , یەکەمین گفتوگۆی
بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی لەسەر کرا ، بەداخەوە نەگەیشتونەتە ھیچ
رێکەوتنێک ، ئەوەی بۆکورد گرنگە دەبێ لەلایەن ئەم لیژنەیەوە تێپەرێ
ئەوکات دەخرێتەوە دەنگدانی پەرلەمانتاران ، بەلام ئەگەر لەم لیژنەیەوە
تێی نەپەڕێنێ ، ئەوا دەبێ دوو سالی تر چاوەرێ بین تابەھەمان لیژنەی
سیاسەتی دەرەوە تێپەرێ.
ئەوەی گرنگە کاری لەسەر بکەین بۆسەرکەوتنی.
١/ سۆسیال دیموکراتەکان ، کوردێکی زۆر ئەندام و ھاوسۆزیانە ، ھاوکات
لەکۆنگرەی حزبەکەیان لەسالی ٢٠٠٩ بەپێێ برگەی J٢٨ بۆتە بریار، کەئەم
حزبە خەبات بۆ ناساندننی بەجینۆساید لە پەرلەمانی سوید ، ئەورپا ،
نەتەوەیەکگرتوەکان بکات بەلام بەداخەوە لەکاتی خرانە دەنگدانی ٢٠١٠
لەچرکە ساتێک ، کورد وەک یەکەم وێستگەی ناسینی ئەنفال بەجینۆساید
دەیوست لەسویدەوە ، بپەرێتەوە بۆ ئەورپا ، سۆسیال دیموکرات بەکۆی
ئەندامانی بەشداری ٩٥ ئەندام پەرلەمانی ئامادەبوی لەم رۆژدا ، دژ
بەبەریاری حزبەکەی وەستایەوە دەنگی پێ نەدا بۆیە ئیستا بۆ فشار خستنە
سەر ئەم حزبە بەپێی بڕیاری کۆنگرەی ٢٠٠٩مان لەبەردەستە :
بۆزانیین و بینی ناوی ھەموو ئەونەندام پەرلەمانانەی کەدەنگیان بەبەلێ و
نەخێر لەسەر مەسەلەی ئەنفال دا سەیری ئەم لینکە بکە:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7425
٢/ فۆلک پارتی ، ( ئیسماعیل کامیل ) یەکێک لەئەندامانی سیاسەتی دەرەوەی
ئەم پارتە یە و کوردە و ئئیستا ئەو بەشدارە لەگفتوگۆکان بۆناسانندنی
بەجینۆساید . ئەمەش خالێکی گرنگە کاری لەسەر بکەین بەئامانجی سەرکەوتنێ
.
ھاوکات سەرجەم پارتەکانی تریش گرنگن ، وەچەندە فسارو داخوازیان لەلایەن
خەلکەوە بۆ بچی کاریگەری دەبێ لەتێپەرینی بۆدەنگدانی سەرجەم
پەرلەمانتاران.
بۆیە ئیستا مافی خۆمانە بەپەرلەمانتار ((ئیسماعیل کامل)) بلێن ، ئایا
کام بەرە ھەلدەبژێری ، دەنگدان بەئەنفال بەجینۆساید وەک مەسەلەیەکی
نەتەوایەتی یان دەنگدان بە بیرورای حزبەکەت ( فۆلک پارتی )!؟
دیارە حزبەکەی ئەو بەفەرمی لەلایەن فرێدریک مالم و گۆلان ئاڤچی لەدوو
سیمنار و کۆنفرانسی چاکدا رایان گەیاندوە وەک حزبیش باوەریان وایە ،
ئەنفال جینۆسایدە ، بەلام تێروانینی پارتەکانی راست ، ئەوەیە ئەمە کاری
پەرلەمان نیە ، بەلکو ئەکادیمی و دادگاکانی تایبەت بە جینۆسایدە کەلەم
خالەشدا خۆ دزینەوەیانە ئەگەرنا بۆچ بۆ کۆمەلکژی جولەکەکان ، ھەموو
لایەک لەھەموو ئەورپا پێیان جینۆسایدە.
خالێکی گرنگی تر ھەیە دەمەوێ بەبیر پەرلەمانتار ئیسماعیل کامل بھینمەوە
، ئەو لەچەندین ھەولیستی سیاسی وەک روداوەکانی ١٧ شوبات و گرتنی
زیندانیانی ژێر دەسەلاتی کوردی بەتایبەتی برایمی کاکەئەحە و ھەلوێستی
دژ بەئێمەی ھەبوو ، ئەوە دەکرێ وەک تێروانینی جیا یان وەک ئەندامانی
دەسەلات ئەژمار بکرێ ، بەلام دەنگ نەدانی ئەو بۆبەجینۆساید ناسینی
ئەنفال ، بێگومان ھیچ لایەنێکی سیاسی بەھەوادارانی دەسەلاتی کوردیش لێێ
ناکرن ، بەھیواشم بەھێج پاساوێک لەدانیشتنەکان دورنەکەوێتەوە جونکە
دەنگدانی ئەو تەرازوی بەلێ کان زیاتر دەکات کەلێرەدا دەبێ دوو نمونەی
بۆ بھێنمەوە.
گۆلان ئاڤچی ھاو پارتی ، وەک ئەو پەرلەمانتار بوو ، ھەمووشی چەند
مانگێک بوو بوە پەرلەمانتار ، بەلام بۆ مێژوو بڵیم ئەوکچە سەروەریەکی
گەورەی بۆ خۆی و نەتەوەکەی لەکاتی گفتوگۆ کردن لەپەرلەمانی سوێد ،
لەسەر ناسینی ئەنفال و ئەرمەن تۆمار کرد ئەویش دەنگی دژی حزبەکەی دابە
جینۆسایدی ئەرمەن و کورد کەلێرەدا جوانی ئەو کچە ھەرگیز ناتوانم لەیاد
بکەم کاتێ کەوتەیەکی لەسەر کوشتاری ئیەرمەن و کورد لەرۆژی دەنگدانەکە
ووت (( من کچە کوردێکم لەباکور لەدایک بومە ، بەشێک لەکورد بەشداربونە
لەکوشتاری ئەرمەنەکان ، بەلام بەشێکی تریان داکۆکی و دالدەیان داون ،
بەلام من لیرەدا بیرورام پێچەوانەی حزبەکەمە و دەلێم بەلێ کۆمەلکوژی
ئەرمەن و کوردان جینۆسایدە ) ئەم وتانە جگە لەوەی ھاومرۆڤ بونی کوردی
لەگەل ئەرمەن نیشان دا کەلەچرکەساتێکی مێژویی ھاریکاری کردن ھاوکات
دەنگی ئەو بوە دەنگی یەکلا کەرەوە ١٣ بە ١٣١ بوو بەمەش بەجینۆساید
ناسینی ئەرمەن ھاتە ناساندن . کەچی ھەر لەھەمان دانیشتن ، ((فەھمی
مەحمود )) پەرلەمانتارێکی پارتی مۆدیرات بوو ، دەنگی دژ بەئەنفال دا ،
روبەروی دەیان رەخنەی نوسین و ئیدانەی کوردان بۆوە ، ھەرچەندە فەھمی
مەحمود لەچەندین کارو چالاکی بەئاشکرا ھاریکاری دەکردین ، بەلام
دەنگنەدانی لەم چرکەساتدا ھەموو مێژوەکەی گۆری ، کەئەمە یەکێک
لەوھۆکارە سەرەکیانە بوو کەمترین دەنگی دواتر لەھەلبژاردن ھێنا.
بۆ زانیاریی
زیاتر سەیری ئەم لینکە بکە:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=7452
بۆیە ئیستا پەرلەمانتار ئیسماعیل کامیل دەیەوێ چ رۆلەک ببینێ ، ئایا
لەسەنگەری گەلەکەی و مرۆڤایەتی ھەڵویستی گۆلان ئاڤچی ھاوپارتی دوبارە
دەکاتەوە ، یان وەک فەھمی مەحمود پەرلەمانتاری خولی پێشو لەسەر لیستی
مۆدیراتەکان دەنگ بە حزبەکەی دەدات
لە کۆتاییش داوا
لەسەرجەم کوردانی سوید دەکەم:
١/ ئەوانەی ئەندام یان پەیوەندیان لەگەل ھەر پارت و پەرلەمان و
کەسایەتیەکی سیاسی سوید ھەیە داوایان لێ بکەن فشار و گفتوگۆ لەگەل
ئەندامانی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان لەپارتەکانیان بکەن.
٢. بە SMS و ئمێل نامەی کورتی کەلە ٢ بۆ ٣ دێر زیاتر نەبێ
لەدەربرینێکدا داوایان لێ بکەن دەنگ بدەن بۆ ئەو ئمێلانەی بەرپرسانی
سیاسەتی دەرەوە بنێرن ، کەنەگاتە ١٥ ی ئەم مانگە ، چونکە گفتوگۆی دوەم
و چارەنوساز لەسەر ئەم کەیسە دەدەن.
S سۆسیال دیموکرات
urban.ahlin@riksdagen.se
carina.hagg@riksdagen.se
carin.runeson@riksdagen.se
olle.thorell@riksdagen.se
M مۆدێرات
walburga.habsburg.douglas@riksdagen.se
christian.holm@riksdagen.se
ulrik.nilsson@riksdagen.se
mats.johansson@riksdagen.se
elisabeth.bjornsdotter.rahm@riksdagen.se
F p فۆلک پارتی
fredrik.malm@riksdagen.se
ismail.kamil@riksdagen.se
C p سەنتەر پارتی
kerstin.lundgren@riksdagen.se
abir.al-sahlani@riksdagen.se
KD کریستن دیموکرات
desiree.pethrus@riksdagen.se
SD سڤاریا دیموکرات
julia.kronlid@riksdagen.se
یان لینکی سەرجەم بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمان:
http://www.riksdagen.se/sv/Utskott-EU-namnd/Utrikesutskottet/Ledamoter
دوو تێبینی کورت:
بۆیە ئمیلەکانی پارتی جەپ و ژینگەم نەنوسیە چونکە ئەوان لەگەلیدانە
بێدودلێ ، ئەوپارتانەی تریش رەتیان نەکردۆتەوە بەتەواوی بۆیە فشار ی
بەئمێل و سمس دەوێ.
ھەر بەرێزێک دەیەوێ بەتەلەفۆن پەیوەندیان پیوە بکات بەمەرجێ ، ناردنی
لەکاتی دەوام و تا کات ٢١ی ئیوارە بێ با پەیوەندی بەم ئمێلە بکە بۆیان
دەنێرم.
ماڵپهڕی قادر نادر
|