١\٢\٢٠١٠
ئاگادارییه‌کی
زۆر به په‌له:
له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌ک هۆنراوه
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د و عه‌بدولڕه‌حمان
بامه‌ڕنی ده‌خرێنه زیندان.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
بۆ هه‌موو ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له
کوردستان و ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ شاعیر و نووسه‌ر و رۆشه‌نبیر هۆشه‌نگ شێخ
مه‌حه‌مه‌د و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدولرحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ری
رۆژنامه‌ی چاڤدێر بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته له‌لایه‌ن حاکم جاسم له
دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی دهۆک ده‌ستبه‌سه‌ر (حجز) کران، هۆکاری ئه‌م گرتنه
بۆ ئه‌و سکالایه (شکایه‌ت) ئه‌گه‌ڕێته‌وه که پێش دوو حه‌فته له‌لایه‌ن
که‌سێک به ناوی دڵۆڤان و دوایش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ئاوقاف له‌سه‌ر هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د و عه‌بدولره‌حمان بامه‌ڕنی
تۆمار کرابوو، به هۆی شیعری
(ئه‌ز د ئه‌یفۆڕه‌کێدا)
که له نووسینی شاعیر هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌ده و له رۆژنامه‌ی
چاڤدێر که عه‌بدولرحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ریه‌تی
بڵاوکرا‌وه‌ته‌وه.
داوا له هه‌موو ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه ده‌که‌ین
که خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن به‌رانبه‌ر
به نووسین و نووسه‌ران هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن و به پێی
پڕینسیپه‌کانی کاری رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندن
به ئه‌رک و کاری خۆیان هه‌ڵسن.
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێی کرد ئێستا ئه‌و دوو نووسه‌ره گیراون،
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌داواداچوون
له‌و باره‌وه بکه‌ن ئاگادارتان ئه‌که‌ینه‌وه که هه‌ر دوو نووسه‌ر له
به‌ندیخانه‌ی زڕگه له دهۆک گیراون.
01.02.2010
راسته‌وخۆ له هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د ئه‌م هه‌واڵه‌م
پێگه‌یشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن که ئه‌م هه‌واڵه جێگای هیچ
گومانێک نییه ده‌قی
شیعره بڵاوکراوه‌که‌م بۆ لکاندوون.
 
|