١٤\١١\٢٠١٩
لە شیعری نوێی ئەڤغانییەوە''ئەلیاس عەلەوی''.
لە

ئەلیاس عەلەوی
و:
نەژاد عەزیز سورمێ
بە پێڵاوی
لۆکەوە.
بە پێڵاوی لۆکەو
باڵتۆی سەوزەوە،
لەسەر پەیژەکە دانیشتووی ..
بێ پێڵووبزاوتێک
لە گۆنات ڕاماوە .
ھەناسەت،
بۆ ڕێبوارانی ماندووی خۆرنشین ،
چایەکی گەرمە ..
تۆ دەڕۆی
جوانیشت
لەسەر پەیژە دانیشتووە.
لە دەساڵیدا
کۆتاییم پێ ھات.
برسیم،
وەک قورئانێک
ھەزار ساڵە
دەلاقە دەبوغزێنێ..
تینووم و
(عەباس) یش
ھەموو ئاوەکەی
بۆخۆی دەویست !
پێستی سکم
بە ئێسقانی پشتمەوە نووساوە ..
سیمای براشم
لە ھی من وێرانتر ..
من تێکشکاوم
وێنەی (کابول)ی دایکم و
(بوزا)ی باوکم ..
تەماشای ھەنییەم کە !
من وەک ئەو سپییەتی و ڕەشاییە ،
لە بەردامە کۆتاییم پێ بێ..
____________________________________________
*
ئەلیاسی عەلەوی شاعیری ئەفغانی ساڵی ١٩٨١ لەدایک بووە، یەکەمین کۆشیعری
(من گورگێکم خەون دەبینم) لە تاران بڵاوکردووەتەوە، ئێستا لە
ئوستورالیا دەژی. شیعری یەکەم بڕوانە ماڵپەڕی (جدار الصوت) ڕۆژی
١١-١٢-٢٠١٥، شیعری دووەم لە ڕۆژنامەی (العالم)ی عێراقی ژمارەی ڕۆژی
٢٢-١٢-٢٠١٥ کراون بە کوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|