١٧\٨\٢٠١٥
لە وڵاتانی
رۆژئاوا پەیکەر لەگەڵ گیانی مرۆڤ تێکەڵ بووە.

دهریا
لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا.. وێنە بوونی
هەبووە.. مرۆڤی سەرەتایی بە هۆی هێلکاریی و وێنەکێشانەوە، گوزارشتیان
لە مەبەست و لە نیاز و راز و لە هیواکانیان و، لە توانا و لە
پێویستییەکان و، لە کێشەکانی خۆیان کردوون و، بە کەسانی دەوروبەری
خۆیان گەیاندوون .هەندێ لە زانایان، سەرهەڵدانی وێنەکیشان بۆ زیاتر لە
پانزە هەزار ساڵ بەر لە زاینی دەگەڕێننەوە.. لە زۆر شوێنی جیهاندا
لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان و پەرستگاکان و تاتەبەردی هەڵکۆڵراودا.. بە
سەدان وێنە و هێما و نەخشی بابەت و مەبەست جۆراوجۆریان دۆزیونەتەوە..
کە مێژووەکانیان بۆ چەند هەزار ساڵێک بەر لەم سەردەمە دەگەڕێنەوە.
پێش ئەوەی مرۆڤ وشە و رستە و زمان و نووسین دابهێنی.. مرۆڤی سەرەتایی
بە هۆی هێلکاریی و وێنەکێشانەوە لە یەکتری گەیشتوون و خواست و
مەبەستەکانیان گەیاندوون.. تا گەیشتوونەتە داهێنانی نووسینی مێخی و
هیرۆگلیفی و داهێنانی پیت.
وێنە هۆیەکە لە هۆیەکانی دەربڕین و گەیاندن.. گوزارشت لە سۆز و هیواکان
و، لە هەڵچوونەکانی ناخی مرۆڤ و، لە سەرنج و تێڕوانین و، لە زادەی بیر
و هۆش و، لە رەفتارەکانی و، لە ئاست و لە رێژەی توانا و زیرەکیی مرۆڤ
و، لە هاوسەنگیی... دەکەن.
وێنە ئاوێنەی ژیانی مرۆڤە.
زانای مەزن و بلیمەت (سیگمۆند فرۆید) دەڵێت: "لە دوای خەون، هونەر و
وێنە، رێگایەکی دانپێنراوە، بۆ چوونە قووڵایی ناخی زۆر ئاڵۆزی
مرۆڤەوە..".
لە نێو کۆمەڵی کوردەواری کۆندا داهێنان و چالاکیی هونەریی بە واتا
باڵاکەی زۆر لاواز بووە، تابلۆکێشان و پەیکەرتاشیی بە پێی پەیرەوکردنی
ئاینیی شتێکی حەرام و بەدیۆم و نەگریس بووە ئەو دیاردەیەش هەموو
نەتەوەکانی ناوچەکەی گرتبۆوە و بە تەنیا پەیوەست نەبووە بە میللەتی
کوردەوە.
وشەی هونەر بەو چالاکیی و بەرهەمانە دەگوترێ، کە لە لایەن دەستەی مرۆوە
دادەهێنرێن لە بواری وێنەکێشان و داتاشین و بیناسازیی و نواندن و
گۆرانی و سەما و هەڵپەرکێ و... هتد، هەردەم هونەر و ژیان هاوکێشەیەک
پێکدەهێنن و هەر یەکەیان لە ئاستی خۆیەوە کار لەوی تریان دەکا.. بۆیە
ژیان قەوارەی هونەر لە قۆناخ و سەردەمێکی تایبەتیدا دەستنیشان دەکا، لە
هەمان کاتیشدا هونەر بە تارایەکی جوانکاریی رەوتی ژیان و خواست و
ئارەزوو و هەست و نەستی مرۆڤ بەرجەستە دەکا، لاتینییە کۆنەکان وشەی
هونەریان دەدایە پاڵ هەموو کار و پیشەیەکی دەستکرد، کە کارامەیی تێدا
بکرایە وەک دروستکردنی شتومەک و کاروباری پیشەسازیی و پەیکەرتاشیی و
نوژداریی لە چاخەکانی ناوەڕاستدا وشەی هونەر بۆ وەسفکاریی دەستوور و
رێزمانیی و ژێربێژیی و فەلەکناسیی و تەلیسمبازیی بەکاردەهێنرا ، ئەو
پێناسەکردنەش تا سەردەمی شەیکسپیر درێژەی کێشا.
فیرعەونەکان لەسەردەمی خۆیاندا درکیان بە بوونی ئەو بەشە کردوە و
پیدەچێ میشکی مرۆڤیان کردبێتەوە بە تەواویی لێکۆڵینەوەیان لە چاوی
سێیەم کردبێ، هەر بۆیە ئەم چاوەیان وەک هێمای خواوەند “حۆرس”
بەکارهێناوە و لەزۆرێک لە پەیکەر و وێنەکانیشیاندا بەدیدەکرێ.
کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی رۆژهەڵاتی بڕیاری دا پەیکەر و نیگاری عیسا و مریەم
بکێشرێ و لەوەیشەوە نەرێتیكی دەوڵەمەندی نیگاری ئیکۆنەیی پەیدابوو.
بەڵام کەنیسەکانی ڕۆژئاوا باوەڕیان وابوو نیگارکێشان خزمەت بە
بتپەرستیی دەکا. پاپای فاتیکان جۆرجی گەورە، ساڵی ٦٠٠ی زایینی داوای
کردوە دوژمنایەتیی نیگارکێشان نەکرێ و هاوکات نەگەیەندرێتە ئاستی
پەرستن. ئەنجومەنی ئاینیی فرانکفورتیش ساڵی ٧٩٤ مۆڵەتی داوە نیگار و
پەیکەرسازیی و کێشانی نیگاری عیسا و یارانی بۆ مەبەستی پەروەردەیی
بەکاربهێنرێ. ئەو رەوتە هەروا درێژەی کێشا تا کەنیسەی کاسۆلیکیی لە
سەرەتای سەدەی سێزدەمدا قەدەغەی سەر نیگار و پەیکەری هەڵگرت.
مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی نیگار و پەیکەردا لە ئاینی یەهوودیشدا زۆر
جیاواز نییە لەوەی لای ئیسلام و مەسیحی هەیە. ئەو سێ ئاینە ئیبراهیمییە
(ئیسلام و مەسیحی و یەهوودی) لە ڕوانگەی ترس لە خواوە نیگار و
پەیکەریان قەدەغە کردوە و لەو پێناوەدا و بە ناوی خواوە توندوتیژییان
نواندوە.
ئەوەی لە جیهانی هونەریی رۆژئاوا هەیە ساڵانە سەدان پەرتووک و کارتۆن
لەسەر پێغەمبەران بۆ منداڵانی تەمەن بچووک دروست دەکەن، توانیویانە بە
شێوەیەکی جوان ئاشنای ئاینی خۆیان بکەن.
کهنهدا
ماڵپهڕی دەریا
|