٣٠\١١\٢٠١٢
لە
سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ''نا بۆ
توندوتیژیی'' لە ھەولێر کۆمەڵێک فیلم
نمایشکران.
مەنسوور
جیهانی
لە
سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی" لە شاری ھەولێر، ٥١
فیلم لە سینەماکارانی کوردی و بیانی لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی
پێشبڕکێی لە ھۆڵی میدیای شاری ھەولێر نمایشکران.
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی"
لە شاری ھەولێر، ٥١ فیلم، لەوانە: ٤ فیلمی بڵندی سینەمایی و ٤٧ کورتە
فیلمی چیرۆکی و دیکۆمێنتاری لە سینەماکارانی کوردی و بیانی لە دوو بەشی
پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ھۆڵی میدیای شاری ھەولێری پێتەختی
ھەرێمی کوردستان نمایشکران.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی"
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ رۆژی ٢٥ی تەشرینی دووەم / نوامبری ٢٠١٢ بە
ئامادەبوونی دکتۆر کاوە مەحموود وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی
ھەرێمی کوردستان، فەرھەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و لاوانی
پارێزگای ھەولێر، بەڕێوەبەری سینەمای ھەولێر عەدنان عوسمان و سەرۆکی
فیستیڤاڵ، ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵ،
سینەماکارانی بەشداربوو لە فیستیڤاڵ و ھۆگرانی ھونەری سینەما لە ھۆڵی
میدیای شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.
ئەندامانی
لێژنەی دادوەرانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی" لە
ھەولێر بریتین لە: سینەماکاری کورد شەھرام عەلیدی (سەرۆکی لێژنەی
دادوەران) لە وڵاتی ئێران، محەمەد ڕەزا دڵپاک ـ دەنگدانەر و کارناسی
سینەما لە وڵاتی ئێران، خاتوو لیانا سەلاح ـ ڕخنەگری فەلەستینی و
مەستەری سینەما لە وڵاتی فەڕەنسا، خاتوو ئاریس ئۆلسۆن ـ مەستەری سینەما
و دیکۆمێنتساز لە وڵاتی فینلەندا و دکتۆر تاریق جەبووری دەرھێنەر و
مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی عێراق.
لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا دکتۆر کاوە مەحموود وەزیری رۆشنبیری و
لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە گرینگی بەڕێووەچوونی ئەم
فیستیڤاڵە، گرینگی بە مافی ئافرەتان، بردنی سینەما بۆناو خەڵکی و بۆناو
کۆمەڵگا و ھەروەھا ئەنجامدانی کاری فەرھەنگی بۆ نەھێشتنی توندوتیژیی
دژی ئافرەتان ھاتە ئاخاوتن. پاشان خاتوو پەخشان بە نوێنەرایەتیی لە
ئافرەتانی کوردستان سەبارەت بە خۆشەویستیی مرۆڤ لە لایەن ئافرەتانی
کوردستان، مافی ئافرەتان و بوونی ئافرەتان لە کۆمەڵگا وتارێکی پێشکەش
کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەم مەراسیمەدا فەرھەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتیی
رۆشنبیری و لاوانی پارێزگای ھەولێر، سەبارەت بە کەمکردنەوە و نەھێشتنی
توندوتیژیی دژی ئافرەتان بە کەڵک وەرگرتن لە ھونەری سینەما و ھەروەھا
ڕەخساندنی ئاشتی و وڵامدانەوەی کردنەوەی خراپ لە رێگای ھونەرەوە ھاتە
ئاخاوتن و لە کۆتاییدا عەدنان عوسمان سەرۆکی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی
فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی" لە ھەولێر، سەبارەت بە دەستپێکردنی سینەما لە
ھەرێمی کوردستان دوای ڕووخانی رژێمی بەعس گوتی: دوای ئەم قۆناغە ٣٥
فیلمی سینەمایی لە کوردستان بەرھەمھاتووە و نزیکەی ١٠٠ خەڵاتی
نێودەوڵەتیی بەم فیلمانەوە گەڕاوەتەوە بۆ باوەشی ھەرێمی کوردستان و
ھەروەھا نزیکەی ١٠٠٠ کورتە فیلم بەرھەمھاتووە و زیاتر لە ٣٠٠ خەڵاتی
جیھانی بە سینەماکاری کورد بەخشراوە.
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی"
لە ھەولێر کۆمەڵێک کورتە فیلم و فیلمی سینەمایی لە لایەن سینەماکارانی
کورد و بیانی لە ھۆڵی میدیای شاری ھەولێر نمایشکران، کە بریتین لە:
ـ رۆژی یەکەم ٢٥ی تەشرینی دووەم / نوامبری ٢٠١٢.
کاتژمێر ٦ی ئێوارێ: کورتە فیلمی "گلاسێک ئاو" لە دەرھێنانی کەی بەھار
بە ماوەی ١٥ خولەک، کورتە فیلمی "لە با بپرسن" لە دەرھێنانی بەتین
قوبادی بە ماوەی ٣٠/١١ خولەک، کورتە فیلمی "سەمای پەیکەرەکان" لە
دەرھێنانی تارق ئاکرەیی بە ماوەی ٣٠/١٢ خولەک، کورتە فیلمی "نانی
بەیانی" لە دەرھێنانی مریەم دووستی بە ماوەی ٧ خولەک، کورتە فیلمی "ئەڵقە"
لە دەرھێنانی رێکەوت حەمە تۆفیق بە ماوەی ٣٠/٨ خولەک، کورتە فیلمی "زھرە"
لە دەرھێنانی حوسێن التاج بە ماوەی ١٥ خولەک، کورتە فیلمی "لە تاریکیدا"
لە دەرھێنانی کامەران جەمال بە ماوەی ٣٠/١٤ خولەک، کورتە فیلمی "ئیتر
ھیچ" لە دەرھێنانی روقیە تەوەکولی بە ماوەی ٧ خولەک، کورتە فیلمی "ئاوێنە"
لە دەرھێنانی ھیوا محەمەد بە ماوەی ٢٠/٤ خولەک، کورتە فیلمی "ئەزا مێ"
لە دەرھێنانی رەجەب ئەحمەد بە ماوەی ٥ خولەک و کورتە فیلمی "بانداژ" لە
دەرھێنانی
ئومید عەبدوڵڵاھی بە ماوەی ١٠ خولەک.
ـ رۆژی دووەم ٢٦ی تەشرینی دووەم / نوامبری ٢٠١٢.
کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ: فیلمی سینەمایی "شیرین" لە دەرھێنانی حەسەن
عەلی بە ماوەی ١٠٤ خولەک.
کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ: کورتە فیلمی "بێدەنگ" لە دەرھێنانی رێزان
ئێشیلباش بە ماوەی ١٥ خولەک، کورتە فیلمی "فریسە بین الانیات" لە
دەرھێنانی باسم جیھاد بە ماوەی ١٤ خولەک، کورتە فیلمی "دەنگە
نەبیسراوەکان" لە دەرھێنانی فەرزین کەریم بە ماوەی ٣٠/١٤ خولەک، کورتە
فیلمی "دوو ماڵ لە باغێکدا" لە دەرھێنانی ناجیە سەلیمی بە ماوەی ٦
خولەک، کورتە فیلمی "ژیلەمۆ" لە دەرھێنانی مێھران عەباسیان بە ماوەی
٣٠/٨ خولەک، کورتە فیلمی "ھەنار میوەی بەھەشت" لە دەرھێنانی تەیموور
قادری بە ماوەی ١٥ خولەک، کورتە فیلمی "ھەمان ئازار" لە دەرھێنانی
ھەڤاڵ سەلاح بە ماوەی ٥ خولەک، کورتە فیلمی "لە ناکاو زینێت" لە
دەرھێنانی نەوید نیکخواە ئازاد بە ماوەی ٢١ خولەک و کورتە فیلمی "پەیوەندییەکی
دوور و درێژ" لە دەرھێنانی ئاوات نامیق ئاغا بە ماوەی ١٥ خولەک.
کاتژمێر ٥ی ئێوارێ: کورتە فیلمی "رۆژئاوایەکی خراپ" لە دەرھێنانی
محەمەد جانۆ بە ماوەی ٦ خولەک، کورتە فیلمی "ساتێک بۆ من" لە دەرھێنانی
مەریوان ئیبراھیم بە ماوەی ٣٠/١٥ خولەک، کورتە فیلمی "نیو کاتژمێر
دواتر" لە دەرھێنانی محەمەد رەزا لوتفی بە ماوەی ٢١ خولەک، کورتە فیلمی
"ماسیگرەکان" لە دەرھێنانی حوسێن سێوەدین بە ماوەی ٦ خولەک، کورتە
فیلمی "فیلم" لە دەرھێنانی بەکر مەعروف بە ماوەی ٣٠/٨ خولەک و فیلمی "رەنگێن
ژنێ" لە دەرھێنانی سۆزان شەڕەفانی بە ماوەی ٣٥ خولەک.
ـ رۆژی سێیەم ٢٧ی تەشرینی دووەم / نوامبری ٢٠١٢.
کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ: فیلمی سینەمایی سینەمایی "کاوار؟" لە دەرھێنانی
ھۆشیار زێرۆ بە ماوەی ٨١ خولەک و فیلمی سینەمایی "دە چرکە" لە
دەرھێنانی ئاکۆ عەزیز بە ماوەی ٨٥ خولەک، ئەم فیلمە پێشتر لە یەکەمین
خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دھۆک و مانگێک پێش ئێستا لە یەکەمین
خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئامێد لە باکووری کوردستان نمایشکراوە.
کاتژمێر ٣ی نیوەڕۆ: کورتە فیلمی "ھێز" لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن بە
ماوەی ٣٠/١٤ خولەک، کورتە فیلمی "دوای وانە" لە دەرھێنانی فریشتە
پارنینان بە ماوەی ١٢ خولەک، کورتە فیلمی "پەیکەرە لمینەکان" لە
دەرھێنانی تەحسین فایق بە ماوەی ١٦ خولەک، کورتە فیلمی "سێ مانگ پێش
ئەوەی بمرم" لە دەرھێنانی تەیفوور ئایدن بە ماوەی ٣٠/١٤ خولەک، کورتە
فیلمی "سەفەری سارد" لە دەرھێنانی جەلال نەسیری ھانیس بە ماوەی ١٥
خولەک و کورتە فیلمی "ندی" لە دەرھێنانی مریەم عەلی بە ماوەی ٤٠/١٢
خولەک.
کاتژمێر ٤ی نیوەڕۆ: کورتە فیلمی "کۆڵانێک لە پشت ماڵی ئێمە" لە
دەرھێنانی شیلان سەعدی بە ماوەی ١١ خولەک، کورتە فیلمی "دەنگی پیاوێک"
لە دەرھێنانی ھیوا سووفییە بە ماوەی ١١ خولەک، کورتە فیلمی "لێدان" لە
دەرھێنانی مەھسا دێھکوردی بە ماوەی ١٥ خولەک، کورتە فیلمی "سەما لەگەڵ
من بکە" لە دەرھێنانی مریەم پیربەند بە ماوەی ١٨ خولەک، کورتە فیلمی "دەمەوێ
ھەر کچ بم" لە دەرھێنانی ھێشوو ئەحمەد بە ماوەی ٣٠/١٤ خولەک و کورتە
فیلمی "بڕیار" لە دەرھێنانی دیاکۆ جەواھیری بە ماوەی ٢٠ خولەک.
کاتژمێر ٦ی ئێوارێ: کورتە فیلمی "لێرەوە مەیێ" لە دەرھێنانی وریا غەریب
بە ماوەی ٢٠ خولەک، کورتە فیلمی "ژنێک" لە دەرھێنانی سۆران عوسمان بە
ماوەی ٤٢ خولەک، کورتە فیلمی "ئومێد" لە دەرھێنانی ئازاد دڵپاک بە
ماوەی ١٥ خولەک و کورتە فیلمی "دە" لە دەرھێنانی چاوان زانا بە ماوەی
١٤ خولەک.
ـ رۆژی چوارەم ٢٨ی تەشرینی دووەم / نوامبری ٢٠١٢.
کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ: فیلمی سینەمایی "سێگۆشەی مەرگ" لە دەرھێنانی
عەدنان عوسمان بە ماوەی ٨٧ خولەک.
کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ: کورتە فیلمی "من لەوبڕوایەدام کە ھەیە" لە
دەرھێنانی ھاوارە شەریف بە ماوەی ٨ خولەک، کورتە فیلمی "گرێ" لە
دەرھێنانی ھەنار فەرھاد بە ماوەی ٦ خولەک، کورتە فیلمی "بابەت" لە
دەرھێنانی سۆلاڤ شەیدا بە ماوەی ١٠ خولەک، کورتە فیلمی "تیشکی ڕووناکی"
لە دەرھێنانی ئەحلام موحسین بە ماوەی ٣ خولەک و کورتە فیلمی "بیرەوەری"
لە دەرھێنانی ڕووپاک عەبدوالقادێر بە ماوەی ٨ خولەک.
براوەکانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی" لە چەندین
بەشی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری، باشترین کورتە فیلم، باشترین مونتاژ،
باشترین موزیک، باشترین دەرھێنان، باشترین وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری
کچ، باشترین ئەکتەری کوڕ و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە
ئێوارێ ٢٨ی تەشرینی دووەم / نوامبری ٢٠١٢ دەستنیشان دەکرێن.
بۆ زانیاریی پتر:
http://www.kurdfilms.com
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی
فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|