١٣\٩\٢٠١٩
لە شاعیری ئەمەریکایی''لانگستۆن هیوز''ەوە.*

لانگستۆن
هیوز و: نەژاد عەزیز سورمێ
١
ناوازه‌یه شه‌و.
ناوازه‌یه شه‌و
سیمای گه‌له‌كه‌مه.
*
ئه‌ستێره‌كان ناوازه‌ن
چاوی گه‌له‌كه‌من.
*
ناوازه‌یه خۆر،
ناوازه‌یه
ڕۆحی
گه‌له‌كه‌م..
٢
خۆر
ئاوابوون.
خۆر ئاوا ده‌بێ،
من گۆرانی بۆ ئه‌و ده‌چڕم..
خۆر ئاوا ده‌بێ
گۆرانی به‌سه‌ردا ده‌ڵێم..
كه شه‌و دادێ
خه‌م دێ
گۆرانییه‌كان پڕ ده‌كا..
٣
وێنه‌ی
گه‌نجێكی پێست تاریك كه به ستایلی گۆگان كێشراوه.
ته‌پڵی دارستانان به توندی
له خوێنمدا ده‌كوترێ..
(مانگ)ی دارستانان
- مانگی گه‌رمی كێوی -
له ڕۆحمدا ده‌دره‌وشێنه‌وه
من
له‌م شارستانیه‌ته
دڵڕه‌قه
سارده
به‌هێزه
ده‌ترسم.
_______________________________________
*
لانگستۆن هیوز (١٩٠١
- ١٩٦٧): شاعیر و رۆمان و شانۆنووسی ئه‌مەریكایی له ویلایه‌تی میزۆری
له دایك بووه. هیوز له به‌رهه‌مه‌كانیدا بایه‌خی زۆری به چینی خواره‌وه‌ی
ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مەریكا داوه، كه خۆشی به ره‌گه‌ز ئه‌فریقاییه.
بڕوانه:
www.almothaqaf.com/b/c3/902260
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|