٢\٦\٢٠١٤
لێشاوێك له
بیروڕای نوێ.*
دانییل گیرین |

و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف |
شتینه‌ر نووسه‌رێکی ئاسایی نییه، شێوازی
نووسینی توندوتیژ و سوتێنه‌ره، نه مه‌جازی (métaphorique)ه و نه
(جه‌رمان)یشه، شێوازی نووسینی، له شێوازی نووسینی میشلە (Mechele)
ده‌چێت، مارکس له (ئایدلۆجی ئه‌ڵمانی)دا به‌رامبه‌ر شێوازی نووسینی
شتینه‌ر سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕیوه و (پرۆدۆ‌ن)یش سه‌رسامبووه به شێوازی
نووسینی میشیلە.
ئه‌م ده‌مه هێنری ئەفرون تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه و سه‌رنجڕاده‌کێشێت
بۆ لای ئه‌وه، که په‌ڕتوکه‌که‌ی شتینه‌ر واته په‌ڕتووکی (یه‌گانە /
بێوێنە unique) ناخرێته خانه‌یه‌ك (classification)ه‌وه، چونکه
چڕوپڕه و هاوکاتیش ساده‌یه، نهێنی ڕسته‌کانی له [مصادر الوجودیة،
ماکس شتاینر، ص3،48]دا ده‌بینرێت و ده‌ناسرێته‌وه.
تایبه‌تدمه‌ندی مه‌زنی شتینه‌ر له داهێنانه بڵند و به‌ناوبانگه‌که‌یدا
ده‌رده‌که‌وێت، واته له دۆزینه‌وه‌ی تاکایەتی (یەگانەیی)دا، که ئه‌و
تاکه یه‌گانەیه، له هیچ کامێك له تاکه‌کانی دیکە ناچێت، بیۆلۆجی
نوێ لایه‌نگری ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌کات و پاڵپشتییه‌تی " ئای مرۆڤی
یەگانە، ئاخۆ مه‌زنی تۆ له کوێدا خۆی حه‌شارداوه؟ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێهه‌ڵده‌ستێت،
ته‌نها وه‌ك (مرۆڤێکی یەگانە) پێهه‌ڵده‌ستێت".
شتینه‌ر له (من de son moi)که‌یه‌وه ده‌ستپێده‌کات " کاتێك، که من
ڕزگارم ده‌بێت له‌وه، که [من نیم]، ئه‌و کاته له خۆم زیاتر چی دیم
ده‌مێنێته‌وه؟ با هه‌ر یه‌که‌تان (منه به‌هێز)ه‌که بێت". پاشان
شتینه‌ر ده‌ستده‌داته ڕه‌خنه‌گرتن و سه‌رزه‌نشتکردنی ئه‌وانه، که
ناویناون "سه‌روه‌رانی یاسادۆست" و ده‌ڵێت " ئەگه‌ر ئه‌وانه ئازادییان
پێبه‌خشین، ئه‌وانه فێڵبازن له‌وه زیاترتان ناده‌نێ، ئه‌وه‌ش، که ده‌تانده‌نێ
دزراوه و دارایی خۆیان نییه، ئازادی به‌خشراو ئازادی نییه، ده‌بێت
ئێوه خۆتان ئازادی خۆتان ده‌ستبخه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش، که ئایا من
هه‌ڵه‌م، یان هه‌ڵه نیم؟ ته‌نها خۆم ده‌توانم ئه‌و حوکمه بده‌م".
ئه‌و بڕوایه وه‌ها ده‌کات، که به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان شتینه‌ر
ببێته سه‌رکاروانی ناهۆشمه‌ندی فرۆیدی، که‌واته ده‌بێته ده‌وڵه‌مه‌نکاری
(من ego) و له هه‌مان کاتیش‌دا بتوانێت (ئه‌و) دەرک بکات.**
" ئیمراتۆریه‌تی بیروڕا، هزر، هۆشمه‌ندی، له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی (من)ه‌که‌دا
به‌رگه‌ناگرێت و وردوخاشده‌بێت و ناتوانێت من ده‌ربڕێت، ئه‌و تێگه‌یشتنه
concent هه‌ر به‌ناو ئاوایه، که گوایه ده‌توانێت من ده‌ببڕێت،
چونکه ئه‌و ده‌ربڕینه چییەتی من نییه و توانای دیاریکردنی منی نییه".
دواتر شتینه‌ر له‌ته‌ك ڕاپه‌ڕیوه‌کان و به‌رهه‌ڵستکاراندا، خۆی ده‌بینێته‌وه
و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌دوێت، واته به‌ناوی ( لانه‌وازان، ڕاپه‌ڕیوه‌کان،
به‌رهه‌ڵستکاران، بزێوه‌کان)، هه‌روه‌ها له‌ته‌ك کۆچه‌رییه‌کان- البدو-
ئه‌و په‌ڕه‌وازه‌کراوانه‌ی کە ژیانیان مسۆگەرنییە، هه‌ڕه‌شه‌ن له
سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆرژوازی " له دیدی بۆرژوازیدا، ئه‌و په‌ڕه‌وازه‌کراوانه،
مه‌ترسیین، دوژمنن، له‌نێو ئه‌و په‌ڕه‌وازانه‌دا، هه‌ندێك هه‌ن، ئه‌و
جێگه و ڕێگه‌یه، که به میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه، به بارقورسی و به‌رته‌سکییەکی
دیاریکراو ده‌زانن و به‌شیانناکات، ئه‌وانه لەجیاتی ئه‌وه‌ی له
سنووری هزری مامناوه‌ندیدا بمێننه‌وه و بڕوایان وابێت، که هزره‌کان،
فڕیان به‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌وه نییه ، که دڵنه‌وایی و ئارامی ده‌به‌خشێت،
ئه‌وانه به‌سه‌ر سنوری دابونه‌ریتدا بازده‌ده‌ن و په‌ڕه‌وازه‌ده‌بن و
ده‌بنه په‌ڕه‌وازه‌ی ڕه‌فتارسه‌یروسه‌مه‌ر، ئه‌وانه له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا،
که ئه‌هلی ڕه‌خنه‌ی توندوتیژن و به‌گومانن، که‌چی (توێژێکی واقوڕماوو
به‌رشووبڵاون) وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وانه، که ناسره‌ون و بێ‌باك دێن و ده‌چن
و جوڵه‌یان سه‌یروسه‌مه‌ره، بۆژوازی ڕاسته‌قینه، لە بەرامبەر ئه‌وانه
ده‌ڵێت "په‌ڕه‌وازه‌کان به‌ندبکه‌ن" با "بەردبارانیان بکه‌یین" له‌نێو
ئه‌وانه‌شدا، مرۆڤی بلیمەت ده‌رده‌که‌ون، کڕۆکی ئه‌وانه، یاخیبونێکی
تاگانەیە و گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و بلیمەتییە ئازادبێت،
به دیدی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌و بلیمەته (بێخه‌تا) نییه، حکومه‌ت نایشارێته‌وه
و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی له‌ته‌کما نییه دوژمنمه".
له‌و بواره‌دا شتینه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه، که ڕه‌خنه‌یان
لێده‌گرت، خۆی نه‌کرده به‌نده‌ی هه‌ڵوێستێکی بێجوڵه، ناوبه‌ناو، به
زیاده‌ڕۆییکردن، له به‌کارهێنانی ڕسته هه‌راسه‌نکاره‌کاندا، ئه‌و ڕه‌خنه‌چیانه
ده‌هروژێنێت، ڕسته‌کانی به‌واتا ئاسایی و باوه‌کانی ناخوێنرێنه‌وه،
چونکه ئه‌و بۆ هه‌راسانکردن په‌نا ده‌باته به‌ر نوکته ئه‌و نوکتانه
هێنده هه‌راسانکارن، گه‌ر وشه‌یی بخوێنرێنه‌وه و نه‌خرێنه باری
تایبه‌تی خۆیانه‌وه، واتایه‌کی تەواو و به‌پێز نابه‌خشن، بۆنمونه ده‌ڵێت
" گه‌ل مرد، بژی من!". "به‌ختیاری گه‌ل، نابه‌ختیاری منه" ، " با به‌دیاریکراوی
[تاکڕه‌وخواز] بیین، نه‌ك کۆمه‌ڵخواز" پێویسته هه‌رچییه‌ك زاده‌ی
بیروباوه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تییه، فڕێبدرێته ناو چاڵی خاشوخۆڵی کۆمه‌ڵگه‌وه.".
گه‌ر "خۆپه‌رستی"ه‌که‌مان هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بێت، که
تیایدا ئازادی تابوو، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌سه‌ڵات سه‌پێنه‌ره، سه‌پاندی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش، بۆ مه‌زنکردنی گۆشه‌گیری نییه، به‌ڵکو بانگه‌وازێکه
بۆ په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان : هاوبه‌شی ڕێگه‌سازییه بۆ
ڕزگاربوون له‌و زۆره‌ملێیه، که ژیانی ده‌وڵه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یسه‌پێنێت.
به بۆچوونی شتینه‌ر کۆمه‌ڵگه و هاوبه‌شیی به‌ڕووی یه‌کدیدا ده‌ته‌قێنه‌وه،
که‌واته [دژبه‌یه‌کن] له کۆمه‌ڵگه‌دا، خۆت و هێزی کاره‌که‌ت به‌کارده‌هێنرێت،
به‌پێچه‌وانه‌وه تۆش هاوبه‌شیی به‌کارده‌بەیت، لێره‌دا شتینه‌ر ده‌پرسێت،
کێ ده‌توانێت به‌گومانبێت له پێویستیبوونی هاوبه‌شیی؟
له‌سه‌ر ئاستی که‌سی و به‌رهه‌مهێنان بوونی هاوبه‌شیی پێویسته:
ا- په‌یوه‌ندییه که‌سییه‌کان:
" کاتێك تۆ پێویستت به دۆستێك، یان خزمه‌تگوزارییه‌کی دۆستانه و
تاگانە هه‌یه، کۆمه‌ڵگه ناتوانێت بۆتی دابیینبکات".
" من گه‌ره‌کمه بنووسم، تا بیر و بۆچوونەکانم له‌دایك ببن و گیان بکه‌م
به‌به‌ریاندا، نووسه‌رێك وێنه‌ی سترانبێژێك، پێویستی به‌وانی دیکە هەیه
"گیۆچکه‌کانی دیکە" تا ده‌نگی بیستراوبێت.
(مۆزیز هێس Moses Hess) که‌سێکی نزیکی (مارکس) بوو، ئه‌و ده‌مه هه‌وڵی
ئه‌وه‌یدا، خۆپه‌رستییه باوه‌که و خۆپه‌رستیه‌که‌ی (شتینه‌ر) تێکه‌ڵی
یه‌کدی بکات، (شتینه‌ر) له بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه، ده‌پرسێت، ئه‌رێ
(مۆزیز) خوازیاری چ جۆره هاوبه‌شیه‌که؟" گه‌ر(مۆزیز هێس) گه‌ره‌کی
بێت و به هۆشیاری بڕوانێته ژیانی ڕاسته‌قینه، سه‌دان هاوبه‌شی له‌یه‌کچوو
ده‌بینێت، که هه‌ندێکیان زوو له‌ناوده‌چن، هه‌ندێکی دیکەیان به‌رده‌وام
ده‌بن، ده‌شێت، ئا له‌م ساته‌دا له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ی ئه‌ودا، چه‌ند
زارۆکێك خه‌ریکی گه‌مه‌کردن بن، با بڕوانێته ئه‌و زارۆکانه، چه‌ند
هاوبه‌شییه‌کی به‌ختیار ده‌بینێت، که له هاوبه‌شییه خۆپه‌رستییه‌کان
پێکهاتوون، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه، که خۆی براده‌رێك، یان دڵخوازێکی
هه‌بێت، له‌وه‌وه ده‌توانێت ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وێت، که چۆن دڵێك
دڵێکی دیکە ده‌دۆزێته‌وه و خۆپه‌رستانه یه‌کده‌گرن، تا چێز و خۆشی به
یه‌کدی ببه‌خشن له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌ڕێ توشی به توشی چه‌ند ناسیاوێکه‌وه
ببێت و داوای لێبکه‌ن له‌ته‌کیاندا بچێت بۆ قاوه‌خانه، ئه‌ویش له‌ته‌کیاندا
ده‌چێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه ناچێت له ته‌کیاندا، که به‌زه‌یی به‌واندا
دێته‌وه، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی چێژ وه‌ربگرێت له‌و یه‌کدی بینینه
چاوه‌ڕواننه‌کراوه.".
شتینه‌ر گه‌ره‌کییه‌تی، له‌ته‌ك ئه‌وانه‌دا یه‌کبگرێت، که له خۆی ده‌چن،
تا بتوانیین " بەهۆی هێزی هاوبه‌شمان، له‌وه زیاتر ئه‌نجامبده‌یین، که
ته‌نها هێزێك ئه‌نجامیده‌دات.هاوبه‌شیی بریتییه له یەکگرتنی هێزی من
له‌تەك هێزه‌کانی دیکە" شتینه‌ر له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که بۆچوونی ئاوا
بووه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه له‌ته‌ك هاوبه‌شیی ناکامدا به‌رده‌وامبێت،
لای ئه‌و مافی کشانه‌وه‌ش، له‌وێوه سه‌رچاوه‌یگرتووه، بۆئه‌وه‌ی
هاوبه‌شیی پته‌و و کاریگه‌ر بێت، ده‌بێت له یه‌گانەیەوە هunicité سه‌چاوه‌یگرتبێت
" ته‌نها ئه‌و کاته، که یەگانەین، ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ته‌ك
ئه‌وانی دیکەدا دروستبکه‌ین، جیاوازی له‌نێوان هاوبه‌شیی و کۆمه‌ڵی سه‌پێنراودا
چیه ؟" له هاوبه‌شییدا تاکی ڕاسته‌قینه/ سەربەخۆ له‌ته‌ك تاکی دیکەی
وەك خۆیدا یه‌کده‌گرێت، بەڵام له کۆمه‌ڵی سه‌پێنراودا، پابه‌ستی و
زۆره ملێییه. ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و فیدریاڵیی ئازادیخوازانەیە
fédéralism libertair، که دواتر (پرۆدۆ‌ن) و (باکۆنین) بره‌ویان پێدا
و بۆ هزری (شتینه‌ر) ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هزر و کردەیه بڕوایان به
یه‌کگرتن و مافی جیابوونه‌وه‌ش هه‌یه‌و ده‌یپارێزن.
ب - په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان:
" کێ وتوویه‌تی تاکێك ده‌توانێت هه‌موو شتێك بکات. گه‌ر تۆ، چه‌ند
ملوێنێکت به‌دواوه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتپارێزن واتای ئه‌وه‌یه، که تۆ
هێزێکی بێشومارت له‌ته‌کدایه و ده‌توانرێت سه‌رکه‌وتن ده‌ستبخرێت.
ئێوه دووازده دانەتان ده‌کاته دووازده، هه‌زارانتان ده‌بێته گه‌ل،
ملوێنه‌هاشتان ده‌بێته مرۆڤایه‌تی شتینه‌ر وه‌ك سۆشیالیستێکی
ئازادیخواز دێته مه‌یدانی هاوبه‌شیی جه‌ماوه‌ریی پرۆلیتاریاوه، نه‌ك
وه‌ك تاکڕه‌وخوازێك، ئه‌و خۆی گیرۆده‌ی سنووری داواکردنی یه‌گانە‌یی نه‌کردووه،
شتینه‌ر وتوویه‌تی " کرێکا‌ران خاوه‌نی هێزێکی هێگ جار مه‌زنن، ئەگه‌ر
بەکرده‌وە بەوە هۆشمه‌ندبن، هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ره‌وڕوویان بوه‌ستێته‌وه
و به‌رگه‌یبگرێت، ئه‌وه‌ی که‌وتۆته سه‌رشانی کرێکا‌ران، ئه‌وه‌یه،
کارکردن بوه‌ستێنن و به‌رهه‌می کاره‌کانیان بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان و
چێژی لێ وه‌رگرن" ئا ئه‌وه‌یه واتای بزوتنه‌وه کرێکارییه‌کان، که
لێره و له‌وێ ده‌رده‌که‌ون.
____________________________________
په‌ڕاوێز:
* په‌ڕتوکی
- من العقیدة الی الممارسة - دانییل غیرین. ئه‌و بابه‌ته له هه‌ردوو
چاپه فه‌ره‌نسیه‌که‌دا نییه، پێده‌چێت وه‌رگێڕی عه‌ره‌بزمان
زیادیکردبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی،له‌ته‌ك ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانی په‌ڕتوکه‌که‌دا
ده‌گونجێت. و-ك.
**
هه‌ڵچوونی ناهۆشمه‌ندانەی هه‌موو غه‌ریزه- سێکسییه‌کان- من، ئەو و منی
باڵا le ça le moi et le sumoi . و-ع.
***
concept : تێگه‌یشن / چەمك، بریتییه له نواندنێکی ئاوەزی گشتی و
داماڵراو له پرسێك، بۆ نمونه تێگه‌یشتی ده‌سه‌ڵات. و- ع.
****
القاعدیة /normalité/ باو/ ئاسایی بریتییه له‌کۆی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگه،
زۆر جار له پیشاندانی ڕه‌خنه‌دا به‌کارده‌برێت، ڕه‌خنه له بنه‌ماو
دابونه‌ریته کۆنه‌کان، له‌وانه، که له لێکدانەوە و ئه‌رکه ئاینییه‌کانه‌وه
هاتوون، یان له بنه‌ماکانی ڕژێمی بۆرژوازی، یان له بنه‌ماکانی ڕژێمه
ده‌سه‌ڵاتگه‌راکان، به‌گشتی و له‌ناویادا ستالینزم. و-ع.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|