٧\٩\٢٠١١
له سوتانی ئاڵاوه
به‌ره‌و وه‌ده‌رنانی مۆڵگه سیخوڕییه‌کانی
تورکیا و ئێران
له کوردستان.

موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌کانی
هه‌ردو رژیمی فاشی قه‌ومی و ئیسلامی تورکیا وئیران بۆ سه‌ر لادی و
شارۆچکه‌کانی کوردستان له چه‌ند مانگی رابردودا که بۆته هۆی کوژران
و بریندار بونی ده‌یان و سه‌دان که‌س و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربونی ده‌یان
هه‌زار که‌س و که‌وتنی زیانی گه‌وره له موڵک ماڵی خه‌ڵکی نه یه‌که‌م
جاره له چه‌ند ساڵی رابردوداو نه دوا جارێش ده‌بیت تا کوردستان له
ژیر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کیتی دا بیت.ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می شه‌ری
ناوخۆیان ،خۆیان به ئاشکرا ده‌ستی سوپای هه‌ردو رژیم و ته‌نانه‌ت به‌عسیشیان
راده‌کیشا بۆ نابودکردنی یه‌کتری ئه‌وه ئیستا ئاماده‌ن هه‌رچی ریگایه‌کی
دژی خه‌لکی کوردستان هه‌یه بیگرنه به‌ر.ئه‌مه‌ش ته‌نها له
پیناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی دزو گه‌نده‌لی خۆیان.
ئاشکرابونی به‌لگه‌کانی نوینه‌ریان له تاران له چه‌ند مانگی رابردو
که له هاوولاتی بلاو بۆوه ئه‌و راستی یه ده‌سه‌لمینی که چون پارتی
و یه‌کیتی ده‌ستیان له‌و هیرشانه‌دا هه‌یه.وه هاوکات قسه‌کانی سه‌رانی
هه‌ردو حزبی ده‌سه‌لاتدار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هه‌ر له‌م
ماوه‌یه‌دا به‌وه‌ی که گوایه خه‌تای په‌که‌که‌و پژاکه تورکیا‌و ئیران
هیرش بو سه‌ر کوردستان دینی ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌کی تری هاوکاری یانه به‌هه‌دوو
رژیم.
با به فه‌رز وه‌ری بگرین په‌که‌که‌و پژاک هۆکارن بۆ هیرش و تاوانه‌کانی
هه‌ردوو رژیم ده‌رهه‌ق به خه‌لکی کوردستانی عیراق ،به‌ڵام پرسیاری
ساده‌ی هه‌ر که‌سیک ئه‌وه‌یه ئه‌ی چی هۆکاری سه‌رهه‌لدانی بزوتنه‌وه‌ی
چه‌کداری په‌که‌که‌و پژاکه؟بی گومانه که فاشیزمی قه‌ومی ده‌وله‌تی
تورکیا‌و ئیسلامی ئیرانه. به‌لام هه‌ر که‌سیک سه‌ره‌رای هه‌ر ره‌خنه‌و
ناکۆکی یه‌کی قوڵ که هه‌یبیت له په‌که‌که‌و لق و پۆپه‌کانی به‌لام ئه‌وه
ده‌زانی که ئه‌وه ده‌سه‌لاتی سه‌رکوتگه‌ری هه‌ردوو رژیمه بۆته
هۆکاری سه‌رهه‌لدانی په‌که‌که‌و پژاک و شیوازه‌کانی کاری سیاسی و چه‌کداری
یان.
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کیتی وه‌ک دوو باندی مافیایی ده‌سه‌لاتدار له
پیناوی زیاتر گیرفان پر کردنی خۆیان و مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌لاته گه‌نده‌له‌که‌یان
ئاماده‌ن زۆربه‌ی خه‌لکی کوردستان بکه‌نه قوربانی تۆپباران‌و هیرشه‌کانی
هه‌ردو رژیمی کۆنه‌په‌ست و فاشی تورکیا‌و ئیران و له هه‌مان کاتدا ریگه‌ش
بگرن له ناره‌زایه‌تی یه‌کانی خه‌لکی ئازادیخواز له ناوه‌وه‌ی
کوردستان ،و له ده‌ره‌وه‌ش ریزه‌کانی هاوولاتیانی کوردستان بۆ ناره‌زایه‌تی
ده‌ربرین تیک بده‌ن و لاواز بکه‌ن، به‌لام خه‌لکی ئازادیخواز نه‌ک هار
نابیت مل بده‌ن به پروپاگه‌نده‌کانی پارتی و یه‌کیتی و به‌رده‌وام بن
له ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به هه‌مو شیوازیکی له‌بار. به‌لکو پیویسته
هه‌نگای بالا تر بگرنه به‌ر له ناره‌زایه‌تی یه‌کانیان له سوتانی
ئالای تورکیا‌و ئیران واوه تر بچن و هه‌لبکوتنه سه‌ر به‌ناو کۆنسلگه‌ری
یه‌کانی هه‌ردو وولات له شاره‌کانی کوردستان، به تایبه‌تی له شاری
هه‌ولیرو سلیمانی و وه‌ده‌ریانین.له راستی دا ئه‌مانه هیچیان به پیی
پیودانگه فه‌رمی یه نیوده‌وله‌تی یه بۆرژواکانیش کۆنسلگه‌ری نین به‌ڵکو
موڵگه‌ی پیسی سیخوڕیی و رفاندن و کوشتن و
تیرورن.
کێ هه‌یه نه‌زانی که له چه‌ند ساڵی رابردو ئه‌م به‌ناو کونسڵگه‌ری و
نوسینگه‌ی به‌ناو بازرگانی ئه‌و دوو رژیمه له کوردستان ده‌یان و سه‌دان
هه‌ڵسوراوی سیاسی یان، نه‌ک هه‌ر له ریزی ئۆپۆزیسیونی ئه‌و دوو وولاته
که له کوردستانن، به‌ڵکو له خه‌ڵکی کوردستانی عیراقیش تیرۆر نه‌کردبیت.
وه له‌م کرده‌وانه‌دا زۆربه‌ی جار ئاشکرا بووه که ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی
پارتی و یه‌کیتی ده‌ستی تاوانیان تیادا هه‌بووه.
دیاره هه‌ر ئیستا خه‌ڵکی له ناره‌زایه‌تی یه‌کانیاندا ویرای سوتانی
ئاڵای هه‌ردو ووڵات هاوکات داوای داخستنی بنکه‌و باره‌گاکانی تورکیا‌و
ئیران ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش داوایه‌کی ره‌واو راست و گه‌وره‌یه .به‌لام
خۆپیشانده‌ران ده‌بیت ئه‌وه باش بزانن که داخستنی کۆنسلگه‌ری و هه‌ر
بنکه‌یه‌کی به‌ناو بازرگانی ئه‌و دوو وولاته ته‌نها به‌هیزی خودی خه‌ڵکی
ئازادیخوازی نارازی ده‌بی.
رابه‌ران و هه‌ڵسوراوانی ناره‌زایه‌تی یه‌کان له کوردستان پیویسته ئه‌م
داوایه وه‌ک ئه‌رک و پلانیکی فره پیویست خۆیان له‌مرۆدا له‌به‌رچاو
بگرن و به‌هیزی خۆیان به‌دیبێنن.
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
|