| 
			 
			
											٩\٣\٢٠١١ 
			
			لە شاری 
			(بۆرتن)ی بەریتانیا گیانی قوربانیانی هەڵەبجە بەرز رادەگیرێ. 
  
			
			 
			لە ژێر دروشمی (نا بۆ مرۆڤ کوژی لە جیهاندا) ، لە شاری بۆرتۆن-ی 
			بەریتانیا گیانی قوربانیانی هەڵبجەی شەهید بەرز رادەگیرێ.  
			
			 
			 چەند 
			چالاکوانێکی سەربەخۆی کورد لە وڵاتی بەریتانیا، لە ڕێگای شارەوانی 
			ستافۆردشەر لە شاری (بۆرتن)ی بەریتانیا توانیان درەختێکی بەڕوو بڕوێنن 
			و کورسییەکی حەوانەش بنیات بنێن لە پارکی بەناوبانگی ستێپن هیڵی ئەو 
			شارە، بۆ وەبیرهێنانەوەی کارەساتی مێژوویی دڵتەزێنی هەڵەبجە. 
			
			 
			رۆژی یەکشەمهی داهاتوو، بەرواری 13/03/2011 کاتژمێر 3-4 ی ئێوارە، لە 
			شاری بۆرتن لە بەریتانیا، بۆ بەرزڕاگرتنی گیانی قوربانیانی کارەساتی 
			هەڵەبجە، بۆنەیەکی وەبیرهێنانەوە بەڕێوەدەبرێت لە بەردەم ئەو درەخت و 
			کورسییەی کە ئەمساڵ بنیات نراوە. هاتنتان لەو رۆژە دڵتەزێنە کە برینێکی 
			قوڵی مێژوویی نەتەوەکەمانە، نیشانەی وەفاداری و ڕێزلێنانی ئێوەیە لە 
			تەواوی شەهیدان و قوربانیانی رێگای ڕزگاری گەلەکەمان.  
			
			 
			کات: 
			3-4 ی ئێوارە، رۆژی یهکشهم 
			13/03/2011  
			شوێن: 
			Stapen Hill Park  
			Address: Stapen Hill Road  
			Burton-Upon-Trent  
			Post Code: DE15 9AF 
			
			 
			بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی 
			07858316022 
			
			  
			
			  
			
			  
			 |