.له توركیادا نه‌ك زمـانی كوردی به‌ڵكو پیته‌كانی (ڤ، خ، ق)یش قه‌ده‌غه‌ن
ئاماده‌كردنی: هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
هه‌ندێ له زانایانی ده‌روونناسی و ڕه‌ووشت ناس تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه مرۆڤه‌كان یا نه‌ته‌وه‌كان له‌بنچینه‌دا شه‌ڕه‌نگێز نین وئه‌و ڕه‌وتكاره تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان نیه،
ئه‌م ڕه‌وشـــــــت و ویستی دوژمنكارانه‌یه ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا بوونی نه‌بـــــــــــــــــــــووه،
به‌لام هه‌ندێ له زانا ده‌روونناسه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌بۆچوونی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه به‌تایبه‌تی زانای شیكاری و ده‌روونناسی نه‌مساوی ( سیگموند فرۆید) ده‌ڵێ ئه‌م دیارده‌یه واڕسكه له‌ناخی مرۆڤه‌كاندا،
كه ڕق وكینه‌یان به‌رانبه‌ر به‌یه‌ك هه‌بێ،هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌رو به‌ری دامه‌زراندنی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاند ا بۆ رێكخستنه‌وه‌و ناوبژی نێوده‌وڵه‌تی ( ئه‌لبێرت ئه‌یشتاین)ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی فرۆید ده‌كات .. ئایا پێتوایه رق وكینه وره‌وشتی دوژمنكارانه واڕسك(Instenkt) ( غریزی)یه،
فرۆید له وه‌ڵامدا گووتی زۆرئاسانه مرۆڤ وای لێبكرێ كه ئاره‌زووی شه‌ڕخوازی بكات،
له‌وانه منالان زۆربه‌ئاسانی لاسایی گه‌وره‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
له ڕووی بایۆلۆژیشه‌وه ئه‌و به‌شه‌ی مۆخ چالاك وكاریگه‌ر تر ده‌بێ كه مرۆڤه‌كان والێده‌كات ڕه‌ووشتی شه‌ڕه‌نگێزیان زیاد بكات و په‌روه‌رده‌ش رۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینێ.
مه‌به‌ست له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پێشه‌كیه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رچاو روونی خوێنه‌ر له‌م نوسینه‌ی خواره‌وه كه تایبه‌ته ره‌وشت و هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌ی تورك به‌رانبه‌ر به‌كورد.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه په‌ڕله‌مانتاره كورده‌كان له په‌ڕله‌مانی توركیادا تووشی هه‌ندێ كێشه ده‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه‌ی كه‌سه‌ر به ده‌ته‌په ن،
ئه‌وه‌ی زانراوه تا ئێستاش له ده‌ستوری توركیادا زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نانه‌ت چه‌ند ووشه‌یه‌ك هه‌یه له زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌ترن كه نابێ به‌كاربهێنرین وه‌كو پیته‌كانی( ڤ)( خ)(ق) به‌ڵام په‌ڕله‌مانته كورده‌كان بێ گوێدانه سرنجڕاكێشان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركی ( گۆكساڵ تۆپتان) لێره‌و له‌وێ هه‌ر به‌كوردی ده‌دوێن به‌تایبه‌تی له نێوان خۆیاندا و هه‌ندێك جاریش له‌سه‌ر كورسی سه‌ره‌كی په‌رله‌مانیشه‌وه به‌كوردی داوای ئاو ده‌كه‌ن كارگوزارانی ناو په‌رله‌مانیش لێیان تێناگه‌ن و ناچار په‌نا ده‌به‌نه سه‌ر به‌كارهێنانی پرۆتۆكۆله‌كان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ووشه كوردیانه واتا ته‌ماشای فه‌رهه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن كه ئا‌ڤ= سو‌و ئه‌وسا ئاوه‌كه‌یان بۆ ده‌هێنن،
ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركه‌سه‌ر كردووه به‌كارهێنانی ئه‌م ووشانه‌یه‌كه به‌شیوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له گفتوگوتاری كورده‌كاندا دوباره ده‌بنه‌وه وه‌كو جگه‌رخوین.. میرجه‌لاده‌تبه‌درخان.. هه‌ر بژین .. جه‌ژنی زمانی كوردی.. رۆژباش، چه‌ند مانگی له‌مه‌وپێش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه به‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه عسمان ئۆزچه‌لیك، سرڕی ساكیك، حامد جه‌یلان،كاموران یوكسه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و زمانی كوردی ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌رله‌مانی توركی كردووه‌و وه‌ڵامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ ئه‌و ره‌خنانه هه‌میشه به‌وه ده‌ستی پێكردووه له‌لایه‌ن تۆپتانه‌وه كه نابێ به‌زمانی كوردی له‌ژێرچه‌تری په‌رله‌ماندا به‌كوردی بدوێن و ئێوه هه‌موو پرۆتۆكۆله‌كانی په‌رله‌مانتان پێشێلكردووه و به‌كوردی ده‌دوێن منیش چه‌ند باره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه قه‌ده‌غه‌بوونی زمانی كوردی هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
سرڕی ساكیك كه‌خۆی لێپرسراوی به‌شی ئیداره‌ی په‌رله‌مانی توركیه یه‌كه‌م كه‌س بوو سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كوردگووتی ئێوه‌ی تورك ده‌بێ ( قیاس النفس) بكه‌ن به‌رانبه‌ر به ئێمه چی بۆ خۆتان به‌ڕه‌وا ده‌بینن بۆ ئێمه‌شی فه‌راهه‌م بكه‌ن كه‌چی ئێوه هێشتا نه‌ك هه‌ر له‌زمانی كوردی پێدواندنی ده‌ڕه‌ونه‌وه به‌ڵكو به بیستنی پیته‌كانی ڤ خ ق ده‌سه‌ڵه‌مێنه‌وه،
ئێوه بۆ ئه‌وه‌نده له‌زمانی كوردی ده‌ترسن، ئه‌م قسانه‌ی ساكیك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بوونه مانشێتی رۆژنامه‌كان وله‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌زمانی كوردی داوای ئاوی كردووه درایه دادگا.
حامد گه‌یلانیش چۆن له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رۆزباش ده‌ستی به ووتاره‌كانی ده‌كردله‌یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانیشداهاته‌سه‌رتریبونه‌كه‌و سه‌ره‌تا گوتی رۆژباش پاشان له‌سه‌ر ئه‌و ووشه‌یه‌ده‌یان دۆسیه‌یان بۆكرده‌وه.
عوسمان ئۆزچه‌لیك كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی ده‌ته‌په‌یه و خۆی به پیشه دادوه‌ر- پارێزه‌ره له نێو گوتاره‌كه‌یدائه‌ندامانی په‌رله‌مان گوێ بیستی ئه‌م ووشانه بوون.
جه‌ژنی زمانی كوردی، میر جه‌لاده‌ت به‌درخان، جگه‌رخوێن و ناوی چه‌ند نوسه‌رو رۆمان نوسێكی بێگانه‌شی هێنا،
كه‌هه‌موو ئه‌مانه نامۆبوون بۆ ئه‌وانه‌ی ره‌شنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌نوسنه‌وه وورده ده‌مه‌ده‌قێو ده‌نگه‌ده‌نگی لێده‌كه‌وته‌وه،
سه‌رۆكی پارتی ده‌ته‌په‌ش له‌وباره‌یه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی توندی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرت و گۆكسال تۆپتانیش بۆ خۆ دزینه‌وه‌وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌كانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش گوتی له‌به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌ی ئێمه‌دا زمانی كوردی قه‌ده‌غه نیه،
به‌ڵام ئێره په‌رله‌ری توركیایه،
دیسانه‌وه عوسمان ئۆزچه‌لیك ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته‌ی تۆپتان كرد و گوتی ئێوه بۆ ئه‌وه‌نده له‌هاتنی ئێمه ده‌ترسن بۆ په‌رله‌مان و ئه‌وه‌نده له زمانی كوردی ده‌ترسن،
له‌كاتێكدا له‌م په‌رله‌ماندا خه‌ڵكی به زمانی عیبری ده‌دوێن و ئه‌و میوانه‌ی بێگانه به‌هه‌مووجۆره زمانێك ده‌دوێن،
به‌ڵام ئێمه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م ووڵاته بۆمان نه‌بێ به‌زمانی خۆمان بدوێن و ئێوه‌ش ڕووتان دێت به خۆتان بڵێن دیمۆكرات.
قیاس النفس: به توركی به‌م شێوه‌یه به‌كاری دێنن( نه‌فس وقیاس) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه توركه‌كان له مانای ووشه‌كه تێنه‌گه‌یشتن وپه‌نایان برده به‌ر فه‌رهه‌نگ.
ڤ..خ..ق،له په‌رله‌مانی توركیادا بلۆك كراون یا ده‌بێ كورد ئه‌م پیتانه له زمانی زگماكیدا بسڕێته‌وه، یا ده‌بێ ئه‌و ده‌ستوره‌ی په‌رله‌مانی توركی له‌سه‌ر دامه‌زراوه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
شه‌ڕه‌نگێزی تورك له شیكردنه‌وه‌ی یاساكانی ده‌روون ناسی وئه‌نترۆپۆلۆژی به‌ده‌ره،
به‌وه‌ی تورك له‌به‌ره‌به‌یانی مێژووی مرۆڤایه‌تیه‌وه وێڵێ دوای نیشتیمانێك بوون تا بوونه خاوه‌نی ، ئه‌و شانازی داپچڕینه‌ی نیشتیمانه نوێیه كه به زۆر له خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كه‌ی بووه هه‌وێنی په‌روه‌رده‌ی تاكی تورك تا ئه‌م رۆژگاره‌ش به‌و مێتۆده په‌روه‌رده ده‌كرێ ... هه‌ر بۆیه هه‌رگیز تورك ناتوانن خاوه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كی مرۆڤا‌نه بن له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر دا. سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف
|